عیماد عه‌لی: سه‌ركرده گه‌نده‌ڵه‌كانی كوردستان له منداڵدانی حزبه‌كان له دایكبوون.
تا ئێستا ئه‌وه‌ی باسی ده‌كرێت و ده‌ستی تۆمه‌تی گه‌نده‌لی بۆ درێژ ده‌كرێت له كوردستان له حزبه‌كان به‌ده‌ر نه‌بوون، ئه‌وانه‌ی تا راده‌یه‌كیش له ده‌ره‌وه‌ی حزب ده‌رده‌كه‌ون، كه‌چی به وردبونه‌وه بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه یان له ئه‌ڵقه نزیكه‌كانی سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانن یان له‌سه‌ر یه‌كێكیان حساب ده‌كرێن یان خزم و كه‌سوكاری ئه‌وانن، یان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان تێكه‌ڵ كردووه و سیاسه‌ت و بازرگانیان پێكه‌وه به‌ستۆته‌وه.
بۆ به‌دبه‌ختیش هه‌ر رۆژه‌و یه‌كێك له خودی ئه‌م گهندڵانه دێته سه‌رشاشه و باسی گه‌نده‌ڵی و چۆنێتی بنبركردنی ده‌كات كه به‌خۆی له‌و روبهرهدا ده‌خولێته‌وه و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت په‌یوه‌ندی به حزبێكه‌وه هه‌یه كه هۆكار و سه‌رچاوه‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌ڵیه. ئه‌وه‌ی تا راده‌یه‌ك بۆنی سه‌ربه‌خۆیی لێی دێت تا ئه‌مرۆش سه‌ری خۆی كزكردووه و ته‌نانه‌ت باسی گه‌نده‌ڵیش ناكات.
جا ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌یكی زانستی له‌سه‌ر ئه‌م سه‌رچاوه سه‌ره‌كیانه‌ی گه‌نده‌ڵی بكه‌یت و بیر له چۆنێتی بنبركردنی بكه‌یته‌وه، بۆت ده‌رده‌چێت كه به مانه‌وه‌ی ئه‌م حزبانه له‌به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان كه له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چونی كاروانی گه‌نده‌ڵیدا ئاڵاون، وه‌ك خۆیان هه‌ر رۆژه و به جۆرێك فرتوفێڵ ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت به ناوی نه‌هێشتنی سه‌رزاره‌كی گه‌نده‌ڵیه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكیش بۆ به‌ربه‌ست خستنه به‌رده‌م گه‌نده‌ڵی له‌ئارادا بێت، هه‌ر خۆیان ناهێڵن ته‌نانه‌ت هه‌وڵی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی سه‌ربگرێت و به‌رده‌وام له سه‌ر نه‌هێشتنی وشكبونی سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی له ههوڵوتهقهلادان وله ژێره‌وه ژیانی مادیان له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه كه گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وامی هه‌بێت، بهسهرزارهكیش باس له هه‌وڵی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌ده‌ن. چی بۆ شه‌خسی خۆیان بێت یان بۆ راییكردنی كاروباری حزبه‌كانیان ناتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن و هه‌نگاوه‌كانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی مه‌یسه‌ر بكه‌ن.
بۆیه ئه‌گه‌ر بیری راستودروست بكرێته‌وه و هه‌وڵی راسته‌قینه بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان بدرێت ده‌بێت به چه‌ند رێگایه‌كه‌وه ده‌ست پیبكات:
* له رێگه‌ی ده‌رخستن و ئاشكراكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی خودی حزبه‌كانه‌وه ده‌ست پیكهیت و ئه‌وه ده‌ربخه‌یت كه چۆن رێگه‌كانی فرتوفێڵ ده‌گرنه به‌ر بۆ پهیدكردنی داهات به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بێت یان نا.
* له به‌شداریكردنیان له حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و سه‌رچاوه داراییه‌كان و چۆنێتی به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌ی كوردستانه‌وه كه ته‌نها حكومه‌تیش له پێناو خۆیان و حزبه‌كانیان به‌كاردێنن، قسه‌وباس كرێت.
* ئه‌و هاوكاریه‌ی له نێوان بازرگانانی كوردستان له گه‌ڵ حزبه‌كاندا هه‌یه له‌مباره‌وه و به تایبه‌تی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ خه‌ڵك ده‌ربخرێت و چۆنێتی كاری هاوبه‌شیان روون بكرێته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیه لێكئاڵاوهكانیان شیبكرێته‌وه.
* سه‌ركرده‌ی كاره هه‌مه‌جۆره‌كانیان و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به په‌یوه‌ستبونیان به پاره و بازرگانیه‌وه ناسراون بۆ خه‌ڵك و باریی داراییان و ره‌فتاریان چاودێری بكرێت و بۆ خه‌ڵك ده‌ربخرێت كه چۆن له‌مباره‌وه كاری نابه‌جێی به‌ده‌ر له یاسا و رێساكان ده‌كه‌ن.
* رۆڵی چاودێری دارایی و دامه‌زراندنی به پێكهاته‌ی نوێی له خه‌ڵكی پاك و بێگه‌رد و ده‌ست و داوێن پاك، یه‌كێكه له هه‌نگاوه گرنگه‌كانی به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی.
* ده‌نگنه‌دان به‌م حزبانه‌ی كه بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا بووه هۆكاری به‌بڵاوی گه‌نده‌ڵین، یه‌كێكه له هه‌نگاوه كرداریه‌كانی بنبركردنی گه ندهڵی.
* زۆر پێویسته له‌م كاته‌ی پێش هه‌ڵبژاردن و ماوه‌ی بانگه‌شه‌كاندا، ههركهسهێكی دڵسۆز زانیاری دروستی هه‌یه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكاران وچۆنێتی ئابروبردنیان بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن گه‌له‌وه حساباتیان له‌گه‌ڵدا بكرێت؛ بیخهینهروو، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ قۆناغه‌كانی دوای هه‌لبژاردن په‌ندی لێوه‌ربگرن و سڵبكهنهوه له هه‌وڵی گه‌نده‌ڵیكردن .
به‌مه و چه‌ندین رێگه‌ی توندوتۆڵ، هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌درێت نه‌ك به‌وانه‌ی به‌خۆیان به‌رژه‌وه‌ندیان به‌هه‌ر شێوه‌یك له‌گه‌ڵ حزبدایه و باسی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی زۆرێك له په‌رله‌مانتاران كه به‌خۆیان كوری حزبن و له رێگه‌ی حزبه‌وه بوون به په‌رله‌منتار و منه‌تی به‌سه‌ریانه‌وه هه‌یه، به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵه‌كانیان دلسۆزانه نابێت و فه‌رزیشه له‌سه‌ریان به‌رژوه‌ندی حزبه‌كانیان له‌به‌رچاو بگرن. بۆیه دیاریكردنی هه‌یئه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی دهستوداوێن پاك به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك و ئالیه‌تێك بێت بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له هه‌موو شتیك زه‌رورتر و پێویستی ئه‌م كاته‌یه كه له‌كوردستان قه‌یرانی ئابووری گه‌یشتۆته بنبه‌ست . ده‌ستوبرد كردن له نه‌هێشتنی رێژه‌یی گه‌نده‌ڵی وه‌زعی ئابورریش باشتر ده‌كات و بریاره سیاسیهكانیشمان ئازایانه‌و ئازادانه‌تر ده‌بێت . بۆیه ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م كاته‌دا بیر لهوهبكرێتهوه به چی شێوازێك گه‌نده‌ڵی نێوخۆیی كوردستان نه‌هێڵرێت زیاتر له‌وه‌ی هه‌ر رۆژه‌و ملكه‌چبون و ته‌نازولێكی زیاتر بۆ به‌غدا بكه‌یت و هیچیشی لێ سه‌وز نه‌بێت . ئه‌گه‌ر به به‌رجه‌سته‌كردنی رێگه‌ی دروست بۆ بریاردانی ئابووری و سیاسی نێوخۆیی نه‌بێت باری لارمان راست نابێته‌وه، یه‌كێكیش له‌و هه‌نگاوه چاره‌نوسسازانه هه‌وڵی به‌ربه‌ست خستنه به‌رده‌م به‌رده‌وامی كاری گه‌نده‌ڵیه له كوردستاندا.