دەسكۆ خەسرەو: لەنێوان ڕۆژئاوا و باشور.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ڕۆژئاوا
حكومرانی لە رۆژئاوا، ئەزموونێكی كەم بەڵام دەستكەوتێكی گەورە، لێوان لێو لە شانازی و سەروەری.
باشور وێرانەیێك لە حكومرانی كۆڵێك لە شكست. ئەو سێكتەرانەی مەبەستمە قسەی لەسەر بكەم و جیاوازیەكەی لەنێوان بكەم ئەمانەن:
1- سەربازی: ڕۆژئاوا: یەكهێزی و رێكخستنی لەژێر یەك فەرمان و ئایدۆلۆژیا ، بۆ ئەوەی بیسەلمێنم لە رووی سەربازییەوە تۆكمەو بەهێزن ئەوەندە بەسە نزیكەی چل رۆژە بەرامبەر دووەم گەورەترین هێزی ناتۆ شەردەكەن و لەبەرگریكردندان ، جگە لە تێكشكاندنی ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی ئەوان.
2- سیاسی: رۆژئاوا: یەكگوتاری و رێكخستنی پەیوەندییەكان و راگرتنی باڵان لەنێوان زلهێزەكان.
3- دبلۆماسی: رۆژئاوا: پەیوەندییە دبلۆماسییەكانیان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هەرێمەكەیان بنیاد ناوە ،سوود لە هەردوو جەمسەرە گەورەكەی جیهان وەردەگرن، بەڵام ناكەونە داوی خۆشەویستیان، تا لەكاتی پشتێكردنی هەر یەك لەم وڵاتانە بكەونە گریان و نوزانەوەو كروزانەوە، چونكە ئەوان دەزانن سیاسەت بەرژەوەندییە ، بۆیە وەختایێك توركیا هێرش دەكاتە سەر عەفرین و ئەمریكا و روسیاش بێ دەنگ دەبن ئەوان ناكەونە گریان گلەی و گازاندەو بەڵكو خۆیان بەرخوودان دەكەن.
باشور
دبلۆماسی: پەیوەندییە دبلۆماسییەكان لەسەر بنەمای حزبی و شەخسی دامەزراون، نارێكی لە دروستكردنی پەیوەندی ، رانەگرتنی باڵانس لە نێوان جەمسەرەكان و پشت بەستن تەنها بە ولاتانی دەرەكی تا رادەی عاشق بوون لە سەرانی باشور وایە پەیوەندی سیاسی پەیوەندی سۆزداری و ئەڤینییە بۆیە وەختێك یەك لەم وڵاتانە بەرژەوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم نامێنێ پشتی تێدەكا ئەمانە یەكسەر دەست دەكەن بە گریان دەڵێن خیانەتمان لێكرا !!.
1- كۆمەڵایەتی: رۆژئاوا : كاركردن بۆ دروستكردنی پەروەردەیێكی كۆمەڵایەتی تەندروست بەجۆرێك خۆشەویستی خاك و وڵات پیرۆزترین مەبدەئە، چاندنی تۆوی خۆشەویستی لەنێوان شارەكان و كانتۆنەكان بەشێوەیێك كە كانتۆنێك دەكەوێتە بەر هێرشی داگیركەر ئەوا هەموو شار و شارۆچكەكانی تر دەكەونە بەرگریكردن لێی و یەك هەڵوێست بەرخۆدان دەكەن.
2- سەربازی: پەرش و بڵاوی لە هێزو بوونی دوو هێزی هەمیشە ئامادەو گەرم بۆ پێكدادانی نێوخۆ.
3- کلتور: پەروەردەیێكی كۆمەڵایەتی سەقەت درووستكردنی كلتۆرێكی ناشرینی شەرە جنێو تەشهیر و ناو و ناتۆرە لە نێوان خەڵك و شارەكان، چاندنی تۆوی دووبەرەكی و رق و كینە لەنێوان ئەم دەڤەرانە بەجۆرێك هەر یەك لەم دەڤەرانە حەزدەكا دەڤەری بەرامبەر بكەوێ، تا رادەی ئەوەی ئەگەر وڵاتێك هێرش بكاتە سەر یەك لەم دەڤەرانە ئەوا دڵخۆشی دەڤەری بەرامبەری لێدەكەوێتەوە.
بە واتا بە هەموو پێوەرێك رۆژئاوا سەركەوتووتربووە دڵنیام سەركەوتو تریش دەبێ.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە