شه‌ریف هه‌ژاری: چەند سەرهقهڵهمێک لەسەر (ئەردۆگان، ئێران و دۆخی سیاسیی به‌شه‌كانی کوردستان)!
1- په‌كه‌كه كه خاوه‌ن هێزێكی پارتیزانی تۆكمه و ڕێكخستنێكی نێو ده‌وڵه‌تییه (له كوردستانه‌وه تا ئه‌وروپا). پرسیاره ستراتیژییه‌كه ئه‌وه‌یه: بۆچی په‌كه‌كه و ڕێكخستنه كاریگه‌ره‌كه‌ی، پاشه‌كشه ده‌كه‌ن!
هۆكاره‌كه‌ی ڕونه، زۆرم نوسی: ھەڵەی ستراتیژییە کە پەکەکە خۆی به‌ستۆته‌وه بە (ئەجێندای ئێران و ئەسەد)ەوە لە ناوچەکەدا و، به ئایۆدۆلۆژیا سیاسه‌ت ده‌كه‌ن!
بەڵام پەکەکە نەک لەسەری بەردەوام بوو، بگرە کاتێك چەند شوێنێکی خۆراوای کوردستانیشی کۆنترۆڵ کرد، زۆرزوو بیانووی دایە دەست ڕژێمی فاشیستی ئەردۆگان کە ھێرش بکاتەسەر خۆراوای کوردستان. (سیاسه‌ت پلانی لۆژیكی و واقیعیی بوونی پێویسته، نه‌ك خه‌یاڵ!)
پەکەکە دەبوو زۆر بەڕونی بزانن، ئاشکراکردنی سیاسەتی پەکەکە لە خۆراوای کوردستان و ھاوسنور لەگەڵ باکوری داگیرکراو، سەد لە سەد لەلایەن ڕژێمی فاشیستی تورکیاوە ھێرشی دەکرێتەسەر و خۆراوای کوردستان خاپور ئەبێت.
پەکەکە نە گوێیان گرت و نە گوێش له كه‌سی نه‌ته‌وه‌یی دڵسۆز دەگرن، چونکە حیزبێکی ئایدۆلۆژیستن! بەو مانایەی بە ئایدۆلۆژیا سیاسەت دەکەن، نەک لە سیاسەت دا حساب بۆ دیفاکتۆ و مومکینات بکەن! ڕه‌نگه هه‌ندێ خوێنه‌ر ئه‌و پرسیاره بكات: ئه‌ی بۆچی ئه‌ردۆگان به به‌رچاوی هه‌مو دونیاوه، حه‌ق به خۆی ده‌دات هێرش بكاته سه‌ر خۆراوای كوردستان؟
به‌ڕێزان، مه‌سه‌له‌ی هێرش و جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی كورد به فه‌رمانی ئه‌ردۆگان، مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاڵۆز نییه، تا هه‌ندێ له ئێمه‌ی كورد هه‌میشه ئو پرسیاره بكه‌ن، چونكه ڕونه (فارس و تورك و عه‌ره‌ب) داگیركه‌ری كوردستان بوون و هه‌ن، به‌درێژایی مێژوو جینۆسایدیان كردووین، ئه‌مه‌ی ئێستا ئه‌ردۆگان ئه‌یكات هه‌ر درێژكراوه‌ی مێژووی سوڵتانه‌كانی عوسمانی و، ئه‌تاتورك و، عیسمه‌ت ئینینۆیه! ئه‌مه‌ی ئێستاكه ڕژێمی خامنه‌یی و فارس ئه‌یكه‌ن دژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، هه‌ر به‌رده‌وامیدانه به جینۆساید و پلانه‌كانیان له دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد، هه‌ر له شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی، تا شا عه‌باس، تا یه‌ك به یه‌كی شاكانی قاجار، تا ڕه‌زا و حه‌مه ڕه‌زا شای كوڕی، تا ده‌گات به خومه‌ینی و خامنه‌ی و ڕه‌فسه‌نجانی و قاسم سلێمانی!
2- خوێنەران شاھیدن (ساڵانی ڕابردوو دوو وتارم وەڵامدانەوەی دوو بابەتی بەڕێز کاک مەریوانی وریا قانع بووە)، کە پێموابووە و پێشموایه: لە ڕوی ستراتیژییەوە ئەردۆگان و ھەژمونەکەی لە گەشەسەندن دایە.
ئێستاش هه‌ر ھەڵسەنگاندنی سیاسیی و ستراتیژیم وایە کە: من پێچەوانەی ئەو خوێندنەوە سیاسییانەم کە دەڵێن و دەنووسن: (ئێران بووەتە و دەشبێتە باڵادەستی ناو سوریا) و، (ئه‌ردۆگان له كۆتایی دایه!).
جارێ ھەر لە بنەڕەت دا بڕوام بەو تێرمە نییه كه ئەوترێت: (ھیلالی شیعەی ئێران) دەرکەوتەیەکی ئێستا (ئەم ساڵانەی دوای)یه!
بگرە پێموایه: لە ھاتنەسەر کاری خومەینییەوە، ئەوا سوریا (دیکتاتۆر حافیز ئەسەدی باوکی بەشار) ھەر پەیوەندییەکی توندوتۆڵ و بەتینی لەگەڵ ئێران و حیزبوڵا دا ھەبووە و، تەنانەت لە جەنگی عێراق و ئێرانیش دا، ھەر سوریا پشتیوانی لە ڕژێمی خومەینی-خامنەیی کردووە! ته‌نانه‌ت به‌پێی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كان: ((هه‌ندێ جار خودی مام جه‌لال و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تری كورد كه له ڕژێمی ئێرانه‌وه نزیك بوون، به‌شداریان پێ كردوون له‌و پیلانانه‌ی كه جه‌نه‌راڵه‌كانی ڕژێمی ئێران و جه‌نه‌راڵه‌كانی ڕژێمی حافیز ئه‌سه‌د و فه‌رمانده‌كانی حیزبولای لوبنان، چه‌ند جارێك له سالانی هه‌شتاكان به‌مه‌به‌ستی سازكردنی كوده‌تا دژی سه‌دام حسێن، له تاران و دیمه‌شق به‌رنامه‌یان بۆ داڕشتووه!!)).
کەوابو ئەمەی ئێستا ڕوودەدات، ھاتنەئارا و ھەڵتۆقینی بەرەی دژە (ھیلالی شیعەی ئێران)ە، بەو مانایەی: ئەو یەکگرتووییەی كه (دەولەتێکی بەھێزی وەک سوریای جارانی حافیز ئه‌سه‌دی ھاوپەیوەندی ڕژێمی ئێران و حیزبوڵای لوبنان) هه‌یانبو و به‌هێزبوون، ئیدی بۆیان ناچێتەسەر. چونكه نە سوریا وەک سوریا بەھێزەکەی جاران ماوە و دەمێنێ، نە حیزبوڵا وەک حیزبوڵا بەھێزەکەی جاران ماوە و دەمێنێ و، نە ئێرانیش تەمەنی سیاسیی بە بەرییەوە ماوە و، دۆخی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی هانده‌ری ده‌بێ!
مەسەلەکە ئەوەیە، کە خوێندنەوەی ستراتیژیم وایە: ئەگەری ھەیە یەکێک لە پلانەکانی ئەمریکا بۆ ناو خاکی سوریا ئەوەبێت کە لە ڕێی ئەردۆگانەوە گوزەرێکی تر دروست بکات لە سوریادا!
لێرەدا ئەو پرسیارە دێتەکایەوە: ئایا ئەمریکا پشتیوانی لە پەیەدە ئەکات یاخود ئەردۆگان؟ بێ گومان ئەمریکا لە ڕاگەیاندن باسی ناکات، بەڵام سەد لە سەد پشتیوانی لە ئەردۆگان ئەکات!
به‌مپێیه، جیاوازی تێفکرینی من (وەک شەریف ھەژاری) له‌وانی تر، ئەم دێڕەیە کە پێموایە: ئەردۆگان ھەم لە ڕوی ئابوری و، ھەم لە ڕوی ھەژمونی سیاسیش، لە ناوچەکەدا لە گەشەسەندن دایە.
ڕژێمی ئێرانیش، بە پێچەوانەوەیه. بەو مانایەی: ڕژێمی ئێران ھەم لە ڕوی ئابوری و، ھەم ھەژمونی سیاسیی دەرەکی-ناوخۆیشی لە ھەڵوەرین و لاوازتربوون دایە. لێره‌شه‌وه‌یه، كه: پەکەکەش لە ڕوی ستراتیژییەوە لە پاشەکشێ دایە!
3- کاتی خۆی لە بابەتێکم دا له‌سه‌ر کوشتنی ڕەفسەنجانی (پێموابو و پێموایە: باڵەکەی تر کوشتیان و، سەرەتای لاسەنگی ھاوسەنگڕاگرتنی باڵ و ڕەوتەکانی ناو ڕژێمی ئێرانە و، ئەو لاسەنگیەش سەرەتای ڕوخانی ئێران دەبێ).
ئێستاش هه‌ر پێموایە: نەمانی ڕەفسەنجانی وایکرد لە ناوخۆی ئێران دا ڕژێمی ئێران ھاوسەنگی باڵەكانی ترازاوتر لە دەست بدا و، ئەو لاسەنگیەش، ئەگەرێکی بەھێزی ھەیە کە بە نەمانی خامنەیی لە کۆنترۆڵکردن دەربچێت.
چونکە سەلما كه (ھەم گوتاری ڕوخانی ئەم ڕژێمەی ئێران لە خۆپیشاندانە ڕاماڵێنەرەکانی ئەم دواییەی ناو ئێران لە ناوخۆدا ڕێژەکەی زۆر کاریگەر و ڕووەو گەشەسەندنە. ھەم بە تەواوی باڵەكانی ڕژێمی ئێران متمانەیان بە خودی یەکتریش لە دەست داوە. ھەم دۆخی ئابوری و بێ کاری لەوپەڕی خراپیی دایە. ھەم ئەجێنداکانی ئێران لە دەوروبەردا ڕوبەڕوی دژایەتیی و بەربەستی كاریگه‌ر بونەتەوە و، زیاتر لەوانەش: لە ئاستی نێودەوڵەتیش دا ڕژێمی ئێران لە دۆخی ئەوپەڕی بێ متمانەیی دایە و، وه‌ك جاران كات به فیڕۆدانی بۆ ناچێته‌سه‌ر!).
4- بە نیسبەت باشوری کوردستانەوە، بەرەی ئێران زیاتر لەجاران سەرگەردان و ھەڵوەریوتر بون و ئەبن، کە (یەکێتیی، گۆڕان و کۆمەڵ)ن، خۆشیان نازانن ستراتیژیان چیە!؟ تەنھا لەسەر سیاسەتی ڕۆژ ئەژین!
ھەرچی بەرەی تورکیایە کە (پارتیی و یەکگرتوو)ن، ئەوا لە ناوخۆی حیزبەکانیان دا یەکڕیزترن! ئەم بەرەیە لە ستراتیژ دا (نەک لە تەکتیک دا) بە گەشانەوەی ھەژمونی ئەردۆگان، ئەمانیش دەگەشێنەوە!
ھەرچی (کوردانی نەتەوەیی بێ لایەنی باشوری کوردستان)ە قوڕبەسەرن! لە نێوان ئەو دوو بەرەیەدا ھاڕاون و زیاتریش دەھاڕدرێن!
فرۆشتنی کەرکوک بە ئێران بێ-وێنە ئیرادەی تاکی کوردی تێکشکاند، لە بەرانبەریش دا، زۆر بەپێچەوانەوە کەشێکی بۆ داگیرکەران خولقاند کە ملھوڕتربن بۆ گیانی کورد. فرۆشتنی کەرکوک بووە دەروازەیەک کە زۆرینەی خاکی باشور و خۆراوای کوردستان بە ئێران بفرۆشرێت!
دۆخی ئابوری خەڵک پڕ- مەترسیدارترینە.
هه‌رچه‌نده، ڕاستە نەمانی موچە کاریگەرترین ھۆکارە، بەڵام گەندەڵی بێ ئەندازەی پارتیی-یەکێتیی و، بونە پیاوی بێ گانە، لەگەڵیشی دا (به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر) كه‌مبونه‌وه‌ی ھیوا بە (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان)، وایکردووە خەڵکی کوردستان زۆر نا‌ئومێد بێت! به‌تایبه‌ت ئیدی پاش یاسای خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاره دهمبازهكان، هیچ نه‌ماوه كه بوترێت!
ئاخر چۆن ئەبێت (ئالا تالەبانی سەرۆکی پێشوی فراکسیۆنی یەکێتیی و، سروە عبدالواحیدی سەرۆکی پێشوی فراکسیۆنی گۆڕان، باس لە خۆکاندیدی بکەن لە لیستی مالیکی، یا عه‌بادی و، یان ھەنێکیشیان لە لیستی عەرەبی)!
ئەگەر ئەو حەقیقەتە ساغ ناکاتەوە کە ئەمانە پێشتر ھەر بە فراکسیۆن و ئەجێندایانەوە ئازوبازیان ھەبووە لەگەڵ بەرەی ئێران دا!
ھەر ئەمەشە وایکردووە، کە ئێستا ئەم کارانەیان وەک خوویەکی سروشتی لا ئاسایی بووبێت!
ئەمە ئەو پاشخانە ئەسەلمێنێ کە حیزبەکانیان لە خزمەت ئێران دا بون! ئایا جیاوازی خۆکاندیدکردن لە لیستەکانی (مالیکی، عەبادی و لیستە عەرەبیەکانی تر) كە بەکردەوە بڕوایان بەھێرشکردن بۆ سەر کوردستان و بڕینی بژێوی و قوتی خەڵکی کوردستان چیە، له‌گه‌ڵ ئەو کاندیدانەی کە بە زمان کوردن و، لە لیستەکانی ئەردۆگان و خامنەیین!؟
ئه‌و پهرلهمانتاراه دهمبازانهی كه دوێنێ ده‌نگیان به (به ناو) یاسای خانه‌نشین بوون دا له په‌رله‌مانه كارتۆنیهكهدا، ئه‌گه‌ر خه‌لكی كوردستان هوشیاریان یه‌ك تۆزقاڵ بێت، ئه‌وا له ده‌نگدانه‌كان دا سزای لیست و حیزبه‌كانیان ده‌دات، هیچ بیانو و دهمبازییهك هه‌لناگرێ كه په‌رله‌مانتاری خانه‌نشین هێنده موچه‌ی به‌رز بێ و، خه‌لك و دایكی شه‌هیدان له خراپترین بژێوی و موچه‌دا بێت!
هه‌ر فراكسیۆن و حیزبێك گه‌ر به یه‌ك په‌رله‌مانتاریش به‌شداری له ڕه‌وایه‌تیدان به‌و (یاسا چه‌پاولگه‌رییه‌ی ناو په‌رله‌مانه كارتۆنییه‌كه) بوو بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزب و فراكسیۆنه به به‌یاننامه‌ی فه‌رمی دژی ئه‌و یاسای خانه‌نشین بوونه نه‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌وا مرۆڤێ كه كۆیله نه‌بێت، ده‌بێت له ده‌نگدان دا سزای ئه‌و حیزبه بدات! ئیتر هه‌ر حیزبێ بێت!
5- دۆخی خەڵکی باکور و خۆراوای کوردستان لە خراپترین دایە. کەشی (نیمچە ئازادیی) لە باکور دا، لەوپەڕی تەنگترکردنەوە دایە!
لە ڕوی ئابوریی و دۆخی ژیانیشەوە، خۆراوای کوردستان بەتەواوی بڕستی لێ بڕاوە، لە ڕاستی دا، دۆخی کورد تەواو تراژیدییه، بەڵام خۆشمان بەزەییمان بە خۆشمان‌دا نایەتەوە!
وه‌ك وترا، به‌هۆی خۆخستنه‌ناو ئه‌جێندای ئێرانه‌وه، په‌كه‌كه‌ش له ڕوی ستراتیژییه‌وه له پاشه‌كشێ دایه. ئه‌م پاشه‌كشێیه گورز له دۆزی كورد له باكور ده‌دات، به‌تایبه‌ت له ڕووه سیاسییه‌كه‌یه‌وه.
چونكه هه‌ر سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ربازیی سوپا فاشیسته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی توركیا، ئه‌ردۆغان ملهوڕتر ده‌كات له ناوخۆدا. به‌و مانایه‌ی: كه‌شی ناوخۆ به‌ته‌واوی بۆ چالاكی سیاسیی و كلتوری نه‌ته‌وه‌ی كورد له باكور دا، ته‌نگتر ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له ئێستاشه‌وه شاهیدی ئه‌وه‌ین كه سوپای توركی فاشیست، له‌سه‌ر گوێ گرتن له سرودێكی كوردی له پاركێك دا، چه‌ندین لاوی كورد قۆڵبه‌ست ده‌كه‌ن و، به كه‌له‌پچه‌كراوی خوێنینیان ده‌كه‌ن!
ئه‌م ملهوڕییهته ئاشكرایه‌ی جه‌ندرمه‌كانی تورك كه سڵ له كامێراكانیش ناكه‌نه‌وه!، ڕاسته بنه‌ماكه‌ی له تورانیهتهوه گۆشكراون، به‌ڵام پێموایه: هۆكارێكی پشت ئه‌م كارانه، ئه‌وه‌یه: ئه‌ردۆگان ده‌زانێت كه ستراتیژی له سه‌ركه‌وتن دایه. (هیوادارم ئێمه‌ی كورد به عاتیفه مه‌سه‌كان و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وله‌تیه‌كان شی نه‌كه‌ینه‌وه، به‌لكو واقیعیانه هه‌لسه‌نگاندن بكه‌ین!).
6- ھەرچی دۆخی خەڵکی خۆرھەڵاتی كوردستانه، ئەوە لە بنەڕەت دا ھیچ جۆرە ئازادیەکیان پێ نەداون (نە ئازادی نەتەوەیی، نه ئازادی تاك، نە ئازادی دینیی و مەزھەبی وەک مافی سوننەبونیان و یارسان بونیان و ھتد).
دۆخی حیزبەکانی خۆرھەڵاتیش بابەتێکی تایبەتی دەوێ کەمێ لەسەریان بدوێم! به‌ڵام له‌م چه‌ند ڕۆژه باسی كۆنگره‌ی حیزبی دیموكرات، بابه‌تێكی ڕۆژهفه!
سه‌ره‌تا ئه‌كرێ ئاماژه به دوو خاڵ بكه‌م، كه ئه‌وانیش: په‌یوه‌ستن به كاركردی ڕژێمی ئێران دژی ئه‌م كۆنگره‌یه.
ڕاسته ئێران له ڕوی ئه‌منیی و ئاسایشه‌وه هه‌میشه هه‌وڵی داوه كۆنگره‌ی حیزبه‌كانی خۆرهه‌لات بۆمباران بكات، یاخود كرده‌وه‌ی تیرۆریستی تێدا ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان هه‌م ئیتلاعاتی ئێران و هه‌م خودی عه‌لی په‌ناهی (جێگری سهركنسوڵی ئێران له سلیمانی)، به ته‌نسیق له‌گه‌ل (ده‌زگای زانیاری، ئیتلاعاته‌كانی ناو په‌كه‌كه، به‌رپرسه ئیتلاعاته‌كانی ناو گۆڕان) له دوومانگ پێش ئێستاوه، به وردی كاریان له‌سه‌ر دوو فاكتی سه‌ره‌كی كرد:
1- لێدان و كوتانی خودی كه‌سایه‌تیی مسته‌فای هیجری و، ئه‌و نوسه‌رانه‌ی كه خاوه‌ن گوتاری دژه ئێرانن.
له‌مه‌یاندا، شتێك نه‌ما به مسته‌فای هیجری نه‌وترێ، جنێودان به خۆی، به شه‌ره‌فی و، تۆمه‌تی سیخوڕی دانه پاڵی، به‌تایبه‌ت به‌وه‌ی مسته‌فای هیجری سه‌ر به (میت)ی توركیایه!
ئه‌لبه‌ته لای تاكی هوشیاری كورد، رون بوو، ئه‌م گێژاونانهوهیه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بو كه حیزبی دیموكرات كۆنگره‌ی له پێش بو، كه ئه‌توانم بڵێم: تاكه كۆنگره‌ی حیزبی دیموكرات بوو له مێژوو دا، كه ئێران (له دوو مانگ پێش كۆنگره‌كه‌وه تا پێنج ڕۆژ پێش كۆنگره‌كه)، هێنده له ڕوی پڕوپاگه‌نده‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه، ئیشی له‌سه‌ر بكات!
ئێران بۆچی به‌تایبه‌ت خودی مسته‌فای هیجری ئه‌كوتا، چونكه مسته‌فای هیجری پرۆژه‌یه‌كی هه‌بو بۆ ئه‌م كۆنگره‌یه (پێموایه: پرۆژه‌كه لایه‌نی ئه‌رێنیی و نه‌رێنی هه‌یه، كه من شه‌ش مانگ پێش ئێستا له بابه‌تێكم دا ئه‌و پرۆژه‌یه‌م به باش زانی، به‌مه‌رجێك له چه‌ند شوێنێكی دا هه‌ندێ پیاچونه‌وه‌ی پێدا بكرێ و باشتر بكرێت..! كه ئه‌وه باسیكی تره!).
هه‌روه‌ها، ڕونیش بو لای مرۆڤی هوشیاری كورد، ئه‌گه‌ر مسته‌فای هیجری (میت)ی له پشت بێت، ئه‌وا له كۆیه هێنده بێ ده‌ره‌تانانه خۆی و حیزبه‌كه‌ی ناژین! ئه‌گه‌ر میتی له پشت بایه: ئه‌ویش ئێستا وه‌ك پارتیی داشی سوار ئه‌بو و، نه‌یان ئه‌وێرا له قه‌ندیل بیانهێننه خواره‌وه!!
ئه‌گه‌ر كوردی خۆرهه‌لات ببونایه‌ته پیاوی میت و كوردی پارچه‌كانی تریان ته‌سلیم بكردبایه‌ته‌وه، ئێستا هێنده به نانه‌سكێ نه‌ده‌ژیان كه به هه‌مو لایه‌كه‌وه دژی جوڵه‌یه‌كی بچوكی پاكژیشیان بووه‌ستنه‌وه!!
خۆ ئاشكرایه، ئه‌و حیزبانه‌شی كه سه‌ر به ئیتلاعاتن، له پێكهاته‌ی ڕێكخستنیان دا، هیچیان به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌ماوه، به‌لام ماده‌م ئێران هاوكاریان ئه‌كا و ئیشیشیان پێ ده‌كات، ئه‌وا به ڕاگه‌یاندن و ته‌زویرات ماون!
بۆ نمونه: ئه‌توانم بلێم (جوڵه و هاتوچۆی ڕۆژانه و شه‌وانه‌ی مریشكه مهسڵهحهكانی ناو ده‌واجینێك، زیاتر له پێكهاته‌ی ڕێكخستنه‌كانی ئێستای یه‌كێتیی، به ته‌رتیب ترن!).
له كوتانی مسته‌فای هیجری دا، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌واو جنێوی پێ ده‌درا: (من) بووم. به‌لام پێموایه: ((تا مرۆڤ داگیركه‌ر له دژی نه‌وه‌ستێته‌وه، هه‌ست به كاریگه‌ریی خۆی ناكات بۆ دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی!)).
هه‌ر له جاشی خۆرهه‌لاتی كوردستان، ئیتلاعات (هارون سنه)وه، تا ته‌واوی ئه‌و هێرشانه‌ی دژی من چڕكرابونه‌وه (كه ڕونه ئه‌كادیمییه‌كی نه‌ته‌وه‌ییم و به‌رگریم له دۆزی گشت به‌شه‌كان، به‌تایبه‌ت هی خۆرهه‌لات كردووه و، نه‌مشاردۆته‌وه و، شانازیشی پێوه ئه‌كه‌م و، له‌سه‌ریشی به‌رده‌وام ئه‌بم).
جێی شانازی بو، له لایه‌ن مرۆڤه نه‌ته‌وه‌ییه شهرهفمهندهكانهوه و خزم و كه‌س، زۆر زوو بۆ پشتیوانی ده‌ربڕین له گوتاری نه‌ته‌وه‌ییم، په‌یوه‌ندیم پێوه كرا.
هه‌روه‌ها نوسه‌ری نه‌ته‌وه‌یی خۆشه‌ویستی خۆرهه‌لاتی كوردستان (كاك ڕه‌زای فه‌تحوڵا نه‌ژاد)، وتارێكی نوسیبوو كه: ((بۆچی كۆماری ئیسلامی ئێران له (شه‌ریف هه‌ژاری) توڕه‌یه)). دیاره ڕاسته كه نوسین و كتێبه‌كانم و كه‌مێك شه‌ن و كه‌و كردنی مێژووی سیاسیی تاقانه بیرمه‌ندی سیاسیی كورد (د.قاسملوو)، هۆكارێكی سه‌ره‌كییه كه كۆماری ئیسلامی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و مه‌كینه‌ی تیرۆری فكریی له دژم بگرێته‌به‌ر (وه‌ك له به‌ڵگه‌كانی ناو دادگا و شاهیده‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت!). به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌نی شاراوه‌ی دیكه‌ش له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌ن!!!
من له هه‌ر كوێ بم، به‌رگری كردن له دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌م و له چینی هه‌ژار و زهجردیتوو، په‌یوه‌ست ئه‌كه‌م به (شه‌ره‌فمه‌ندی خودی)یه‌وه. واته باوه‌ڕی نه‌گۆڕی من ئه‌مه‌یه: ((مرۆڤی شه‌ره‌فمه‌ند ئه‌و كه‌سه‌یه كه دژی سته‌می سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ی و سته‌مكاری سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌ی و سته‌م له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌وه‌ستێته‌وه، ئیدی ئه‌و مرۆڤه هه‌ركه‌سێ بێ و، له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ر ئه‌م ڕوی زه‌مینه بێت!)).
2- خاڵی دووه‌م په‌یوه‌سته به‌وه‌ی: ئێران ده‌یویست (جیاوازی بیروڕا) له ناو به‌رپرسه بالاكانی حیزبی دیموكرات، وا لێ بكات كه زه‌مینه‌یه‌ك بێته‌كایه‌وه، یان: (نه‌توانرێ كۆنگره ببه‌سترێ)، یاخود: (جیابوونه‌وه له ڕێزهكانیان دا بێته‌كایه‌وه!).
ئه‌لبه‌ته له‌سه‌ر ئه‌مه، قسه‌م له‌گه‌ل یه‌كێك له به‌رپرسه بالاكانی دیموكرات دا كرد، ئه‌ویش باوه‌ڕی وابوو، له پێناو یه‌كڕیزی ڕیزه‌كانیان دا، هه‌مو شتێك ده‌كات!
له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی مسته‌فای هیجری، دوو جۆر (جیاوازی بیروڕا) هه‌بووه، یه‌كێكیان خودی (مسته‌فای هیجری) سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، یه‌كێكیشیان (حه‌مه نه‌زیفی قادری). دیاره ئێران به وردی ئه‌مه‌ی زانیووه!!
ئه‌یڵێمه‌وه، ده‌بێت واقیعی و ڕاشكاوانه مهسهكانی گشت به‌شه‌كان شی بكه‌ینه‌وه (نه‌ك به عاتیف و ڕق و خۆشه‌ویستی). له‌مه‌دا، هه‌م مسته‌فای هیجری خاوه‌ن نفوزێكی كاریگه‌ره له ناو به‌رپرسه‌كانی دیموكرات هه‌ر له نه‌غه‌ده‌وه تا سه‌قز، هه‌م حه‌مه نه‌زیفی قادریش خاوه‌ن نفوزێكی به‌رچاوه له قه‌سری شیرینه‌وه تا سه‌لاسی باوه‌جانی و هه‌ورامان و تا كرماشان!
بۆیه، هه‌ر لێكترازان و جیابوونه‌وه‌یه‌ك له ڕیزی ئه‌م به‌رپرسه خاوه‌ن ئه‌زمون و نفوزدارانه، ڕاسته‌وخۆ كوردی خۆرهه‌لات لێی زیانمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بو. به‌لام ئه‌مه به‌و مانایه نیه كه: نابێت جیاوازی بۆچون هه‌بێت. پێموایه: جیاوازی بۆچون فه‌رزی پێشكه‌وتنه، به‌مه‌رجێ ڕێز له یه‌كتر بگیردرێ و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكرێت!
به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی پیلانه‌كانی ئێرانه‌وه، كۆنگره‌كه‌ی دیموكرت به‌سترا، تائێستا هیچ جیابونه‌وه‌یه‌ك له ئارادا نییه، پرۆژه‌كه‌ی مسته‌فای هیجری سه‌ركه‌وت، له‌وه‌ش دا، بێ گومان (حه‌مه نه‌زیفی قادری)ش هه‌ولی زۆری یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی دا بوو!
ئێستا گه‌وره‌ترین سه‌رنج و تێڕامان لای تاك به تاكی كورد به‌گشتی و كوردانی خۆرهه‌لات به‌تایبه‌تی، بۆ حیزبی دیموكرات، ئه‌مه‌یه: ئه‌م شێوازی چاوه‌ڕوانیی و سهبرگرتنهتان تاكه‌ی (ڕاسته مرۆڤی سیاسیی به‌پێی هه‌لومه‌رج ده‌بێ سه‌بری هه‌بێ، به‌لام سه‌بر گرتنیش ده‌بێت فۆرم و سنوری خۆی بناسێ!!).
له دوای ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی دیموكراته‌وه، ده‌كرێ ئه‌و سه‌رنجه‌ی تاك به تاكی كورد ئاوهای لێ بكرێت: ئایا گۆڕینی پێكهاته‌ی سیاسیی-ڕێكخراوه‌یی حیزبی دیموكرات، تا چه‌ند (به كرده‌وه) سه‌نگی جولانه‌وه‌ی خۆرهه‌لات ده‌گێڕێته‌وه له ئاست هاوكێشه‌ی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌دا؟
تا چه‌ند ڕێكخستنێكی تۆكمه‌ی كاریگه‌ر بنیاد ده‌نێت!؟
تا چه‌ند گوتارێكی كاریگه‌ر دێنێته بوون!؟
تا چه‌ند یه‌كڕیزی تۆكمه ئه‌كا، یه‌كگرتوویش ئه‌خولقێنێ و، ناڕازییه‌كانیش ئاشتهكاتهوه!؟
تا چه‌ند ئه‌توانێ بیری خێڵه‌كی و ناوچه‌گه‌ریی، به‌ره‌و (بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردی) فراژو بكا و ئاڕاسته ئه‌كا!؟
تا چه‌ند گیانی شۆڕشگێڕبوون ده‌خاته‌وه سه‌ر سكه‌ی تێفكرینه‌كانی قاسملوو!؟
بێ گومان، ده‌بێت هه‌لومه‌رج و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م خه‌باتی خۆرهه‌لات له به‌رچاو بگیردرێ، به‌ڵام شۆڕشگێڕ ده‌بێت كه‌شی به‌ستو: بهه‌ژێنێت. دۆخی سه‌ركه‌وتن: بخولقێنێت. به كوردییه‌كه‌ی: ((ئاو بووه‌ست، ئه‌و له هه‌وڵ و تێكۆشان و، تاقی كردنه‌وه‌ی ته‌واوی ڕێگا و گوزهرهكان، نه‌وه‌ستێت!)).
ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ (1-3-2018) له هه‌ولێر، له دژی دوو ئه‌ندامی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، كه شه‌هیدبوونی یه‌كێكیان و، برینداربونی ئه‌وی دیكه‌یانی لێ كه‌وته‌وه، سه‌لماندییه‌وه كه ڕژێمی تیرۆر و سێداره‌ی ئێران: حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به كاریگه‌رترین دوژمنی خۆی ده‌زانێت!
ئه‌گینا ئه‌و ڕژێمه تیرۆریستییه بۆ هێنده و له هه‌ر كوێیه‌ك بن دژی قه‌له‌م به‌ده‌ستانی پشتیوان و ئه‌ندام و كادیر و فه‌رمانده‌كانی حیزبی دیموكرات كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی و ته‌قینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی له دژی حیزبی دیموكرات ئه‌یكات توندترینه و زۆرترین پاره و سیخوڕ و پیلانی بۆ ئه‌خاته گه‌ڕ!؟
سه‌باره‌ت به‌م ته‌قینه‌وه‌یه، ده‌بێت ئاسایشی یه‌كێتیی و پارتیی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد و مرۆڤدۆستان به‌رپرسیارانه به كاری خۆیان هه‌ستن و ناسنامه‌ی تیرۆریسته‌كان بخه‌نه‌ڕو!
پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: كوان ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه شه‌وی یه‌ڵدا ته‌قینه‌وه‌یان له دژی حیزبی دیموكرات له كۆیه ئه‌نجام دا و چه‌ندین شه‌هید و برینداری لێ كه‌وته‌وه!؟
كوان تیرۆركارانی سه‌دان ئه‌ندام و لایه‌نگری حیزبی دیموكرات!؟ ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی باشور، زه‌مینه‌سازی بۆ تیرۆریسته‌كانی ڕژێمی ئاخوندی ئێران ناكه‌ن، ئیدی چۆن و بۆچی ته‌نانه‌ت خودی تیرۆریسته دهسگیركراوهكانیش له زیندانیش ئازاد ده‌كرێن!
چۆن و بۆچی كه به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌خرێته به‌رده‌م دادگا و، به‌لگه و شاهیده‌كانیش له به‌رده‌ستن و، دادوه‌ره‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه تیرۆریسته‌كان هه‌وڵی ڕفاندن و تیرۆركردن داوه، كه‌چی هه‌م ڕێگا له دادگا ده‌گیردرێت كه به كاری خۆی هه‌ستێت و، هه‌م ڕێگاش له ئاشكرابونی ئه‌و كه‌یسانه ده‌گیردرێت!!
ئه‌گه‌ر ڕژێمی ئێران زه‌نده‌قی له حیزبی دیموكرات نه‌چووه، ئیدی بۆچی له هه‌ر كوێ بۆی بلوێت ئه‌ندام و كادیرانیان تیرۆر ده‌كات، گه‌ر وا نییه: بۆچی هێنده حساب له‌سه‌ر حیزبی دیموكرات ده‌كات! تا كه‌ی كه‌سانێكی باشوری كوردستان كه نه‌ته‌وه‌ییانه بیرده‌كه‌نه‌وه، بێ هه‌ڵوێستن له ئاست ئه‌م هه‌مو كاره تیرۆریستییه‌ی ڕژێمی تیرۆر و سێداره‌ی ئێران!؟
دۆخی پارچه‌كانی كوردستان به‌گشتی، زۆری ئه‌وێ، به‌لام با جارێ هێنده به‌س بێت!