ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: دراما توركیه دۆبلاژكراوه‌كان و ڕوخاندنی ئاكاری كۆمه‌ڵگا.
له هه‌رێمی كوردستان ئازادییه‌كی ڕاگه‌یاندن و میدیایی بێ به‌رنامه هه‌یه، هیچ سانسۆرێك بۆ سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن نیه، له‌م ڕووه‌وه هه‌ندێك كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی ئه‌لكتڕۆنی و به‌تایبه‌ت ته‌له‌فزیۆنی كوردی هه‌ن، به‌هه‌واڵی بێناوهرۆك هاوڵاتیان چه‌واشه ده‌كه‌ن، هه‌شیانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی هوشیارییان نیه، دراما و زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی توركی دۆبلاژكراوی خراپ و ناشایسته په‌خش ده‌كه‌ن، هه‌میشه كارئه‌كته‌ری نه‌شیاو له ڕۆڵی دزی و خیانه‌ت و ناپاكی و درۆ و فێڵ كردن و به‌دوو خوشك خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ پیاوێكی ناشه‌رعی و دوای چه‌ند منداڵێك هاوسه‌رگیری و هێنانه دنیای منداڵی ناشه‌رعی،
له‌لایه‌كی تریش خیانه‌ت له هاوسه‌ر، لهخوشك، له‌برا، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ دایك و باوك، ئه‌وانه هه‌مووی به‌كۆمه‌ڵگای كوردی نامۆن، بێگومان ئه‌مانه نه‌ك هه‌ر سوود به‌كۆمه‌ڵگا ناگه‌یه‌نن به‌ڵكو وه‌ك شێرپه‌نجه بۆ نه‌وه‌ی نوێ و داڕوخانی بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاریگه‌ری خراپیان هه‌یه، چونكه ئه‌سته‌مه هه‌موو كه‌س د‌رك به‌وه بكات له‌پشت په‌خش كردنی ئه‌و دراما توركیانه چ مه‌به‌ستێكی ژه‌هراوی و نیه‌تێكی پیس هه‌یه، ئه‌وه لایه‌نی زمانه‌وانی و وێران كردنی زمانه‌كه‌مان هه‌ر باس ناكرێت،
به‌داخه‌وه هیچ سانسۆر و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش نیه، هیچ دوور نیه به‌مه‌رج و به‌ئه‌نقه‌ستیش ئه‌م دراما توركیه خراپانه بڵاوبكرێنه‌وه، كاتێك هه‌ندێك له ته‌له‌فزیۆنه‌كان درامای كۆرییان په‌خش ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لایه‌نی جوانیشی هه‌بوو، به‌ڵام هه‌ندێ نه‌زان و ده‌رون نه‌خۆش بهدهسكیسی لایه‌ن و وڵاتانی بیانی كردبوویانه هه‌را گوایه ئه‌و دراما و زنجیرانه كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و توند تیژی ده‌به‌ن، ئه‌ی خۆ ئه‌و دراما و زنجیره توركیانه نه‌ك توندوتیژی، به‌ڵكو هه‌موو سنوورێك ده‌به‌زێنن و هه‌موو پیرۆزییه‌ك له‌ناوده‌به‌ن و بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داده‌ڕوخێنن، ئه‌ی ئه‌وانه له‌كوێن بۆچی ئێستا هیچ ڕه‌خنه‌یه‌ك ناگرن و هیچ قسه‌یه‌ك ناكه‌ن ….؟،
خۆ ئه‌و ته‌له‌فزیۆنانه هیچ كاریگه‌ری باشیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه نیه، جگه‌له‌وه‌ی هه‌موو چالاكیه‌كه‌یان ته‌نیا ڕیكلام … ده‌كه‌ن، ئه‌ی محلله بهرژهوهندخوازهكان له‌كوێن بۆچی هیچ هه‌ستیان نییه، بۆ ڕاگرتنی دراما توركیه‌كان…..له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرم بۆ ئه‌وانه‌ی له‌خه‌مخۆری كۆمه‌ڵگادان، تكایه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دراما توركیه‌كان له كه‌ناڵه كوردییه‌كان ڕابگرن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانیش شایانی مانه‌وه نین، باچیتر كۆمه‌ڵگاكه‌مان وێران نه‌كه‌ن..