شه‌هاب كه‌ریم: بێ ئابڕوەکان باسی ئابڕوو دەکەن.!؟ سزای لەشفرۆشان دەدەن.
کلتوری سوکایەتی پێکردن و ئابڕوو بردن و هەتکردنی جەستە لەنێو کۆمەڵگای کوردی باشوردا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی چەک بەدەستەکانی شاخ و گەشەکردن و هەڵکشانیشیان وەک سەرۆک و سەرکردەی دیموکرات لەپرۆسەی سیاسی تا بە ئەمڕۆی ڕەوشتی سیاسی گەلی کورد دەگات، وەک بۆماوەیەکی دەستاو دەستکراوی سیاسیی بە شێوازی جیاواز و بەهێز. بەهەمان شێوە بەدیوەکەی تردا تیرۆری هەمان کاردانەوەو ڕەفتاری چەک بەدەستانی شاخە، وەک تیرۆکردنی بیروڕای جیاواز، لەنێوانیاندا بیری ئەقڵی دواکەوتوی پیاو سالاری و تیرۆکردنی ئافرەتان بەناوی شەرەف و کەرامەتەوە، کەبوونی شەرەفمەندی و پێناسەی ناوگیانی ژنان دەبەخشێت و گەر ناوگیانی ژنان نەبێت، چیتر شەرەف بوونی نابێت، کەواتە شه‌ره‌ف له‌كلتوری ڕۆژهه‌ڵات و له‌وڵاتانی ئیسلامی‌دا دیارده‌یه‌كی زه‌ق و بونێكی به‌رچاوو كاریگه‌ری هه‌یه به‌تایبه‌ت به‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی مێینهداو هه‌رچه‌نده شه‌ره‌ف بۆ نێر‌و مێ هیج جیاوازییه‌كی نییه، به‌ڵام له كۆمهڵگاو گه‌لانی ڕۆژهەڵاتدا به‌ناوی شه‌رفه‌وه توندوتیژی زیاتر دژی ڕه‌گه‌زی مێینهدهكرێ و ده‌بنه قوربانی و كه‌مترینیان ڕوبه‌ڕوی ڕه‌گه‌زی نێردهبنهوهو ته‌نانه‌ت زیاترین كێشه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ربونی شه‌ره‌فه په‌یوه‌ستیش ده‌بن بهڕهفتارو به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانه‌وه، شه‌رف و كه‌رامه‌ت كه‌واته په‌یوه‌ندییان بهخوڕهوشت و ڕه‌فتارو كرداری هه‌ریه‌ك له‌ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێینه‌وه هه‌یه‌و تاوانی مه‌سه‌له ئه‌خلاقییه‌كانیش له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی و حیزبی کوردی‌دا هەمیشە خراونەتەپاڵ ڕه‌گه‌زی مێ نه‌ك نێر.!
بەجۆری کات و کاردانەوەی سەردەمی سیاسی و قۆناغی کارکردن دەستیان هەبووە لە تێکشکانی کەسایەتی کوردی و زەلیل کردن و ڕیسواکردنی تاکی کورد بۆ دەرئەنجامی گەورەکردن و جوانکاری ناشیرینەکانی خۆیان و تێپەڕاندنی ئەو دۆخانەی ڕوو بەڕوویان دەبنەوە پەنا بۆ ناشرین کردنی شتەکان و بۆگەنکردنی کۆمەڵگا دەبەن لە پێناو شاردنەوەی ناشیرینەکانی خۆیان بە ئامانج، بەدڵنیایی کاتێک ناڕەزایی خەڵک بەگشتی دەگاتە ئاستی لوتکە و پەتای گەندەڵی دووچاری دەسەڵاتدارانی حیزبی و حکومی دەبێتەوە بەوانەشەوە کە داوای چاکسازی دەکەن، ئیتر گەمە سیاسیەکەی وەک بردنەوەی سەرمێزی قومارکردنی لێدێت و لە وێوە دەست پێ دەکاتەوە و کاری چەواشەکاریی بۆ کوێرکردنی چاوی و بۆگەنکردنی لوت و قێزکردنەوەی دەمی خەڵک دەڕوات، وەک ئەزموونی ڕابردویان هەر لەتیرۆر و تێکشکاندنی باری کەساێتی هاوڵاتیان، وەک سەرهەڵپاچین و بەردبارانکردن و ڕوخسار خوێناویکردن و ونکردنی نوسەران و خەڵکانی ناڕەزاو بێزار لە سیستەمی سیاسی و دۆخی ئەمڕۆی دەسەڵاتدارانی حیزب، دەبنەبراوە و گەمەکەش بەسەرهاوڵاتیانی سڤیڵدا دەشکێتەوە، وەک ئەو گرتە ڤیدۆیەی چەندڕۆژی ڕابردوولەلایەن پۆلیسی هەولێر، پێشتریش بە جۆری جیاواز بۆ نەیارانی سیاسی و بازرگانی و خۆ پاک پیشاندانی دڵسۆزی و یاسا و دین و میللەت پیشاندەدرێت لە ڕێگەو ڕکێفی دەسەڵاتی یاسا و حوکومەتدا، بێ ڕێزی بەرامبەر هاوڵاتیان کرا بەناوی لەشفرۆش و ژیانیان بۆ هەتا هەتایە لەنێو کۆمەڵگەیەکی داخراودا خرایە مەترسیەوە و بوونە سوتەمەنی و قوربانی نێو کۆمەڵگە، خوودی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی وەک تێبینی پلانێکی بۆ داڕێژراو لە نێو خەڵکدا بەناوی لەش فرۆشەکانی هەولێرەوە بڵاوی کردەوە دەرئەنجامی دزین و بەتاڵان بردنی خاک و سامانی کوردستان و برسیکردنی خەڵکەکەیدا گەیشتون بەو ڕۆژە . لە کاتێکدا تەواوی خەڵکی کوردستان ئەو سیستم و بەڕێوەبردن و دەسەڵاتە سیاسیە بۆگەنەی هەرێمی لەلا ڕیسواتر و بۆگەنتربوە، ڕقی تۆڵەو دیاریدەی ئەستوری نەهامەتی و ئازارەکانیان لاگەورەتر و چڕتر بۆتەوە بۆ هەستی تۆڵەی سەخت و یەکجارەکی لەو بێ شەرەفانەی شەرفی خەڵکیان لەکەدارکرد و خۆشیان وەک شەریفی ناو بێشەرەفەکان دەردەخەن بە ئامانجی تێگەیاندنی خەڵکی لەوەی شەرفی تکاومان بەدەستی پڕ خیانەت و بێشەرفی فرۆشراویان بکڕنەوەو خەڵکیش وەک شکۆ شکاوێک لە چاوەڕوانی قبوڵکردنی خواستەکانی ئەواندا ملکەچ بوەستێت و بێدەنگ بێت لە بەرامبەر کردەوەکانی دەسەڵاتدا بۆ گەیشتنیان بە مەرامی خۆیان و ڕزگاربونیان لە کۆتایی.!