عیماد عه‌لی: ئایا ره‌وای حه‌قه رازیبین فرۆكه‌خانه‌كی كوردستان ته‌نها بۆ عه‌مره بكرێنه‌وه؟
دراوسێیه‌كی هه‌ژاری یه‌كجار ساویلكه‌مان هه‌بوو به كرێكاری نانی ماڵومنداڵی ده‌رده‌كرد و ئه‌وه‌ی كۆی ده‌كرده‌وه جاركیان دای به‌گایه‌ك و له چه‌ژنی قورباندا سه‌ری بری و بۆ ساڵی دووه‌م گایه‌كی تری دا به‌ئه‌رزدا و دواتر ئه‌وه‌ی كه هه‌موو رۆژێك هاواری نه‌بونی ده‌كرد كه هیبوو ده‌ستی كه‌وت پێ رۆیشت بۆ حه‌ج و سواڵكه‌ر به‌زه‌یی پێی ده‌هاته‌وه. ئه‌وه‌ی به ره‌نجی گینا یده‌ریده‌كرد له سعودیا خه‌رجی ده‌كرد و پاش ئه‌وه به ده‌ست كرێكاری و نه‌بونیه‌وه ده‌یناڵاند. ئا له‌م شێوه‌یه به سه‌دان هه‌زار كه‌سمان هه‌یه له‌كوردستاندا. بۆیه رۆیشتنی خڵك بۆ عومره له‌سه‌ر حسابی خێزان و منداڵ ناحه‌قیه‌كه ده‌بێت شه‌رعیش قبوڵی نه‌كات.
رازیبون به كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی كوردستان ته‌نها بۆ عومره ئه‌گه‌ر زیانی بۆ باری سایكۆلۆجی و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێت و له‌وانه خه‌ڵكانێك چاوه‌رێی عه‌مره‌بكه‌ن پێی دڵخۆش ئه‌وا بۆ باری سیاسی و ئابووری كوردستان زیانێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه. بۆ؟
له‌باری سیاسیه‌وه:
1- كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان ه‌ته‌نها بۆ كارێكی تایبه‌تی وه‌ك عومره؛ واتای مانه‌وه‌ی داخراوی فرۆكه‌خانه‌كان ده‌گه‌ینێت، وه‌زعه‌كه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و ته‌نها به‌هه‌مان شێوه‌ی حاڵه‌تی له ناكاو و بواری مرۆڤایه‌تی حساب ده‌كرێت.
2- هه‌ڵوێستی سعودیه ئه‌وه‌نده ئه‌رێنی نه‌بوو له‌مه‌ر ریفراندۆم و قه‌یرانه‌كانی كوردستان و ئه‌و مێژووه زۆر جوانه‌شی نه‌بووه له دسه‌ڵاته‌كانی پێش روخانی سه‌دامدا تاوه‌كو به ئاسایی وه‌ربگیرێت و تا ئێستا به لاكردنه‌وه‌یه‌كی بچوكی عه‌بادی به‌ره‌و ریاز سعودیه هه‌موو ئدیعاكانی پێشه‌وه‌ی سریه‌وه و تائێستاش بۆ رازیكردنی ده‌سه‌ڵاتی عیراق رۆژنیه به بۆنه و بێ بۆنه چه‌خت له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق نه‌كاته‌وه. تۆش وه‌ك پاره‌ی نه‌وته‌كه‌ی داهاته‌كانی زیاد بكه‌یت له‌سه‌ر حسابی رۆڵه‌كانی خۆت.
3- رازیبون به به‌كارهێنانی فرۆكه‌خانه‌كان وه‌ك خێرێكی ناوه‌ندی عیراق و عه‌بادی له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیه‌وه ده‌خوێنرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وچانێك به عه‌بادی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه له ژیر هه‌ندێك فشاری ده‌ره‌كی خۆی رزگار بكات، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك زه‌ره قازانج به بارودۆخه نێوخۆییه‌كه‌ی كوردستان بگه‌یه‌نێت و له ئابڵوقه‌كه‌ی كه‌مبكاتنه‌وه.
4- رازیبون به‌م حاڵه ده‌بێته هۆكاری خاوبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فشاره‌كانی جیهان و واده‌ی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان بۆ گه‌شته‌كانیتر به گشتی دواده‌خات و بوار بۆ عه‌بادی ده‌ره‌خسێنێت كه زیاتر مانۆری خۆی بكات وئه‌م حاڵه‌ته بگه‌یه‌نێته دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان و زیارتیش و مه‌رجه‌كانی خۆی له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌ر ده‌سلاتی هه‌رێمدا فه‌رز بكات.
5- رازیبون به نیمچه‌چاره‌سه‌ری فرۆكه‌خانه‌كان زیانی خۆی بۆ كێشه‌كانی سیاسیه هه‌مه‌جۆره‌كانیتری نێوان ناوه‌ند و هه‌رێم ده‌بێت و بۆ بواری تریش رێگه خۆشده‌كات كه به نیمچه رێگه‌چاره فێربن و روو نه‌كه‌نه چاره‌سه‌ری گشتی یه‌كجاره‌كی كیشه‌كان.
لابه‌نی ئابووری:
1- عومره جگه له رێگه‌دان بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی زۆرێك له‌پاره‌ی كوردستان و به‌تایبه‌تی دراوه جیهانیه‌كانی وه‌ك دۆلار و یۆرۆ بۆ ده‌ره‌وه،هیچیتر نیه، به تایبه‌تی ئه‌مه‌ش له‌م كاته قه‌یراناویه‌ی كوردستاندا ده‌كرێت، كه زیانی زۆرتر ده‌بێت له لایه‌نی به‌فیرۆدانی دراوی قورس و كه‌مكردنه‌وه‌ی له نێوخۆدا كه له‌پێویسته‌یكانی ئاساییكردنه‌وه‌ی باری ئابووری كوردستانه.
2-جگه له قازانج گه‌یاندن به سعودیه‌یه‌ك كه به هیچ شێویه‌ك وه‌ربه‌رهێنانێكی له كوردستاندا نه‌كردووه كه بۆ قازانجی گه‌لی كوردستان بكه‌وێته‌وه و ره‌وای حه‌ق بێت وه‌فاداری بۆ بنوێنرێت، ئه‌و دراوانه‌ش له كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته تا سه‌ر ئێسقان دكتاتۆریه بكرێت مایه‌ی ئه‌وه‌یه كه جگه له درێژه‌پێدانی قه‌یرانه‌كانی كوردستان هیچتری لێ نه‌بینرێت.
3- ئاستی رۆشنبیری خه‌ڵك ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات كه له لایه‌نی باوه‌ربون و پیرۆزیه‌وه ته‌نها هه‌وڵی سه‌ردانی شوێنه پیرۆزه‌كان بده‌ن و ئه‌گه‌ر زیان له خۆیان بده‌ن و به برسێتیش بمێننه‌وه و له شاره‌كانی سعویه سه‌رجه‌م پاره‌كه‌یان بۆ عومره خه‌رج بكه‌ن هیچ باكیان نیه و ئه‌مه‌ش له ده‌رئه‌نجامدا نه‌ك بۆ عه‌موره‌كه‌ره‌كه خۆی به‌ڵكو زیانی بۆ وه‌زعی گشتی كوردستان ده‌بێت.
بۆیه باشترین هه‌ڵوێستی ره‌سمی ده‌سه‌لاتی كوردستانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاوه‌كو فرۆكه‌خانه‌كان بۆ سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان نه‌كرێنه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمیش رێگه نه‌دات ته‌نانه‌ت وه‌ك ناره‌زایه‌تیه‌ك بۆ عومره‌ش به‌كار بێت و وه‌ك بایكۆتێكی جیهانی حسابی بۆ بكات و بۆ رای گشتی جیهان رایبگه‌یه‌نێت.