سامان غفور هه‌ورامی: ئێران و سوریا دوو هاوپه‌یمانی له‌مێژینه.
ئێران له‌سوریا چی ده‌كات
ئەوە ڕێڕەوێکی داسەپێنراو نیە کە ئێران دەیەوێت کە تاران بگەیەنێت بە موسڵ و لەوێشەوە بۆ دیمەشق و دواتر لوبنان، ئەو ڕێڕەوەش لەڕوی ئاسایشەوە داچنراوە بە جەنگی میلیشیاکان لە عێراق و سوریا و پێشتریش لوبنان. واتە ئێران گەمەکەرێکی سەرکەوتوە لەو جێگانەی کە جەنگی لێیە. ئەوە واقعێکی نوێیە لەناوچەی شام کە دەسەڵاتی مەلاکان لە تارانەوە دەیانەوێت واقعی جیۆسیاسی ناوچەکە بگۆڕن و ئایدۆلۆژیەکی نوێ لەجێگەی دابنێن. ئێران سەپۆرتی دەسەڵاتی ئەسەد دەکات و کردوشیەتی چونکە, ئەم سەپۆرتە ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە هەر لە حافز ئەسەدەوە بۆ بەشار ئەسەد، چونکە حافز ئەسەد پەیوەندیەکی کۆن و لەمێژینەی هەبووە لەگەڵ خومەینیدا 1979زدا. لەکاتی جەنگی ئێران و عێراقدا سوریا هاوکاری ئێرانی کرد، لەکاتێکدا عێراق لەڕووی نەژادی و ڕەچەڵەکەوە سەربەیەک بوون.. هەردوو دەسەڵاتەکە سود و بەرژەوەندی هاوبەش هەبووە لەنێوانیاندا، ئێران هاوکاری لۆجستی سەربازی ئەسەد دەکات لەبەرامبەردا ئێران بەرژەوەندیە بازرگانیەکانی خۆی دەپارێزێت، دەرگا واڵاکراوە بۆ گەشتە ئایینیەکانی ئێران بەتایبەتی بۆ سەردانی مەرقدی خاتو زەینەب لە دیمەشق. حەسەن ڕوحانی لە 2013 دا وتی: کە پەیوەندیەکی قوڵی مێژویی هەیە لەنێوان ئێران و سوریادا هیچ هێزێک نیە ئەو پەیوەندیە هەڵوەشێنێتەوە.
ئایا ئەستانە ئەو ئاگرە لەسوریا دەکوژێنێتەوە؟
ئەو کوشتارەی لەسوریا هەیە کۆتایی نایەت لە غوتە و ئیدلەب و عەفرین، لەژێر ناوی تیرۆردا بەردەوامی دەدەن بەو جۆرە جەنگانە، ڕای جیاوازیش هەیە لەمابەینی ئەو وڵاتە زلهێزانەدا، لەژێر ناوی جیاوازدا پۆلێن بەندی بۆ تیرۆر ده‌كه‌ن تا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان بپارێزن.
هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د هاوپه‌یمانه‌كانی غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراویان به تۆپبارانی سه‌خت كرد به‌دوو به‌شه‌وه، ده‌سه‌ڵات و هاوپه‌یمانه‌كانی پابه‌ندنه‌بوون به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه بۆ ئاگربه‌ست له سووریا و به پشتیوانی هێزی ئاسمانی رووسیا له سێی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیان به هێرشی زه‌مینی كرد بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات. هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ڕۆژاوا پێشڕه‌وییان كردووه، به‌درێژایی یه‌ك كیلۆمه‌تر شاره‌دێی میسرابا و شارۆچكه‌ی ههرستاتۆپباران كردووه.
غوتەی رۆژهەڵات لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆندایە، نزیكه‌ی 400 هەزار كه‌سی تێدا ده‌ژی ماوه‌ی پێنج ساڵه ئه‌م شاره گه‌مارۆدراوه. هه‌رچه‌نده له‌ڕێككه‌وتنی ئه‌ستانه‌دا ئه‌و ناوچه‌یه به‌ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژیه‌كان ناوی هاتووه، بەڵام رژێمی بەشار ئەسەد کە رووسیا گهرهنتیكارێتی له مانگی نیسانی ساڵی رابردووەوە گەمارۆی سه‌ر ناوچه‌كه‌ی توندترکردووە، له‌م چەند مانگەی رابردوودا هێرشەکانی بۆ سەر ئەو ناوچەکە چڕترکردووەتەوە.
ئه‌و ناوچه‌یه قه‌یرانی مرۆیی تێدایه و به‌هه‌زاران نه‌خۆش له‌چاوه‌ڕوانی ده‌رمان و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیدان، ژماره‌یه‌ك منداڵ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتی ونه‌بوونی ده‌رماندا ده‌ناڵێنن.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ڕوسیا كاری توندوتیژی ده‌كات له سوریا به‌هۆی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه گرتویه‌تیه به‌ر له غوته‌دا به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ڕوسیاوه، له‌ڕێگه‌ی وشكانیه‌وه هێزه پرۆ ئهسهدیهكان و میلیشیا ئێرانیه‌كان به‌ناوچه‌ی غوته‌دا بڵاوه پێكردووه، هه‌ر چه‌نده مۆسكۆ حاشای لێده‌كات و لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تیش بێده‌نگن به‌رامبه‌ر به‌وكاره، هه‌رچه‌نده له 24 مانگی پێشودا ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌بڕیاری ژماره 2401 بڕیاری ئه‌وه درا بۆماوه‌ی مانگێك ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نرێت بۆماوه‌ی مانگێك. به‌رده‌وامبوونی ئه‌م جه‌نگه ئه‌وه له‌خۆده‌گرێت كه ڕوسیا ده‌یه‌وێت دژی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بوه‌ستێته‌وه.
ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه ڕوسیا له غوته گرتویه‌تیه به‌ر بۆ گۆڕینی معادهلهكانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی ئه‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت كه جه‌نگ له سوریادا ده‌كه‌وێته قۆناغێكی نوێوه. مۆسكۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌كات كه دروست كه‌ری بڕیار بێت له‌چاره‌سه‌ری دۆخی سوریادا، نایه‌وێت وه‌ك هاوكارێك ده‌ركه‌وێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت گه‌مه‌كه‌رێكی سه‌ركه‌وتوبێت و به‌رژه‌وه‌ندی زیاتر بچنێته‌وه له‌سوریادا، ئه‌م جه‌نگه تا درێژه بكێشێت زیاتر خزمه‌ت به ئێران ده‌كات و سێ وڵاتی وه‌كو ڕوسیا و ئێران و توركیا ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌ستانه چونكه ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندیان زیاتر له‌وێدا ده‌ست ده‌كه‌وێت. ڕێككه‌وتنه‌كان زیاتر ده‌بن و به‌ره‌كان فراوانتر ده‌بن له‌سوریادا، قاهیره و جنێف له‌یه‌ك نزیك بوون و زیاتریش له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ك كارده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایكرد كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د هاڕه‌ی نه‌كرد، ئه‌وه‌ی له‌پشت په‌رده‌ی شانۆكهوهبوو له حه‌له‌بدا ڕوسیا و ئێران بوون، ده‌شیانه‌وێت هه‌مان سیناریۆ بكه‌نه‌وه بۆ شاره‌كانی تر.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه دوو ههڵمهتكراوه له‌م ئانوسهتهدا به‌ڵام بێده‌نگیه‌كی سه‌یر ده‌بینرێت كه هیچ به‌رپه‌رچێكی خێرای به‌دوای خۆیدا نه‌هێناوه كه ئه‌مه نیشانه‌یه‌كی مه‌ترسیداره له‌م بارودۆخه‌ی سوریادا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه ڕوسیا ده‌یكاته سه‌ر غۆته توركیای بێده‌نگ كردووه،له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه توركیا كردوویه‌تیه سه‌ر عه‌فرین ڕوسیا بێده‌نگه، ئه‌وه په‌یامێكه ده‌درێت به‌گوێماندا كه ڕێكه‌وتن هه‌یه و هه‌رسی وڵات ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌ستانه و ده‌یانه‌وێت ده‌ستی ئه‌مریكا كورت و بچوك بكه‌نه‌وه له‌سوریادا. بێگوێدانه ڕای توركیا ده‌سه‌ڵاتی سوری هاوكاری كورده‌كان ده‌كات ئه‌مه‌ش هاوكێشه‌ی جه‌نگه‌كه به‌لایه‌كدا ده‌خات.
ڕوسیا پێشنیارێكی خستوه‌ته به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆڕێككهوتن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سزاكانی په‌یوه‌ست به‌ئه‌مریكاوه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی كه كرایه سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی له‌سه‌ر ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پاڵاوگه‌كانی نه‌وت و غازدا.