شه‌ریف هه‌ژاری: کام سەرکردانەی باشوری کوردستان بە خیانەتی نەتەوەییەوە نەگلاون؟
دەمێکە ئەم پرسیارە دەکرێ، زهمهنێكیشه ئەم پرسە وەک ڕەوایەتیدان بە ھەمو جۆرە خیانەتێک بەکاردەھێنرێت. بەو پێیەی مادەم پێشتر خیانەتی نەتەوەیی ئەنجام دراوە، ئیدی چەند بارەکردنەوەشی ئاسایی بووه و دەبێت!
بۆ ئەوەی له‌م بابەتهدت درێژدادڕی نەکەم (کە پێموایە دەبێت توێژینەوەی زانستی لەسەر ئەنجام بدەم)، ھەوڵەدەم بە کورتی و بە بێ ھیچ سۆز و لایەنگیرییەک و، (ئەکادیمییانە)، ئاماژە بە ئەو سەرکردانە بکەم کە بە خیانەتی نەتەوەییەوە گلاون!
ئەلبەتە من باس لە قۆناغی مێژووی ھاوچەرخ دەکەم، نەک قۆناغی مێژووی نوێ و مێژووی سەدەکانی ناوەند!
لە قۆناغی مێژووی ھاوچەرخ دا، خیانەتە گەورەکانی وەک (شەست و شەش، خیانەتی شەھیدکردن و تەسلیم کردنەوەی سلێمانی موعێنی خۆرھەڵات و دکتۆر شڤانی باکور، خیانەتی چاوساغی کردن بۆ سوپای پاسداران لە سەرەتای ھەشتاکان لەلایەن پارتییەوە، خیانەتی ھێنانی سوپای پاسداران بۆ سەر شاری ھەڵەبجە لە لایەن یەکێتیی و حسک و بەشێکی بزوتنەوەی ئیسلامی کە عەلی باپیر ئەو کات بزوتنەوە بووە، خیانەتی بردنی سوپای پاسداران بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی بیرە نەوتەکانی کەرکوک و ھێرش کردنە سەر ڕێکخراوی توندوتیژی موجاھیدینی خەلق لە لایەن یەکێتییەوە کە دواتر ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانوویان پێ درا کە قەتڵ و عامی خەڵکی سڤیلی کورد بکەن، خیانەتی ھێنانی چەندین سوپای گەورەی پاسداران بۆ سەر دیموکرات لە لایەن یەکێتییەوە، خیانەتی 31 ی ئاب لەلەلایەن پارتییەوە، خیانەتی ھێنانی سوپای تورک بۆ سەر پەکەکە لەلایەن پارتیی و یەکێتییەوە، دیسانەوە خیانەتی ھێنانی سوپای تورک بۆ سەر پەکەکە بە تەنھا لەلایەن پارتییەوە، خیانەتی فرۆشتن و تیرۆركردنی سەدان شۆڕشگێڕیی خۆرھەڵاتی کوردستان لەلایەن یەکێتیی (کە سەرکردەکانی گۆڕانیش تێیدا بەشداربوون و بەشێک بون لە یەکێتیی) و پارتیی و حیزبوڵای ئەدھەم بارزانیی و بزوتنەوەی ئیسلامی و حسکەوە، ترسناکترین خیانەتی بێ وێنەی ناو مێژووی کوردیش كه لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 لە لایەن یەکێتییەوە لە ڕوی سەربازیهوه كرا و لە لایەن گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیشه‌وه بە ڕاگەیاندن و ھەڵوێستی سیاسییەوە تێیدا به‌شداربوون چونكه هیچ هه‌ڵوێستێكی فه‌رمیان له دژی ده‌رنه‌بڕی!).
خیانه‌تی ساڵانی 1965-1966 كه باڵی مه‌كته‌بی سیاسیی به تێكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق تێیدا به‌شداربوون و به خیانه‌تی شه‌ست و شه‌ش له مێژوودا ناسراوه، كاراكته‌ره‌كانی وه‌ك (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، مام جه‌لال) تێیدا سه‌ره‌كی بوون و، (نه‌وشیروان مسته‌فا)ش هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاراسته‌یه دا بووه و، ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان دیووه.
ته‌نانه‌ت نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌ك هه‌ر لایه‌نگری ئه‌و باڵهبوو به كرده‌وه، بگره (به پێی به‌ڵگه‌ی نوسینه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی) به فكر و به قه‌ڵه‌میش پشتیوانی له خیانه‌تی شه‌ست و شه‌ش كردووه.
كوردناس و مێژوونووسی ناودار (كریس كۆچێرا) له باره‌ی خیانه‌تی شه‌شت و شه‌ش له كتێبی: كورد له سه‌ده‌ی نۆزده و بیست دا نووسیویه‌تی: ((تایبه‌تمه‌ندی خیانه‌تی شه‌ست و شه‌ش ئه‌وه‌بوو كه بۆ یه‌كه‌مجار بوو كه خیانه‌ت فۆرمی ڕێكخراوه‌یی و ئۆرگه‌نایز له مێژووی كورد دا وه‌رگرێت)).
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی كریس كۆچێرا به‌و مانایه‌یه: كه پێش خیانه‌تی شه‌ست و شه‌ش خیانه‌ت له ناو كورد دا به‌شێوه‌ی تاك- تاك كراوه، به‌لام بۆ یه‌كه‌مجار بوو كه له شه‌ست و شه‌ش دا شێوازی خیانه‌تی (ڕێكخراوه‌یی) داهێنرا!
بە تێفکرینی وردی خۆم (وەک: شەریف ھەژاری) لە خیانەتی شەست و شەش، بەو ئایدیایە ئەگەم، کە پێموایە: (خیانەتی شەست و شەش، سەرەتای بە کلتوری کردنی خیانه‌ت بوو لە ناو مێژووی کورد دا)).
لە دوای خیانەتی شەست و شەش، لەملاشەوە باڵەکەی تری پارتیی چەندین خیانەتی ترسناکیان ئەنجام دا، کە (مەلا مستەفا و مەسعود بەرزانی) ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان تێدا دی.
ھەروەک چۆن لە کتێبی: (شەریف ھەژاری: ڕامانێک لە تراژیدیای براکان، بەرگی یەک، چاپی 2010) دا، مەلا ڕەسوڵی پێشنماز دەڵێت:( کاتێک سلێمانی موعێنیان بۆ ڕژێمی حەمە ڕەزاشا شەھید کرد و تەرمەکەیان تەسلیمی ئێران کردەوە، کەچی تەرمی ھاوڕێکەی کە (خەلیل شەوباش) بوو، فڕێیان داب‌و و تەنانەت نەشیان کردبوو بە ژێر گڵیشەوە، چەند ڕۆژێ دواتر خەلک تەماشایان کردبوو کە سەگەکان لە شتێک ئاڵاون، پاشان خەڵکەکە وردبووبوونەوە چی دەزانن ئەوه تەرمە کە سەگەکان ڕای دەکێشن، تەرمەکە ناسرایەوە کە تەرمی شەھید: خەلیل شەوباش بوو).
لە پاش ئەم خیانەتەش، دیسانەوە پارتیی، لە سەرەتای ھەشتاکان دا بوونە چاوساغی پاسداران و، لە داگیرکردنەوەی ناوچەکانی خۆرھەلاتی کوردستان لەگەڵ سوپای پاسداران بەشدار بوون!
له ته‌واوی خیانه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی تر هه‌تا ئه‌گات به ترسناكترین خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ناو مێژووی كورد كه له (16 ی ئۆكتۆبه‌ری 2017) ئه‌نجام درا، ئه‌وا هه‌ر یه‌ك له (مام جه‌لال، مه‌سعود به‌رزانی و، نه‌وشیروان مسته‌فا) ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان گێڕاوه له‌و خیانه‌ته نهتهوهیانهدا، هه‌ر له هێنانی پاسداران بۆسه‌ر شاری هه‌له‌بجه له 1988 تا ده‌گات به هێنانی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر دیموكرات و سوپای تورك بۆ سه‌ر په‌كه‌كه.
جگه له ترسناكترین خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ناو مێژووی كورد كه له (16 ی ئۆكتۆبه‌ری 2017) ڕوویدا و له‌مه‌یاندا باڵی ده‌سه‌لاتداری ئێستای یه‌كێتیی سه‌د له سه‌د ئه‌و خیانه‌ته‌یان ئه‌نجام دا، به پشتیوانی هه‌ڵوێستی سیاسیی (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) لێیان، به‌وه‌ی (گۆڕان و كۆمه‌ڵ) هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیان له دژی ئه‌و خیانه‌ته ده‌رنه‌كرد و، به ڕاگهیاندنهكانیشیان (ئه‌رشیفه‌كان ماوه) پشتیوانی ئه‌و خیانه‌ته بوون و، هه‌لوێستی سیاسیی په‌رله‌مانتارانیشیان له به‌غدا هه‌ر پشتیوانی له حه‌شد-پاسداران و باڵی ده‌سه‌لاتداری یه‌كێتیی بوو!
كه‌وابو هه‌ر یه‌ك له (مام جه‌لال، مه‌سعود به‌رزانی و، نه‌وشیروان مسته‌فا) به چه‌ندین خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه تێوه‌گلاون. راسته ئێستا زانكۆكان به حیزبیی كراون و، سه‌دان مرۆڤی ئاڕاسته‌كراو هه‌وڵی (گۆڕینی) ئه‌و خیانه‌تانه ده‌ده‌ن و هه‌زاران لایه‌نگر به‌رگری لێیان ده‌كه‌ن، به‌لام مێژوویان پێ ناگۆڕێت و، مێژوو هه‌ر حه‌قیقه‌ته‌كان وه‌ك خۆی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌خاته‌ڕو و ده‌سه‌لمێنێت!
ئیتر با ئه‌وه بووه‌ستێت، كه (مام جه‌لال، مه‌سعود به‌رزانی و، نه‌وشیروان مسته‌فا) جگه له خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یش، به‌شداریشیان كردووه له چه‌ندین تاوانی نه‌ته‌وه‌یش دا، له‌وانه: (قه‌تلوعامی یه‌كێتیی له هه‌كاری، ئه‌تككردنی ئافره‌ته دیله‌كانی حیزبی شیوعی و پاشان به چه‌قۆ هه‌ڵدڕینی سكیان له قڕناقه و پشت ئاشان، به ته‌ور و په‌ره‌مێز سوتاندنی دیله‌كانی یه‌كتر) كه هه‌ر هه‌مو ئه‌م تاوانانه به فه‌رمانی خودی (مام جه‌لال، یان: مه‌سعود به‌رزانی، یاخود: نه‌وشیروان مسته‌فا) ئه‌نجام دراوون.
ئیدی با تاوانی نه‌ته‌وه‌یی بردنی سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌تیش بۆ بنه‌ماڵه و وهرهسهكانیان بووه‌ستێت، كه له‌م تاوانانه‌دا، مه‌سعود به‌رزانی پشكی شێری به‌رئه‌كه‌وێت و، دوای ئه‌ویش مام جه‌لال، پاشانیش نه‌وشیروان مسته‌فا له تاپۆكردنی گردی زه‌رگه‌ته‌ی موڵكی میلله‌ت له‌سه‌ر وهرهسهكانی خۆی!
ئه‌م تاوانانه‌ش، به‌وردی مێژوو ده‌یاننوسێته‌وه و، به هیچ كۆیله‌یه‌ك و دهمبازێك و فهیسبوكهوانێك ناسڕدرێنه‌وه!
زیاتر له‌وانه‌ش، هه‌ر یه‌ك له (مام جه‌لال، مه‌سعود به‌رزانی و، نه‌وشیروان مسته‌فا) به‌رپرس بوون له نهقێزهدانی سه‌دان جنێوده‌ر دژی یه‌كتری، به‌مه‌ش به ته‌واوی ئه‌خلاقیان له كایه‌ی سیاسه‌ت خسته ده‌ره‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه خودی و حیزبیه‌كانیان دا.
هه‌روه‌ك چۆن، سه‌دان كادیری پارتیی و یه‌كێتیی له شه‌ڕی ناوخۆدا هه‌رچی بێ ڕێزی هه‌یه به یه‌كتریان ئه‌كرد و ڕاسته‌وخۆش مام جه‌لال و مه‌سعود به‌رزانی خه‌لاتی ئه‌و كارانه‌یان ده‌كردن.
هه‌روه‌ك چۆن، پارتیی و گۆڕان له ململانێی یه‌كتر دا، سه‌دان كادریان هه‌رچی جنێوی شه‌ره‌فه به یه‌كتریان دا و، راسته‌وخۆش مه‌سعود و نه‌وشیروان نه‌قیزه‌یان ده‌دان.
كه‌چی كاتێك مه‌سعود و نه‌وشیروان ئاشتبوونه‌وه، نه‌وشیروان وه‌ك له سه‌ری ڕه‌ش دامه‌زرابێت ڕۆژانه ڕوی ده‌كرده (سه‌ری بڵندی پارتییه‌كان!)، كه‌چی كاتێ مه‌سعود به‌رزانی هاته سلێمانی و نه‌چووه لای نه‌وشیروان، دیسانه‌وه به‌زمه‌كه ده‌ستی پێ كرده‌وه و، به فه‌رمانی هه‌ردووكیان، ئیعاز به كادیره‌كانیان دا كه تا ئێستاش جنێو به یه‌كتر ده‌ده‌ن و، كلتورێكی به‌ته‌واوی دور له مۆرالیان هێنایه ناو كایه‌ی سیاسییه‌وه.
یەکێک لە مەھزەلەکانی تر ئەوەیە، لایەنگرانی ئەم حیزبانە ئەڵێن: (قوتابخانەی مەسعود به‌رزانی، قوتابخانەی مام جەلال، قوتابخانەی نەوشیروان مستەفا). لە ڕاستییدا مرۆڤ کاتێک ئەم دەستەواژە ناکامڵانە دەبیستێت، زانستیشی لە بەرچاو دەکەوێت، کە ئەمانە بیڵێنەوە!
سەرەتا ئەبێت ئەمانە بزانن بە چی ئەوترێت: قوتابخانەی فکریی-سیاسیی، یاخود: مه‌دره‌سه‌ی فیكری-سیاسیی!؟
قوتابخانه‌ی فكری-سیاسیی كه‌سێك ده‌بێته خاوه‌نی كه (فه‌یله‌سوف) یاخود (بیرمه‌ند) بێت و، كۆمه‌ڵه تێزێكی بۆ جیهان و كایه‌ی سیاسه‌ت و حوكمڕانیی داهێنابێت!
بریا له (مام جه‌لال، مه‌سعود به‌رزانی و، نه‌وشیروان مسته‌فا) پرسیار ده‌كرا: جیاوازی چیه له نێوان (فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ند)!؟ به كام پێوه‌ر و میتۆدانه (تێز و تیۆریا) دێته بوون!؟
دڵنیام: گه‌ر (مام جه‌لال و نه‌وشیروان) زیندووببنه‌وه و مه‌سعود بهرزانیشیان له‌گه‌ڵ بێت، نازانن جیاوازی چیه له نێوان (فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ند)، یاخود نازانن: به كام پێوه‌ر و میتۆدانه (تێز و تیۆریا) دێته‌بوون و له ڕوی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسییه‌وه فۆرمی خۆی وه‌رده‌گرێت، دڵنیام كه قبول خاسهكانیشیان نایزانن!
كه‌وابو پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر (مام جه‌لال) یان (مه‌سعود به‌رزانی) یاخود (نه‌وشیروان مسته‌فا) خاوه‌ن مه‌دره‌سه‌ی فكری-سیاسیین، كامه‌یه ئه‌و داهێنانه‌یان له ئاستی جیهانیی دا بۆ كۆمه‌لگاكانی مرۆڤایه‌تیی!؟
ئایا نابێت بیخه‌نه‌ڕو، ئینجا ئێمه‌ش بزانین كه ئه‌وانه چۆن كراونه‌ته بیرمه‌ند!؟
بۆ نمونه:
ماركۆزه دێت تێفكرین ده‌كات له قوتابخانه‌یه‌كی فه‌لسه‌فیی فهیلوسوفێكی وه‌ك (ماركس)، دێت له قوتابخانه‌ی (فرانكفۆرت) دا چه‌ندین تێز بۆ قۆتابخانه‌ی ماركسیزم دێنێته بوون و چاكسازی تێدا ده‌كات!
یاخود:
قاسملوو دێت چه‌ندین تێز بۆ سیستمێكی نوێی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانی ده‌وله‌تان بۆ جیهان ده‌خاته‌ڕوو، چه‌ندین تێز و تیۆریا بۆ سیستمی (سۆشیاڵیزمی دیموكراتیك) دێنێته‌بوون و، ده‌یان سه‌ركرده‌ی وه‌ك (بێرنارد كۆشنێر و، پیه‌ر مۆرا و، دانیه‌ل میته‌ران و هتد) به‌و تێزانه بۆ حوكمڕانیه‌تی دهولهتداریی و كایه‌ی سیاسیی ئاشنا ده‌بن و باسیشیان لێوه كردووه. به‌وه ده‌وترێت (بیرمه‌ند)، چونكه له مه‌دره‌سه‌ی فكری-سیاسیی (سۆشیالیزمی دیموكراتیك) دا داهێنانی فكری كردووه و چه‌ندان تێزی داهێناوه و ته‌نانه‌ت تێفكرینه‌كانی سنوری نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی به‌زاندووه!
باشه ئه‌ی پێم ناڵێن: كامه‌یه داهێنانی فكری-سیاسیی (مام جه‌لال، مه‌سعود به‌رزانی و، نه‌وشیروان مسته‌فا) له ئاستی جیهان دا!؟
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌بێت، كه مه‌سعود به‌رزانی چه‌ند به‌رگێكی بیره‌وه‌ریه‌كانی نووسیوه و، مام جه‌لالیش دیسانه‌وه چه‌ند به‌رگێكی بیره‌وه‌ریه‌كانی چاپ كردووه و، نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌وان زیاتر بیره‌وه‌رییه‌كانی نووسیوه‌ته‌وه و چه‌ند كتێبێكی مێژوویشی هه‌یه، ئه‌وا ناوببرێن به (بیرمه‌ند) یان خاوه‌ن (مه‌دره‌سه‌ی فكریی-سیاسیی)، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه و، هه‌ر له بنه‌ڕه‌ت دا لایه‌نگرانیان تێ-نه‌گه‌شتوون كه به كێ ئه‌وترێت: بیرمه‌ند!؟ كێ ئه‌توانێت ببێته خاوه‌ن (مه‌دره‌سه‌ی سیاسیی)!؟
خۆ ئه‌گه‌ر وابێت، مامۆستا (كه‌ریمی حیسامی) كه خاوه‌نی (49) به‌رهه‌می چاپكراوه و، سه‌دان بابه‌تی له ڕۆژنامه و گۆڤاره جیهانیه‌كان دا بلاوكردۆته‌وه، ئه‌وا كه‌ریمی حیسامیش: بیرمه‌نده!؟ نه‌خێر مامۆستا كه‌ریمی حیسامیش به بیرمه‌ند دانانرێت، ڕاسته نوسه‌رێكی گه‌وره‌یه، به‌لام تایبه‌تمه‌ندی بیرمه‌ند جیایه!
(واز له‌و موباله‌غه‌یه بێنن كه قبول خاسه حیزبیه‌كان نه‌زانانه و بۆ -پۆست و پاره- گه‌وره‌یان ده‌كه‌ن)، ته‌نانه‌ت له ڕوی زانستیشه‌وه ناتوانرێ، كه‌سایه‌تیی (مام جه‌لال، مه‌سعود به‌رزانی و، نه‌وشیروان مسته‌فا) به (شۆڕشگێڕی ڕاسته‌قینه) بناسرێن! بۆچی!؟
چونكه (شۆڕشگێڕیی ڕاسته‌قینه) ده‌بێت هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئازار و حه‌سره‌ته‌كانی گه‌له‌كه‌ی بێ و، به‌هیچ جۆرێك موڵك و سامانی گه‌له‌كه‌ی بۆ خۆی و كه‌سه‌كانی خۆی نه‌بردبێت.
به‌لام مه‌سعود به‌رزانی نیوه‌ی كوردستان كردووه به هی خۆی و بنه‌ماله‌كه‌ی، به‌شێكی كوردستانیش بووه‌ته موڵكی بنه‌ماله‌ی تاله‌بانیی، نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گردی زه‌رگه‌ته كه موڵكی میلله‌ته له‌سه‌ر كوڕه‌كانی تاپۆ كردووه، ئه‌وا زانست شه‌رمی له كه‌س نییه و، به هیچ جۆرێك ناتوانرێ بێ-لایه‌نانه (نه‌وشیروان مسته‌فا)ش به (شۆڕشگێڕی ڕاسته‌قینه) دابنرێت!
شۆڕشگێڕ له ناو كورد دا، وه‌ك: (شێخ سه‌عید، قازی محه‌مه‌د، ساڵح یوسفی، شه‌هید ئارام و… هتد).
ته‌نانه‌ت له ڕوی زانستیه‌وه، (شێخ مه‌حمود)یش شۆڕشگێڕی ڕاسته‌قینه نه‌بووه، چونكه دونیایه‌ك موڵك و ماڵی میلله‌تی بۆ كه‌سه نزیكه‌كانی تاپۆ كردووه.
به‌و مانایه‌ی، ڕاسته (شێخ مه‌حمود، مام جه‌لال، مه‌سعود به‌رزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا) خه‌باتیان بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد كردووه و خه‌باتكار بوون، به‌ڵام له ڕوی زانستییه‌وه، هیچیان (شۆڕشگێڕیی- ڕاسته‌قینه) نین!
ئه‌م بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه، چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك بوو له جێ به‌جێكردنی پێناسه‌ی، (خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، تاوانی نه‌ته‌وه‌یی و، شۆڕشگێڕبوون) بوو له ڕوی زانستیه‌وه به‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی (مام جه‌لال، مه‌سعود به‌رزانی و، نه‌وشیروان مسته‌فا)، به بێ هیچ سۆز و عاتیفهیهك!
ڕاسته ئه‌مانه خه‌باتكاربوون. هه‌روه‌ها گه‌ر به‌راوردیان بكه‌ین ئه‌وا جیاوازی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌رێنیی و نه‌رێنییان له‌گه‌ل یه‌كتر دا هه‌یه، به‌لام هیچیان به‌ده‌ر نین له (خیانه‌ت و تاوانی نه‌ته‌وه‌یی)، هیچیشیان له روی زانستییه‌وه (شۆڕشگێڕی ڕاسته‌قینه) نین!
ئه‌شی بینن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه، هیچیان له دواڕۆژ دا وه‌ك (قازی محه‌مه‌د) نابنه كاریزمای نه‌ته‌وه‌یی گشتگیر، چونكه ئه‌و كهموكورتیانهیان هه‌یه و، نه‌وه‌كانی داهاتوو به بێ لایه‌نگیریی كردن: مێژوو و كرده‌وه‌كانیان شه‌ن و كه‌و ده‌كه‌ن!