بەیار عومەر: قوڵایی ستراتیژی.
وڵاتێكی وه‌ك ڕوسیا قوڵایی ستراتیژی هه‌یه، واته خاكێكی به‌رین و فراوانی هه‌یه، هه‌ر كاتێك له مێژودا به‌شێكی زۆری خاكه‌كه‌شی داگیركرابێت، توانیویه‌تی له به‌شه‌كانی تر خۆی ڕێكبخاته‌وه و خاكه‌كی ڕزگاربكات. بۆ نمونه له جه‌نگی جیهانی دوه‌مدا كه سوپاكه‌ی هیتله‌ر له ئۆپه‌راسیۆنی بهربهروسادا په‌لاماری ڕوسیایدا، و توانی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌شێكی زۆری ڕۆژئاوای ڕوسیا داگیربكات؛ به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاكه‌كه‌یان گه‌وره‌بو، ڕوسه‌كان توانیان له ڕۆژهه‌ڵاتدا خۆیان ڕێكبخه‌نه‌وه و ناوچه‌كانی خۆیان ڕزگاربكه‌ن و ئه‌ڵمانیاش داگیربكه‌ن و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كاندا كۆتایی به حوكمی نازیه‌كان بێنن. بێگومان مه‌سه‌له‌ی هاتنی زستان و و به‌فری ڕوسیاش دیسان به قازانجی سوپای ڕوسیا شكایه‌وه. هه‌روه‌ها ڕوسه‌كان سیاسه‌تی سوتانی خاكیان په‌یڕه‌وكرد؛ واته كه ئه‌ڵمانه‌كان ئه‌هاتن بۆ داگیركردنی هه‌ر شارێك، ڕوسه‌كان ئه‌گه‌ر توانای به‌رگریان نه‌مایه، هه‌رچی ئاوه‌دانیه ئه‌یانسوتاند بۆیی ئه‌ڵمانه‌كان سودی لێنه‌بینن. به‌ڵام ئه‌م تاكتیكه سه‌ربازیانه‌ش له ڕوسیا بۆیه سه‌ریگرت، چونكه ڕوسیا له روی خاكه‌وه قوڵایی ستراتیژی هه‌یه و ئه‌توانێت به ئاسانی مناوه‌ره‌ی سه‌ربازی بكات و سوپاكه‌ی بكشێنێته‌وه و له ناوچه‌یه‌كی تردا خۆی ڕێكبخاته‌وه، و دیسان به وره و چه‌كێكی زیاتره‌وه هێرش بكات و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت.
له به‌رامبه‌ردا نمونه‌ی ئیسرائیل هه‌یه، كه یه‌كێك له كێشه هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌وه‌یه كه قوڵایی ستراتیژی نیه، چونكه خاكه‌كه‌ی زۆر بچوك و باریكه و پشتیشی ده‌ریایه، بۆیه مه‌جالی مناوه‌ره‌ی سه‌ربازی نیه و ناتوانێت به هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه بكات، چونكه كه پاشه‌كشه‌ی كرد هیچ شوێنێكی نامێنێت خۆی تیاڕێكبخاتهوه و سه‌ر له نوێ هێرش بكاته‌وه. بۆیه ئیسرائیل چه‌ند رێوشوێنێكی گرتۆته‌به‌ر. یه‌كێك له‌وانه بره‌ودانه به ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی به سود وه‌رگرتن له توانای ناوخۆیی و هه‌روه‌ها ئه‌مریكی، كه ئه‌مه‌ش وایكردوه ئه‌گه‌ر دراوسێكانیشی به ژماره سه‌ربازیان له ئیسرائیل زیاتر بێت، به‌ڵام ئیسرائیل به ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی له پێشیانه‌وه بێت.
یه‌كێكی تر له ڕێوشوێنه هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی ئیسرائیل گرتویه‌ته‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه گرنگیه‌كی زۆریداوه به ده‌زگای هه‌واڵگری موساد، به تایبه‌تی له وڵاته دراوسێكانی ئیسرائیل‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك میسر، سوریا، ئوردن، یان حیزبوڵا و حه‌ماس پلانیان داڕشت و ویستیان په‌لاماری بده‌ن، ئه‌مان پێشوه‌خت ئاگاداربن و دهستپێشخهریبكهن له هێرش و پهلامارداندا، كه له زانستی سه‌ربازیدا پێیده‌وترێت (pre-emptive Strike) هێرشی پێشوه‌خت، واته كه زانیاریت هه‌بێت وڵاتێك پلانی داناوه بۆ پهلاماردانت، تۆ دهستپێشخهریبكهیت و هێرشی پێشوه‌خت بكه‌یت، و به‌شێكی زۆر له توانا سه‌ربازیه‌كانی لاوازبكهیت و وابكه‌یت كه به‌رامبه‌ره‌كت له نیازی هێرشكردن ساردبكهیتهوه، یان ئه‌گه‌ر هه‌ر هێرشیشی كرد، كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نه‌مێنێت.
له هێڕشی پێشوهختیشدا یه‌كێك له ئه‌زمونه‌كانی ئیسرائیل، جه‌نگی ساڵی 1967 ه، كه ئیسرائیلیه‌كان زانیاریان هه‌بوه كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی میسر به‌نیازن په‌لاماری ئیسرائیل بده‌ن، بۆیه ئیسرائیلیه‌كان له رێی موساده‌وه خه‌لك بهكرێئهگرن و وا ئه‌كه‌ن كه ئاهه‌نگێك بۆ فڕۆكه‌وانه سه‌ربازیه میسریه‌كان ڕێكبخه‌ن و سه‌رقاڵیان بكه‌ن. هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا فڕۆكه جه‌نگیه ئیسرائیلیه‌كان دێنه سه‌ر ئاسمانی میسر و به‌شی زۆری فڕۆكه جه‌نگیه میسریه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی فرۆكه‌خانه‌كان ئه‌سوتێنن و هێزی ئاسمانی میسر ته‌واو لاواز و په‌رته‌وازه ئه‌كه‌ن. بۆیه دوای شه‌ش ڕۆژ میسر غه‌زه و بیابانی سینا، سوریا جۆلان، و ئوردنیش كه‌رتی ڕۆژئاوا و قودس ئه‌دۆڕێنن، كه له مێژوی سیاسی و سه‌ربازیدا به جه‌نگی شه‌ش ڕۆژه ناسراوه و عه‌ره‌به‌كانیش پێی ئه‌ڵێن نه‌كسه، واته نسكۆ؛ تیایدا جه‌مال عه‌بدول ناسر دان به شكستیا ئه‌نێت و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه ئه‌كات و دوایش به‌شێكی زۆری گه‌لی میسر داواكه‌ی قبوڵ ناكه‌ن. لێره‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نیه كه ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی ئیسرائیل ڕه‌وایه یان نا، چونكه به‌شێكی زۆری ناڕه‌وایه و ئیسرائیلیه‌كان به‌شێكی زۆری خاكی برا موسڵمانه فهلهستیهكانی ئێمه‌یان داگیركردوه.
به‌ڵام لێره‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه چۆن ئێمه‌ی كورد سود له ئه‌زمونی ئیسرائیلیه‌كان وه‌ربگرین. هه‌رچه‌نده ئێمه له ڕوی ئاینیه‌وه ته‌واو جیاوازین له ئیسرائیل، به‌ڵام له ڕوی ڕوبه‌ری خاك و جوگرافیا و جیۆپۆله‌تیكه‌وه زۆر شتمان له‌یه‌ك ئه‌چێت، چونكه میله‌تێكین له جوگرافیایه‌كدا ئه‌ژین كه چوارده‌ورمان به دوژمن و نه‌یار گیراوه و قوڵای ستراتیژیمان نیه له ڕوی خاكه‌وه. به‌ڵام بێگومان جیاوزی گه‌وره‌شمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیه‌كاندا، ئه‌وان ده‌وڵه‌تن و داموده‌زگا و موئه‌سه‌ساتی نیشتیمانیان هه‌یه و ئه‌مریكا و ڕۆژئاواش پشتیوانیانه، به‌ڵام ئێمه نه ده‌وڵه‌تین و نه داموده‌زگای نیشتیمانیمان هه‌یه و نه ئه‌مریكا و ڕۆژئاواش پشتیوانی ڕاسته‌قینه‌مانن. بۆیه قوڵایی ستراتیژی هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان له سێ پارچه‌كه‌ی تردایه. واته هه‌ر پارچه‌یه‌ك كه‌وته ژێر مه‌ترسیه‌وه، پێویسته كورد له سێ پارچه‌كه‌ی تر پاره و چه‌كیان بۆ بنێرێت وپشتیوانی مادی و مه‌عنه‌ویان بكات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ون. پێموایه په‌كه‌كه تا ئێستا له هه‌مو هێزه كوردیه‌كان زیاتر سودی له‌م قوڵاییه ستراتیژیه وه‌رگرتوه و پشتی به توانای كورد به‌ستوه و سودی له كوردی هه‌ر پارچه‌یه‌ك وه‌رگرتوه بۆ یارمه‌تی مادی و مه‌عنه‌وی پارچه‌كانی تر، واته پارچه‌كانی تری كوردستانی كردوه به قوڵای سترایژی خۆی.
له روی عه‌مه‌لیه‌وه ئێستا كورد ته‌نها له عێراق و سوریا خاكی به‌ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر عه‌فرین به نمونه وه‌ربگرین كه سوپای تورك داگیری كردوه و كۆمه‌ڵكوژی تیا ئه‌نجامداوه؛ عه‌فرین كانتۆنێكی بچوكه و چوارده‌وری به دوژمن گیراوه و قوڵایی ستراتیژی نیه؛ بۆیه بۆ شهرڤانهكان به‌بێ یارمه‌تی پارچه‌كانی تری كوردستان زه‌حمه‌ته خۆیان ڕێكبخه‌نه‌وه و هێرشبكهنهوه. قوڵای ستراتیژی عه‌فرین، كوردی دانیشتوی دو كانتۆنه‌كه‌ی تر و سێ پارچه‌كه‌ی تره، كه یارمه‌تی مادی و مه‌عنه‌ویان بده‌ین، واته كورد له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات خۆپیشاندانی به‌رده‌وام ڕێكبخه‌ن بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌كانی ئه‌مریكا و ڕوسیا و توركیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، كه ئه‌مه‌ش كراوه.
هه‌روه‌ها كورد له هه‌ر چوار پارچه‌كه و وڵاتانی ده‌ره‌وه پاره كۆبكاته‌وه بۆ چهككڕین و به‌رده‌وامیدان به ڕۆحیه‌تی به‌رگری، چونكه ئه‌و به‌رگریه‌ی شهرڤانهكان كردویانه كه‌م وێنه‌یه له مێژوی سیاسی و سه‌ربازیدا، كه به چه‌كی زۆر ساده و كۆنی وه‌ك كڵاشینكۆفه‌وه به‌رامبه‌ر چوارهه‌م هێزی ناتۆ و ده‌هه‌مین به‌هێزترین سوپای دنیا وه‌ستاونه‌ته‌وه كه توركیایه و به تازه‌ترین فرۆكه‌ی F-16 و هه‌لیكۆپته‌ری كۆبرای ئه‌مریكی له ئاسمانه‌وه بۆردومانیان ئه‌كات و له زه‌ویشه‌وه به نوێترین تانكی ئه‌مریكی و ئیسرائیلی، به پشتیوانی ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان په‌لاماریان ئه‌دات. له كاتێكدا له‌ڕوی ڕوبه‌ری خاك و ژماره‌ی دانیشتوان و چه‌ك و ته‌كنه‌لۆجیاوه، عه‌فرین به‌روارد ناكرێت به توركیا، چونكه عه‌فرین ڕوبهرهكهی كه‌متره له 2 هه‌زار كم2 و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌شی كه‌متره له 200 هه‌زار كه‌س، له به‌رامبه‌ردا توركیا ڕوبهرهكهی 784 هه‌زار كم2 یه و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌شی 80 ملیۆن كه‌سه. واته له ڕوی خاكه‌وه توركیا نزیكه‌ی 400 ئه‌وه‌نده‌ی عه‌فرینه، له ڕوی ژماره‌ی دانیشتوانیشه‌وه به هه‌مان شێوه 400 ئه‌وه‌نده‌ی عه‌فرینه. واته هه‌ر عهفرینیهك چوارسه‌د توركی به‌رئه‌كه‌وێت، جگه له ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان.
هیزێكی وه‌كو یه‌په‌گه به‌بێ پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی و به چه‌كی زۆر سوك و دواكهوتوهوه، توانیویه‌تی زیاد له دومانگ سوپای توركیا ڕابوه‌ستێنێت؛ ئه‌مه‌ش هیوایه‌كی زۆر ئه‌دات كه ئه‌م هێزه ئه‌توانێت جارێكی تر عه‌فرین ڕزگاربكاتهوه. به‌ڵام به‌داخه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌كان له كه‌ركوك نه‌یانتوانی چه‌ند سه‌عاتێكیش به‌رگری بكه‌ن، به مه‌رجێك هیچ هێرشێكی ئاسمانیشیان له‌سه‌ر نه‌بو. ئه‌گه‌ر ئێمه له‌كه‌ركوك سه‌ركه‌وتو بوینایه، ئه‌بوه هێزێكی مادی و مه‌عنه‌وی گه‌وره بۆ ڕۆژئاوا و عه‌فرین. توركیاش وا به ئاسانی جورئه‌تی نه‌ئه‌كرد په‌لاماری عه‌فرین بدات. به‌ڵام ئه‌وانه رویاندا، ئه‌وه‌ی گرنگه ئێستا پارچه‌كانی تر چی بۆ عه‌فرین بكه‌ن.
له هه‌مو پارچه‌كان گرنگتر بۆ ڕزگاركردنه‌وه‌ی عه‌فرین، كوردی عێراقه، چونكه ئێمه سه‌رباری شكستی سیاسی و سه‌ربازیش، هێشتا خاكمان به‌ده‌سته‌وه‌یه و خاوه‌نی هێزی چه‌كدارین و سنوریشمان به كوردستانی سوریاوه‌یه. بۆیه زۆر گرنگه ئێمه ببین به قوڵایی ستراتیژی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان؛ واته وابكه‌ین كه شه‌ڕڤانه‌كان لێره پشوبده‌ن و چه‌كیان پێبدرێت و خۆیان ڕێكبخه‌نه‌وه بۆ ڕزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه، چونكه به‌هێزبونه‌وه‌ی كوردانی ڕۆژئاوا و عه‌فرین، ئه‌بێته هۆی به‌هێزبونی ئێمه، و لاوازی ئه‌وانیش ئه‌بێته هۆی لاوازبونمان. واته ناكرێت كێشه‌ی كوردی سوریا و توركیا و عێراق و ئێران جیابكرێنه‌وه، چونكه ئێمه‌ش به‌جیا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، نه‌یاره‌كانمان به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن. ئێستا زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه یه‌كیان گرتوه بۆ له‌ناوبردنی كورد و كیانه‌كانی له سوریا و عێراق كه به خوێنی هه‌زاره‌ها شه‌هید به‌ده‌ست هاتون. ته‌نانه‌ت ئه‌مریكا و ڕوسیاش پشتمان نین؛ بایی ئه‌وه‌نده پشتیوانیان كردین كه له بری ئه‌وان شه‌ڕی داعشیان بۆ بكه‌ین؛ بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی كورد شه‌هید بێت له‌جیاتی سه‌ربازی ئه‌مریكی، وه‌ك ئه‌وه‌ی خوێنی كورد له‌وان هه‌رزانتر بێت. كه كاریشیان پێمان نه‌ما، دیسان پشتیانتێكردینهوه وه‌كو جاره‌كانی تر خه‌بات و قوربانیدانی كوردیان سفركردهوه. بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌توانێت گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌ی كورد و كیانه‌كانی بكات، ته‌نها كورد خۆیه‌تی، نه‌ك هیچ هێزێكی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێیداخه ئه‌وه‌یه كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌مو هێزه ئیقلیمیه‌كان یه‌كیان گرتوه دژمان، و زلهێزه‌كانی جیهانیش چاوپۆشی له كۆمه‌ڵكوژی كورد ئه‌كه‌ن له عه‌فرین، ئێمه‌ش وه‌كو میله‌تێك له ناو خۆماندا ته‌با نین. ئه‌وه‌تا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پارتی زاڵه به‌سه‌ریدا، نه‌ك هه‌ر ئاماده نیه یارمه‌تی مادی و مه‌عنه‌وی و سه‌ربازی ڕۆژئاوا و عه‌فرین بدات، به‌ڵكو ئه‌یه‌وێت سزای پارێزگای سلێمانیش بدات چونكه سێ ڕۆژ ماته‌مینی ڕاگه‌یاندوه. بۆیه گرنگه سلێمانی لامه‌ركه‌زیه‌تی سیاسی و ئیداری و ئابوری هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ خه‌باتی پارچه‌كانی تر و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی كوردستان.
له‌وه‌ش زیاتر، حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی سنور له ڕۆژئاوا دائه‌خات و زۆر جار ناهێڵێت ته‌نانه‌ت خواردنیشیان پێبگات، چجای پاره و پێدوایستی سه‌ربازی، له پێناو ڕازیكردنی توركیادا؛ وه‌كو ئه‌وه‌ی بیریان چوبێته‌وه كه پاش ئه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستانیان بۆ په‌نجا ساڵ به تاڵان ته‌سلیمی توركیا كرد، دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ولێر خه‌ریكبو بكه‌وێته ده‌ست داعش، توركیا هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌نواند، هه‌ره‌وه‌ها له مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆمدا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێراق، توركیا یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت بو كه دژمان وه‌ستایه‌وه. له‌م لاشه‌وه پارتی به ئاشكرا رێگه‌ی به سوپای توركیا داوه كه به قوڵایی ده‌یان كیلۆمه‌تر بێته ناو خه‌كی هه‌رێمه‌وه بۆ لێدانی په‌كه‌كه له قه‌ندیل. واته هه‌رێمی كوردستان له جاتی ئه‌وه‌ی ببێته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ كوردانی پارچه‌كانی تر، بۆته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ لێدانی خه‌باتیان. بۆیه ناكرێت به‌مه بوترێت قوڵایی ستراتیژی، به‌لكو ئه‌كرێت پێی بوترێت قوڵایی خیانه‌ت.