عیماد عه‌لی: ئه‌و شه‌قه‌ی له جه‌سته‌ی ئه‌و مامۆستایه‌ی هه‌ولێره‌وه له‌هه‌موو كورد درا.
ئه‌و گرته فیدیۆیه‌ی ئه‌مرۆ كه به راستی گریاندمی. دیمه‌نه‌كه باس له‌سه‌ر فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی به‌غدا و ئه‌نقه‌ره و تاران نیه كه به هه‌وڵه هه‌مه‌چه‌شنه دوژمنكاریه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر كورد هه‌موو جۆره شێوازێكی نابه‌جێ به‌كاردێنن و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیان ئه‌وه‌یه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كوردستان تێكبده‌ن. باسه‌كه لێره‌دا له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه دارایی و ئابووریه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش نیه كه كه‌رامه‌تی كوردیان خسته ژێر پێیانه‌وه، باسیشم له‌سه‌ر ملكه‌چكردن و سه‌ردانواندنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی نیه بۆ دوژمنانی گه‌لی كورد كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی و كه‌سی خۆیان تا ئه‌مرۆش به‌رده‌وامن له‌و كاره‌یان و دان به شكستی خۆیاندا نانێن. باسم له‌و شه‌قه‌یه كه هه‌رزه‌كارێكی په‌روه‌رده‌ی ده‌سه‌ڵات وحزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له مامۆستایه‌كی ده‌ده‌ن كه بۆ مافی سه‌ره‌تایی خۆی و بژێوی ماڵ و منداڵی هاتۆته سه‌رجاده و ناله‌باری ژیانی ته‌نگی پێهه‌ڵچنیوه، ئه‌و مامۆستایه‌ی هه‌ولێر كه سه‌ره‌رای جه‌ورو سته‌می ده‌سه‌ڵات تا ئه‌مرۆ سه‌بری گرتووه و له‌هه‌موو شوێنێكیتر زیاتر پشوودرێژتربووه، به‌ڵام ئه‌مرۆ ته‌نها خۆپیشاندانی كردووه و داوای بچوكترین مافی خۆی كردووه. بۆچی ئه‌مه رووبدات؟ بۆ رێز له ته‌مه‌نی خاوه‌ن مافێك نه‌گیرێت كه هیچ تاوانێكی نیه و پاش شه‌ق تێهه‌ڵدانی زۆر به ساده‌یی و بێ هیچ هه‌ڵچونێك ده‌ڵێت؛ له‌من ده‌ده‌یت بۆمن چیم كردیه؟
كه‌س هه‌یه ئه‌و پشودرێژیهی خه‌ڵكی هه‌ولێری له‌به‌رچاو نه‌بێت؟ بۆچی رێز له‌و وه‌فاداری و بهئهمهكهیهی ئه‌وان نه‌گیرا. ئه‌گه‌ر باستان له سلێمانی كرد كه فره‌یی راوبۆچون و ململانێی سیاسی و حزبی رۆڵی خۆی له ناره‌زایه‌تیه‌كان هه‌بێت، خۆ ئه‌وه مامۆستایه‌كی هه‌ولێری به‌سه‌بر و هێمن و ژێرده‌سته‌ی چه‌پوكی ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌یه وه‌ك ده‌لێن كه تا ئه‌مرۆ هیچی نه‌كردووه و به‌هۆكاری دروستنه‌كردنی بۆشایی بۆ دزهكادنری دوژمنان و رێگریكردن له ده‌ستێوه‌ردانیان ته‌نها خۆی خواردۆته‌وه، به‌ڵام كه ئێسك هات پێست ده‌درێت و ئه‌ویش ته‌نها داوای ره‌وای خۆی ده‌كات. سه‌ره‌رای شكستی حوكمرانیتان ته‌نانه‌ت نه‌یوتووه برۆخێن و برۆن، به‌ڵێ راست ده‌كات چی كردیه، هیچ زیانێكی له‌كه‌س نه‌داوه، ده‌ستدرێژی نه‌كردۆته‌سه‌ر هیچ داموده‌زگایه‌ك و كه‌سێك، به‌ڵام ره‌فتاری كاسهلێسهكانتان بگاته ئه‌و حاڵه‌ی كه به‌عسیش سڵی لێ ده‌كرده‌وه. لێره‌دا هیچ نامێنێته‌وه بۆ وتن، جگه له‌وه‌ی به‌وردی ته‌ماشای ئه‌و گرته ڤیدیۆیه بكه‌یت و تێرامانێك بكه‌یت و له په‌روه‌رده و ره‌فتار و مامه‌ڵه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و داروده‌سته‌كه‌ی بروانیت و له هۆكاری بكۆڵیته‌وه. بۆچی گه‌یشتۆته ئه‌م بارودۆخه‌ی كورد به خۆی به ئاشكرا پیشانی بدات كه له ده‌سه‌ڵاتدا نه عه‌قڵ و نه پلان و نه رێز و نه مافی كه‌س و نه‌ش گرنگترین شت كه ئه‌خلاقه له نێو داموده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا نه‌ماوه. به‌ڵێ توێژینه‌وه‌یه‌كی زۆر ورد و قوڵی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی كه بزانرێت ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵات كاریگه‌ری سه‌لبی له‌سه‌ر په‌روه‌رده و ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاق و ره‌فتار و بیركردنه‌وه و عه‌قڵی تاكی كوردی كردووه، كه ته‌نانه‌ت بگاته ئه‌وه‌ی له بنه‌ما ئه‌خلاقی و كلتوری و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خۆی لایداوه . ئه‌گه‌ر قه‌یرانی ئابووری و لایه‌نی مادی له هه‌ر كاتێكدا بێت چاره‌سه‌ر بكرێت و وه‌زعی دارایی خه‌ڵك رووه و باشی بروات و گۆرانكاری رووبدات، ئه‌گه‌ری گه‌وره‌یه كه زۆر شت بگه‌رێته‌وه شوێنی خۆی، به‌ڵام شكستی ئه‌ده‌بی و ئه‌خلاقی و كه‌لتوری و تایبه‌تمه‌مندی چاكه و سیفه‌ته ناوازه‌كانی میله‌تێك بشێوێت چۆن ده‌گه‌رێته‌وه جێگه‌ی خۆی، چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت خه‌ڵكینه؟