دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز: یادت بەخێر پێشه‌وای بێ ڕکه‌به‌ر!
چه‌ن ڕۆژێ بوو، بیرم له ئه‌وه ده‌کرده‌وه، له یادی پێشه‌وای مه‌زنی بێ ڕکه‌به‌ردا، گوتارێکی درێژ بنووسم و بڵاویکه‌مه‌وه. به‌ڵام دواجار بڕیارمدا، زۆر به کورتی یادیبکه‌مه‌وه. چونکه هه‌رچی له یادی ئه‌و کورده مه‌زنه ئازا و دڵسۆزه‌دا بنووسم، هێشتا ناتوانم، هه‌قی ته‌واوی خۆی بده‌می!
به داخێکی گه‌وره و گرانه‌وه، نه نه‌ته‌وه‌ی کورد توانی، (72) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، گیانی پاکی پێشه‌وا، له ده‌س په‌تی سێداره‌ی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری (ئێران) ڕزگارکا، نه کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیش، سرته‌وبۆڵه‌یه‌کیان له ده‌م ده‌رچوو، ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕن و داوا له ڕژێمی شاهێنشایی (ئێران) بکه‌ن، ئه‌و فرمانه نادادپه‌روه‌رانه دڕندانه‌یه بووه‌ستێنن!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێم: به ڕاستی (قازیی)، پێشه‌وای بێ ڕکه‌به‌ر بوو. چونکه ژیان و گیانی خۆی، له‌پێناوی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه و خاکی نیشتمانه‌که‌یدا به‌ختکرد. گه‌له‌که‌ی خۆی به‌جێ نه‌هێشت. به خوێنی گه‌شی خۆی، به‌رنامه و نه‌خشه‌ی خه‌باتی دواڕۆژی، بۆ ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی و گه‌لی خۆرهه‌ڵاتی (کوردستان) کێشا. بۆیه تا کوردێ بمێنێ، ناوی (قازیی) هه‌ر ده‌مێنێ!
ئه‌ی کوردینه بزانن، پێشه‌وای بێ ڕکه‌به‌ر، له دوا ساته‌کانی ژیانیدا، چی فه‌رمووه و چ ڕاسپارده‌یه‌کی پڕبایه‌خی بۆ به‌جێهێشتوون؟!
* له ڕێی خوادا، پشتی یه‌كدی چۆڵمه‌كه‌ن و یه‌كگرتووبن، دڵنیابن، گه‌ر دوژمن هه‌نگوینتان بداتێ، ژاری تێکردووه!
* به سوێنده درۆكانی دوژمن هه‌ڵ مه‌خه‌ڵه‌تێن. گه‌ر هه‌زار جار سوێندتان بۆ بخۆن، ئامانجیان له‌نێوبردنتانه.
* باوه‌ڕبكه‌ن، چه‌ن جار داوام له خوا كردووه، گه‌ر بمرم، به شێوه‌یه گیانم ده‌رچێ، كه ڕووسووری لای خوا و په‌یامبه‌ر و نه‌ته‌وه‌كه‌م بم.
* ناپاکیی له یه‌كدی مه‌كه‌ن.
ئه‌مه چه‌ن کۆپله‌یه‌ک بوو، له ڕاسپارده به‌رزه‌که‌ی ڕه‌وانشاد پێشه‌وای کورد، تک‌تک دڵسۆزیی و ئه‌مه‌ک و کوردپه‌روه‌ریی لێ ده‌تکێ!
هه‌زاران دروود بۆ گیانی پاکی قازیی نه‌مر، یاد و یادگاره‌کانی هه‌ر زیندووبن.
مردن و سه‌رشۆڕی، بۆ داگیرکه‌رانی (کوردستان