به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: دكتۆر به‌رهه‌م بووه‌ته پێداویستییه‌كى نیشتیمانى.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵك و هاودیدهكانى هاوپه‌یمانى له‌ڕوانگه‌ى دابین كردنى پێداویستییه خزمه‌تگوزاریی و ئیدارییه‌كانه‌وه ئه‌ڕواننه به‌ڕێز “به‌رهه‌م ساڵه‌ح”، ئه‌وه لاى ئێمه‌وه كه له‌ناو په‌ڕاوى بابه‌ته هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ڕۆژانه ده‌ستوپه‌نجه نه‌رم ئه‌كه‌ین،”به‌رهه‌م ساڵه‌ح” بۆته زه‌روره‌تێكى نیشتیمانى بۆ كوردستان، ئه‌مه بانگه‌شه‌ى “ئایدیالێك” نییه، گوایه ئیمڕۆ تۆ ده‌نگ به لیستى هاوپه‌یمانى بده‌یت، سبه‌ى شه‌ڕوشۆڕ له عێراق نامێنێت و، ئیتر بزنى شاخدار هه‌رگیز قۆچ له بزنه كۆڵ و بێ شاخه‌كان ناوه‌شێنێت، نا..ئه‌بێت ماهییه‌تى ئه‌م لیسته وه‌ك ئه‌مه‌ى خواره‌وه ببینین:
له مێژووى هه‌موو ووڵاتانى جیهاندا، قۆناغێكى ڕاگوزه‌رى هه‌یه، تایبه‌تمه‌ندى ئه‌م قۆناغه ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌و ئان و ساتانه‌دا “بۆشایی سیاسیی” دروست بو، توندڕه‌وى به هه‌ر شێوازىً له شێوازه‌كانى بێت گه‌شه ئه‌كات، به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر كاراكتهرى سیاسیی و دیبلۆماسی به‌هێز نوێنه‌رایه‌تى كیانه‌كه نه‌كه‌ن، دیسانه‌وه ئه‌مه تایبتمهندییهكى تر‌ى ئه‌و دۆخانه‌یه كه كاره‌ساتى گه‌وره به‌سه‌ر خاك و تاك دا دێت، كه ڕه‌نگه عه‌وامه‌كان و خه‌ڵكى ئاسایی تا نه‌یبینن د‌رك به مه‌ترسییه‌كانى نه‌كه‌ن.
مه‌سه‌له‌ن، چوارساڵ به‌ر له‌ئێستا، هه‌ر له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌هۆى هه‌ندێ به‌شبه‌شێنه‌و ته‌وافوقاتى سیاسییه‌وه، هه‌ریه‌كه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌نگیان به به‌ڕێز “فواد مه‌عسوم” دا ببێته سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له‌كاتێكدا ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى خواستى (99%) كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان بو، وه به‌پێچه‌وانه‌ى ویستى لایه‌نه عێراقییه‌كانیش بو، له‌دواییدا بینرا كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له پرسى ڕیفراندۆم دا شكستێكى گه‌وره‌ى خوارد‌و، كاراكته‌رێكى ئه‌وتۆى به‌هێزیش له‌به‌غدا نه‌بو په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بكاته‌وه، چونكه دواجار كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا بژى یان نهژى، ئه‌بێت هه‌میشه له په‌یوه‌ندیدا بێت، هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش سه‌رجه‌م وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره‌كانى لهكایهى سیاسیی هه‌رێم ده‌ركران له‌لایه‌ن پارتیه‌وه، نه سه‌رۆكه كورده‌كه‌ى عێراق نه جێگرى سهرۆكوهزیرانهى هه‌رێم وه‌ك لایه‌نى سێهه‌م نه‌یانتوانى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیان هه‌بێت بۆ سه‌قامگیری سیاسیی و ئاشتى ناوخۆیی، ئه‌و پارێزگارى كهركوكهش كه به‌هاندانى هه‌ندێ دهستو دایه‌ره چووبووه هه‌واى خۆیه‌وه‌و، له‌دژى “به‌رهه‌م ساڵه‌ح” له‌به‌غدا خۆى كاندید ئه‌كرد، به‌هه‌مان شێوه ده‌رئه‌نجام تووشى ئافاتى هه‌ڵه سیاسییه‌كانى خۆى بۆیه‌وه.
ئیمڕۆكه ئه‌م ناوچه‌یه كه‌وتۆته به‌رده‌م بژارده‌ى شه‌ڕێكى ترسناك، ململانێى جه‌مسه‌ربه‌ندى هه‌رێمایه‌تى له نێوان ڕووسیاو ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان دا له‌وپه‌ڕى توندیدایه، كوردستان له لایه‌كه‌وه دراوسێى توركیایه “كه ئێستا له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا متمانه‌ى له‌سه‌ر ناكرێت”. ئێران هه‌ژمونى خۆى تا جۆلان بردووه‌و، عێراقى خستۆته ژێر چه‌پۆكى خۆیه‌وه، ئه‌توانیین بڵێین ئێستا كاره‌باى به‌غداد تاران دابینى ئه‌كات، تا ئاستێكى به‌رزى سه‌ربازی و سیاسیی و فه‌رهه‌نگى ئێران له عێراقه، له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه هه‌رێمى كوردستان (58) گرێبه‌ستى بوارى نه‌وت و هایدرۆكاربۆناتهكان دا له‌گه‌ڵ (27) وو‌ڵاتى ئه‌م دونیایه‌دا هه‌یه، به‌شێك له‌م كۆمپانیایانه توند گرێدراون به بانكى نێوده‌وڵه‌تى و، سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تی و، ڕێوییه‌كانى ناو ده‌ستگه ههواڵگیرییهكانهوه، ببینه: له‌و ماوه‌یه كه “به‌رهه‌م ساڵه‌ح” له ئهنهنجومهنى وه‌زیران نه‌ماوه، حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌ڕواته ڕێوه ملیارێك دۆلار دیار نامێنێت!.
ئێمه ئه‌وه‌ى له یونامى و، باڵوێزى یه‌كێتى ئه‌وروپا له عێراق و، نوێنه‌رایه‌تى فه‌ڕه‌نسا مان پرسیوه‌و، بیستووه، ئه‌وانیش به‌ته‌واوه‌تى خوازیارى گۆڕانكارى و وه‌رچه‌رخانى ئاشتیانه‌ى سیاسه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراقن، بۆچى؟.چونكه ئه‌گه‌ر گرفته‌كانى هه‌رێم و به‌غدا قووڵتر ببنه‌وه، یان ئه‌گه‌ر لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌مان ته‌ونى پێشووتر بكه‌نه‌وه، ئه‌وا گرفتى زۆر بۆ ئیداره‌ى ئهمریكاو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ووڵاتانى ئه‌وروپا دروست ئه‌كه‌ن، ساده‌ترین نمونه: گرفتى كۆچبه‌ران، گرفتى ئه‌و تانه‌و تهشهرانهى ڕاى گشتى جیهانى كه: ئه‌مریكا عێراقى داگیركردووه‌و ناتوانێت دیموكراسی تیا بچه‌سپێنێت!.
ئه‌وجار، لیستى “هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى” به ڕێبه‌رایه‌تى “به‌رهه‌م ساڵه‌ح” به‌شێكن له كۆده‌نگى ناوخۆیی، ئیمڕۆكه ئه‌و لیسته هاوكاره‌كانى زیاترن له ڕێكخستن و هاودیدهكانى، سه‌دان كه‌سایه‌تى و هونه‌رمه‌ندو ڕاوێژكارو میدیاكارو كه‌مایه‌تى زه‌روره‌تى ئه‌م لیسته‌و “به‌رهه‌م ساڵه‌ح” بۆ قۆناغه‌كه ئه‌بینن و، به‌شێكى دیسپلینكراوى حیزبیش نیین له‌و لیسته، كه من پێموایه پێویسته لایه‌نه‌كانى تر‌ى كوردستانیش پاڵپشتى هاوپه‌یمانى و لیسته‌كه‌ى “به‌رهه‌م ساڵه‌ح” بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌و قۆناغه مه‌ترسیداره‌ى كه ئێستا له‌ئارادایه، كوردینه: كوردستان له‌ناو ئاگردایه، كورسییه‌ك و دووان و چوار بۆ مه‌رامى حیزبی هیچ له‌مه‌سه‌له‌یه‌ك ناگۆڕێت.
من مرۆڤێك نییم حیزبایه‌تى بكه‌مه‌وه، حیزب چییه بچیته ناوى یان نه، له‌كاتێكدا ئه‌وه گرنگه بپرسیت: ئه‌وانه كێن: ئه‌و ئاگره له‌م دۆڵه دوور ئه‌خه‌نه‌وه؟. ئیمه ناسنامه‌كه‌مان له‌به‌رده‌م له‌ناوچوندایه، وه‌ك قه‌ره‌ج له‌م دونیایه‌دا دێین و ئه‌ڕۆین، كیانێك مان نییه‌و، خه‌ریكه شۆڤێنى و مهزبهههبچییهكان له‌ناو خاكى كوردستانیشدا ده‌ست بۆ هه‌ر شتێكمان ئه‌به‌ن و، بۆته بابه‌تێكى ئاسایی لاى هاوڵاتیانیش؟!. كوردستان پێویستى به‌وه‌یه له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كانى دونیا لۆبى بكا‌و، لوتكه‌كان به‌ڕێوه ببا‌و، دۆست پێكه‌وه بنێ و، توێژینه‌وه‌ى دانسقه‌ى هه‌بێت و، مه‌ترسییه‌كان گه‌نگه‌شه بكات، دوو ساڵێك پێش ئێستا له ده‌ره‌وه‌ى ووڵاته‌وه به پرۆژه‌یه‌كى گه‌وره گه‌وره‌وه هاتینه‌وه، ته‌نها یه‌ك پاڵپشتى كیانى كوردى ئه‌ویست (مه‌عنه‌ویش نه‌ك ماددى)، گه‌وره‌و بچوكیان گه‌ڕاین، ئێسته‌ش هه‌ر تێنه‌گه‌یشتن !. ئه‌مه‌یه “به‌رهه‌م ساڵه‌ح” كه له خهلفیهتى ئه‌م كارانه‌دا پسپۆڕه‌و، ئه‌توانێ سه‌رپێیان بخات. بۆیه بێ دوو دڵى وه‌ك ئاكادیمیست و توێژه‌رێك ده‌نگ به لیستى ژماره (153) به ڕێبه‌رایه‌تى “به‌رهه‌م ساڵه‌ح” ئه‌ده‌م.
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts