ڕزگار شێخ حه‌سه‌ن: نائاماده‌یی ئامانج لــه هه‌ڵسه‌نگاندنه په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا.
له پرۆسه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندندا چه‌ندین ئامانج بوونى هه‌یه ،له‌گرنگترینیان هه‌ڵسه‌نگاندنه بۆ پرۆگرامه په‌روه‌رده‌ییه‌كان كه له‌لایه‌ن سیسته‌مى په‌روه‌رده‌وه دهسنیشانكراوه، كه‌ره‌سته‌كانی وه‌ك قوتابخانه‌و مامۆستا و كاتى بۆدیارىكراوه . هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆگرامه په‌روه‌رده‌ییه‌كان به‌ئامانجى به‌رزكردنه‌وه‌ى توانا زانستیهكانى قوتابیانه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستى به تا ده‌سنیشانى لایه‌نى بێ هێزو به‌هێزى قوتابیان هه‌یه، به‌له‌ده‌ستدانى هۆیه‌كانى مامۆستا‌و كات كه دوو گرنگترین هۆكارى گه‌یاندنى پرۆگرامهكانن، بێگومان هه‌ڵسه‌نگاندن هیچ به‌هایه‌كى زانستى نامێنێت، جگه له ده‌وربینین له په‌ڕاندنه‌وه‌ى قوتابیان له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكى تر، پێوه‌ر به‌ندى و نمره تاكه ئامرازى هه‌ڵسه‌نگاندن نیه، به‌ڵكو چه‌ندین رێگای دیكه هه‌یه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی زانستی خوێندكار بكرێت مامۆستا بتوانێت ده‌ستنیشانی ئاسته زانستیه‌كه‌ی خوێندكاران بكات، له‌وانه پێشكه‌شكردنی سیمینار و چالاكی و ۆركشۆپ له‌لایه‌ن خوێندكار خویه‌وه، پێوهربهندى هه‌ڵسه‌نگاندن پێویستى به ڕه‌چاوكردنى كۆمه‌ڵه پێوه‌رو ستاندهرێتیكى جیهانى هه‌یه تا متمانه پێكراو بێت له ڕوه زانستیه‌كه‌ى، لێره‌دا ئاماژه به چوار بنه‌مای سه‌ره‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌روه‌رده‌یی ئه‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: دیاریكردنى ئامانج
پرۆسه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى سه‌رده‌میانه دوو ئامانجى دیاریكراو هه‌یه ئه‌وانیش ئامانجه گشتیه‌كان و ئامانجه تایبه‌ته‌كان، ئامانجه گشتیه‌كان خزمه‌تكردنی كۆی ره‌وتی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یه و ئامانجی تایبه‌تی گه‌شه‌پێدانی خودی خویندكاره وه‌ك تاكه‌كه‌س، كه گرنگه هه‌ردوكیان بۆ هه‌ر قۆناغ و ئاستێك ڕونبێت، گرنگه ئاسان و ڕیكارهكانى دیاریكراوبێت، هه‌ماهه‌نگى له دانانى پلاندا له‌نێوان مامۆستا‌و به‌رێوبه‌رو سه‌رپه‌رشتیار هه‌بێت، تا له ههلسهنگاندنهكاندا بتوانن لایه‌نى باش و خراپى ده‌سنیشان كه‌ن ،پاشان بهراسپادهكانیان لایه‌نى خراپه‌كانى چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
دووه‌م: ته‌واوكاری ئامرازه‌كان
هه‌لسه‌نگاندن به ئامراز‌و هۆكارى ته‌واو پێویست ئه‌نجام ده‌درێت. پێویسته هه‌موو ئامراز و مه‌رجه پێویسته‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه ئاماده‌ییان هه‌بێت، یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكریت بریتیه له پرۆگرامه‌كانى خوێندنه كه هه‌كات پرۆگرام خالى بوو له لایه‌نی پۆزه‌تیڤ و بنیاتنه‌ر ئه‌وا بێگومان گرفتێكی قوڵه و هه‌رگیز پرۆگرام ناتوانێت ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان به‌دیبهێنێت.
سێیه‌م: هه‌لسه‌نگاندن هۆكاره نه‌ك مه‌به‌ست
له نائامادهىى مه‌به‌ستێكى گرنگى وه‌ك فێربون، شیوه‌نى تێپه‌راندنى سالێكى خویندن ده‌بینی به بیانوى دروست نه‌بونى هه‌لاوسانى ژماره‌ى قوتابى بۆ سالى داهاتوو، واتا ئایا گرنگ نیه سالێك خوێندن بهرێكرێت به‌لام ئامانج ئاماده‌یی نه‌بێت.
چواره‌م: كات
ده‌سنیشانكردنى وانه‌یه‌ك به چل خولهك واتا ههلسهنگانده به‌رده‌وامه‌كان له رۆژانه ئامادهىى هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌دروستبونى په‌یوه‌ندیه‌كى توند‌و تۆل له‌نێوان قوتابی و مامۆستا تائاستى باوكایه‌تى، بێگومان خۆشه‌ویستى هۆكارى یه‌كه‌مى لێوه‌رگرتنه به‌نه‌بونى كات و نه‌بونى په‌یوه‌ندى باش قوتابى په‌یوه‌ندی ته‌ندروست له نێوان قوتابی و مامۆستا به‌دی نایه‌ت، نه مامۆستا ئه‌توانێت ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی به‌دی بهێنێت و نه خوێندكاریش فێر ئه‌بێت، بوونی كاتی پێویست بۆ دروستبوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌ندروسته‌ی نێوان خوێندكار و مامۆستا.
پێنجه‌م: نمرهبهندى به‌ئامانجى ده‌سنیشانكردنى تواناى زانستى
به‌دیاریكردنى قوتابى لاواز وابریاره به‌پلانه دیاریكراوهكانى رۆژانه ئاگادارى مالى قوتابى و سیسته‌مى به‌رێوه‌بردن قوتابخانه كرابێته‌وه تا ده‌سنیشانى هۆكارو لایه‌نه‌كانى لاواز قوتابى دهسنیشانكراوبێت، دواى ئاگاداركرنهوهى قوتابى به دوا نمره دلنیابێت له ئاستى و ئاگادارى له دواكه‌وتوی ئاسته زانستیه‌كه‌ى.
جێگه‌ى داخه له‌گه‌ل پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانى دونیا ئێمه له خراپترین ئاستى پێشكه‌شكراوه زانستیهكانداین واتا نائاماده‌یی مامۆستا‌و لێنهپرسینهوهى ده‌وله‌ت له دواكه‌وتوى ئاستى زانستى سیسته‌مه په‌روه‌رده‌ییه‌كان، به‌داخه‌وه نمره‌به‌ندی به ئامانجه زانستیه‌كه‌ی خۆی به‌كار نایه‌ت، وه‌ك هۆكارێكی راسته‌قینه بۆ دیاریكردنی ئاستی زیره‌كی و توانای زانستی خوێندكار رۆڵ نابینێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌وام وه‌ك ئامرازێكی نا په‌روه‌رده‌یی به‌كار هاتوه، بگره زۆر جار وه‌سیله‌ی سزادان بوه.