زەبەنگ بەهادین: ده‌نگ به كێ بده‌ین؟
واده‌ى هه‌ڵبژاردن نزیك بۆته‌وه تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ش زۆرینه‌ى خه‌ڵك تۆراون له به‌شدارى كردن و توره‌ن له حیزبه‌كان, ئه‌وه‌ى بیست و حه‌وت ساڵى رابردوو ئه‌م حیزبانه كردیان شایسته‌ى ئه‌وه نى یه جاریكێتر ببنه‌وه جێگه‌ى متمانه‌ى خه‌ڵك , هه‌رچى ئه‌و حیزبه نوێ یانه كه دامه‌زراون یان له دایك بووى هه‌ناوى حیزبه كۆنه‌كانن یان جێگه‌ى گومانن و كه‌س ئاراسته‌ى سیاسى راسته‌قینه‌یان نازانێـت , تا ئێستاش به‌شێكى زۆرى هاونیشتیمانیان ئاماده‌ى به‌شدارى یان نى یه له هڵبژاردن دا به هۆى نه‌مانى متمانه‌وه به حیزبه‌كان, راسته كورسى یه‌كانى كورد دیاریكراوه بۆ هه‌رێمى كوردوستان و هه‌رچه‌نده هاونیشتیمانیان هه‌رێم به‌شدارى بكه‌ن كار ناكاته سه‌ر رێژه‌ى كورسى یه‌كانى كورد له به‌غداد, به‌ڵام به‌شدارى كورد له ناوچه دابرێندراوه‌كان كاریگه‌رى راسته‌خۆى هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵكشان یان داكشانى كورسى یه‌كانى كورد له په‌رله‌مانى عیراق , بۆیه زۆر گرنگه كورد له‌و ناوچانه به‌شدارى بكات, وه ته‌نانه‌ت گرنگه له ناو هه‌رێمیش هه‌موو به‌شدارى بكه‌ن.
به‌شدارى نه كردنى خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم ته‌نها كێشى كورسى كه‌م ده‌كاته‌وه له رووى ده‌نگه‌وه, ئه‌مه‌ش وا ده‌كات حیزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات به ئاسانى بتوانن كورسى به ده‌ست بێنن به ژماره‌یه‌كى كه‌م ده‌نگده‌ر, ره‌نگه خه‌ڵكانێك بپرسن جا كورد تا ئێستا هیچى پێنه‌كراوه له به‌غداد ئه‌ى له ئێستا به دوا چى پێ ئه‌كرێت, ئه‌م ره‌شبینى به‌خشینه‌وه‌یه به سوودى ئه‌و حیزبانه ئه‌شكێته‌وه كه سالانێكى زۆره به‌غدادیان به پێ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیان به‌كار هێناوه چه‌نده‌هاساڵه سوودى به‌غداد بۆ گیرفانى ئه‌وان بووه نه‌ك بۆ خاك و میلله‌ت, ده‌نا گه‌ر كۆمه‌ڵه كه‌سانێكى شایسته بچنه په‌رله‌مان ده‌توانن په‌یوه‌ندى گونجاو سه‌ركه‌وتوو دروست بكه‌ن وه بتوانن ئه‌و په‌یوه‌ندى یانه به به‌رژه‌وه‌ندى هاونیشتیمانیانى هه‌رێمى كوردوستان به‌كار بهێنن, ئه‌وه‌ما بیر نه‌چێت كه هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق له ناو په‌رله‌مانى عێراقى یه‌و په‌یوه‌سته به ژماره‌ى ئه‌و كور سیانه‌ى كه ده‌نگى پێى ئه‌ده‌ن ئه‌مه به به‌ستنى هاوپه‌یمانى ده‌بێـت له نێوان ئه‌و حیزبانه‌ى یان ئه‌و كاندیانهى ده‌چنه په‌رله‌مان, چونكه له عیراق دا ئه‌سته‌مه هیچ حیزبێك بتوانێـت ژماره‌ى كورسى هێنده بێنێت كه بتوانێت خۆى به ته‌نها ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست بۆیه هه‌ر حیزبێك كورسى زۆریش بێنێت پێویستى به هاوپه‌یمانى كۆمه‌ڵه حیزبێكى تر ده‌بێـت له‌و كاته‌شدا ژماره‌ى ئه‌و كورسى یانه‌ى كورد به ده‌ستى دێنێـت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌چنه نێو ئه‌و په‌رله‌مانه ده‌توانن مافه‌كانى كورد ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن به پشت به‌ستن بهرێكهوتنێكى یاسایى گونجاو دوور له به‌رژه‌وه‌ندى حیزبرى و تاكه كه‌سى.
له لایه‌كى تریشه‌وه ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م هڵبژاردنه ئاوێنه‌ى ئه‌نجامى هه‌لبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردوستانه بۆیه گرنگه هه‌موو لایه‌ك به‌و په‌رى تواناى سیاسى و ئه‌كادیمى و جه‌ماوه‌رى خۆیه‌وه به‌شدار بێت تا سه‌نگى هه‌موو لایه‌نه‌كان به ته‌واوى ده‌ركه‌وێت به تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردنێكى وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره كه ته‌زویر كردن قورس‌تر بووه.
پرسیاره سه‌ره‌كى یه‌كه لێره‌دایه. باشه من به‌شدارى بكه‌م ده‌نگ به كێ بده‌م ؟ ئه‌مه راسته , وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره دركى عه‌قڵى و زیره‌كى ده‌وێت, ده‌بێـت هه‌ر تاكێك وا به‌سته نه‌بێت به حیزبه‌كانه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌شدارى كاندیده‌كه به‌و حیزبه‌وه ده‌نگ نه‌دات, به‌ڵكو ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ناسین و گه‌ران به دواى كاندید ى سه‌ركه‌وتوو شایسته ده‌نگ بدات, به واتا ده‌بێت هه‌ر هاوڵاتیك ده‌نگ بدات به‌و كاندیده‌ى به راستى به شایسته‌ى ده‌زانێت كه ده‌توانێت متمانه‌ى ده‌نگى ئه‌م هه‌ڵگرێت به بێ ئه‌وه ى گوێ بداته ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه له چ حیزبێك و چ لایهنهێكه, ئه‌وه‌ى گرنگه ده‌نگى تاك بۆ كه‌سێك بێت به راستى شایسته‌ى ئه‌و ده‌نگه بێت وه ده‌بێـت هه‌موو به‌شدار بین بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانى نا شایسته نه‌توانن بچنه پێشه‌وه به ناوى نوێنهرایتى گه‌له‌وه هه‌ڵپه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان حیزبه‌كانیان بكه‌ن.