دوکتۆر حوسێن موحەممەد: سێ خۆزگه!
(1)
خۆزگه، هێندێ که‌س هه‌ن، له به‌ڕه‌که‌ی خۆیان پتر، پێیان ڕانهکێشایە، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو قسه پفههڵدراوانه ده‌که‌ن. هێندێ جاریش، سەرنجێکیان لە ئاوێنه‌ی هه‌ڵوێست و کرداره‌کانی ڕابووردووی خۆیان بدایه. گه‌شتێکی ڕاسته‌قینه‌ی بهویژدانانهیان، به لاپه‌ڕه زه‌ردباوه‌کانی خه‌باتی خۆیاندا بکردایه، سه‌رێکیان له باخی بێ به‌رهه‌می، تێکۆشانی خۆیان بدایه. ئاخر یه‌کێ ماڵی له شووشه بێ، ئیدی چۆن ڕووی دێ، هێنده به‌رد له ماڵی خه‌ڵکی دیکه بگرێ؟!
ئایا باشتر نەبوو، پاروویه نانی گه‌رم، تیکه‌یه‌کی نه‌رم و چه‌وریان، به هه‌ڵپه و به‌خۆڕایی ده‌سکه‌وتبوو، به‌بێده‌نگیی بیانخواردایە، تا چی دیکه، به وشه‌ی بریسکه‌دار، لەپێناوی ئامانجە تایبەتەکانی خۆیاندا، که‌س لهخشتهنهبهن؟! له ئه‌وه پتر ئه‌و لاوه تازه پێگه‌یشتووانه، به قسه‌ی زل و پووچه‌ڵ هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنن؟!
(2)
خۆزگه، ئه‌و جۆره که‌سانه، بیریان نه‌ده‌چوو، دوێنێ چیان ده‌گوت و چیان ده‌نووسی، ئه‌وڕۆش چی ده‌ڵێن و چی ده‌نووسن، له ڕوو چی ده‌ڵێن و له بنیشه‌وه چی ده‌که‌ن!
دوێنێ چی بوون و چیان هه‌بوو، ئه‌وڕۆش لهژێردهواری هه‌لپه‌رستیی و دووڕووییدا، خاوه‌نی چین و چۆن له سه‌نگه‌ری درۆدا، خۆیان ماتداوه!
دوێنێ چۆن لە ڕیزی سەرکردە و کاربەدەسە گەندەڵەکاندا، پلەوپایەیان هەبوو، ئه‌وڕۆش چۆن دژی گەندەڵیی دەدوێن و دژایەتی هاوگەندەڵەکانی خۆیان دەکەن!
(3)
خۆزگه‌م، ئه‌و کانییه‌ی ئاوی سازگاریان لێ خواردووەته‌وه، چی دیکه له ئه‌وه پتر، به‌ردی نامه‌ردییان تێ فڕێ نهدایە! ئاخر چۆن شهرمهزارنابن، ئه‌و هه‌موو وشه بێ گیانانه ڕیزده‌که‌ن و به ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌یان ده‌فرۆشن؟!