به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: مان و نه‌مانى كه‌ركوك په‌یوه‌سته به‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى له 12ى ئایارى 2018 ئه‌كرێت گۆڕانكارى زۆر نامۆ له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌هێنێت، شیعه‌كان بونه‌ته چوار گروپى سه‌ره‌كیه‌وه، ئیتیلافى نه‌سر به‌سه‌رپه‌رشتى عه‌بادى، ئیتیلافى ده‌وڵه‌تى قانون به‌سه‌رپه‌رشتى نورى مالیكى، سه‌رۆكى ڕێكخراوى به‌در و هێزه پرۆ-ئێرانیه‌كان لیستێكى كراوه‌یان هه‌یه به‌سه‌رپه‌رشتى هادى ئه‌لعامرى، ڕه‌وتى حیكمهش به‌ڕێبه‌رایه‌تى عه‌ممار حه‌كیم، ئینجا لیستى “شارۆن” به‌سه‌رپه‌رشتى “حه‌ننان فه‌تلاوى” كه سه‌درییه‌كان و پارتى كۆمۆنیستى عێراقى تیاكۆبونهتهوه. سووننه‌كان و كورده‌كانیش دابه‌شبون زۆر ڕووى لێكردون. خاڵى نامۆ ئه‌وه‌یه گوتاره‌كان زۆر گۆڕاون، مه‌زهه‌بگه‌رایی له هه‌ندێ شوێن بووه به یه‌كڕیزى و یه‌كێتى خاكى عێراق، جبهوعهمامهو پهچهكان بوون به ته‌نووره‌ى كورت و بابه‌تى ڕه‌فاهیه‌ت.
كه‌ركوكیش ئاوها وه‌رچه‌رخانى تیا ڕووئه‌دات:
یه‌كه‌م: كورد له ڕووى سه‌ربازى و ئه‌منیی و سیاسییه‌وه كه‌ركوكى له‌ده‌ستداوه ئه‌وه‌ش به‌هۆى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه.
دووه‌م: له‌ڕووى متمانه‌ى پێكهاته‌كانى كه‌ركوك و خزمه‌تگوزاریی و هۆشیارى گشتییه‌وه، حوكمدارى كورد له چواردهساڵى ڕابردوو ده‌ستێكى ناشیرینى له‌كه‌ركوك وه‌شاندووه‌و، شاره‌كه‌ى له‌وتاندووه.
سێهه‌م: له‌ڕووى ئابورییه‌وه، حكومه‌تى عێراق ده‌ستى گرتووه به‌سه‌ر هه‌موو كێڵگه نهوتیهكانداو، له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌شێكى داوه به بى پى بۆ وه‌به‌رهێنان.
چواره‌م: له‌ڕووى ئیدارییه‌وه، تا ئێستا له‌دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه 12 به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه له پارێزگاى كه‌ركوك گۆڕاون كه‌كورد بون و خه‌ڵكى تر خراونه‌ته جێگه‌یان. هه‌روه‌ك حه‌یده‌ر عه‌بادى له 28ى ئهپریڵى 2018 له‌كه‌ركوك ووتى: ئیتر ئه‌م شاره یه‌ك پێكهاته به‌ڕێوه‌ى نابات.
پێنجه‌م: لە ڕووی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەوە کەرکوک لە قودسی کوردستانەوە بووە بە قودسی ئێران، ئەمریکا هەر هێندەی پێ ئەکرێ بە هۆی دروەستکردنی شەراکەتی ئابورییەوە لە شارەکە پێکهاتەکان کۆبکاتەوەو بەیەکدا نەدەن.
شەشەم: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى كورد له 12ى ئایارى 2018 له كه‌ركوك به‌شدارى تیا ئه‌كات، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى شاره‌كه نه‌زانن ده‌نگ به‌كێ ئه‌ده‌ن و، كێ تیمێكى به‌هێزو سیاسیی به‌هێزه بۆ به‌غدا، ئه‌وا كورد له ڕووى قانونى و دهستوریشیهوه كه‌ركوك له‌ده‌ست ئه‌دات.
- بابەتەکانی تری بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئەقڵ و دیکتاتۆر.
- All Posts