كارۆخ عوسمان: چی لەنەوشیروان مستەفا فێربووم؟
منی لە تاكێكی شەڕانگێزی باوەڕمەند بەچەك و خوێن ڕشتن گۆڕی بۆ كەسێكی كۆڵنەدەر كە خەبات بۆ ڕیشەكێشكردنی گەندەڵی و داسەپاوی بنەماڵەو حزبێك بكەم لەچوارچێوەی مەدەنیەتدا.
نەوشیروان مستەفا منی كرد بەتاكێكی ھەستكردوو بەخۆم و ماف و ئەركەكانم.
لەزەلالەتی چەقبەستوویی و دواكەوتەی ئەجێندایەكی ئەشكەوتیەوە منی گۆڕی بۆ بەگژداچوویەكی پشودرێژو بڕوامەند بەخەباتێك كە بەھۆیەوە یەكتر سڕینەوە بسڕمەوە.
نەوشیروان مستەفا بۆیە باشترین پەروەردەكارە چون بێ ئەوەی لەگەڵم بێت ھەر مامۆستامەو ڕۆژ دوای ڕۆژ و قۆناغ بەقۆناغ نەھجی تازەو دیدەگای نوێم فێرەكات.
بەجۆرێك منی گۆڕی كە بڕوام بەھەردوو مڕحەلەی خەباتی كورد ھەبێت، چەك بۆ ئەوان ڕۆژانی شۆڕشگێڕی ڕێز لێبگرم و شارستانیەتیش بۆ ئەمڕۆ و ئایندە.
نەوشیروان مستەفا ئەوسەركردەیەبوو كە بۆ چركەیەكیش لەڕۆژمێری تەمەنیدا پەشیمانی تێدا نیە، نە خۆی و نەئەوانەشی لەدەوری كاریگەربوونی ئەودا گردبوونەوە. ھەربۆیە شانازمەندم كە پەیڕەوی لەدیدەگا دورنماكەی ئەكەم.
تێڕوانینی نەوشیروان مستەفا بۆ گشت قۆناغەكان دەگونجێ و بەپێی ڕۆژگار و پێداویستیەكانی عەسڕ كەرەستە فكری و كرداریەكانی خستۆتە مەیدانی ژیانی گەل.
لای نەوشیروان مستەفا مەواتن قەبلەلوەتەنە بۆیە منێكی مەواتن ئێستێ لەئانی ژیندا وەتەن بەكەرەسەتەی خۆشگوزەرانی دەبینم، ھەر بۆیەش ویستمە كە ئەم وەتەنە لەچڕنوكی چنگ و چەپۆكی چەپەڵی داسەپاوەكان بێنمەدەرو بیخەمەوە خزمەتی مەواتن.
لەنەوشیروان مستەفاوە فێربووم كەدوورنمابم و ھەموو تاكێك بەپێویست بزانم لەپێناو بونیادنانی كۆمەڵگایەكی تەندروست.
فێربووم كە دەبێت پایەكانی حوكمڕانی لەسەر بنەما قانونیەكان دابمەزرێنین تاكو كەپرێك بەسێبەری ئەو قانونە بۆ حەسانەوەیەكی مەودادووری مەواتن ھەڵچنین.
ئەوەی كە لەنەوشیروان مستەفاوە فێربووم تێگەیشتنێكە تێم ئەگەیەنێ كەزەروورە كار لەسەر گۆڕینی ڕژێمی حوكم بكرێن و وەرچەرخانێك بێتە وجود لەبەرژەوەندی تاك بەتاكی كۆمەڵگا.
نەوشیروان مستەفا ھەڵگێڕەوەی دۆخە چونكە ململانێكانی لەشەڕی چەك، خوێن ڕشتن، بەیەكدادان و عنف بردە قۆناغی ڕكابەریی سیاسی و میدیایی و یەكلاكردنەوەی سوڵتە لەڕێگەی دیموكڕاسی و سندوقەكانی دەنگدانەوە.
ڕێبەری گەورە منی گۆڕی لەمرۆڤێكی كەمبینی پشو كورت بۆ تاكێكی بە ئیستقامەو دووربین، ھەربۆیەش ناوەستم تا وەدیھێنانی ئامانجە شەرعیەكان و ھەڵھێنانی تیشكی ڕوناكی خۆری عەدالەت و سەربەستی و دیموكڕاسی.
ئێستا من مەدەنیەت پەیڕەو ئەكەم چونكە شاگردی ئەم مامۆستاو ڕێبەرە كاریگەرو بەڕاپەڕەم.