عیماد عەلی: چۆن خۆت له خه‌یاڵپڵاوی بیرێك رزگار ده‌كه‌یت؟
كاتێك زانایه‌كی په‌ره‌سه‌ندن قسه بكات یان بابه‌تێك راڤه بكات، ته‌نها لێكدانه‌وه‌ی ورد و فه‌لسه‌فیانه‌ی بۆ ناكات، به‌ڵكو له پشت هه‌ر وشهیهكیهوه زانستێك لێكده‌داته‌وه.
له هه‌ر قۆناغێكی مێژوییدا، بلیمه‌تێكی راسته‌قینه‌ی سودبه‌خش به ره‌وتی ژیانی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵده‌كه‌وێت و ناوی به‌نه‌مری ده‌مێنێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا و له په‌راوێزی میژووشدا خه‌ڵكانێك قوت ده‌بنه‌وه جگه له ناوی خۆیان هیچ شتێك پێشكه‌ش ناكه‌ن له قازانجی كۆی گشتی خه‌ڵكدا بێت. له ره‌وڕه‌وه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، زۆر بابه‌تی گرنگ هه‌ن ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندیی مرۆڤدان و پاڵ به ژیانه‌وه ده‌نێن بۆ پێشه‌وه بروات، له به‌رامبه‌ریشدا یان ئه‌گه‌ر وردبین بین له ته‌نیشت مێژووه‌وه، به‌ربه‌ستی وا هه‌ڵده‌تۆقن له جه‌وهه‌ردا جگه له رێگری هیچ گرنگی و سودێكیان نیه بۆ بره‌ودان به ژیانی مرۆڤ به گشتی.
دیاره ره‌وتی گۆڕانی گشتی ژیانی مرۆڤایه‌تی و سه‌رجه‌م بواره‌كانی په‌یوه‌ست به پێویستیه‌كانی مرۆڤ به‌رده‌وامه و، له‌وێشدا یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی به دوور له پێویستی راسته‌قینه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی رووبه‌رێكی تایبه‌تی خۆی وهرگرتربێت، مه‌سه‌له‌ی خه‌یاڵ و غه‌یب و ئاێدیاڵه. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا هاوشانی بواره‌كانی تر خۆی خستۆته نێو سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تیه‌وه و؛ خۆی نوساندووه به ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی شته سروشتیه ههمهچهشنهكانهوه، یه‌كێك له‌و پرسه گرنگانه؛ بابه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی خه‌یاڵ و پهرستگاكانه، واته جگه له ئاینه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان و له‌هه‌مان كاتدا بوونی زۆر خودایی له رووبهرێكدا كه له‌گه‌ڵ ئاستی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤی ئه‌و قۆناغانه‌دا گونجاوه، واته پلۆرالیزمی خودایی ههمهجۆر، بتپه‌رستی له پاش قۆناغی داستانه‌كان خۆی سه‌پاندووه، له‌وێشدا خه‌ڵكانێك هه‌بوون بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی جۆراوجۆری خۆیان ئایینیان به‌كارهێناوه. به واتایه‌كی تر، قوناغه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ئایین له پاش سه‌رهه‌ڵدانی یه‌كتاپه‌رستی، به سێ ئایینه سه‌ره‌كیه‌كه كۆتایی هاتووه و، ئه‌مرۆش تا راده‌یه‌ك حه‌قیقه‌تی ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه زۆر له‌و غهیبانه له نێوهخندا ساخته‌بون. هه‌روه‌ها تادێت ئه‌وه بۆ هه‌مووان روون ده‌بێته‌وه و جگه له به‌رهه‌می غه‌یبیی دوور له حه‌قیقه‌ت هیچ شتێكی تێدا نادۆزرێته‌وه . ئه‌گه‌ر غه‌یب و خه‌یاڵپڵاوی گه‌یشتبێته دواقۆناغی خۆی و بوار نه‌مابێت به پێی بارودۆخی سه‌رده‌م جێگره‌وه بۆ دوای خۆی و ته‌نانه‌ت رابهرایهتیش دروستبكات، واته به كۆتاییهاتنی دوا رابه‌رایه‌تی غه‌یبی و بوارنه‌دان بۆ سه‌رهه‌ڵدانی كه‌سێكی سهرقالبوی غه‌یبیی نوێ، په‌ڕینه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌ره‌تای ژیانی پیشكه‌وتوو روویداوه، كه ئه‌مه‌ش له سه‌ره‌تای قۆناغی یه‌كجار درێژی حوكمی عه‌قڵ و دونیای سكیولاریزمدا خۆی ده‌بینێته‌وه و ده‌روازیه‌كی نوێ بۆ دونیای مرۆڤایه‌تی راسته‌قینه ده‌كاته‌وه. سه‌پاندنی بیریی كۆتا رابه‌ری باوه‌ر غه‌یبی و بوار نه‌دان بۆ هاتنی یه‌كێكی تر پاش خۆی، بێ مه‌به‌ست و به ناراسته‌وخۆ سودێكی باشی بۆ خه‌ڵك بووه كه هانی بیكردنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی عه‌قلی مرۆڤایه‌تی داوه و قۆناغی پۆست خه‌یاڵ و غه‌یب خۆی فه‌رزكردووه. له‌م باره‌وه یه‌كێك له ئه‌ڵته‌رناتیڤه راسته‌قینه‌كان كه توانای گه‌وره‌ی هه‌یه بیری ئایدیاڵی له بناغه‌دا هه‌ڵته‌كێنێت؛ زانسته، له‌وێشدا زانایانی راسته‌قینه‌ن كه به‌م ئامرازه سه‌رده‌میانه ده‌توانن غه‌یب ره‌تبكه‌نه‌وه و جێگه‌ی (خه‌یالی پیرۆز) بگرنه‌وه و خه‌یاڵپڵاویی بوونی ئه‌م جۆره په‌رستگایانه به‌م شێوه ساخته‌كاریه كه‌سیه‌ی تا ئه‌مرۆ واهاتووه، وه‌ك په‌ناگه‌ی نه‌زانین و رووكردنه غه‌یب و فشاره ده‌روونیه‌كان، بۆ هه‌مووان ده‌ربخه‌ن.
زۆر زانای بلیمه‌ت هه‌ن به بوێری و باوه‌ربه‌خۆبون و پڕ توانا زانستی و متمانه‌كردن به ئامرازه كاریگه‌ر و بهتینهكهیانهوه كه ئه‌ویش هه‌ر زانسته، ده‌توانین به جیاوازیه‌وه بڵێین جێگه‌ی (دوا رێبه‌ری خه‌یاڵپڵاوی غه‌یبیانه‌ی) گرتۆته‌وه، ئه‌مه‌ش به پشت به‌ستن به زانست و زانیاری و به‌ڵگه و سه‌لماندن و دوور له وههم بۆ مرۆڤایه‌تی و، هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌پشت ئه‌و درزه ته‌سكه‌ی په‌چه فهلسهفیهكهوه ده‌ربكه‌ن و باڵاپۆشی غه‌یبی و ئایینی به قه‌ناعه‌تی خودیه‌وه له‌به‌ری ئه‌و كه‌سانه داكه‌نن و هه‌لاهه‌لای بكه‌ن، زانایان و رابه‌رانی گه‌وره‌ی زانست و فه‌یله‌سوفانی بوێر، تاكه هیوان به ئازایانه و راشكاوی و بێ په‌رده‌وه ده‌ستیان بۆ بابه‌تێك بردبێت و به فكر و بوێری و زانسته‌وه ژه‌هری ئاماده‌كراوی به‌رده‌م هه‌موو تاكێكی بیر خه‌یاڵپڵاویان رژاندبێت و، زه‌مینه‌یان خۆشكردبێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بكه‌وێته سه‌ر راسته رێگه‌ی حه‌قیقه‌ت. بۆیه وا به باشی ده‌زانم كه زانا و داناكانی بواری بایۆلۆجی و فیزیك به سه‌رقافڵه‌ی زانا باڵاكانی فه‌لسه‌فه و زانستي دوور له غه‌یب ناوبنێم، كه به تایبه‌تی بۆ رۆژهه‌ڵاتی نغرۆی غه‌یب په‌رستن تێگهیهنهرتره، واته به له‌گۆڕنانی خه‌یاڵپڵاویی بوونی غهیبپهرستی به‌ده‌ستی زانست و فه‌لسه‌فه‌ی دروست، قۆناغی پۆست خهیاڵیزم له‌سه‌ر ده‌ستی فه‌یله‌سوفان و زانایانی فه‌لسه‌فه و بایۆلۆجی و فیزیزیك به تایبه‌تی ده‌ست پێده‌كات.
له‌م قۆناغه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا، بلیمه‌تیی زۆر له‌و زانایانه ده‌یسه‌لمێنێت كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م زه‌مه‌نه ده‌ژین، به تایبه‌تی بۆ رۆژهه‌ڵات و له واقیع و بیری گشتی زۆرینه‌ی گه‌لاندا زۆر پیشكه‌وتووترن و هیلاكیه‌كی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی لێیان تێبگه‌یت و له‌هه‌مان كاتدا خه‌ڵك به بۆچون و تێزه‌كانیان وریا بكه‌یته‌وه..
ئه‌گه‌ر راوبۆچونه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی ئه‌م جۆره زانایانه به‌وردی بیخوێنیته‌وه و تیڕامانی قووڵی تیدا بكه‌یت، به‌مه‌رجێك دوور بیت له بریار و مه‌رج و ترس و دڵه‌راوكێی پێشوه‌خت و ته‌نانه‌ت خاوه‌ن زانیاریه‌كی كه‌میش بیت، كه له خوێندنه‌وه‌ی تێزه‌كانیان ده‌بیته‌وه (مه‌حاڵه) هه‌ست نه‌كه‌یت به گۆڕانی ئه‌رێنی له رووی فكر و فه‌لسه‌فه‌ی خۆتدا، به تایبه‌تی له لایه‌نی خه‌یاڵ و وه‌همه‌وه.
لێكدانه‌وه‌ی ژیان و گه‌ردوون و وه‌همێك ناوی لێنراوه غه‌یب له‌به‌رامبه‌ر سروشت و زانست و حه‌قیقه‌ت، ته‌نها به بیری قوڵی دوور له كاریگه‌ریه‌كانی داب و نه‌ریت و داستان و شته كۆمه‌ڵایه‌تیه مێژووییه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان شییدهكرێتهوه و، زه‌مینه بۆ گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت ده‌ره‌خسێنرێت.
خاڵی سه‌ره‌كی خه‌یاڵپڵاوی وه‌ك ئامرازێك بۆ ئامانجی هه‌مه‌چه‌شن به كه‌سانێكی تایبه‌تمه‌ند بره‌وی پێدراوه و ده‌درێت و پێشتر گه‌یشتۆته قۆناغی ده‌ركه‌وتنی ده‌سته‌واژه‌ی بیری ئایدیاڵی له‌سه‌ر زه‌وی و، خاڵی جه‌وهه‌ری ئایدیاڵیش سه‌لماندنی بوونی سه‌ره‌تای خه‌لقی گه‌ردوونه وه‌كو ستونی سه‌ره‌كی بیری غیهبپهرستی، كه ئه‌مه‌ش به جۆره‌ها شێواز خۆی فه‌رز ده‌كات. جا ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه‌ی زانستی ئه‌وه ره‌تكرایه‌وه؛ واته روخانی ستوونه سه‌ره‌كیه‌كه و داڕمانی ته‌لاره‌كه به ته‌واوی ده‌ست پێده‌كات. ئه‌و تیۆری و بیردۆزه زانستیانه‌ی ئه‌م جۆره زانایانه یه‌كێكه له‌و چهكوشانهی له‌و ستوونه راگره ده‌دات. له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی غه‌یب په‌رستی كه‌سیی، كه‌چی پێویستیی كۆمه‌ڵایه‌تی به تایبه‌تی له شوێنه دواكه‌وتووه غه‌یب په‌رسته‌كان، وه‌ك سه‌ره‌خۆشی و دڵدانه‌وه و دڵنه‌وایی كردنی خود، بواری زه‌مینه خۆشكردن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی وه‌همی به‌رته‌سكتر كردۆته‌وه و رۆژهه‌ڵاتیش له شوێنی تر زیاتر له‌و حاڵه‌ته‌دا چه‌قیوه، به تایبه‌تی وه‌ك ده‌زانین زانست له عه‌قڵ و بیركردنه‌وه و ژیانی خه‌ڵك به‌گشتی رۆلێكی ئه‌وتۆی نیه.
بۆ كوردیش، ئه‌م جۆره بیركرنه‌وه‌و قووڵبونه‌وه له فه‌لسه‌فه‌ی ژیان پێویستیه‌كی هه‌ره زه‌رووریه، بۆ رێگه رۆشنكردنه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵك، چونكه یه‌كێك له فاكته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی دواكه‌وتنی ئه‌م میله‌ته، ده‌رهاویشته نهرێنیهكانی خه‌یاڵپه‌رستی و دهردانهكانێتی، به تایبه‌تی پاش ئه‌و هه‌موو داگیركاری و سته‌مه‌ی به ده‌ستی كه‌سانێكی نغرۆ له سیفه‌تی ته‌سكی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت و به عه‌قڵیه‌تی بیابان و دواكه‌وتوویی پر له گرێی ههمهجۆر، به زۆر به سه‌ر گه‌لی كورد دا سه‌پینراوه، هه‌موو ئامانجه‌كه‌ش كه‌سیی، ئابووری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، به پاڵپشتی بیری ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ته‌سكه‌وه بووه. بۆیه، بیری قوول و زانستخوازی راست و ره‌وا و چالاكی نواندن له‌م لایه‌نه‌وه به‌گوڕه‌وه و بێ كاریگه‌ری لاوه‌كی و به متمانه به خۆكردنه‌وه و، به بێ ترس له هۆكاره دواكه‌وتووه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ماڵ و جاده و كۆمه‌ڵ و ته‌نانه‌ت ناوه‌ندی فێركردنه فه‌رمیه‌كانیش و، به بێ نێوه‌خنی بیركردنه‌وه و هه‌ست و نهستیشت كه زاده‌ی ئه‌و خه‌یاڵپڵاویه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ی مێژووه و له خه‌یاڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و خۆی سه‌پاندووه. به مێشكێكی ئاسۆ فراوانیه‌وه ده‌ست بكه‌یت به خۆداچونهو و قووڵ بونه‌وه به بیری زانستیانه‌ی دروست و وردبونه‌وه له سه‌رجه‌م بۆچونه‌كانت، وا ده‌كات كه بگه‌یته كۆتایی قاڵبونه‌وه له فه‌لسه‌فه‌ی زانستی و هاكازانیت له‌ودیویه‌وه به مرۆڤێكی تر ده‌رده‌چیت و دواتر ده‌زانیت چه‌ند قۆناغێكت بریوه و زه‌مه‌نت بۆ پێشكه‌وتن و خۆش ژیانی خۆت و رێگه‌ی گه‌یشتنت به حه‌قیقه‌ت تا چ راده‌یه‌ك كورتكردۆته‌وه.
لێره‌دا، ئه‌وه‌ی بۆ هه‌مووان گرنگه حه‌قیقه‌ته، حه‌قیقه‌تێك كه به زۆر شت داپۆشۆراوه و له‌وێشدا به ته‌پوتۆزی خه‌یاڵپڵاوی بارگاوی كراوه. حه‌قیقه‌تیش، زانستخواز پێش هه‌ر كه‌سێكی تر، به دوایه‌وه وێڵه و هه‌وڵی چڕی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پێی بگات.
بۆیه، پشت به‌ستن به فه‌لسه‌فه‌ی زانستیی وه‌ك ئامرازێكی حه‌قیقه‌تیانه و به به‌ڵگه‌ی حه‌قیقه‌تانه و له رێگه‌ی حه‌قیقه‌ته‌وه به راستگۆیی و له پێناو به‌ده‌ستهێنانی حه‌قیقه‌تی ونبوودا و به بیری حه‌قیقه‌تانه‌وه ده‌گاته دوا حه‌قیقه‌ت كه جه‌وهه‌ری ژیانه و به خودی حه‌قیقه‌ت خۆی هه‌ندێك له به‌ناو حه‌قیقه‌ته ساخته‌كان رادهمالرێت.