شه‌ریف هه‌ژاری: ململانێی (یه‌كێتی له‌گه‌ڵ گۆڕان+ یه‌كگرتو+ هاوپه‌یمانی+ بزوتنه‌وه و كۆمه‌ڵ!)، تا: كێشه‌ی فه‌له‌ستین!
زۆر پرسیارتان ناردوه له‌سه‌ر ئه‌و دوو بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌و، پرسیوتانه: مامۆستا بۆ بابه‌تت نیه له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه!؟
به‌ڕێزان، من به ڤیدیۆ هه‌فته‌یه‌ك پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕامگه‌یاند: (تكایه له باره‌ی دۆخی سیاسیی باشوری كوردستان ئیدی پرسیارم لێ مه‌كه‌ن، چونكه له هه‌ر شوێنێك فه‌زای شه‌ڕه‌جنێو ته‌واوی كایه‌كانی گرته‌وه، ئیدی مه‌عریفه تێی دا، ونه!).
ئێستاش له‌سه‌ر هه‌مان ئایدیای خۆمم، بۆیه ئیتر ته‌ركیزی زۆرم بۆ خۆرهه‌لات ئه‌بێ و، به‌كورتی پرسیاره‌كانتان وه‌لام ده‌ده‌مه‌وه!
دو ڕۆژ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڤیدیۆكه‌ی ناردنی ملیاره‌ها كارتۆن دۆلار له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ هادی عامریم، بلاوكرده‌وه. به‌و مانایه‌ی: هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به‌شێكی زۆر ساخته‌كاری و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی تێدایه!
له باره‌ی ململانێی یه‌كێتیی و به‌تایبه‌ت گۆڕانه‌وه، پێموایه: ڕاسته هه‌ردوكیان به‌ره‌ی ئێرانن، به‌ڵام ڕژێمی ئێران له نێوان شوێنكه‌وته سه‌ربازی و سیاسییهكانیی دا، شوێنكه‌وته سه‌ربازییه‌كه‌ی له پێشتر داده‌نێت، چونكه ئه‌و ڕژێمه له‌سه‌ر بنه‌مای میلیشیایی و ڕه‌شه‌كوژی و فیتنه و شهڕخولقاندن دامه‌زراوه.
بۆ نمونه: له نێوان (هادی عامری) و (نوری مالیكی و عه‌مار حه‌كیم) دا، ڕژێمی ئێران (هادی عامری) له‌پێشتر داده‌نێت، بۆچی؟
چونكه جێ به جێ كردنی ئه‌جێندا تیرۆریستییه‌كانی ڕژێمی ئێران، به میلیشیای سه‌ربازی شوێنكه‌وته زیاتر ده‌كرێ، تا ڕه‌وتی سیاسیی شوێنكه‌وته!
به نیسبه‌ت (یه‌كێتیی) و (گۆڕان و كۆمه‌ڵ)یشه‌وه هه‌روایه!
پێموایه، لای ڕژێمی ئێران: یه‌كێتیی یه‌كسانه به هادی عامری!
هه‌ر لای ڕژێمی ئێران: (گۆڕان و كۆمه‌ڵ) یه‌كسانن به ڕه‌وته‌كانی (نوری مالیكی و عه‌مار حه‌كیم)! كه‌وابو، بۆ ئێران: یه‌كیتیی له پێشتره، چونكه هێزی هه‌یه.
ئه‌گینا، ڕاسته یه‌كێتیی ترسناكترین خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بێ-وێنه‌ی له مێژووی كورددا ئه‌نجام دا له (16-10-2017) دا، به‌لام له ڕوی سیاسیی و ڕاگه‌یاندنه‌وه، گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌ته‌واوی له‌گه‌ل خیانه‌ته‌كه‌ی یه‌كێتیی دابوون، (گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌یاننامه‌یان دژی ئه‌و خیانه‌ته ده‌رنه‌كرد و، هه‌لوێستی په‌رله‌مانتاره‌كانی به‌غدا و كوردستان و ئه‌رشیفی تیڤیهكانیان) ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یان سه‌لماندووه و ده‌سه‌لمێن!
پارتیش له‌و ساته‌دا، به تاوانی نه‌ته‌وه‌یی ترسناك هه‌ستا چونكه له پێناو پاراستنی نفوزی حیزبی خۆی دا له زۆنی زه‌رد، پاشه‌كشه‌ی كرد و، شه‌ڕی نه‌كرد، هێزی نه‌ته‌وه‌یی-شۆڕشگێڕ بۆ یه‌ك بست خاكی خۆی، به‌ره‌نگاری ده‌كات له هێرشی داگیركه‌ره‌كانی و خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دا.
ئه‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بده‌م، ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كییه: یه‌كگرتووه، ئێران له‌م هه‌لبژاردنه‌دا ته‌واوی پیلانه‌كه‌ی به‌سه‌ر یه‌كگرتودا جێ به جێ كردووه‌و، یه‌كگرتوو باجی گه‌وره‌ی داوه!
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بانگه‌شه‌یان به (شیڕه‌شیڕ كه‌ره‌كان و جنێودهرهكانیان) ده‌كرد، ئه‌مه پشتی شكاندن، بۆ نمونه: (نزیك له سه‌دا په‌نجای خه‌ڵكی سلێمانی ده‌نگی نه‌داوه!) كه ناوه‌ندی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، خۆ ده‌بێ مرۆڤ بپرسێ: بۆچی؟
چونكه ئه‌و خه‌ڵكه هوشیارن و ئه‌زانن و به‌دواداچون ده‌كه‌ن، كه: چۆن ده‌بێت بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به كه‌سانی جنێوده‌ر و شیڕهشیڕكار و وهلانهری ته‌واوی دابونه‌ریتی كوردهواری، بسپێریت!؟
ئیدی با ئه‌وه بوه‌ستێت، خه‌ڵك ده‌یزانی زۆرێك له كاندیده‌كانی گۆڕان: كێن و ئه‌زمونیان چی بوه؟ وه‌ك هوشیار عه‌بدولا له په‌رله‌مانی به‌غدا و هتد؟
(زۆر سوپاس بۆ گۆڕان و ئه‌و هێزانه‌ی تر كه داوایان لێ كردن خۆم كاندید بكه‌م….!).
نابێت ئه‌وه‌ش نهخهینهڕو، كه: لیسته‌كانی هاوپه‌یمانی و نه‌وه‌ی نوێ به زۆری له‌سه‌ر ده‌نگی گۆڕان كاریان ده‌كرد، هه‌مو ئه‌مانه و، نه‌مانی نه‌وشیروان مسته‌فاش، كاریگه‌ری هه‌بو!
به‌ڵام بێ-ویژدانییه، گه‌ر بڵێیت: یه‌كێتیی و ئێران زوڵم و غه‌شیان له گۆڕان و یه‌كگرتو نه‌كردووه!
ئێران تۆله‌ی له یه‌كگرتو، كرده‌وه!
داواكاری یه‌كێتیش بۆ ئێران: پێشخستنی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتییه به‌سه‌ر گۆڕان دا!
به‌ڵام له هه‌مو دۆخه‌كان دا، مرۆڤی حه‌قخواز نابێت ئه‌و ڕاستییه ده‌رنه‌بڕێت، كه: زوڵمێكی گه‌وره له گۆڕان و یه‌كگرتو كراوه! ئه‌مه راستیه و، (وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاری) ویژدانم نائاسوده‌یه به‌و زوڵمه گه‌وره‌یه كه لێیان كراوه!
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری دروستكردنی هێزی چه‌كدار له لایه‌ن گۆڕانه‌وه، من به هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌زانم و، پێشموایه: ڕژێمی ئێران له ڕێی كه‌سه ڕوێنراوهكانیهوه له ناو گۆڕان دا ده‌یه‌وێت كارێك بكات كه گۆڕان بكه‌ونه داوه‌كه‌وه، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ببنه قه‌قنه‌ز و، دواتر په‌ل بهاوێ بۆ ناوچه‌كانی دیكه!
وه‌ك ئه‌كادیمیستێكی نه‌ته‌وه‌یی و په‌رۆشی نیشتیمانه‌كه‌م، به (د.به‌رهه‌م و گۆڕان و یه‌كگرتو و بزوتنه‌وه و كۆمه‌ڵ و شیوعی و هتد)، ده‌ڵێم:
1- ڕونه غه‌ش و ساخته‌كاری كراوه و ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كان گۆڕاوه، به‌ڵام بۆچی ئێوه به‌و جه‌ماوه‌ره زۆره‌وه بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری بخولقێنن به‌سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتیی دا (به‌بێ ئه‌وه‌ی چه‌ك به‌كاربێنن)!؟
به‌لام، پێموایه: دروستكردنی هێزی چه‌كدار له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه، هه‌م خوێن هه‌ڵ ده‌ستێت، هه‌م (با لۆژیكی بین) كه ململانێی هێزی یه‌كێتییان پێ ناكرێ، چونكه سوپای پاسداران له نێوان (هادی عامری) و (مالیكی و عه‌مار حه‌كیم) دا، ئه‌وا (هادی عامری) هه‌ڵه‌بژێرێت، ئه‌وه‌ش یه‌كسانی بكه‌نه‌وه به یه‌كێتیی!
2- ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریش ناكه‌ن، گه‌ر د.به‌رهه‌م و گۆڕان زۆرینه‌ی فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی یه‌كێتیی، به‌تایبه‌ت د.به‌رهه‌م (محمود سه‌نگاوی، حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید، عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا و هتد) یان له‌گه‌ڵه، بۆچی پلان دانانێن كه كوده‌تای سه‌ربازی-حیزبی به‌شێوه‌ی نهێنیی بكه‌ن!؟
گه‌ر، نه غیره‌تان هه‌یه ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری بخولقێنن و، نه غیره‌تیان هه‌یه و نه پێشیان ئه‌كرێت كه: كوده‌تای سه‌ربازی-حیزبی به نهێنیی بسازێنن، ئیدی تكایه مێشكی ئه‌م خه‌ڵكه به به‌یاننامه‌ی توند و شه‌ڕه‌جنێو، تێكتر مه‌ده‌ن.
لام ڕونه، كه: هێزی چه‌كداری گۆڕان ده‌ره‌قه‌تی هێزی چه‌كداری یه‌كێتیی نایه و، زۆر ناهاوسه‌نگه، تكایه دۆخه‌كه خوێناوی مه‌كه‌ن به خوێنی كوڕی هه‌ژار و نه‌داران!
خۆ ئه‌گه‌ر گۆڕان بۆ ترساندنی یه‌كێتیی و وه‌ك پڕوپاگه‌نده ده‌ڵێت: هێزی چه‌كدار دروست ئه‌كه‌م، ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه كورتخایه‌نه و گورزیان لێ ده‌دا، چونكه دواتر جه‌ماوه‌ر ده‌ڵێن: ئه‌مانه هه‌مو شتێكیان هه‌ر ده‌مه!
هیوادارم به هیچ جۆرێ ئه‌و پیلانه‌ی ئێران سه‌رنه‌گرێ، كه شه‌ڕی چه‌كداری له نێوان یه‌كێتیی و گۆڕان بێته‌كایه‌وه و، خه‌ڵكانی به‌شمه‌ینه‌تی (سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و پشده‌ر و هتد) باجه‌كه‌ی بده‌ن!
پێشموایه: ده‌زگای دژه تیرۆری یه‌كێتیی به ڕێنوێنی ده‌زگای ئیتلاعات، كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گۆڕان به ئاڕاسته‌ی هه‌ڵه‌دا به‌رێت!
سه‌باره‌ت به فه‌له‌ستین و ئیسرائیلیش، به هیچ جۆرێ ئه‌وه كێشه‌ی كورد نیه، من حسابی زۆرم له‌سه‌ر دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مه، نه‌ك هی عه‌ره‌ب و جوله‌كه، بۆیه ببورن خۆم به‌و كێشه‌یه‌وه سه‌رقاڵ ناكه‌م، گه‌ر پێم ئه‌كرێ، ئه‌وا با بۆ باشور و خۆرهه‌لات كه چه‌ندین كتێب و توێژینه‌وه‌م له‌سه‌ریان هه‌یه خزمه‌تی زیاتر بكه‌م، چونكه تا ماڵ وه‌ستابێ ئه‌وا مزگه‌وت حه‌رامه!
له كۆتایی دا، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بخه‌مه‌ڕو، كه یه‌ك خاڵ زۆر بێتاقه‌ت و په‌ستم ده‌كات، ئه‌ویش: جنێودانی گۆڕانخوازانه به (گۆڕی مام جه‌لال و هتد) و، جنێودانی یهكێتییهكانیشه به (گۆڕی نه‌وشیروان)، فه‌یسبوك ته‌نراوه به‌و جنێوانه، به ڕاستی ئه‌و كه‌سانه به ته‌واوی داماڵراون له ڕه‌وشت و دابونه‌ریتی كورد!
هه‌موان شاهیدن، من هه‌میشه به (كتێب و توێژینه‌وه) شه‌ن و كه‌وی خیانه‌ته‌كانی هه‌مو سه‌ركرده‌كان ده‌كه‌م، به‌ڵام گه‌ر تێزاب بنۆشم، ئاماده نیم: باسی دایكی مام جه‌لال و دایكی نه‌وشیروان و دایكی مه‌سعود به‌رزانی بكه‌م و، جنێوی شه‌ره‌ف و ناموسیان پێ بده‌م!
ئه‌وپه‌ڕی ترسنۆكیه، جنێودان به مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌ڕاستی (وه‌ك ده ڕۆژ پێش ئێستا)، وتم: له‌و شوێنه‌ی جنێو بونی هه‌یه، مه‌عریفه و لێكدانه‌وه‌ی سیاسیی، بونی نامێنێ!
هیوادارم، توانیبێتم وه‌لامی پرسیاره‌كانی ئێوه‌ی به‌ڕێز، دڵسۆزانه و ڕاشكاوانه، بده‌مه‌وه.