عوسمان عومەر: کێ ئاگرى شەڕ لە ناوچەکە جۆش دەدات؟
زۆرجار جەنابى رەوانشاد مامجەلال کە گرژى و پێشهاتێک دەهاتە پێش لە نێوان دوژمنانى گەلەکەمان دەیفەرموو شەیتان ناوبژىوانیان بێ و اللهم ادفع الظالمين بالظالمين واجعلنا من بين ايديهم سالمين.
وا بۆ نزیکەى چوار دەیە دەچێ گرژى شەڕو ئاژاوە ناوچەى خۆرهەلاتى ناوەراستى گرتۆتەوەو خۆش دەکرێ هەر لە جەنگى عیراق ئێرانى سالى 1980 وە بیگرە تاجەنگى کەنداوى دووەم و رزگار کردنى کوەیت و جەنگى ئازاد کردنى عیراق.
جەنگى هەشت سالەى نێوان عیراق و ئیران نەبەویستى خودى سەدام و نەبەویستى خودى خومەینى بووە و نەبۆگۆڕینى بارودۆخى وولات و، تازەش سەدام دەسەلاتى گرتبوە دەست زۆر لەهاورێ نزیک و سەرکردە سەربازیەکانى خۆى تەسفیە کردبوو ئەو جەنگە بەخواستى ئەمریکا بووە بۆ چەند ئامانجێک، لەوانە بێهێز کردنى هەردوو رژێم لەناوچەکە چ لەرووى سەربازى و چ لەرووى سیاسى و چ لەرووى ئابورى تەنانەت لەڕووى کۆمەلایەتیشەوە.
لەرووى ئابوریەوە ئەو دوو وولاتە گەورەترین سەرچاوەى ووزەو داهاتى نەوتى بوون و هەرچەندە ئەمریکا دەیزانى هەردوو رژێم دژى گەلەکانى خۆیانن و بونەتە مایەى مەترسى لەسەر ئاسایش و ئاشتى لەناوچەکە ئامانجێکى تریان دەستگرتن و کۆنترۆل کردنى خۆرهەلاتى ناوەراست و سەرچاوەکانى ووزە و پارەو پوولى نەوت هەروەها پیشخستنى پێشبرکێى خۆ پڕچەککردن و فرۆشى چەک و پەیداکردنى بازارێک بۆ کاڵا و شمەکەکانیان بەمەش رێگرى کرد لە هۆشیارى تاک و کۆمەلگا و بەرەو پێشچونى بوارى پیشەسازى لە هەردوو وولات و تەرخانکردنى ئیمکانیاتێکى زۆرو زەوەند بۆئاژاوەگێرى تا هەموو توانا ئابوریەکانیان لەدەست بدەن.
حالەتى دووەم لە 25/04 /1990 کاتێ ئەپرل گلاسپى لەبەغدا لەگەل سەدام یەکتریان بینى, سەدام بۆ چارەسەرى کێشەى ئابورى پاش جەنگ و قەرزەکانى هەولى دەدا پێى راگەیاند کە ئیمە بەهیچ شێوەیەک دەست وەرنادەینە ناوکاروبارى وولاتە عەرەبیەکان و بەمەش سەدامى هەلخەلەتاند و لە 2ى ئابى 1990 پەلامارى کوەیتى داو داگیرى کرد، بەمەش پلانى دووەمیان سەرى گرت و هاوپەیمانەتیەکى 33 دەولەتىان لەدژى پێکهێناو لەکوەیت دەریان پەڕاند. بۆ زانیارى خوێنەرانى بەڕێز لەو جەنگە 940 هەزار بۆمبى یۆرانیومى (ئاوێتەکراو- منضب )بەکار بەکارهێنرا کە دەکاتە 350 تۆن لەو جۆرە یۆرانیۆمە کە پاشماوەى 14 هەزار گولە تۆپى دەبابەو 50 هەزار رۆکیت و 88 هەزار تەن لە بۆمبى جۆراوجۆر بۆ بۆردومانى سوپا بنکەو بارەگا ناو خاکى عیراق بەکار هێنراوە, بەپێى زانیاریەکان ئەوەندە ژمارە بۆمبە 7 بەرامبەر بۆمبە ئەتۆمیە بەکارهێنراوەکانى سەر هەردوو شارى هێرۆشیماو ناکازاکى بووە وەک هێزى هەلتەکاندن و لەناوبردن.
دواى ئازاد کردنى عیراقیش لە 2003 دەرگاى بەڕووى توندڕەو تیرۆریستان کردەوەو تا لەو رێگەیەشەوە سیستەمى سیاسى تایەفى و محاسەسەو، واى لە ئێرانکرد بەهەموو قورسایی سەربازى و ئابورى و ئاسایش و تایەفەگەرى بیتە عیراق و عیراق بکاتە گۆرەپانى جەنگى بەرەنگار بونەوەی تیرۆرو و هەموو وەک دەلێن راوە ڕێویەکە بۆ کەوڵەکەیە ئەویش دەستگرتن بەسەر داهاتى نەوت و سەرچاوەکانى ووزەیە. کەواتە داگیرکارى و کۆلۆنیالیزم هەر کۆلۆنیالیزمە کۆنەکەیە، بەلام ئەمجارە بەشێوەیەکى نوێتر.
وەک ئاماژەیەکیش روداوەکانى میسر و تونس و لیبیا و خستنى قەزافیش هەر لە پلان و ئامانجەکانى ویلایەتە یەکگرتوەکان بووە, تەنانەت سوریاش.
دواى گەیشتنى ترامپ بە دەسەلات زۆر گرژى و ئالۆزى خستۆتە ناوچەکە بە بڕیارى گواستنەوەى کونسلخانەکەى لە لەتەل ئەبیبەوە بۆ قودس لە 15ى ئایارى 2018 و دواتر کشانەوەى لە پەیماننامەى ئەتۆمى لەگەل ئێران کە لە سالى 2015 مۆرکرابوو بۆ رێگەنەدان بە ئێران بۆ بەدەستهێنانى بۆمبى ئەتۆمى و کەم کردنەوەى رێژەى ئەو وولاتانە خاوەن بۆمبى ئەتۆمین, وولاتانى وەک یەکیتى ئەوروپا و چین رووسیا دژى هەلوەشاندنەوەى ئەو پەیماننامەیەن, بەمەش ئەمریکا دەیەوێ تەنها جولەکە خاوەنى بۆمبى ئەتۆمى بێ لەناوچەکەو پێکەوەشیان هەولى هێرشێک بە رۆکیتى بالیستى پێشوەختەو لەنکاو دەدەن بۆسەر ئێران بەراى زۆریک لە شیکرەوە سیاسى و سەربازیەکان شکست دەهێنێ چونکە رووبەرى ئیران لە عیراق فراوانترە کە کاریگەرى بەسەرەوە ڕوبدات.
بۆیەش لەسەرەتاوە نوسیم اللهم اجعلنا من بین ایدیهم سالمین بۆ ئەوە دەگەرێتەوە پلانە گڵاو و ستراتیژیەکانیان نەهامەتى و شەڕ دروستکردنە بۆ گەلان بەناوى دیموکراسیەت و ئازادى با گەل و وولاتەکەمان نەبێ بە ژێر دەست پێوە و وولاتەکەمان بەدوور بێ و هیزە کوردیەکان بارگرژى و ناکۆکى بخەینە لاوە یەکریز تەبایی خۆمان بپارێزین دەنا ئەوەى بەدەستیشمان هیناوە لە کیسمان دەچێت و پەشیمانى دواییش دادنادات .