عیماد عه‌لی: دوور له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك با گۆران و یه‌كێتی یه‌كبگرنه‌وه.
دوور له‌م مشتومره بێ قازانجه‌ی هه‌ڵبژاردن و ناكۆكی قوڵكهرهوهی ده‌نگێكی كه‌م لێره‌و كورسیه‌كی زۆر له‌وێ و له دیدی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی دووری زۆر بڵاوه‌ی په‌رشوبڵاوی كه‌سێكی ناكامڵ بیر بكرێته‌وه، ئه‌م بێنه‌و به‌رده‌ی ئه‌مرۆ زۆر بێ تام و بێسوود زه‌ره‌مه‌ند دێته‌به‌رچاو له‌چاو قازانجی بیری ستراتیجی دوور له هه‌ڵه‌شه‌یی و ره‌فتاری فه‌ریكه سیاسی و خه‌ڵكی سه‌ره‌رۆی هه‌ردوو لایه‌ن یه‌كێتی و گۆران. به‌ڵێ ده‌كرێت به هه‌ندێك هه‌نگاوی دڵسۆزانه‌ی ستراتیجی یه‌كێتی و گۆران، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا، زۆر شت نه‌ك بۆ هه‌ردوولایه‌ن به‌ڵكو له كوردستان بگۆرێت و ده‌شێت به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی روون برۆن، باشترین رێگه سه‌ره‌تا وه‌لانانی ئه‌م قیروقار و ململانێی كهسیهیه به هه‌نگاوی گه‌وره، چۆن؟
هه‌ردوولا و به قوربانیدانی زۆرێك عه‌قڵمه‌ندی نێو هه‌ردوو حزب و به‌دوور له ئه‌و منجه‌منج و ناكۆكیه زۆر ته‌سكانه رووه و ره‌فتاری چاره‌نوسسازی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی به خۆ یه‌كلایی كردنه‌وه ی پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زعه‌كه و بهخۆداچونی هه‌ردوولا، بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت هیچیان ناتوانن ئه‌ویتر بسرنه‌وه و ته‌نها ناكۆكیان له‌سه‌ر ئامانجی ته‌سكی كه‌سیه و زۆرێك له عاقڵانی ریزی هه‌ردوولا جیاوازی به‌رچاو له نێوان هه‌ردولا نابینن جگه له رق و كینه‌ی بچوكی خه‌ڵكی كورتبین.
گه‌نج و لاوانی هه‌ردوولا تا ئێستا تێیاندا ماوه به بۆچونی خه‌ڵكه باڵا ناكۆكه‌كان گۆش نه‌بووبن و بتوانن ترسناكیی گه‌وره‌تر له جیاوازی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا ببینن. بۆیه بازدان به‌سه‌ر ئه‌م قۆناغه كورته‌ی هه‌وراز و نشێویی نێوان هه‌ردوولای ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوور له خوێندنه‌وه‌ی واقعه‌كه به روونی له لایه‌ن هه‌ردوولاوه، وای كردووه ته‌مێكی خه‌ست به‌رچاوی زۆرێك له هه‌ردوولا بگرێت و وا ده‌زانێت ته‌نها به نه‌یاری و دژاپهتی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی سیاسه‌ت ده‌كرێت و به دوور له خوێندنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی پێویستی قۆناغه‌كه‌ی ئه‌مرۆ كوردستان به‌گشتی و گوێ نه‌دان به نیاز و ئامانجی خه‌ڵكی تری لایه‌نی تركه له بۆسه‌دایه ده‌یه‌وێت به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بدات به ئه‌رزدا.
هه‌نگاوه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه ئایندهخوازهكاین ئه‌م دوولایه‌نه به چی ده‌بێت و كێ ده‌یكات؟
با هه‌ردوولا و خه‌ڵكی زۆر عاقڵی دوور خوێندنیان تێدایه به ئه‌سپایی و دور له چاوی كه‌سی هه‌لپه‌رست و كامیراش دانیشن و له‌م قۆناغه ده‌ربچن و ئاسۆ فراوانه‌كه ببین وبا بزانن به كرده‌وه چی بكرێت باشه؟
هه‌نگاوی گه‌وره ئه‌وه‌یه؛ هه‌ردوولا كۆنگره بگرن و هه‌وڵی گۆرانكاری له‌و پاسه‌وانه كۆنانه بده‌ن و با ئه‌وانه‌ی میانره‌وی گه‌نج و نه‌وه‌ی سێیه‌می هه‌ردوولا زۆرینه بن بۆیه ئه‌و كاته له سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا زۆر شتیان پێ ده‌كرێت.
به نزیكبونه‌وه و تا راده‌ی یه‌كگرتن به ئارامكردنه‌وه و دوورخستنه‌وه‌ی گری ئاگری دووبه‌ره‌كی و ئاشوبه، له كاتێكی زۆر رووگیرانهی وه‌ك ئه‌م قۆناغه كوردستان كارێكه كه كوردستان هه‌مووی به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی ده‌به‌ن و ئه‌مه‌ش به پیاوی خه‌باتگێری له‌خۆبردووی هه‌ردوولا ده‌بێت نه‌ك به زۆرێك سیاسیه‌كانی ئێستای هه‌ردوولای خاوه‌ن كۆنه‌قین و دژ به‌یه‌ك له‌سه‌ر ناكۆكی پروپوچی كاتی و ته‌سكبینی شه‌خسیی دوور له فكر و بیر‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كوردستان.
گه‌روه‌یی هه‌ردوولا ئه‌وه‌یه توندره‌وه‌كان بی كاریگه‌ر بكه‌ن و هه‌نگاوی نزیك بوونه‌وه بده‌ن و هه‌ڵه‌شه‌یی خه‌ڵكی بیر عه‌سكه‌ری و توندوتیژ بێ ئه‌كتیڤ بكه‌ن. ئه‌مه‌ش چۆن؟
به‌ڵێ له مه‌ودایه‌كی نزیكدا هه‌ردوولا كۆنگره بگرن و خه‌ڵكی دوور بین و ئایندهی خوێن گه‌رمی كوردستان رۆڵی خۆیان له هه‌ردوولا ببینن و به سه‌ركردایه‌تی نه‌رمونیان و میانره‌وی هه‌ردوولا وا له هه‌ردولایان دێت كه قازانج بكه‌ن و ده‌توانن ئه‌م ناكۆكیه ده‌ره‌كیه توێكڵ ئاسایه فرێ دهن و نه‌وه‌ی سێیه‌میان ببێته ركابه‌ری سه‌ره‌كی هێزی یه‌كه‌می كوردستان و به ئۆپۆزسیۆن یان ده‌سه‌ڵات پاش زۆربونی بنكه و ده‌نگه‌كانیان له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كرودستان ده‌توانن سه‌قامگیری دروست بكه‌ن.. ئه‌مه خه‌یاڵ نیه و ته‌نها به دوورخستنه‌وه‌ی فه‌ریكه سیاسی و خه‌ڵكی خاوه‌ن بیری رووكه‌شانه‌ی كورتبین هه‌نگاوی یه‌كه‌می نزیكبونه‌وه نادرێت. به‌ڵام به سه‌ركرده‌ی هێمن و قوول بیر تهنانهتههنگاوی تا راده‌ی یه‌كگرتنه‌وه ئه‌گه‌ره و هیچ شتێكیش له سیاسه‌تدا مه‌حاڵ نیه. به‌ڵێ ره‌فتارێكی سهركهشیانهی كه‌سێك و وشه‌یه‌كی سهركردهیكی قین له‌دڵ و زمان زلیی كه‌سێكی دهرپهریوی به رێكه‌وت بۆ سیاسه‌ت با ته‌گه‌ره نه‌خاته به‌رده‌م خه‌ڵكی بیر ستراتیج و میله‌ت په‌رست. هه‌موو شتێك ده‌كرێت و با هه‌ردوولا و به‌تایبه‌تی كه‌سه عاقڵه باڵاكانی هه‌ردوولا شێوازی سیاسه‌تی نه‌یارانی هه‌ردوولا به وردی بخوێننه‌وه و نه‌بنه یاریچی بۆكسینی به‌رده‌م ئه‌وانه و زۆر خه‌ڵكی تریش.به پێچه‌وانه‌وه، جگه له خۆیان گه‌لی كوردستانیش ده‌بێت به قوربانی به‌رده‌ستی ئه‌وانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وی سنوره‌كان به‌ڵی به یه‌كێتی و گۆران وه‌زعه‌كه دێته‌وه سه‌ر سكه‌ی خۆی.