به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: تاكێك پێڵاو و سێسه‌د هه‌زار دۆلار!
له هیچ شوێنێكى دونیا به كۆمه‌ڵ چوونى خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان ماناى بونى دیموكراسیه‌ت ناگه‌یه‌نێت، دیموكراسیه‌ت یانى چى؟. حوكمى زۆرینه؟. حوكمى گه‌ل؟. له كوێى دونیادا زۆرینه حوكم ئه‌كا؟. له كوێى دونیادا گه‌ل حوكم ئه‌كا؟. نییه.
له‌واقیعیشدا، دیموكراسیه‌ت باشترین فۆڕمى حوكمڕانییه كه مرۆڤایه‌تى دواى زیاتر له سێ هه‌زار ساڵ به بڕینى هه‌زاران ههورازو نشێو پێى گه‌یشتووه.
به‌ڵام سه‌رنجێك له دیموكراسیه‌ت بده‌ن له كۆمه‌ڵگه‌ى ڕاگوزه‌ر یان دواكه‌وتوودا چۆنه:
هه‌ڵبژاردنى ساڵى (2013) بۆ په‌رله‌مانى عێراق، براده‌رێك كورسى په‌رله‌مانى كڕى به (300000) سێ سه‌ت هه‌زار دۆلار (كورد پێى ئه‌ڵێ سى ده‌فته‌ر) واته كه‌سێك كورسیه‌كه‌ى خۆى فرۆشت به‌كه‌سێكى تر.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا، ڕۆژنامه‌نووسێك به‌ناوى “مونته‌زیر زه‌یدى” بووه به په‌رله‌مانتار هه‌موو حیكمه‌ت و پرۆژه‌كه‌ى ” یه‌ك تاك پێڵاو” بووه كه ساڵى (2008) واته ده‌ساڵ به‌ر له ئیسته گرتویه‌تیه “جۆرج ده‌بلیو بووش” ى سه‌رۆكى پێشوى ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى دا.
ئێستا تاكێك پێڵاو گرنگه، یان سێسه‌ت هه‌زار دۆلار، وه یاخود دیموكراسى؟.
بێگومان سێسه‌ت هه‌زار دۆلار و تاكێك پێڵاو له كۆمه‌ڵگه‌ى ڕاگوزه‌ردا بایه‌خى له هه‌ر شتێك زیاتره، دوكانى “له‌حیم” ى هه‌بووه داى خستووه ئێستا له فه‌یسبوك شت ئه‌نوسێ و، گه‌یشته سه‌رشاشه‌كان باسى گه‌مارۆكانى سه‌رئێران ئه‌كاو، دوو سێڵفى له‌گه‌ڵ باڵى نه‌وته‌كان ئه‌گرێت و، سبه‌ى ئه‌چێته په‌رله‌مان.!.
كارل ماركس، هه‌میشه لایوایه په‌یوه‌ندییه‌كى پاشكۆیه‌تى ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان ده‌سته‌ڵات و لایه‌نى ئابوریی و كۆمه‌ڵایه‌تى دا هه‌یه، ئه‌و چینه‌ى ئابوریی و پاره‌ى به‌ده‌سته ئه‌و چینه هه‌میشه ده‌سته‌ڵاتى به‌ده‌سته، ئه‌وه بۆیه ئه‌وترێت كه چوویته ووڵاتێك پرسیار له‌كه‌س مه‌كه، ته‌ماشاى یاساى بودجه بكه، ئه‌گه‌ر ده‌ستت نه‌كه‌وت دیققه‌ت له “چینى ناوه‌ڕاست” بده، دیموكراسیه‌ت له‌شوێنێك دێته‌دى چینى ناوه‌ڕاست به‌رجه‌سته‌بو بێت به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو.
سه‌یرى قۆناغى سه‌رده‌مى پیشه‌سازى بكه له سه‌ده‌ى هه‌ژده‌و نۆزده، سه‌یرى ئێستاى سه‌رده‌مى ترۆپكى پێشكه‌وتنى سه‌رمایه‌دارى و ئامرازه‌كانى پۆست مۆدێرنیته بكه، ئه‌بینیت سیاسه‌ت له‌ده‌ست پیاوه ئاقڵ و نهجیبهكان ده‌رچووه‌و كه‌وتوه‌ته ده‌ست مرۆڤى هیچ و پووچ. سیاسه‌ت له ده‌ستى بسمارك و ئایزنهاوه‌ر و چه‌رچڵ و ماوتیستۆنگ و توركوت ئۆزال و عه‌بدولكه‌ریم قاسم و جه‌مال عه‌بدولناسر ده‌رچووه هاتۆته ده‌ست كیم جۆنگ ئۆن و ترامپ و ئه‌ردۆگان، خه‌ڵك لهسهدهیهكا ئه‌ژى بڕوا به موقته‌دا سه‌در ئه‌كا دیموكراسى بۆ چێ بكا!؟.له عێراقێكدا به‌پێى ئاى ئێم ئێف (40%) گه‌نجه‌كانى بێكارن، ده‌وڵه‌تێك هه‌موو ڕۆژێك (3.7) سێ ملیۆن و حهوتسهتو په‌نجاهه‌زار به‌رمیل نه‌وت ئه‌فرۆشێ كه‌چى زیاتر له (132) ملیار دۆلار قه‌رزاره، له دووه‌م ده‌رچووه بووه به یه‌كه‌مین ووڵات بۆ گه‌نده‌ڵى له‌گۆى زه‌ویدا.. ئێوه نابینن كورد هه‌زاران پیاوى ئاقڵى له‌م دونیایه هه‌یه كه‌س ناویان نابیستى و خۆیان دوورگرتووه له‌م دونیایه‌ى تاكه پێڵاو و سووچى دۆلاره‌كان تیا حوكم ئه‌كه‌ن، خۆیان ناخه‌نه ناو ده‌نگه‌ده‌نگى فه‌یسبوك و شاتهشاتى چه‌ند مرۆڤێكى لاواز ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌شوهه‌وايه نه‌بوایه نه‌ك په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت كه‌ڵكى دانانیان له پرسگهیهكیشدا نه‌بو!.
په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌مه بێ ئاگا نییه وه‌ك زانست، وه‌ك تیۆ، بۆنمونه ئه‌كرێ تۆ وه‌ك ئه‌كته‌رێكى به‌هێز ڕۆڵ ببینیت و، له ده‌وڵه‌ت و دامهزراوهكانیشدا نه‌بیت، ڕاسته ده‌وڵه‌ت-State (كیانێك له‌ژێر كۆمه‌ڵێك ڕیساى گشتى دا‌و له‌سنورى جوگرافیایه‌كى دیاریكراودا چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى هه‌بێت) هێشتا هه‌ر ئه‌كته‌رێكى به‌هێزه له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا. به‌ڵام سێ جۆر له ئه‌كته‌رى تر هه‌ن ئه‌شێت تۆ بتوانى “كاراكته‌ر” بیت تیایدا، وه‌لێ چونكه ئه‌م سێ جۆره‌یان فه‌زاى ئاقڵهكانه ئه‌وانى تر په‌ى پێ نابه‌ن و، ڕووى تێناكه‌ن:
– ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان- International Organization
– ترانزناشناڵ ئه‌كته‌ر – Transnational Actor
– سێكته‌رى تایبه‌ت -Private Sector&Actor
له كاتێكى تردا ڕوونى ئه‌كه‌ینه‌وه.
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts