سەروەت هەڵەبجەیی: تازە دەرکەوتن بۆ یەکریزی نێوماڵی کورد.
ده‌ڵێن: که مێژوو ئاوێنه‌ی په‌ند وه‌رگرتنه، به داخه‌وه ئێمه‌ی کورد په‌یامه‌کانی مێژوو، نه‌هامه‌تیه‌کانی خۆمان وه‌رنه‌گرتووه و له بیرمان کردووه که چلۆن و بۆچ ئاوه‌هامان به سه‌ر هاتووه. که گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ت بین و له‌مه‌ش گرنگتر، بووین به چوار پارچه که به هه‌موو شێواز و به‌رنامه‌یه‌ک، هه‌وڵی لێکترازان و له‌ناوبردنی زمان و کلتور و ڕه‌مزه نیشتمانییه‌کانمان دراوه.
له‌م بارودۆخه قهیرانیاوییهی ئێستا که کاربه‌ده‌ستانی به‌غداش سورن له سه‌ر سیاسه‌تی گه‌مارۆی ئابوری هه‌رێمی کوردستان، ئێمه هه‌مان هه‌ڵه مێژووییه‌کانی خۆمان دووپات ده‌که‌ینه‌وه. کورد به درێژایی مێژوو زیانی له نه‌بوونی یه‌کڕیزی نیشتمانی و زاڵ بوونی ئایدۆلۆژیای حیزبی به سه‌ر پرسه چاره‌نووس سازه‌کاندا پێ گه‌یشتووه.
له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا، دابه‌شکردنی پێشمه‌رگه‌کانمان له به‌ره‌کانی شه‌ڕ به حیزبی کردووه، حکومه‌ته خۆجێیه‌کانمان کردووه‌ته قوربانی ململانێ و به‌رژه‌وه‌ندی خوازی حیزبی، به حیزبی ده‌ڕۆین بۆ به‌غدا تا به واتای خۆمان داکۆکی له مافی گه‌له‌که‌مان بکه‌ین، بەڵام بەدیوە راستەقینەکەیدا؛ شەری پۆست و پشکە حیزبیەکەمان دەکەین.
وادەبینین لە ئێستا حیزب ڕێگره له پێکهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی کوتله کوردستانییه‌کان له په‌رله‌مانی عێراق، ئەوە پەرلەمانی کوردستان هەرباسی مەکەن لەو باڵەخانە بێ جەوهەرە دا سەروەرێکانمان دەخەنە موزایەدەوە.
په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ چووه‌ته پاکێجی حیزبی، پاڵپشتیمان له کوردانی ڕۆژئاوا که ئه‌وانیش بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی تیرۆریزم و سیاسەتی دیکتاتۆری له هه‌مان چوارچیوه‌ی حیزبی و موزایده‌ی سیاسی دایه، که‌ناڵه‌کانمان ئه‌وه‌ی تێیدا به‌دی ناکرێت داکۆکییه له یه‌کڕیزی و یه‌کگرتنی نیشتمانی و بۆن و به‌رامه‌ی حیزبی تا دێت له سه‌ر و ڕواڵه‌تی موباره‌کیان ده‌بارێت، نه‌بوونی که‌ناڵێکی نیشتمانی وای کردووه که ئه‌وان ته‌نیا چالاکی به‌رپرسان و وه‌زیره‌کانی حیزبه‌کانیان له کابینه‌ی حکومه‌ته به ناو بنکه فراوانه‌که‌دا به‌رجه‌سته بکه‌ن و له بیریان نه‌ماوه، که ئه‌مه هه‌رێمی کوردستانه نه‌ک سیسته‌مه دوو ئیدارهییهکهی هه‌ولێر و سلێمانی جاران.
له که‌رکوک که ناویشمان ناوه قودسی کوردستان و دڵی نیشتمان، ناکۆکیمان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و په‌ڕی لوتکه، ته‌نانه‌ت دوو ئاسایشمان هه‌یه، هەرگیز له که‌رکوک به ئاڵا و ڕۆحیاتی نیشتمان په‌روه‌رانه‌وه داکۆکیمان له‌م خاکه هه‌ستیاره نه‌کرد، ئه‌وه‌ی کردمان بۆ حیزب و به ئاڵای حیزبه‌وه بوو. سه‌ردانی وه‌فده کوردییه‌کان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌مان پێکهاته‌ی حیزبییه. له هه‌ڵمه‌تی جیهانی دژ به تیرۆریستانی داعش له ئه‌رزی واقیعدا دوو به‌شین، لایه‌نێک ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی هه‌ڵبژاردووه و ئه‌وی دیکه به‌ره‌ی نه‌یاری ئه‌و ئیئتلافه‌ی له ناوچه‌که‌دا کردووه به برا گه‌وره‌ی خۆی. ده‌سه‌ڵاتی حیزبی له ناوچه جیاجیاکانی کوردستاندا وه‌ها ڕیشه‌ی داکوتاوه که ته‌نانه‌ت ده‌س نیشانکردنی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌کیش به بێ ده‌ستێوه‌ردان و کاریگه‌ری حیزب ناکرێت.
به‌داخه‌وه له‌م هه‌رێمه‌دا که ڕۆژێک قه‌یرانی به‌نزینه و ڕۆژی دواتر کاره‌با کێشه‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌نده هه‌نگاومان بۆ پته‌وکردن و سه‌رمایه‌گوزاری له ژێرخانی ئابوری‌دا نه‌ناوه که به هه‌ر بایه‌ک جه‌سته‌مان ده‌له‌رزێت و ده‌که‌وینه ژێر کاریگه‌ری و وا له‌ناوخۆوه ناکۆکین و لێکترازاوین که دوژمنان و نه‌یارانیش هەرگیز حسابمان بۆ ناکه‌ن.
ئەوەتا لە ئێستادا بەشەو دروشمی یەکریزی بەگوێماندادەدەن و کەرۆژدەبێتەوە لە ناو ئەم دوو هێزەی دەسەڵات پێشبرکێیە کێ زوو بگاتە بەغدا و، کە دەگەنە لای بەرپرسانی بەغدا یەکێک شان ماچ دەکاو ئەوی دی وەیریان دەهێنێتەوە کە ئێمە هاوپەیمان بووی؛ ئیتر بۆ ساتێکیش بیر لەوە ناکەنەوە کە ئەوانەی ئەوان بۆلایان رادەکەن و شانیان ماچ دەکەن هیچیان لە کوتلەکوردیەکان بالانسیان زیاتر نیە، بەڵام ئەوان سود لەم پەرتەوازەییەی کورد وەردەگرن و چێژی لێوەردەگرن و پێی گەورەتردەبن.
ئه‌وه‌ی لای ئه‌م به‌رپرسانه‌ی ئێمه نامۆبێت و له بیر کراوه، یه‌کڕیزی نیشتمانی و یه‌کخستنی نێوماڵی کورده و به داخه‌وه ته‌نیا بۆ بانگه‌شه‌کردن له لای ئه‌و به‌ڕێزانه‌وه به‌کار دێت، به‌ڵام کاتی خۆی که ده‌گات ده‌چنه‌وه سه‌ر هه‌مان دێڕی حیزبایه‌تی و دیسانه‌وه به‌و پێنووس و ده‌ستی موباره‌کی خۆیان ده‌نووسن ئێمە هەمووهەوڵێک دەخەینەگەر بۆسەرخستنی کوردوو بەدیهێنانی ئاواتە لەمێژینەکانمان.
بەڵام بروابکەن من هەرکات ئەم دروشمە لەم مرۆڤە بورژوازیانە دەبیستم و چاوێک لە منداڵەکانم دەکەم، بێ یەک و دوو فۆبیای کارەساتی دوارۆژیان و بەردەوامی ستەم و زوڵمی ئەمانە دام دەگرێ.