ڕهسوڵ بۆسكێنی: بهرهنگاربوونهوه و مل نهدان بۆ پێكهێنانی سوارهی حهمیدییه.
لە ڕۆژگاری پێشین و بهدیاری كراوی لهسهردهمی ئیمپڕاتۆریهتی عوسمانی و ئێرانیدا بارودۆخی سیاسی و كارگێڕی كوردستان زۆربەی كات لەژێر فەرمانڕەوایی میرنشینە كوردەكان بەڕێوەدەبرا، لەو سەردەمانەدا تێگەیشتن له كێشە و ململانێكان پێویستە، شیاوی گێڕانەوەی هەیە و لە هەندێك جێگاشدا نەشەبزوێن و سەرنجڕاكێشە. دەوڵەت و میرنشینەكانی كورد تەنیا بە هەودایەك بە دەوڵەتی عوسمانی، یان سەفەوی بەستراونەتەوە. وەك شەرەفخانی بەدلیسی لە كتێبە نایابەكەی (شەرەفنامە)دا دەڵێت: “میرەكانی كورد سەریان بۆ كەس نەچەماندوە و لەبەرامبەر زوڵمی دوژمنان بێدەنگ نەبوون و ئەوەندەی دەرفەتیان بووبێت بەرەنگاری دووژمنیان بوونەتەوە.
پاشایانی زلیش چاویان نەبڕیوەتە وڵاتەكەیانەوە و نیازی داگیركردنیان دەدڵ نەگرتووە، تەنیا بەدیاری بۆ بردن و پێشكەش كردنی پێشكەشی چاویان لێدەپۆشن و لێیان گەڕاون، ئەگەر شەڕیش ڕوویدا ئەوا كوردەكان دەبەن و بەگژ دووژمنی خۆیانی دادەكەن و خۆیانی پێ دەپارێزن، دەنا لەوە بەولاوە كاریان بەكاریان نەداوە و وازیان لێ هێناون. خۆ ئەگەر جاروبارەش وا هەڵكەوتبێت پاشایەك لەو پاشا زلانە لێ بڕابێت، كوردستان بخاتە ژێر چنگی خۆیەوە زۆری خوێن و ماڵ لێ بەختكردووە و زۆر بەگرانی لەسەر كەوتووە، داگیركەری كوردستان هەر كێ بووبێت هەرگا دەستی بۆ ئەم ئاگرە بێ ئامانە درێژكردووە لە ئەنجامدا هەر پەشیمان بۆتەوە و لەدوای داگیركردنیشی چاری ناچاربووە دیسان هەر بەخاوەنی پێشووی سپاردۆتەوە”. تاكو سەرهەڵدانی هەردوو ئیمپڕاتۆریەتی سەفەوی و عوسمانی، ئەوانیش ناچاربوون ڕێز لەم دۆخە تایبەتییەی كورد بگرن.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر بهرهنگاربوونهوه و مل نهدان بۆ پێكهێنانی سوارهی حهمیدییه