کاوسین بابەکر: ئەمریکاو هەڕەشەکانی ئەسەد لەکورد.
سوریا بەرەو ڕونبوونەوەی کێشەکانی دەچێ، حکومەتی ئەسەد بەپشتیوانی روسیاو ئێران و حزبوڵڵا، تادێت شاروگوندو زەویەکانی ژێردەستی زیاد دەکات، ڕوسیا کەڕۆڵی سەرەکی لەووڵاتەکەدا هەیەو پشتیوانی سەرەکی و هەرە بەهێزی ڕژێمە، هەوڵی بەردەوامی دیبلۆماسی لەگەڕدایە بۆ چارەسەری ئەوەی بەشەڕنەکراوە، هەرە سەرەکیش کێشەی گەلی کوردە لەو ووڵاتەدا کەبەندە بەمەسەلەی دێموکراسیەوە، ئەوان کە خۆیان لەهەسەدەدا ڕێخستووە لەگەڵ نەتەوەکانی تردا، بوونەتە گەورەترین و بەهێزترین هێز لەبەرەی ئۆپزسیۆنی ئەو ووڵاتە، بۆیە وێڕای دژایەتی رژێمی سوریا و ئۆپزسیۆنی ئیسلامی و داعش و تورکیاو دەست و پیوەندەکانی هێشتا زۆرترین خاکی لە ژێر دەستەو زۆر ئازایانە بوونی خۆیان سەلماندووە، لەدواین هەوڵدا، لەبانگهێشتنەکەی ئەم دواییەدا پۆتن بەڕوونی ئەسەدی ئاگادارکردەوە کەدەبێ هەسەدە قبوڵبکاو بەڕێگای گفتوگۆ کێشەکانیان یەکلابکەنەوەو مافی کوردەکان بپارێزێ. بەڵام ئەسەد پێناچی ئەقڵیەتە دیکتاتۆریەکەی وازلێهێنابێ و بەڕێگایەکی ئاشتیخوازانەو دێموکراسیانە کێشەکانی ووڵاتەکەی چارەسەر بکات، ئەو پیاوە کەلەبنەماڵەی عەلەویەکانەو کەمایەتیەکن لەسوریا چەندین ساڵە خۆی و باوکی بەئاگرو ئاسن حوکمی ئەو ووڵاتەدەکەن، هەزاران کەس و دەیان شارو گوندی ووڵاتەکەی خاپور کردوەو بۆ مانەوەی خۆی ئامادەیە دەیان ساڵی تریش بەردەوام بێ لەخوێن ڕشتن و لەکرانەوەو دیموکراسی دەترسێ و پێناچی هەرگیز ملبدا بەگفتوگۆی بنیات نەرانە و بەجدی بکەوێتە چارەسەری مەسەلەی کورد کەگەورەترین کێشەی ووڵاتەکەیە، ئێستا کە روسیا هەوڵدەدات هێزی ووڵاتان لەباشوری ووڵاتەکەدەرپەڕێنێ کە لەو بارەوە ئیسڕائیلیش هەمئاهەنگە بۆ پاراستنی سنورەکانی، ئۆپزسیۆنی ئیسلامی سوری بەرەو لاوازی زیاتر دەچێ تەنها هەسەدە کە ووڵاتانی هاوپەیمان و لەسەرویانەوە ئەمریکا پشتیوانیان دەکات و زۆرترین خاکیان لەباکووڕی ڕۆژهەڵاتی ووڵاتەکەوە لەدەستدایە دەمێنیتەوە، ئەسەد لەجیاتی وەڵامیکی ئەرێنی و ئەقڵانی بەداواکەی ڕوسیا بداتەوەو بکەوێتە گفتوگۆی جدی لەگەل کورد، ڕاگەیاندنێکی بێمنەتانەو کەللـەشەقانەو لوتبەرزانەی ڕاگەیاندو ووتی: دووڕێگەمان داناوە بۆ هەسەدە یان گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین یان بەهێز ناوچەکەیان لەدەست دەردەهێنینەوە!
ئەم دەربڕینە جگە لەهەڕەشە هیچ ناوەرۆکێکی ئاشتیخوازانە و دیپلۆماسیانەی تێدا نییە، بۆیە ئەمریکا بەتوندی وەڵامی دایەوەو هەڕەشەی هەرجۆرە توندوتیژی و شەڕێکی کرد ئەگەر ئەسەد پێدرێژی بکات لەوبارەوەو ئەمریکا لێی بێدەنگ نابێت، ئەم هەڕەشەیەی ئەمریکا ئاماژەیە بۆ بەردەوامی ئەمریکا لەپشتیوانی هەسەدەو ئەمەش وای دەردەخات لەکشانەوەو نەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریاکا لەسوریا، ئەمریکا واز لەسوریا ناهێنی و ڕێگەناداد ئەم ڕژێمە بەردەوامبێ لەخوێن ڕشتنی ئەوانی دی و دەبێ کەنارێک هەبێ سوریا لەکۆتاییدا لەنگەری لێبگرێ و کوردیش بامافەکانی خۆی بگات.