عیمادعه‌لی: هه‌ردوكیان له ئاست له‌شكركێشی توركیا نوتقیان به‌ستراوه.
ئه‌وه پارتی و هاوپه‌یمانێتیه ستراتیجیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا و و پاش ڕێفراندۆم به ته‌واوی لاواز بوونی پێگه‌ی سیاسی وای لیكردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داوای لێبكرێت بڵێت سه‌ربازی توركیا له كوردستانی باكوریش بوونی هه‌یه. بێگومان هه‌موو شتێكی كردووه‌ته قوربان به‌رژوه‌ندیه‌كی كاتی ته‌سك كه خۆی له بلۆكێك ئاڵاندووه جگه له قازانجێكی بچوكی حزبی كورتمه‌ودای ته‌كتیكی هیچ شتێكی ستراتیجی بۆ نه‌ته‌وه و گه‌لی كوردستانی تێدا نیه و. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی توركیا له‌مه‌ر ریفراندۆم ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه ته‌نها و له‌یه‌ك لایه‌نه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستانی باشوردا ده‌كه‌ن و بۆ زامنكردنی برێكی زۆر له به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووریه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی كورد له‌مه‌ر بلۆكه‌كه‌ی تر هه‌ندێك ره‌فتاری تاكتیكی ده‌كه‌ن كه پارتی دلێ پێخۆ ده‌بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسورمانه كه یه‌كێتی له‌م وه‌زعه‌یدا یه‌ك هه‌ڵوێستی فه‌رمی ده‌رنه‌بریوه و نازانرێت چیی وا یڵێكردووه ته‌نانه‌ت سوكه گله‌ییه‌ك له پێشهاته‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه بكات و خۆی له‌م وه‌زعه روگیرییه ده‌ربكات. ئایا چاوه‌رێی ده‌ستی توركیایه و ده‌یه‌وێت به راگرتنی باڵانسی هێزی سیاسی له په‌ویه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیادا هاوكێشه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتیدا رابگرێت و زیاتر له‌و هه‌ڵوێستانه زه‌ره نه‌كات و هه‌ڵوێستی توركیا له‌مه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی گرێی بۆ دروست كردووه، یان به نیازه به‌و سیاسه‌تانه پارتی به‌ره‌كه‌ی زیاتر له ژێر پێی ده‌رنه‌كات و له په‌یوه‌ندیه‌كانی هێڵی تایه‌بتی گه‌رانه‌وه بهێلیته‌وه. ئه‌وه‌تا پارتی و توركیا تا راده‌یه‌كی به‌رچاو گه‌یشتونه‌ته نیمچه په‌یوه‌ندیه كۆنه‌كه‌ی پێش ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنی عیراق پاڵنه‌رێكی تر بوو بۆ هه‌ندێك دووركه‌وتنه‌وه‌ی توركیا و عیراق و هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ی به بوونی به‌رژزه‌وه‌ندی ئێران له عیراق دوودڵیه‌كی لای توركیا له مه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ عیراق دا دروست كردووه ئه‌وه ململانێكانی هه‌ردوو وڵات له سوریا له‌ولاوه بوه‌ستێت كه كاریگه‌ری دیار له‌سه‌ر هه‌ردوو وڵات و چۆنێتی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ عیراقدا هه‌یه، ئه‌م ماوه‌یه كێشه‌ی ئاویشی هاتۆته سه‌ر.
یه‌كێتی پاش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه تا راده‌یه‌ك ترسی له زۆر شت ره‌ویوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌وه‌دا خۆی به‌قه‌رزار باری زۆرلا ده‌زانێت و نایه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی به شێوه‌یه‌ك یه‌كلا بكاته‌وه كه دووئیداره‌یی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعی كوردستان بسه‌پێنرێت كه پارتی له‌و باره‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی نیه و له قازانجی خۆی ده‌زانێت كه پایته‌ختی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مشتومر و سه‌رسورمانه ئه‌م نوتق به‌ستنه یه‌كجاره‌كیه‌ی یه‌كێتیه له‌مه‌ر له‌شكركێشیی توركیا بۆ قوڵایی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌بوایه هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌به‌ر ناو و جه‌ماوه‌ر و ته‌نانه‌ت ده‌نگه‌كانی به فه‌رمی نوزه‌كی لێبهاتایه و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م ره‌فتاره نابه‌جێیه‌ی توركیای داگیركه‌ری بكردایه. بۆیه یاریكردن به زۆر تۆپ و له‌زۆر ساحه‌دا هه‌م سه‌رقاڵت ده‌كات و هێزت به‌سه‌ر هه‌مویاندا ناشكێت و هه‌میش كه‌س متمانه‌ت پی ناكات و هاوسه‌نگی هێزیشت بۆ ناپارێزرێت، به تایبه‌تی هه‌ڵوێستێك له‌سه‌ر حسابی كۆمه‌ڵێ بنه‌مای سه‌ره‌كی و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی تۆ بێت و له‌م چه‌ند ساڵه‌دا ده‌نگت له ئاستیدا هه‌ڵبریبێت و ئێستا بته‌وێت پاشگه‌ز بیته‌وه.
بۆیه نوتق به‌ستنی هه‌ردوولا به خراپ له‌سه‌ر رێره‌وی سیاسیان ده‌كه‌وێت و سومعه‌تیان زیاتر له‌كه‌دار ده‌كات و به‌نایبه‌تی یه‌كێتی به‌رده‌وام خۆی به پارێزه‌ری بیری نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانی كوردستان ده‌زانێت و سه‌نگه‌ربه‌ندی و په‌ویه‌ندیه‌كانی رێگه ده‌ده‌ن ده‌نگی به‌رزتر بێت، بۆ هچ ناڵێت؟