سامانـی وەستا بەکـر: چەند جار لە شوێنێک پێوەمانـبـــا مـــار؟
پێم سەیرە کە خەڵک بەو شێوەیە نیگەرانە لە ئەنجامـی هەڵبژاردنەکان و هەموو پەنجەی تاوانەکان بۆ دوو لایەن ڕائەکێشن بـێ ئەوەی هیچ کەسـێ بیـر لە خۆی بکاتەوە کە ئایا ئەو چەند بەشدارە لەوەی ڕووییا؟ یان پارتە سیاسیە ئۆپۆزسیۆن و نیمچە ئۆپۆزسیۆن و هاوپەیمانەکانـی دوو حیـزبـی دەسەڵات پێش هەڵبژاردنەکانـی 12ی ئایار تا ئەم ساتەش نەهاتن لایەنـی کەم باس لە کەم و کوڕیەکانـی خۆیان بکەن و داوای لێبوردن لەو دەنگدەرانە بکەن کە بەشداری ئەو پرۆسەیەیان کردووە، کە بەهۆی بەشداری نەکردنـی ڕێژەیەکـی ترسناکـی هاوڵاتـی کە گەشتە %56ی کۆی دەنگدەرانـی هەرێم و ئەوەش باشتـرین کار و خزمەتێکە کە لەسەر سینـی ئاڵتوون پێشکەشـی ئەو دوو لایەنەی بکـرێت تاکو ئەوانیش بە ئارەزووی خۆیان چینەی تیابکەن و ژمارەکان بە دڵخوازی خۆیان ڕیزبکەن.
لە دوای هەڵبـژاردنەکەی 12ی ئایارەوە کـێ لە خۆی پرسیووە ئەبوو ئێمە چیمان بکردایە و لە داهاتووشا چی بکەین؟
ئەوەی ئەکەوێتە سەر شانـی خەڵک هێندە گران نییە و تەنها کەمێک هۆشیاری پێویستە کە ئەویش بەدرک کردن دوو ڕێگا.
یەکێکیان ئەوەیە کە هاوڵاتـی ماف و ئەرکەکانـی خۆی بزانـێ و درک بەوە بکا کە بە جێبەجـێ کردنـی ئەرکەکانـی مافەکانـی دەستەبەر ئەبێت و ژیانـێکـی شایستە ئەژی، یەکێکیش لە گرنگتـرین ئەرکەکان چوون بۆ دەنگدانە.
یەکێکیان تریان ئەوەیە کە گرنگـی دەنگەکانـی خۆیان بزانن و هۆشیاری ئەوەیان هەبـێ کە نە چوون بۆ دەنگدان لایەنـی کەم چور ساڵ ئەبـێ لەو نەهامەتـی و بێ مووچەی و بێ خزمەتگوزاری و خیانەتـی نیشتمانـی خاک لە دەستدان و کپ کردنـی دەنگـی ئازدا بژی، خۆ ئەمە ئەگەر زۆر خـراپتـریش نەبـێ لەوەی کە پێشوو تر هەبووە چونکە خەڵکانـی سیاسـی تاقـی کراوە ئاستەمە جارێکـی تر بتوانن میتوود وکۆدەکانـی سەرکەوتن بدۆزنەوە و بیشکێنـن چونکوم ئەمان ئەوەی درکیان پێکردووەو ئەوەی توانیویانە هەر ئەوە بووە کە پێشکەشیان کردووە بۆیە ناکرێ چاوەڕێـی موعجیـزەیان لێبکـرێ.
خۆ ئەگەر خەڵکانێکـی حیزبـی و ئایدۆلۆجستیشبـن هەر ئەبـێ لەبەر نوێبوونەوەو گەشەی حیـزبەکانتان بە دەنگەکانتان سـزای ئەو خەڵکانە بدەن کە چوار ساڵ بەناوی حیزبەکانـی ئێوەوە ئادایەکـی ناشـرینیان پێشکەش ئێوەش و خەڵکانـی سڤیل و ناحیـزبیش کردووە، هەر بۆیە گرنگە بە دەنگـی خۆتان سەرکردایەتـی حیـزبەکانتان فێـری ئەوە بکەن کە ئەگەر هاتوو خزمەتگوزاری پێشکەش نەکەن و شەفاف نەبن و لە گەندەڵێیەوە تێوەگلێـن ئەوا هەر ئێوەی خودان و خەمخۆری حیـزب سـزیان ئەیەن و لە کورسـی دەسەڵات دووریان ئەخەنەوە.
پاشان ئەبـێ لەوەش تێبگەن چوار ساڵ ئۆپۆزسیۆن بوون زۆر گرنگە بۆ هەر حیزبێک کە چەند جارێک بەدوای یەکا حکومەتـی پێکهێنابـێ چونکوم وا باوە کە هەمیشە دابڕان و دوورکەوتنەوەی خەڵک و دەسەڵاتدار لە پاش مانەوەی زۆر لە دەسەڵاتا ڕووئەیا بەو جۆرەش ئەو حیـزبەو ئەو دەسەڵاتدارانە بـێ ئاگا ئەبن لە گرفت و لە ژیانـی ڕۆژانەی خەڵک، هەر بۆیە چوار ساڵ لە ئۆپۆزسیۆن بوون هێندەی چوار ساڵـی دەسەڵات بوون بۆ هەر حیـزبێک پێویستە کە چەند جارێک لە دوای یەک حکومەتـی پێکهێنابـێ. ئەو ماوەی چورا ساڵە کاتێکـی باش ئەبـێ بۆ خۆ نوێکردنەوە و ئامادەکردنـی بەرنامەیەکـی تۆکمە بۆ هەڵبـژاردنـی داهاتوو بە سوود وەرگرتـن لەو هەڵانەی حکومەتـی بەکار ئەیانکات.
بەو جۆرە دەستاو دەست کردنـی دەسەڵات ئەبـێ بە نەریت و لەوە بەدواوە ڕکابەرێتـی لەسەر پێشکەش کردنـی باشتـرین خزمەتگوزاری ئەکرێ نەوەک وەک ئەوەی لەمەڕ خۆمان کە تەنها و تەنها لەسەر زۆرترین دزینـی سامان و داهاتـی وڵات.
خۆ ئەگەر ئێوەی دەنگدەر وابکەن و بەو جۆرە بـیـر لە دەنگدان بکەنەوە بێگومانبـن کە هەر ئێوە خودی خۆتان ئەبنە فریشتەی خۆشبەختـی بۆ خۆتان و بۆ کۆمەڵگاش وە ئەبنە پاوەرو هێزی سەرکەوتن و بەرەو پێش چوونـی حیزبەکانیشتان.
لێـرە بەدواوە باس لەو هەڵانە ئەکەین کە ئەبوو پارتە سیاسیە ئۆپۆزسیۆن و نیمچە ئۆپۆزسیۆن و هاوپەیمانەکانـی دوو حیـزبـی دەسەڵات پێش هەڵبژاردنەکانـی ١٢ی ئایار نەیان کردایە، ئاخـر خۆ ناکرێ ئەدای کاری ئەمانیش هێندە ڕێک و ڕەوان بووبـێ کە ڕەخنەی لێنەگیـرێ.
پارتە سیاسیە ئۆپۆزسیۆن و نیمچە ئۆپۆزسیۆن و هاوپەیمانەکانـی دوو حیـزبـی دەسەڵات پێش هەڵبژاردنەکانـی ١٢ی ئایار ئەبـێ گلەیـی ئەوەیان لێبکرێ کە سەرکەوتوو نەبوون لە هێنانـی %٥٦ی دەنگدەران بۆ سەر سنووقەکانـی دەنگدان ئاخـر ئەو ڕێژە زۆرو ترسناکە دەنگدەرانـی دوو حیـزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم نیـن بەڵکو ئەو ڕێژە زۆرە لە دەنگدەر، دەنگدەری کۆی حیـزبەکانـی ترن چونکوم دەنگدەرانـی ئەو دوو لایەنە خەڵکانـی حیـزبـی و هێـزە چەکدارو تۆقێنەرەکانن لەگەڵ کۆی ئەو بندیوارانەی کە بەبـێ پێشکەش کردنـی هیچ خزمەتگوزارییەک بە کۆمەڵگە مانگانە مووچەیەکـی زۆر وەرەگرن، کەواتە دەنگدان بۆ ئەمان نوێکردنەوەی گرێبەستێـکـی چوار ساڵەیە بۆ وەرگرتنـی بەردەوامـی ئەو مووچەیەی کە مانگانە وەری ئەگرن، بە واتایەکـی تر کارو فـرمانـی ئەو خەڵکانە تەنها دەنگدانە بەرامبەر مووچەیەکـی مانگانەی دەنگە کڕاواوەکانیان.
هەڵبەتە بەشداری نەکردنـی ئەو ڕێژە زۆرەی دەنگدەر بەشێکـی بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە هۆشیاری خەڵکـی نەگەشتۆتە ئەو ئاستەی کە پەرلەمان و حکومەتـی عێـراق گاریگەری لەسەر ژیانـی دروست ئەکات کە بەشیكـی ئەوەش ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیاسەتە ناواقیعیانەی دوای ساڵـی 2003 کە پارتـی یەکێتـی گرتبوویانە بەر بەناوی ئابوری سەربەخۆو ڕێفراندۆم و جبانوونەوە و تەڵاقدانـی عێـراق و دروست کردنـی دەوڵەتـی سەربەخۆ هەروەک چۆن لە بەرامبەریشا پارتە سیاسیە ئۆپۆزسیۆن و نیمچە ئۆپۆزسیۆن و هاوپەیمانەکانـی دوو حیـزبـی دەسەڵات پێش هەڵبژاردنەکانـی 12ی ئایار سەرکەوتوو نەبوون لەوەی کە ئەو بڵقە بتەقێنـن و ئەوە لە لە خەڵکـی تێبگەیەنن کە هەرێمـی کوردستان بە دەستورێک گرێوەردراوی عێـراقە کە سەرکردەکانـی کورد خۆیان بەشداری نوسینەوەی بوون و سەربەخۆی هەرێمـی کوردستان بە ڕێکەوتن لەگەڵ عێراق و پەرلەمانەکەی ئەبێت نەک بەفەرز کردنـی ئەمـری واقیـع.
پارتە سیاسیە ئۆپۆزسیۆن و نیمچە ئۆپۆزسیۆن و هاوپەیمانەکانـی دوو حیـزبـی دەسەڵات پێش هەڵبژاردنەکانـی 12ی ئایار سەرکەتوو نەبوون لە دروست کردنـی پەیوەندی نێو دەوڵەتـی تۆکمە هاوشێوەی حیزبەکانـی دەسەڵات کە جێگرەوەی پەیوەندییەکانـی ئەوان بێت کە ئەمەش وای لە تاکـی دەنگدەری هەرێمـی کوردستان کرد کە دیسانەوە دوای شکشتـی ڕێفراندۆمەکەی 25ی ئەیلولـی ساڵـی 2017 ئەو بڕوایەیان لا دروست بێت کە کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتـی تەنها مامەڵە لەگەڵ پارتـی و یەکێتـی ئەکەن.
پارتە سیاسیە ئۆپۆزسیۆن و نیمچە ئۆپۆزسیۆن و هاوپەیمانەکانـی دوو حیـزبـی دەسەڵات پێش هەڵبژاردنەکانـی 12ی ئایار سەرکەوتوو نەبوون لە کاری دبلۆماسـی چ لەگەڵ حیزبە سیاسییە عێـراقییەکانـی دەرەوەی هەرێم وە چ لەگەڵ دەوڵەتە هەرێمییەکان، بەتایبەتـی کاتـێ نەیانتوانـی و سەرکەوتوو نەبوون لەوەی کە دوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017 و لەدەستدانـی 51ی خاکـی هەرێم و پەراوێز کەوتنـی پارتـی و یەکێتـی سوود لەو بۆشاییە بکەن و ببنە جێگرەوەی ئەو دوو حـیـزبە.
زۆری گلەی و گازندەی ئەو لایەنانە لە پارتـی و یەکێتـی و پێشکەش نەکردنـی جێگر “بەدیل” بەپاساوی ئەوەی ئەمان خاوەن هێـزی چەکدار نین و دوو حیـزبەکە هێـزی چەکداریان هەیە. ئەگەرچـی ئەمە ڕاستیشە بەڵام خەڵکـی ئاسایـی هەمووی وەک حیـزبـی سیاسـی ئەبینـێ و چاوەڕوانـی گۆڕانکاریان لێئەکا نەک گلەی. ئاخـر یەکێک لە کارە سەرەکییەکانـی هەر هێـزێکـی سیاسـی دۆزینەوەی میتوودی گۆڕانکارییە.
نەکڵۆکـی و نا تەبایـی پارتە سیاسیە ئۆپۆزسیۆن و نیمچە ئۆپۆزسیۆن و هاوپەیمانەکانـی دوو حیـزبـی دەسەڵات پێش هەڵبژاردنەکانـی ١٢ی ئایار کە بەجۆرێک پەرت و بڵاوبوو بوونەوە تەنانەت سـێ هێـزی ئایـنـی و یەک ئایدیاش نەیان ئەتوانـی ڕێکەوتن بکەن.
کەمـی شارەزایـی و بـێ توانایـی دەستە و دەزگا و ژوو رو دامەزراوەی هەڵبـژادنەکانـی ئەو لایەنانە بەجۆرێک وەک خۆیان باسـی ئەکەن بە هیچ جۆرێک بیـریان بۆ جۆرێک لە ئاوا گزی و دزینـی دەنگەکانیان نەچووە کە ئەمە پاساوێـکـی بەجـێ نیە چونکە ناکرێ هەڵبـژاردن لەڕێـی ئامێـرێکەوە بەڕێوەبچـێ کە تۆ هیچ شتێکـی ئەوتۆی لەبارەوە نەزانـی و بەڵێنـی هەڵبژاردنێکـی پاک و بێگەرد بدەی بە دەنگدەران، کە ئەو ئەنجامە کارەسات بارەی لێکەوتەوەو بووە هۆکاری بـێ ئومێد بوونـی دەنگدەرو لە دەستدانـی متمانەش بە پرۆسەی هەڵبـژاردن ئەگەرچـی ئێستا و دوای بڕیارەکانـی ئەنجومەنـی نوێنەرانـی عێـراق دەنگدەر جارێکـی تر ئومێدی بۆ گەڕاوەتەوە.
ئەگەرچـی ئەو کارانەی ئێستای ئەو دەستە و دەزگا و ژوور و دامەزراوەی هەڵبـژادنەکانـی ئەو لایەنانە زۆر ووردکارو بەجـێیە کە بە هاوکاری جێگری سەرۆکـی پەرلەمان و وەزیر و ئەندامێکـی کۆمسیۆنـی هەڵبـژاردنەکان و ئەندام پەرلەمانە کوردەکانـی لایەنە گزی لێکراو هاوڕێکانیان لەو دەزگایە بە ئەنجامیان گەیاند بەجۆرێک کاریگەربوو کە سەرکەتوو بوون لە:
دهسهڵاتهكان له دهستهی كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكان وهربگیرێتهوه به كۆمسیاران و بهڕێوهبهرانی نوسینگهكانی دهستهكه له پارێزگاكانیشا.
سهرلهنوێ به دهست كۆی پرۆسهی دهنگدان به سهرپهرشتـی نۆ داوهر ئهژماردهكرێتهوه.
لهگهڵ ههڵوهشانهوهی دهنگدانـی دهرهوهی عێراق و ئاوارهكان و جوڵهی دانیشتوان؛ دهنگدانی تایبهت له ههرێمی كوردستانیش ههڵوهشێنرایهوه. ئهم ههمواره له رۆژی پهسهندكردنیهوه كاری پێدهكرێت، کە ئەمە بە سەرکەوتنـی ڕاستـی بەسەر گزی و دزییا ئەژمارەکرێت بەڵام دووبارە ئەم سەرکەوتنەش نابێتە شەفاعەت کە هەم حیـزبە گـزی لێکراو دەستە و دەزگا و ژوور و دامەزراوەی هەڵبـژادنەکانـی ئەو لایەنانە ئەبـێ زۆر وورد کارتـرو پرۆفیشناڵـتـر و پڕ ئەزموون تـربن، خۆ ئەگەرنا ئەوا تەنیا دەنگدەر قسەی کۆتایـی لایە چونکوم وەک چەرچڵ ووتـی (هەر میلەتێک مێـژووی خۆی نەناسـێ و نەزانـێ، مەحکومە بەوەی کە مێـژوو دووبارە کاتەوە) و پێرەمێـردی مەزنیـش جوانـی ووتووە:
(بـەو کەسـە ئەڵێـن ئاقڵ و وشـیار دوو جار لە جێیەک پێوەی نەدا مـار)
بیـریشمان نەچـێ کە پەرلەمانـی عێـراق سەلماندی کە دامەزراوەیەکـی گەنجە بە چەندین هەنگاو لە پێش پەرلەمانە بەتەمەنتـرەکەی خۆمانەوەیە و بە کردار سەلماندیەوە کە خاوەندی دەسەڵاتـی یەکەمە عێـراقا بەم کارەشـی سەربەخۆی خۆی تا ئاستێکـی زۆر سەلماند و جارێکـی تــر ئومێدی بۆ دەنگدەرو ڕێـزی بەهای بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن گێـڕایەوە.لێـرە بەدواوە چاوەڕێـی ئاشتـی کۆمەڵایەتـی لەسەر تاسەری عێـراق ئەکرێ نەک پێچەوانەکەی وەک ئەوەی گزیکەرەکان بانگەشەی بۆ ئەکەن خۆ ئەگەر ئەمە لە هەرێمـی کوردستان بووایە گومانـی تییا نییە کە ئێستا سەرۆکـی پەرلەمان نێردرابووە ماڵەوە و ئەو دیوو سنوری بەغا.