دکتۆر سالار باسیرە: سیستەمی سیاسیی لە ڕوانگەی فیدرالیزمەوە.
ئەم توێژینەوه یە دەچێتە خانەی سیستەمی سیاسی لەدیدی فیدرالیزمەوه. ڕەچەتەیەكی تەواو بوونی نییە بۆ پراكتیزەكردنی سیستەمی فیدرڵی، چونكە هەر كۆمەڵگەیەك ئاڵۆزی و تایبەتمەندێتی خۆی هەیەو لەژێر كاریگەریی چەندین فاكتەردایەو پڕكردنەوەیان ئاسان نییە. هەر واتەو بەپێی تایبەتمەندیەكانی خۆی دەبێت شێوازی سیستەمە سیاسییەكەی خۆی دابڕێژێت. مرۆڤایەتی لەگەڵ گەشەكردنی مێژووی ژیانیدا بە كۆمەڵێك لەسیستەمی سیاسیدا رۆیشتووه. فیدرالیزمیش بە شێكە لەو سیستەمانە و شێوازێكە بۆ فەرمانڕەوایی دەوڵەت و كۆمەڵ و لە زۆرێك لە دەوڵەتانی جیهان پیادە دەكرێ.
بۆ دەوڵەتانێك و كۆمەڵگەی پلورالیزمی وەك عێراق و ئێران و توركیاو سوریاو هاوشێوەكانی پیادەكردنی ئەم شێوازی سیستەمە سیاسییە سەرەڕای كێشەو بەربەستەكان، بەڵام بەگونجاو دەبینرێت. ئایا فیدرالیزم وەك سیستەمێكی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئیداریی گونجاوه بۆ عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوه؟، ئایا ئەم شێوازی سیستەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی دیموكراسییەت و سەقامگیری لەم دەوڵەدا؟، ئایا بە هەرێم(كانتۆن) بوونی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان/ باشوری كوردستان بەسووده؟، كۆپیكردنی سیستەمی سیاسیی وڵاتێك بۆ یەكێكی تر دەقاودەق نەگونجاوەو پێویستە لەگەڵ بارودۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوری و كەلتوریی ئەو وڵاتە خۆیدا گونجاوبێت و گەشەبكات، بەڵام سیستەمی سیاسی سەنترالیزم لە مێژووی سیاسیی عێراق بەڕوونی نیشانیدا گونجاو و، ئەقڵانی نییە بۆ سروشت و پێكهاتەی كۆمەڵایەتی دەوڵەتی عێراق.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر سیستەمی سیاسیی لە ڕوانگەی فیدرالیزمەوە