شەریف هەژاری: ئه‌م تێكۆشه‌ره گومناوه ده‌ناسن، خودی مێژووی كوردیش غه‌دری لێ كردووه!
به هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی مامۆستاكانی زانكۆكانی كوردستان قبوڵ خاسن، بۆیه هیچ بوارێكی زانستیی له كوردستان دا، جێی خۆی نه‌گرتووه و به‌رهه‌می خۆی نه‌هێناوه‌ته بوون، به‌شه‌كانی مێژووی زانكۆكانی كوردستانیش به‌ده‌ر نیه له‌و تراژیدییه! به جۆرێ ئه‌م تێكۆشه‌ره ئه‌سته‌مه نه‌ك هه‌ر خوێندكارانی مێژوو، بگره ده‌بو هه‌موان به‌م ڕه‌مزانه ئاشناببوونایه و، بكرانایهته وێردی سه‌ر زمانی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی خوێناوی، كه نه‌ك هه‌ر داگیركه‌رانی، بگره حیزبه‌كانی خۆشی، غه‌دری گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر به تاكهكانیی و خاكی كوردستان، كردووه!
ئه‌مه وینه‌ی، تێكۆشه‌ری پاڵه‌وان، قاره‌مانی گومناوی بزافی پارتیزانی نه‌ته‌وه‌یی-كورد، باهۆزی ڕاماڵێنهری تورك، ئه‌و مه‌زنه گورزدارهی كه كه‌مال ئه‌تاتورك (به‌پێی گێڕانه‌وه‌كانی خۆی) خه‌وی نه‌مابو له ئاست ئه‌م ڕوناكبیر و شاعیر و سیاسه‌تمه‌دار و شێره‌كوڕه‌ی كوردستان زه‌مین دا، شه‌هید (عه‌لی- شێره ئه‌فه‌ندی)یه.
ئه‌تاتورك بۆ فه‌رمانده‌كانی توركی نووسیووه: (هه‌تاوه‌كو سه‌ری عه‌لی- شێره‌ی كورد نه‌بینم، ژیان له من حه‌رام بووه، ئه‌گه‌ر ژیانیش له من حه‌رام ببێت، به‌و مانایه‌یه: ژیانی ته‌واوی فه‌رمانده‌كانی سوپای تورك حه‌رام ده‌بێت!).
به‌جۆرێ مێژووی كورد به حیزبیی كراوه و ساخته‌كراوه، (بوده‌ڵه) كراوه‌ته (پاڵه‌وان)، شێره‌كانی وه‌ك (عه‌لی- شێره)ش، ناویان هه‌ر نیه، كورد وته‌نی: ناویان له كوله‌كه‌ی ته‌ڕیش دا نییه!
فه‌رمانده‌كانی سوپای توركی تورانیه‌ت- مه‌غۆلی ئه‌نادۆڵی، ده‌یان پیلان و شه‌ڕ دژی باهۆزی شۆڕشگێڕ، نوسه‌ر و شاعیر و سیاسه‌تمه‌دار (عه‌لی- شێره) ده‌سازێنن، به‌لام ئه‌م قاره‌مانه كه‌مه‌ری داگیركه‌ران ئه‌شكێنێ و، یه‌ك له دوای یه‌ك به سه‌ری شۆڕه‌وه ده‌یاننێرێته‌وه دیوه‌خانه‌كه‌ی (كه‌مال ئه‌تاتورك) و، به‌رده‌وام ده‌بێت له (سه‌رۆكایه‌تیی كردنی یه‌كێتیی هۆزه كوردییه‌كانی ده‌رسیم بۆ دژایه‌تی ده‌سه‌لاتی توركی بێگانه و داگیركه‌ر).
له كۆتا جاری پیلانه‌كانی تورك دا، پاش شكانی چهنداجار و چه‌ندین فرتوفێڵیان، ئه‌مجاره به ڕێنوێنی ڕاسته‌وخۆی كه‌مال ئه‌تاتورك پیلانێكی تایبه‌ت داده‌نێن، بۆ ئه‌مه‌ش ته‌واوی له‌شكری تورك ده‌خرێته ژێر فه‌رمانی جه‌نه‌راڵ (تۆپاڵ عوسمان) و به‌هۆی خۆفرۆشی (برازایه‌كی سه‌ید ڕه‌زای ده‌رسیم) و چوار خۆفرۆشی دیكه‌وه، ده‌توانن پیلانه‌كه‌یان جێ به جێ بكه‌ن و، ئه‌و برازایه‌ی سه‌ید ڕه‌زا به سامان و پاره فرێو ده‌درێ و، نه‌ته‌وه‌كه‌ی و شه‌ره‌فی خودی خۆی له پێناو مادده ده‌فرۆشێ و، به هۆی هاوڕێیه‌تیی و گیانی برایه‌تیی له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕی تۆفاناوی (عه‌لی-شێر)ه دا، ده‌توانێ له‌گه‌ڵ چوار خۆفرۆشی دیكه‌ی كورددا كه له ناو شۆڕشگێڕان ده‌بن، بچنه ناو ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌ی كه (عه‌لی- شێره)ی لێیه و، دواتر ترسنۆكانه (عه‌لی- شێر)ه و هاوژینه‌كه‌ی (خاتو: زه‌ریفه) شه‌هید ده‌كه‌ن.
به‌و پێیه‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی كه‌مال ئه‌تاتورك ئه‌وه‌بو بو، كه وتبووی: ده‌مێكه خه‌وم نییه تا سه‌ری هه‌ردووكیان نه‌بینم!
بۆیە، برازاكه‌ی سه‌ید ڕه‌زای ده‌رسیم و چوار خۆفرۆشه‌كه‌ی تر، پاش شه‌هید كردنی (عه‌لی- شێره و زه‌ریفه‌ی هاوژین)ی، ده‌ست ده‌كه‌ن به لێكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌كانیان و بردنی بۆ كه‌مال ئه‌تاتورك!
سوپای توركی فاشیست به سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌راڵ (تۆپاڵ عوسمان) ده‌گه‌نه ناوچه ئازادكراوه‌كان و، تاڵانی و كوشتار ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، برازاكه‌ی شێخ ڕه‌زا و چوار خۆفرۆشهكه سه‌ری (عه‌لی- شێره و زه‌ریفه‌ی هاوژین)ی لێ ده‌كه‌نه‌وه، سهرهكان ده‌به‌نه‌وه بۆ بینای سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا.
له‌وێ (كه‌مال ئه‌تاتورك) نامه‌ی تایبه‌ت بۆ ته‌واوی وه‌زیر و فه‌رمانده‌كان و سیاسیی و (ڕوناكبیر!)ه‌كانی تورك ده‌نێرێت و بانگێشتیان ده‌كا و، هه‌ر هه‌موویان دێن و، بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت ساز ده‌كه‌ن و سهرهكان ده‌گرن به‌ده‌ستیانه‌وه و ده‌یان ڕه‌سمی (یادگاری!!)ی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌كه‌ی شۆڕشگێڕی ڕاماڵێنه‌ر (عه‌لی-شێره) و سه‌ری (زه‌ریفه‌ی هاوژینی) دا ده‌گرن و، هه‌موو ئه‌و وێنانه ئه‌رشیف ده‌كرێ و، پاشانیش: سهرهكان له بینای سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ده‌هێڵرێته‌وه!
دواتر ئینجا ده‌ره‌كه‌وێت، كه برازاكه‌ی سه‌ید ڕه‌زای ده‌رسیم بووه، كه چوار ساڵ پێشتریش هه‌ستاوه كوڕه‌كه‌ی سه‌ید ڕه‌زا (واته كوڕی مامی خۆشی) بۆ تورك كوشتووه. كه‌چی خه‌ڵكانی شۆڕشگێڕی تر له‌سه‌ر ئه‌و كاره سزا دراوون!
پێنج سه‌د ساڵه (له به‌رنامه دۆكیۆمێنتارییه‌كه‌ی – ئێن ئاڕ تی- له‌سه‌ر شه‌ڕی چاڵدێران ئاماژه‌م پێ دا) كه كورد به هۆی خیانه‌ت و وهرهستگهرایی و ناوچه‌گه‌رایی و پۆست په‌رستیه‌وه، ته‌واوی شۆڕشه‌كانی شكست ده‌هێنێت. لای داگیركه‌ران هێنده ئاسان بووه، هه‌ركاتێ جولانه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ته‌شه‌نه‌ی كرد و به‌هێز بوو، ئیدی به سانایی به‌شێك له (به‌ناو) شۆڕشگێڕه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌كڕن و فریویان ده‌ده‌ن و، له‌و ڕێیه‌شه‌وه شۆڕشه‌كه تیكه-تیكه ده‌كه‌ن! یاخود: گیانی ناوچه‌گه‌رایی و پۆست په‌رستی له ناو شۆڕشه‌كه‌دا دێننه بوون. چونكه زۆرباش كورد ده‌ناسن!
كوردایه‌تیی: به مرۆڤی ئازا ده‌كرێ، به ڕه‌وشت به‌رز و خۆنه‌ویست و خۆبه‌خش و گیانفیدا ئه‌كرێ! كوردبوون: شوناسی كه‌سانێكه هێنده ئیراده‌یان هه‌بێ شانازی به نه‌ته‌وه‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن و، ئیراده‌یان هه‌موو تۆفانێك ڕابماڵێت!
جاشبوون: به مرۆڤی ترسنۆك ده‌كرێ، به بێ-ڕه‌وشت و خۆفرۆش و جنێوفرۆش، ئه‌كرێ! جاشبوون: به كه‌سانێك ده‌كرێ هێنده بێ-ئیراده بن كه شانازی به كوردبوونیانه‌وه نه‌كه‌ن و، نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان پێ بچوك و زه‌لیل بێ و، له ترسنۆكیان دا: داگیركه‌ر لایان گه‌وره و پێ هه‌مه‌كاره بێ!
كوردبوون: شه‌ره‌فه، كه‌رامه‌ته، مهردێتییه، ئیمانه، ڕه‌وشته، خواكردییه!
كوردبوون: ئه‌وپه‌ڕی شه‌ره‌فمه‌ندییه!
جاشبوون: قیممه‌ی بێ- شه‌ره‌فییه!
جاشكوژی و داگیركهركوژی: له نوێژ و ڕۆژ و له پێشتره و، لوتكه‌ی شه‌ره‌فمه‌ندییه!
تێبینی: سه‌باره‌ت به ساڵی له دایكبوونی شۆڕشگێڕ (عه‌لی- شێره) دوو ساڵی جیاواز هه‌یه، یان: (1865)، یاخود: (1882) یه، له گوندی (ئاخێزگیر)ی ماردین له دایك بووه. نوسه‌ر و شاعیر و سیاسه‌تمه‌دار و شۆڕشگێڕێكی ده‌ركه‌وتووی سه‌رده‌می خۆی و گومناوی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه، له ڕۆژی (9ی 7 ی 1937) به خیانه‌ت و ترسنۆكانه، شه‌هید ده‌كرێ.