عه‌دنان كۆچه‌ر: منه‌وه‌رو مزه‌وه‌ر , گوتارى ته‌ژی لهناتۆرهى مه‌لا مه‌زهه‌ر.
ئه‌و ژینگه سیاسییه‌ى دواى 31ی ئاب پارتى لهههولێرو زۆنى زه‌رد خوڵقاندویه‌تى، دوباره ئهزموونكردنهوهى تایپی عه‌ره‌بستانى سعودیه‌یه كه ده‌سه‌ڵات ده‌خاته چنگى خانه‌واده‌و كۆمه‌ڵگاش راده‌ستى پیاوانى ئاینیی ده‌كات، ئیدی له‌سایه‌ى ئه‌و دابه‌شكارییه مرۆڤ‌و ئازادییه‌كانى له‌نێوان دوانه‌ى دهسهڵاتو ئاین دههاڕدڕێو ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ئازادییه‌كانیدا ده‌گیرێت، ئاخر خۆ ئه‌و روخساره ئاینیانه‌ى كه له‌سایه‌ى پارتیدا گهشایهنكردوهو سنووری مزگه‌وته‌كانیان تێپهڕكردوهو ئێستا میدیا‌و ماس میدیاى زه‌به‌لاح به‌ڕێوه ده‌به‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌ى لێ شین ده‌بێته‌وه كه ئێستا بۆته رواڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌و جوگرافیا تهلبهندكراوهی كه له‌سایه‌ى سیاسیی هه‌ڵتۆقیو و مه‌لاى مزه‌وه‌ر روبه‌ڕووى خه‌ڵكه‌كه‌ى بۆته‌وه.
هه‌ولێر به‌درێژایی مێژووه‌كه‌ى، شارێكى دیندارو ئاینپه‌روه‌ر بووه، له‌و مێژووه دورودرێژه‌دا بۆ هه‌میشه ئه‌و شاره مه‌لاى منه‌وه‌رى گه‌وره‌و زاناى بلیمه‌ت‌و خواناسی مه‌زنى دروستكردووه، روخساره ئاینییه‌كانى ئه‌و هه‌ولێره بۆ هه‌میشه سه‌ربارى وه‌زیفه ئاینییه‌كانى خۆیان، وه‌ك رابه‌رى جوڵانه‌وه‌ى سیاسیی‌و چینایه‌تى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى رۆڵى گه‌وره‌یان بینیووه‌و وه‌ك پیاوانى منه‌وه‌ر رێ‌و شاڕێكانى خه‌ڵكیان رۆشنكردۆتهوه، له‌سایه‌ى ئه‌و مرۆڤه مهزنانهى شه‌سته‌كان‌و پاشان حه‌فتاكان‌و دواتر هه‌شتاكانیش منه‌وه‌رى هه‌ولێرى بیرمه‌ندو زاناى دیاربوون، تێكۆشه‌رى سیاسیی‌و خه‌باتكاری سه‌رسه‌ختى تێكۆشانى نه‌ته‌وه‌یی بوون، لهشاخو شاره‌كان پێشمه‌رگه‌و پارتیزان‌و له‌بوارى ئاینیش هێنده‌ى كوردانه له‌خه‌م پاراستنى به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و گیانى هاوكاریی‌و به‌یه‌كه‌وه ژیان‌و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بوون، به‌هیچ كڵۆجێك نه‌ده‌چوونه‌وه سه‌ر ئه‌و رێچكه ئاینیانه‌ى كه به‌ناوى جیاكاریی دینییه‌وه ئه‌وانى دیكه ده‌بوغزێنێ، شارى ره‌شاد موفتىو مه‌لا خالید‌و ئه‌وانى تر بوو، كه‌چی ئێستا لێره‌و له‌وێ، لهمیدیاو سۆسیال میدیا گوێ بیستى تایپێكى تر‌ى گوتارى ئاینى ده‌بین، ئه‌و گوتاره‌ی له‌رێی به ئامانجگرتنى ژنان‌و كچان‌و ئازادییهكانیانهوه جیاكاریی رهگهزییو توندوتیژییه‌كانى سه‌ر ژنان قوڵتر ده‌كاته‌وه، ئه‌و خیتابه به‌رجه‌سته‌كراوه هه‌ست پێده‌كه‌ین كه هه‌میشه له‌رێی ناو‌و ناتۆره‌ى هه‌مه چه‌شنه‌وه شكۆى مرۆڤه‌كان به‌ناوى ئاینه‌وه ده‌خاته به‌رده‌م نه‌شته‌رى شكان‌و سوكایهتییهوه.
دوورۆژى رابردوو به‌رنامه‌كه‌ى مه‌لا مه‌زهه‌ر ئاشوبێكى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌وره‌ى به‌دوای خۆیدا هێناوه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌و به‌رنامه گاڵتهجاریانهى كه له‌رێگه‌یه‌وه سوكایه‌تى به‌ژنان دهكاتو ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تى رۆشنبیریی خستۆته سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى كه ده‌بێت وه‌ك سزا تهلهفزیۆنهكهى دابخات، له‌راستیشدا ئێستا وه‌زیفه‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریی‌و ئه‌وقاف له‌هه‌مووان سه‌ختتره، چونكه ئیدى میدیای ئاینیی كه رۆژانه له‌رێگه‌ى په‌خشكردنى گوتارى تونده‌وه ئاشوب به دواى ئاشوبدا خه‌ڵقی ده‌كات، ده‌بێت سنورێكى بۆ دابنرێت، خۆ ناكرێت هه‌موو چركه‌یه‌ك ئه‌و چه‌شنه ناو ناتۆره ببێته به‌شێك له‌گوتارى میدیا‌و دواتریش ببێته به‌شێك له‌یاده‌وه‌ریی خه‌ڵكی.
جێی داخه له‌سایه‌ى ژینگه‌ى سیاسیی‌و یاسا‌و رێسا كارپێكراوه‌كانى باشوور له‌جێی ئه‌وه‌ى منه‌وه‌رى راسته‌قینه سه‌رله‌نوێ ده‌رفه‌تى ده‌ركه‌وتنه‌وه‌یان بۆ بڕه‌خسێت، مزه‌وه‌ر خه‌ریكه ده‌بنه واجیهه‌ى كۆمه‌ڵگا (ته‌بعه‌ن له‌گه‌ڵ رێز‌و حورمهتما).