شه‌ریف هه‌ژاری: بانگێشیی فه‌رمی مستەفای ھیجری بۆ ئەمریکا و، گورزێکی پارتیزانیی!
پێش ئەوەی بچمە سەر کەمێک شیکاری بۆ خۆ- ئامادەکردنی بانگێشتەکەی لەلایەن ئەمریکاوە. دەچمە سەر ئەو گورزە پارتیزانییەی کە پێری شەو، ھێزەکانی دیموکرات لە شنۆی خۆرهه‌لاتی كوردستان له پاسداره تیرۆریسته‌كانیان وەشاند و، بەوھۆیەوە، سی پاسدار کوژراو و بریندار بوون، کە ناوەکانی 12 کەلاکیان ڕاگەیەنراوەو، بریندارەکانیش بە ھەمان شێوە!
پێموایە گەر پێشتر زانرابێت مستەفای ھیجری بە فەرمی بانگێشتی ئەمریکا کراوه، دەکرا لە ھەفتەیەک لەمەوپێشەوە، چەند گورزێکی پارتیزانیی لە میلیشیا داگیرکەرە تیرۆریستییەکانی پاسداران بدرابایە. چونکە دەنگدانەوەی دەرەکی زیاتر دەبوو. ھەرچەندە ئەوە پەیوەستە بە جولانه‌وه‌ی ڕاسانه‌وه. بەلام کاریگەری بەسەر ئەو سەردانە فەرمیانەشەوە، ھەر بە خاڵی ئەرێنیی بۆ لایەنی بانگیشتکراو دەگەڕێتەوە، لە دیدی ئەمریکاوه!
بەھەرحاڵ، سەرکردە ئۆپۆزسیۆنه‌کانی پارچەکانی تر و بەتایبەت ھی (دەولەتی ئێرانی دروستکراو!)، دەبێت (ئامادەسازیی چەند کەیسێکیان کردبێ) و، ھەندێ بەڵگە یاخود زانیاریی، لەگەل خۆیان بۆ ئه‌و بانگیشته فه‌رمیانه، بیەن!
بانگێشتی مسته‌فای هیجری به فه‌رمی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، كارێكی ئه‌رێنییه، حساب بۆ كردنه. به‌ڵام كاتێك بانگێشتێكی گرنگ ده‌بێت كه بتوانیت كاریگه‌ری شوێندانه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه بۆیان تێ دهكۆشیت، له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا دابنێیت!
به‌و مانایه‌ی بتوانیت ئه‌و وه‌سیله‌یه بقۆزیته‌وه و، به كاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا، سه‌ردانێكی به‌رهه‌مدار ئه‌نجام بده‌یت!
گرنگه له خۆ- ئامادهسازیت دا بۆ به‌جێ هێنانی بانگیشته فه‌رمییه‌كه، هه‌م خۆت و توانای حیزبه‌كه‌ت به باشی بناسیت، هه‌م به وردی مێژو و خودی بیركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی باڵی هه‌ڵۆكان و به‌رپرسانی كه‌یسی ئێران له (سی ئای ئه‌ی)ی ئه‌مریكا بناسیت و، هه‌م توانای سه‌لماندنی ئه‌وه‌ت هه‌بێت، كه: ڕژێمی ئێران ڕژێمێكی شه‌یتانیی تیرۆریستیی جیهانییه (كه له واقیعیش دا وایه) و، بتوانیت ئامانجه ستراتیژییهكانت به شێوازێكی لۆژیكی له سیاسه‌تی ستراتیژیی ئه‌مریكا بۆ ئێرانی داهاتو (ئیدی چه‌ند ساڵی تر ئه‌م ڕژێمه ده‌ڕوخێت) فۆرمۆله بكه‌یت!
ڕونه ڕژێمی ئێران، ڕژێمێكی شه‌یتانیی كه‌م وێنه‌یه له مێژوودا. ته‌نیا نمونه‌كانی وه‌ك (شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی، تاڵیبان و، فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی داعش)، نمونه‌ی هاوشێوه‌ی وه‌ك ئه‌م رژێمه دڕنده‌یه‌ی ئێران، بوون!
كه‌وابو، لێره‌دا پرسیاره بنه‌ڕه‌تییه‌كه ئه‌وه‌یه: تۆ له كام دهرچانهوه ئه‌توانیت وێنه‌ی حه‌قیقی كاروكرده‌وه‌كانی ئه‌م ڕژێمه (به ترش و خوێ پێوهكردنیشهوه…) ده‌گه‌یه‌نیت به: سیاسییه خاوه‌ن سهنگهكانی كۆشكی سپی و سی ئای ئه‌ی!؟
دیاره، بانگێشته فه‌رمییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت، تۆ ده‌بێت به زه‌مینه‌یه‌كی باشی بزانیت، كه (كاریگه‌ریی) دابنێیت، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت بانگێشته‌كه بۆ مه‌به‌ستی سیاسییش نه‌بێ (كه ڕونه ئه‌مه‌ی مسته‌فای هیجری بۆ مه‌به‌ستی سیاسییه!)، هه‌ر ده‌بێت بیقۆزیته‌وه و، په‌یام و مه‌به‌سته سیاسییه‌كانی خۆت بگه‌یه‌نیت.
بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت (له خۆ ئاماده‌سازیی دا) چه‌ند فایل و زانیاری و به‌لگه‌ی تایبه‌ت (گه‌ر به‌لگه هه‌بوو)، له‌گه‌ل خۆت دا بیبه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكای بكه‌یت!
با پێشتریش ئه‌و (فایل و زانیاری و به‌ڵگانه) درابن به كنسولخانهكانی (سعودیه و به‌ریتانیا و ئه‌مریكا)، یاخود: نێردرابیشن بۆ ئیسرائیل. به‌لام له‌مه‌دا ده‌بێت تۆ به‌ده‌ستی بیبه‌یت و، ته‌سلیمی ده‌سه‌لاتداره‌كانی كه‌یسی ئێرانی بكه‌یت!
فایله‌كان كه ده‌بێت ئاماده‌ت كردبن و بردبێتن، زۆر ڕه‌هه‌ند ده‌گرێته‌وه، چه‌ند نمونه‌یه‌كیان لێ ده‌خه‌مه‌ڕوو:
1- كه‌یسی تیرۆر: ڕژێمی ئێران وه‌ك خالقی تیرۆریی ناوچه‌یی و جیهانیی، بۆ هه‌موان ڕونه كێیه! به‌لام گرنگ ئه‌وه‌یه: تۆ چۆن پۆلێنبه‌ندی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ده‌كه‌یت و به فایل و به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت ده‌یبه‌ت، به‌تایبه‌ت:
ئه‌و به‌لگه و زانیارییانه‌ی كه (دوو سكرتێری حیزبه‌كه‌ت) و هه‌زاران كادیر و ئه‌ندامت به ده‌ست ئه‌م ڕژێمه تیرۆر كراون. ئه‌مه چی ده‌گه‌یه‌نێت؟، بۆ هیچ حیزبێكی تری ئۆپۆزسیۆنی ئێران به‌گشتیی، دوو سكرتێریان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له ئه‌وروپا تیرۆر نه‌كراوه؟
چونكه ساغ ده‌بێته‌وه، هه‌م ئه‌و سكرتێرانهی تۆ كاریگه‌ر دانه‌ر بوون و، هه‌م حیزبه‌كه‌ی تۆ سه‌ره‌كیترین قوربانی ده‌ست تیرۆریزمی كۆماری ئیسلامییه.
له‌گه‌لیشی دا ده‌بێت كرده‌وه هه‌ره نوێیه تیرۆریستییه‌كانی ئێران له باشوری كوردستان، دژی حیزبه‌كه‌ت و حیزبه كوردییه‌كانی تر پێشكه‌ش بكه‌یت و، زانیاریش له‌سه‌ر ئه‌و حیزبانه‌ی باشور به ئه‌مریكا بده‌یت كه زه‌مینه بۆ به‌جێ گه‌یاندنی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ئێران له باشوری كوردستان، خۆش ده‌كه‌ن!
هه‌روه‌ها، ده‌بێت به وردی، هێنده‌ی زانیاریتان ده‌ستكه‌وتووه، ناوی ماڵ و مندالی هه‌مو ئه‌و تیرۆریستانه‌ی ڕیزی (داعش و تاڵیبان و قاعیده) كه ڕژێمی ئێران شوێنی كردوونه‌ته‌وه، بخه‌یته‌ڕوو. مه‌رج نییه زانیارییه‌كانت كه به فایلی تایبه‌ت دهیخهیتهڕو، هه‌ر هه‌موی ده‌قیق بن، به‌لكو ئه‌بێت (ترش و خوێی پێوه بكه‌یت!!).
2- چه‌كی كۆكژ و چه‌كی ئه‌تۆمی: گرنگه وه‌ك حیزبێكی گه‌وره‌ی ئێران، فایلی پڕ-زانیاریت پێ بێت سه‌باره‌ت به‌و شوێنانه‌ی كه ڕژێمی ئێران، به‌رهه‌م هێنانی هه‌مو جۆره چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی تێدا ده‌كات له خاكی ئێران دا!
به‌تایبه‌ت گرنگه تهرگیز بكه‌یته سه‌ر ناوهێنانی شوێنگه‌ی چه‌كی گازی ژه‌هراوی و ئه‌تۆمی!
له‌وانه‌ش زیاتر: ئه‌و زانیارییانه‌ی كه به‌ده‌ستت گه‌شتووه، له مامه‌ڵه‌ی ئێران له‌گه‌ل ڕوس و چین و كۆریای باكور و فه‌نزوێلا هه‌موی به زیاده‌وه له فایلی تایبه‌تی ئینگلیزی دا، پێشكه‌شیان بكه‌یت!
3- ده‌ستدرێژیی سێكسی له ناو زیندانه‌كانی ئێران. پێموایه: له‌م كه‌یسه‌دا (وه‌ك پێویست) كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه. گرنگه له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كانی خومه‌ینی و بۆچونی ئاخونده كلاوچیهكانهوه كه له رۆژنامه‌كانیش (بێ-شه‌رمانه) بلاویان كردۆته‌وه، زانیاری بخه‌یته به‌رده‌ست، كه ئه‌م ڕژێمه هێنده شه‌یتانییه، ڕه‌وایی داوه ده‌ستدرێژیی سێكسی بكرێته‌سه‌ر زیندانییه‌كان و، هه‌ر كچێك كه سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووبێت، ده‌بێت بكرێته ژن!
(به‌ڕاستی ڕووم نایه له‌م بابه‌ته‌دا) ئه‌و زانیارییانه بخه‌مه‌ڕو، كه چۆن بۆچونی ئاخونده كلاوچیهكان و خودی خومه‌ینی، وه‌ك فتوا بڕوایان به‌وه‌یه: له هه‌ردوو لاوه به‌زۆر سێكس له‌گه‌ل ژنه دیله‌كان دا بكه‌یت و، پیاوه‌كانیش چی لی بكه‌یت و هتد!
ئه‌مه زۆر گرنگه كه فایلی تایبه‌تت له‌سه‌ری هه‌بێت و، ته‌سلیمیان بكه‌یت، با ئه‌م بواره له ناواخنی بانگێشتنامه و مشتومڕه‌كانی تۆش دا نه‌بێت. چونكه ئه‌مه‌یه ڕه‌هه‌ندێكی: شه‌یتانییه‌تی ئه‌م ڕژێمه!
4- فایلی تایبه‌تت پێ بێت سه‌باره‌ت به: (نه‌بوونی ئازادی مرۆڤ به ژن و پیاوه‌وه، نه‌بوونی ئازادیی ئاینیی و مه‌زهه‌بیی به‌تایبه‌ت چه‌وساندنه‌وه‌ی سه‌ر یارسانه‌كان و سوونه و مه‌سیحی و جوله‌كه‌كان). ئیتر ڕونه چۆن ئه‌و ژنانه‌ی له‌چكه‌كانیان كه‌مێك لاده‌به‌ن، پاسداران به ترسناكترین شێوه ده‌یانڕفێنێت و، ئه‌تكیان ده‌كه‌ن. یاخود: تێزاب ده‌كه‌ن به ده‌موچاویان دا، هه‌مو ئه‌م كه‌یسانه ده‌بێت سه‌ركرده‌كانی كورد پێشتر ڕێكیان خستبن و ئاماده‌یان كردبن بۆ سه‌ردانی له‌م جۆره!
5- فایلی تایبه‌تت پێ بێت (به ناو و ناونیشانه‌وه) كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، چه‌ندان پله‌داری به‌رزی پاسداران بازرگانی به (تلیاك و ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه) ده‌كه‌ن، ئه‌وا خودی ئه‌و پله‌دارانه‌ی پاسداران ده‌لاقه‌ی په‌یوه‌ندی بازرگانی مادده‌ی هۆشبهریشن بۆ ئه‌وروپا و، له فه‌نزێلا و ئه‌مریكای لاتینیشه‌وه بۆ ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا. (ئه‌م زانیارییانه مه‌رج نیه ده‌قیق بن، به‌س ئیشی تۆ ئه‌وه‌یه: شه‌یتانییه‌تی ئه‌م ڕژێمه بسه‌لمێنیت!).
چونكه ئێستا وه‌خته ئه‌وروپا و ئه‌مریكا به‌ده‌ست مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه گیرده‌خۆن، هه‌مووشی له ئه‌فغانستان و بازرگانیی ئێرانه‌وه ده‌نێردرێن، گرنگه له په‌یوه‌ندیه‌كانی فه‌رمانده‌كانی پاسداران و خاوه‌ن كێڵگه‌كانی تلیاك له ئه‌فغانستان و ئێران زانیاری و فایلی تایبه‌ت بخرێته‌ڕوو!
6- یه‌كێك له پرسه‌كانی تایبه‌ت كه سه‌رنجی ئه‌مریكا به‌لای خۆیدا ڕاده‌كێشێت، كه‌یسی كۆچبه‌رانه. گرنگه به فایلی تایبه‌ت هه‌مو ئه‌و ده‌ستێوه‌ردان و ڕهشهكوژیانهی گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران له یه‌مه‌ن و عێراق و سوریا و ئه‌فغانستان (هه‌رچه‌ند ئه‌مریكا خۆی باش ئه‌مه ده‌زانێت) بخه‌یته‌ڕوو، كه: ئه‌م ڕژێمه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو كۆچبه‌ره ڕوو له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بكه‌ن، به‌و هه‌موو كۆچبه‌ره ئێرانیانهشهوه كه له ئێرانه‌وه له ده‌ست ئه‌م ڕژێمه هه‌ڵ دێن! ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ش ئه‌و په‌یامه ده‌گه‌یه‌نێت، تا ئه‌و ڕژێمه له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بێت، شالاوی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مریكا زیاتر ده‌بێت!
چه‌ند هۆكارێكی تر هه‌ن، شه‌ن و كه‌وی بكه‌م و، مرۆڤی سیاسیی بتوانێت فایلی تایبه‌تیان له‌سه‌ر ببا و بیخاته‌ڕوو.
به‌ڵام گرنگه ئه‌م فایلانه له سه‌ردانه فه‌رمییه‌كان دا ته‌سلیم بكرێت، كه ده‌بێته هۆی دروستكردنی یه‌ك ئامانج، ئه‌ویش ئه‌و په‌یامه‌یه كه به ئه‌مریكا بگات: ((له‌م فایلانه‌ی كه خرایه‌ڕوو، ده‌سه‌لمێت: تا ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێران مابێت، ئاسایشی ناوچه‌كه و ئه‌وروپا و ئه‌مریكاش سه‌قامگیر نابێ و، هیوا هه‌ڵچنین به چاكسازی له ناوخۆی ئێرانیش دا، نالۆژیكییه!).
ڕاسته ئه‌كرێ مسته‌فای هیجری بۆ ئه‌وه بانگێشت كرابێ، لێی بپرسن: حیزبه‌كه‌ی تۆ و گه‌للی كورد له ئێران داوای چی ده‌كه‌ن و چیان ده‌وێت؟
ئه‌وكات ڕوونه، مرۆڤی سیاسیی ئاماژه به‌وه ده‌دات: ((گه‌ر دیموكراسیی جێ به جێ بكرێت ئه‌وا بڕوامان به ئێرانێكی یه‌كپارچه هه‌یه. به‌مه‌رجێك له چه‌ند هه‌رێمێكی فیدراڵ بۆ (كورد و عه‌ره‌ب و به‌لووچ و ئازه‌ری و هتد) پێك بێ و، دیموكراسیی و یه‌كسانیی ماف له نێوان نه‌ته‌وه‌كان و مرۆڤه‌كان و ئاینه‌كانی ئێران دا هه‌بێت!)).
ده‌بێت مرۆڤی سیاسیی جارێ به هیچ جۆرێك باسی جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی كورد له ئێران لای ئه‌مریكا نه‌كات (كه پێموایه: مسته‌فای هیجری به باشی له‌مه‌دا شاره‌زایه).
به‌لام كاتێك ده‌رفه‌ت هاته‌پێشه‌وه، ئه‌وكات ئه‌كرێت دیفاكتۆ بسه‌لمێنی و، بڵێیت: ئه‌وه‌تانێ گه‌للی كورد ئه‌مه‌یان ده‌وێت! به‌ڵام له ئێستادا نابێت مه‌سه‌له‌كه بئاڵۆزكێنیت، ده‌بێت سیاسییانه هه‌نگاو به هه‌نگاو بۆی بچیت!
له هه‌مووشی گرنگتر، ئه‌و فایلانه بخه‌یته‌ڕو، كه ئه‌م ڕژێمه شه‌یتانه وه‌ك ڕه‌وشتی خۆی بناسێنیت، كه بێ گومان ئه‌وه‌ش به قسه ناكرێت.
به‌ڵكو به فایلی تایبه‌تی ئاماده‌كراو و جیا-جیا بۆ هه‌مو ئه‌و كه‌یسانه ده‌كرێت. ئهشكرێت زیاده‌رۆیی و ترش و خوێی تێدا بێت! خۆ چی زه‌ره‌ر ده‌كه‌یت، باڵێكی واقیعگه‌را له ئه‌مریكا له‌سه‌ر حوكمن كه زۆرباش ئێران ده‌ناسن، تۆ ده‌بێت كاریگه‌ریت هه‌بێت كه مكوڕتر بن له‌سه‌ر ئایدیا تونده‌كانیان دژ به ئێران (با ئه‌و كه‌سانه‌شی ده‌یانبینیت كه‌سانی پله خوارتر بن، به‌لام ئه‌و فایلانه زۆر پێویستن!).
ئه‌مه سیاسه‌ت و كاریگهریدانانه و دڵداری نیه! هه‌رچه‌نه له دڵداریش دا بۆ ڕازیكردنی یار، هه‌ر زیاده‌رۆیی و فێڵ و ته‌ڵه‌كه ده‌كرێت، بكرێت! گه‌ر ته‌نانه‌ت یار له (مێرده‌زمه)ش بچێت، ده‌بێت وه‌ك (فریشته) بینهخشینیت!
به‌ڵام ڕژێمی ئێران شه‌یتانه و كرده‌وه‌كانی شه‌یتانییه، بۆ ئه‌وه‌ی بانگێشتێكی به‌رهه‌مداری ستراتیژیی بێت، گرنگه تۆ به حه‌قیقی له ڕێی چه‌ندین فایلی تایبه‌ته‌وه، شه‌یتانییه‌تی ئه‌م ڕژێمه بسه‌لمێنیت!