عەبدولڕەحمان عەلی: پێنج ساڵە دووبەنداو لەپێنجوێن وسەیدسادق سەرەڕای تەواوبونی نەخشەسازیەکەیان هیچ کارێکیان تێدا نەکراوە.
لەسنوری قەزای پێنجوێن پێنج ساڵە بەنداوی کانی سارد کەدەکەوێتە نزیک گوندی کانی مانگ توێژینەوەو نەخشەسازیەکەی تەواوبوە بەڵام هیچ کارێکی تێدانەکراوە.
بەنداوەکە لەبەرواری 07- 01- 2013 دەستکراوە بەنەخشەسازی وتوێژینەوە تێیدا لەلایەن ( اتحاد المستشارین للهندسەوالبیئەالمحدودە) و لە 18- 11- 2013 واتا بە 316 ڕۆژ توێژینەوەونەخشەسازییەکەی تەواوبوە، کەبڕی تێچوەکەی بریتیە لە ( 307 ملیۆن و 267 هەزارو 350 ) دینار.
ئەم بەنداوە بەپێی نەخشەسازییەکەی توانای گلدانەوەی ( ۱۰ملیۆن مەترسێجا) ئاوی هەیەو بەرزییەکەشی 20 مەترە.
لەسنوری سەیدسادقیش بەهەمان شێوە پێنج ساڵە توێژینەوەو نەخشەسازی بەنداوی (کەولۆس) تەواوبوە ، کەلە 09- 10- 2012 ) لەلایەن کۆمپانیای ( ژیناب عرب) دەستکراوە بەتوێژینەوەو نەخشەسازیەکەیی و لە ( 12- 12- 2013 ) تەواوبوە ، واتا توێژینەوەو نەخشەسازییەکەی 439 ڕۆژی خایاندوە .
وەتێچوی توێژینەوەو نەخشەسازییەکەی ( ٤٥٤)ملیۆن دینارە
بەنداوەکە گەر تەواوبکرێت بەیەکێک لەبەنداوەگەورەکان هەژمار دەکرێت چونکە توانای گلدانەوەو کۆگاکردنی 50 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیەو بەرزییەکەی 55 مەترە.
هەردوو بەنداوەکە پێنج ساڵە نەخشەسازییەکەیان تەواو بوەو خرابونە پلانی بەردەوامی 2014، واتا دەبوایە لەو کاتەوە ساڵانە بەقۆناغی جیاجیا کارییان تێدا بکرایە، بەڵام بەهۆکارو بیانوی قەیرانی دارایی و نەبونی بودجە هیچ کارێکیان تێدا نەکراوە بەوهۆیەشەوە لەسنوری ئەو دوو قەزایەدا هیچ بەنداوێک بونیان نیە، لەکاتێکدا چەندین شوێنی شیاو لەناوچەکەدا بەتایبەت سنوری پێنجوێن وناوچەی شلێر هەیە بۆ دروستکردنی بەنداو کەبەتێچوی کەم بەنداوی گەورەوگرنگی تێدا دروستدەکرێت.
مەبەست لەدروستکردنی هەردوو بەنداوەکە گلدانەوەوکۆکردنەوەی ئاوەتێیاندا چونکە ساڵانە بڕێکی زۆر بەفروباران لەسنورەکەدا دادەبارێت و بەهۆی کۆنەکردنەوەیان ونەبونی شوێن بۆگلدانەوەی ئاوەکە ناتوانرێت وەک پێویست سودییان لێوەربگیرێت.
وە ئامانجی سەرەکی بەنداوی کەوڵۆس ئاودێریکردنی زەوییە بەپیت و دەشتەکاکی بەکاکیەکەی شانەدەری و دەوروبەریەتی، ئەمەجگە لەوەی بەتەواوبونیان ناوچەکە لەڕووی گەشتیارییەوە بوژانەوەی زیاتر بەخۆوە دەبینێت و هەلی کاریش بۆ سەدان وهەزاران هاوڵاتی دەڕەخسێت لەسنورەکە.
لەئێستاشدا لایەنی پەیوەندیدار دەیەوێت لەڕێی قەرزی درێژخایەنەوە و لەڕێگەی کۆمپانیاکانی تایبەتمەند گەر ئامادەسازی دەرببڕن بەوشێوەیەی داوادەکرێت ئەوا دەستبکات بەکارکردن لەدروستکردنی 18 بەنداو، کەبەنداوی ( کەوڵۆس ) یەکێک دەبێت لەو بەنداوانە.
ماوەتەوە بڵێین کەلەئێستای هەرێمی کوردستاندا تەنها 17 بەنداومان هەیە کەبتوانرێت ئاویان تێدا کۆگابکرێت وبەهەموشیان توانای گلدانەوەی زیاتر لە 10 ملیاردمەترسێجا ئاویان هەیە، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان لەئێستادا دەبوو خاوەنی 350 بەنداوی جۆراوجۆر لەوێنەی گەورە، مام ناوەند، بچوک بوایە ، و هێندەش ئاویان تێدا کۆگابکرایە کەکەمتر نەبوایە لە 20 ملیارد مەترسێجا.
چونکە ساڵانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 7 بۆ 8 ملیارد مەترسێجائاوە بۆسێکتەجیاوازەکانی ژیان.
بەهیوای بەگرنگ تێڕوانینی بەرپرسانی باڵای هەرێم بۆ سێکتەری ئاو کەپەیوەندی ڕاستەوخۆی بەبەردەوامی ژیانەوە هەیە، تەنانەت ئەوانەی لەگرنگیەکەی بەباشی تێگەیشتوون بەزێڕی شین پێناسەیانکردوە.
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا … پێنجوێن
ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ وئاژەڵداری وئاودێری وبەنداوەکان لەپەرلەمانی کوردستان .