لوقمان مستەفا: کورسی کۆتاکان بۆمبێک بوو بە دیموکراسیدا تەقیەوە (پیلانەکە بەردەوامە).
نزیکەی چوار ساڵ بەر لە ئێستا، ئەم بابەتەم بڵاو کردەوە، بەمەبەستی هەڵگرتنە وەی بۆمبەکان و پوچەڵکردنەوەی پیلانەکان، بەڵام.. مەخابن هیچ کەس لە ئەندام پەڕلەمانەکانی فراکسیۆنە جیوازەکان گوێیان لێ نەگرتین، تا دووبارەکردنەوەی هەمان هەڵەو هەمان تەڵە قولە قاچی گرتنەوە، جارێکی‌تر خاوەن تەڵە مقۆمقۆیەتی بە هەڵدانی تۆڕەکەی و گرتنی 11 کورسی خرتی پێش وەختە، کەسیش بۆی نەبوو بڵێ لەل. ئافەرین ئەندامانی پەڕلەمانی کوردستان چۆن جارێکی کەش هەمان پیلانی پێشوتر وا بە ئاسانی و بێ دەنگی بەسەرتاندا تێپەڕی بێ ئەوەی نقەتان لێوەبێت.!
بەڵێ لەگەڵ ئەوەی پەرلەمانی کوردستان، بەفەرمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق یان ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان- عێراقە، بەڵام بەلەبەر چاوگرتنی رەوشتی بەرزی مرۆڤ دۆستی و هەنگاونان بەرەو چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی مافی سەرجەمی ئەوکەمایەتیانەی کەلەهەرێمی کوردستاندا دەژین پارێزراوە، هەر بۆیە ئەنجومەنی نوێنەرانی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان و ھێزی یاسادانەری حکومەتی ھەرێمی کوردستانە.
پەرلەمانی کوردستان بۆی ھەیە ھەر یاسایەکی فیدڕاڵی لە ھەرێمدا بخاتە کار کە بەدەر بێت لە تایبەتمەندیی دەسەڵاتەکانی فیدڕاڵی کە لە ماددەی. { ١١0}ی دەستووری کۆماری عێراقی فیدڕاڵی‌دا ھاتوون. [1] خولی سێیەمی پەرلەمان (2009 -) لە 111 نوێنەر پێک ھاتووە.
هەر بۆ بەرچاو روونی زیاتر.. ئەندامانی پەرلەمان چوار ساڵ جارێک لە ھەڵبژاردنی گشتیی لە ھەرێمی کوردستاندا دەستنیشان دەکرێن. لانی کەم دەبێ 25% -ی ئەندامانی پەرلەمان ژن بن. دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان پێک دێت. لەھەر ساڵێکدا دوو خولی بەستنی ھەیە، یەکەم لە ئازار تا کۆتاییی حوزەیران و دووەم لە ئەیلوول تا کۆتاییی کانوونی یەکەم. لە شوباتی 2009 یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان هەموار کرایەوە بەمەبەستی زیاتر لە خۆگرتنی تەواوی پێکهاتەکان. کەمترین تەمەن بۆ خۆ کاندیدکردن بۆ پەرلەمان لە 30 ساڵیەوە بۆ 25 ساڵی کەمکرایەوە. کەمترین ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانی ئافرەت لە 25 بۆ 30 لەسەد بەرزکرایەوە، لە کاتێکدا ژمارەی ئەو کورسیانەی لە هەڵبژاردنەکانی پێشووتر بۆ کەمە نەتەوایەتییەکان تەرخان کرابوو، پێنج کورسی تریان بۆ زیادکرا بۆ هەر یەک لە کریستیانەکان و تورکمانەکان، لەئەنجامدا کۆی ژمارەی کورسیەکانیان بوو بە 11کورسی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان جێگیر کرا، بێ ئەوەی هیچ کوتلەیەکی پەرلەمانی دەنگی لێوەبێت.
رێژەکە بۆ لە 50% زیاتربەرزکرایەوە ئەو کورسیانەی کەلە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراون بۆ کەمایەتیە نەتەوەییەکان بەم شێوەیە دابەش کرابوون:
لیستی گەشەپێدانی تورکمانی: 2 کورسی
لیستی هەولێری تورکمانی: 1 کورسی
لیستی گۆڕان و چاکسازی تورکمانی: 1 کورسی
لیستی بزووتنەوەی تورکمانی: 1 کورسی
لیستی الرافدین: 2 کورسی
ئەنجوومەنی کلدان ئاشوور سریانی: 2 کورسی
لیستی ئیبن الرافدین: 1
کورسی بەروان احسان مەرگوز بەترۆس: 1 کورسی
کەواتە کۆی گشتی کورسی کەمینەکان دەکاتە 11 کورسی خشت هەرچەندە له بنه‌ڕه‌تدا، کورسی پەرلەمانی ئه‌م که‌مینانه به‌یاسا رێکخراوه، بەڵام نالۆژیکیه که ڕێژه‌یه‌کی وا زۆر بۆ ئه‌و که‌مایه‌تیانه دابنرێ، لەبەرئەوەی ناگونجێت لەگەڵ رێژەی دانیشتوانەکانیاندا، چونکه لەهەڵبژاردنەکاندا دەرکەوت کە هه‌یانه به چەن سەد ده‌نگێکی ده‌نگده‌ر بوونه‌ته په‌رله‌مانتار، له‌کاتێکدا پهرلهمانتارلە خولی هەڵبژاردنی سالی 2013 دا بۆگەیشتن بە کورسیەکی پەرلەمانی 18 بۆ 19هه‌زار ده‌نگی پێویستبوو. بە هەر حاڵ ئەوەش ئاساییە چونکە هاوڵاتی ئەم کوردستانەن و بمانەوێ و نەمانەوێ شەریکەبەشمانن کەسیش لاری لێ نیە.
بەڵام.. گەلۆ ئه‌وانه‌ی لەئێستادا له‌په‌رله‌مانن نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و پێکهاتانه‌ی خۆیان نین، به‌ڵکو نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نێکی سیاسی دیاریکراوی دەسەڵات دەکەن. ئەم بەناونوێنەرانە لەگەڵ ئەوەی ستەمیان لەنەتەوەکانی خۆیان کردوە، لەهەمان کاتیش‌دا ویژدانی خۆیان هەرزان فرۆش کردوە، لەپێناوهەندێک دەسکەوت و بەرژەوەندی کەسی دا.
هەروەک بینیمان بەشێکی ده‌رئه‌نجامی شکستی دانیشتنه‌که‌ی 19ی ئابی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان، دەگەرێتەوە بۆئەو کورسی کۆتایانە کەلایەنێکی سیاسی بەپیلانێکی بۆ دارێژراوی پێش وەختە بۆ بەرژەوەندی خۆی، ژمارەی کورسیەکانیانی گەیاندە 11 کورسی و ڕێژەی دەنگدانی بۆ بەرژەوەندی خۆی گۆڕی و بە شێوەیەکی چاوبەستەکی فەرزی کرد بەسەر ئەندامانی پەرلەماندا.
لێرەدا نه‌ڕێز له شه‌قام و ده‌نگی ده‌نگده‌ر ده‌گیرێت، نه ستراتیژیش بوونی هه‌یه ، له به‌رانبه‌ریش دا، پاشە قول گرتنی هەندێ لەلایهنه سیاسییه‌کان به‌رانبه‌ر به یه‌کدیی و سه‌وداکردن به ده‌نگی هاوڵاتیانه‌وه له‌لای هه‌ندێ پارتی سیاسی لەدەرەوەی پەرلەمان، کارێکی ناره‌وا و نا یاسایی و نا ئاساییه و بگره به‌شێکیشه له تێکه‌ڵکردنی سیاسه‌ت به بازرگانی پێوەکردنی.
ئەگەر بروانین به پێی یاسا، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌کۆی 325 کورسی 6 کورسی کۆتاکان هه‌یه، به‌ڵام له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له کۆی 111 کورسی 11 کورسی بۆکۆتاکان دانراوه!!
ئالێرەدا بەروونی ئەو فێڵ و ساختەکردنە دەردەکەوێت کە جیاوازیەکە بەجۆرێکە بەهیچ شێوەیەک شک‌و گوومان ناهێڵێتەوە. ئەمە ئەتک کردنی دیموکراسیەتە، نانەوەی بۆمب و مینی چێنراو بۆیەکدی، لەبار بردنی پێکەوەژیانی سیاسیانەیە لەم هەرێمەدا.
ده‌بێت یاسای هه‌ڵبژاردن رێکبخرێته‌وه، چونکه یاسایه‌کی هه‌ڵه‌یه 11کورسی بۆ پێکهاته‌کان دانراوه دەرکەوت لایه‌نێکی سیاسی ئەو بەناونوێنەرانەوەیە کە خه‌ڵکی خۆی به‌ناوی ئه‌و پێکهاتانه‌وه ده‌نێرێته په‌رله‌مان و نیسابی قانونی لە بەرژەوەندی خۆی دەگۆڕێت.
بۆیه ده‌بێت ئه‌و یاسایه هه‌مواربکرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی که‌م هیچ لایەنێک زاتی ئەوەنەکات و نه‌توانێت به‌کاریانبهێنێت و یاری بە موقەدەسات و چارەنووسی کەمە نەتەوەیییەکانەوە بکات، به‌شێوه‌یه‌ک دابنرێت نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی نەتەوەو پێکهاته‌کانی خۆیانبن، نه‌ک حزبه‌کان ڕایان بکێشن به‌لای خۆیاندا و ئاراستەی ململانە سیاسیەکانی لەپێناو بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی دا پێ‌بکات. لەهەمان کاتیش‌دا کەمینەکان دەبێت خۆیان قەبوڵی ئەو سوکایەتیە نەکەن و لێیان بێنە دەنگ و لەسەر مافی خۆیان پێداگری بکەن و ڕێنەدەن لایەنێکی سیاسی لە پێناو بەرژەوەندی خۆی بەکاریان بێنێت.
- بابەتەکانی تری لوقمان مستەفا سالح
لوقمان مستەفا: هەڵبژاردن تەنھا ڕێگایە بۆ گۆڕانکاری.
-لوقمان مستەفا: لە پشتی یاساوە لە کەرکوک چی دەگوزەرێ!
-لوقمان مستەفا: داگیرکاریەک بە بەر چاوی جیھانەوە.
- All Posts