زەبەنگ بەهادین: گۆران گوێزێكى پووچ!
بزووتنه‌وه‌ى گۆران له سه‌رەتاى دروست بوونى یه‌وه بووه جێگاى هیواو ئومێد بۆ خه‌ڵك. زۆرێك له سه‌ره‌تاوه گۆڕانیان وه‌ك فریاد رهسى ههژهران ده‌بینى، هه‌ندێكیش وه‌ك باڵێكى شاراوه‌ى یه‌كێتى نیشتیمانی نیشانیان ئه‌دا و، كۆمه‌ڵێكى تریش تریش وه‌ك ته‌ڵه‌یه‌كى شاراوه‌ى ئه‌مریكا یه‌كان. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان متمانه‌ى به گۆران نه‌بوو, راسته له رێره‌وى سیاسه‌تكردنیان دا پارتى بووه هاوكار و هاوبه‌شێكى باش له‌گه‌ڵ گۆڕان تا راده‌یه‌ك مردنى یه‌كێتیان ده‌وته‌وه له نێو خۆیان دا، به‌لام ئه‌م گه‌مه‌یه زۆرى نه‌كێشا گۆران كه‌وته‌وه به‌ره‌ى یه‌كێتى. ره‌نگه گۆران خۆى زۆر برواى به رێككه‌وتنى یه‌كێتى نه‌بوبێت، به‌ڵام ته‌نها بۆ راكێشانى سۆز و بۆچوونى لایه‌نگرانى یه‌كێتى بوو بۆ گۆران, ئه‌م هه‌ڵوه‌ستانه‌ى گۆران نیشانه‌ى سهرلێشێواى سیاسى گۆران بوو, وه‌ك له چه‌ند ووتارێكى تردا نیشانه‌م پێدا بوو گۆران خاوه‌نى رێكارێكى سیاسى روون و دیار نه‌بوو هێنده‌ى له گێژاوو نه‌زانین و هه‌لپه‌رستى هه‌نگاوى ده‌نا.
گۆران ده‌بوایه كۆپى یه‌كیتى و پارتى نه‌بوایه له رێكخسن و به‌رێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌دا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانیش هه‌مان نه‌هجى یه‌كێتى و پارتیان گرته به‌ر، هه‌ر له راگه‌یاندن و ئیداره‌ى بزوتنه‌وه‌كه‌و، به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانى تایبه‌تى و، گه‌رانه‌وه‌ى موڵكى بنه‌ماڵه‌ى بۆ وه‌چه‌كانى كاك نه‌وشیروان. ته‌نانه‌ت رۆژێك دێت كوره‌كانى كاك نه‌وشیروان داواى موڵك و میراتى یه‌كه‌یان ده‌كه‌ن له گۆران و، ده‌كه‌ونه بازرگانى كردن به كۆمپانیایى ووشه‌وه، وه‌ك كوره‌كانى بنه‌ماڵه‌كانى دى. ره‌نگه ئه‌و بێسهرو به‌رى یه‌ى گۆران هانى ئه‌وانیش بدات ئه‌وه بكه‌ن یان تا ئێستا له ترسى گۆرانخوازان نه‌وێرن ئه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام رۆژگار ئاوا بروات ئه‌وانیش ده‌چنه ریزى مناڵه‌كانى بنه‌ماڵه‌كانى دى.
گۆران ئێستاش له ناو خۆیدا به سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش بووه: به‌ره‌یه‌كیان تایبه‌تن به رێكخه‌رى گشتى كاك عومه‌رى سه‌ید عه‌لى و، ئه‌وى تریان تایبه‌ت به قادرى حاجى عه‌لى. ئه‌وه‌ى له‌و دیو ئه‌م دوو كاراكته‌ره ده‌خوێنرێته‌وه كه نزیكى عومه‌رى سه‌ید عه‌لى یه له هێرۆ خان و وویست ته‌سلیمكردنى بزوتنه‌وه‌كه‌یه به هیرۆ خان. هه‌رچى قادرى حاجى عه‌لى له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى پاڵاوگهو به‌نزین و بازرگانى گه‌وره‌ى نه‌وت نزیكتره له ماڵباتى كاك كۆسره‌ت, بۆیه ئێستاى گۆران په‌رت په‌رت بوونى زیاتره و داهاتووى خراپتره گه‌ر به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه.
به‌ڵى ته‌زویر كراوه له هه‌ڵبژاردن! به‌ڵام ئه‌و ته‌زویره برى له سه‌دا بسیست و پینج زیاتر نى یه ئه‌وه‌ى لێدانى كوشنده‌ى دا له گۆران زیز بوونى هه‌وادارانى زۆرى گۆران ـه له بزوتنه‌وه‌كه, كێشه‌كه له‌وه‌دا نى یه كه گۆران هیچى بۆ نه‌كراوه چونكه نهیانهێشوهه هیچ بكات به‌ڵام كێشه ئه‌وه‌یه ئه‌وى كردوشیهتى هه‌ر كۆپى حیزبه كۆنه‌كان بووه, هه‌رچى خانه‌ى راپهراندى بزوتنه‌وه‌كه‌یه كۆمه‌ڵیك ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسى كۆنى یه‌كێتى پیر كه توانانى سیاسه‌ت كردنیان نه‌ماوه بێ ئه‌وه‌ى بهَێڵن گه‌نجان بێنه پێشه‌وه ۆ سیاسه‌تكردن به بیانوى ئه‌وه‌ى گه‌نجان لێ نازانن و ئه‌مان زیره‌كن تێیدا چونكه كۆنن, گۆران وهسێتهكانى كاك نه‌وشیروانى بیر چوو كه ده‌یگووت با گه‌نجان بێنه پێشه‌وه, پاشان دووباره بوونه‌وه كاندید كردنى ئه‌ندام په‌رله‌مانى كۆن وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵێت شاره‌كه كه‌سى باشى تێدا نه‌مابێت یان بزوتنه‌وه‌كه كه سى زیره‌ك و به توانى نه‌بێت كه شایه‌نى ئه‌وه بێت ببێته كاندید, ئه‌مانه‌و چه‌نده‌ها هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى تر‌ى گۆران سه‌ره‌نجام گۆرانى گه‌یانده ئه‌وه‌ى ببێته گوێزێكى پووچ, راسته ئێستا هه‌وڵ هه‌یه بۆ گێرانه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ڵام ئه‌و كاره به گۆران ناكرێت چونكه گۆران تازه كه‌وتۆته شكسته‌وه هاتنه ده‌ره‌وه‌ى له‌و زه‌لكاوى خۆى تێخستوه مه‌حاڵه.