حسێن مه‌روه: خۆشحاڵه‌كانی جه‌ژن.
وەگێڕانی/ عیماد عه‌لی
هه‌موو جه‌ژنێك خۆشحاڵیه‌كی هه‌یه و دڵخۆشی ئه‌م جه‌ژنه‌ش بۆ رۆژووانانه، ئه‌و رۆژوانانه كێن و، كێن ئه‌وانه‌ی پێی دڵخۆشن؟
ئه‌وه‌ی به‌ر استی به رۆژوون، ئه‌وانه‌ن كه (هه‌موو مانگه‌كانیان مانگی رۆژوو گرتنه) وه‌ك شه‌ریف ئهلرهزی ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ن كه له هه‌موو ژیانیاندا به رۆژوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م جه‌نجالی ژیان و له‌م گۆره‌پانی ( كیبركێی ئازاد)هدا شوێنێك بۆ لاشه هیلاكهكهیان نادۆزنه‌وه پشویه‌كی تێدا بده‌ن و تێیدا ئاسوده‌بن، رۆژوه‌كه‌یان بشكێنن و تێر بن… ئایا ئه‌وانه كێن؟
ئه‌وانه خودی ئه‌و( چڕبونهی) قه‌ره‌باڵغیی ژیانن له رێگه‌ی كێبركیكاراندان، ئه‌وانه (به‌ردی) گۆره‌پانه‌كه‌ن و( ئه‌سپی) راكهراكی مه‌یدانه‌كه‌دا، ئه‌و ده‌ستانه‌ن كه بونیات ده‌نێن و، ئه‌و دڵه‌ن كه زیدوو ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ژێننه‌وه و ئه‌و چاوانه‌ن كه رۆشنایی ده‌ده‌نه ده‌روبه‌ریان.
ئه‌وانه شایانی ئه‌وه‌ن كه رۆژوویه‌كی دوورودرێژ بشكێنن و خۆشحاڵ بن به جه‌ژنه‌كه‌یان… جه‌ژنیان له‌وه زیاتر نیه كه له پاش رۆژوویه‌كی درێژخایه‌ن خۆراكی رۆژوشكاندنهكیان بدۆزنه‌وه و له پاش برسێتی تێر بن و، جلپۆشینێكی پاش رووتی ده‌ستكه‌وێت و، ئارامیه‌كی له پاش ترس و، شكۆی پاش زه‌لیلی و، ئازادی پاش كۆیله‌یی و، مرۆڤایه‌تی راسته‌قینه له پاش به تالانبردنی مرۆڤایه‌تی؟
ئینجا كێ خۆشحاڵه له‌م رۆژی جه‌ژنه‌دا: جه‌ژنی رۆژووانان؟
دڵخۆشانی ئه‌مرۆ. ئه‌وانه‌ن كه له ره‌مه‌زاند جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر زگی تێر نه‌بێت رۆژوو ناگرن و، له‌سه‌ر تێریش نه‌بێت رۆژوو ناشكێنن و له ئاسوده‌یی و پشوداندا نه‌بێت هیچ هیلاكیه‌ك نابینن و، له‌سه‌ر پشوو و ده‌ست به‌تاڵی نه‌بێت هیچ بیزاریه‌ك نابینن.
ئه‌وانه‌ن كه رۆژوو به برسێتی و تینوێتی و هیلاكبوون نه‌بینیوه، به‌ڵام به رابورادرن و ئاسووده‌یی و خۆشی و چیژه‌وه ده‌یبینن، یان به هه‌لێكیان زانیوه وه‌ك گه‌شتوگوزارێك یان وه‌ك ئامرازیك بۆ لاوازكدرنی قه‌ڵه‌ویه‌كی بێتامی خۆیان ده‌یگرن، یان بهخهوێك له‌سه‌ر جێگه‌دا و له‌گه‌ڵ گأڵتهكردن به قسه‌ی قۆره‌وه، و سه‌رمه‌ست كردن به هه‌ندێك شتی پۆچهڵهوه.
ئه‌وانه‌ن كه رۆژوویان به ده‌ست و ده‌م پارێزیی له شتی حه‌رام نه‌زانیوه و، له زوڵم و زۆرداری وازیان نه‌هێناوه و، به درۆ و چاپلوسی و نیگه‌رانی رووگیر نه‌بوون و، رۆژوویان بۆ پاراستنی خود له رق و فریودان و كینه و ته‌ڵه‌كه‌بازی نه‌زانیوه، به‌ڵام به هه‌لێكیان له هه‌له‌كانی رۆژانه‌یان زانیوه بۆ سه‌ركوتكردن و هیلاك كردنی سه‌رگه‌ردانان و، بۆ راكێشانی قازانج و ده‌ستكه‌وت له هیلاكیی به‌رۆژووه راستگۆكان.
ئه‌وانه به ته‌نیا، خۆشحاڵن به رۆژی جه‌ژن: رۆژی به‌رۆژووان، ئه‌وان به ته‌نیا به خۆشیه‌كانی جه‌ژن خۆشحاڵن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌نها بۆخۆشی ئه‌وانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان به ته‌نیا ده‌توانن چێژ له‌و خۆشیانه ببینن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشیه‌كان له‌پیناو ئه‌وان به ته‌نیا دروستكراوه و ئه‌فرێندراوه.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه هه‌میشه ( به‌رۆژوون) و هه‌میشه هیلاكن، سه‌رگه‌ردانی هه‌میشه‌یی سه‌ر زه‌وین، ئه‌مانه جه‌ژن نازان چیه تاوه‌كوو به تێڕبون به خۆراك و جل پۆشین و ئارامی و شكۆداریه‌وه رۆژوو ده‌شكێنن ئه‌و شتانه به بێ منه‌ت و( سه‌ده‌قه ) په‌یدا ده‌كه‌ن.
ئا له‌و رۆژه‌دا ئه‌مانه خۆشی جه‌ژن و تامی شیرینی و خۆشیه‌كه‌ی ده‌چێژن.