شه‌ریف هه‌ژاری: له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، تا عاقیبه‌تی خامنه‌یی و ئه‌ردۆگان!
ههوڵەدهم پرسیاری هه‌ندێ به‌ڕێز و، هه‌ندێ هاوكێشه‌ی ڕۆژه‌ف، له‌م بابه‌ته‌دا (به كورتی) بخه‌مه‌ڕوو:
1- كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆمیسیۆنی (مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان). جێی چاوه‌ڕوانیی بووه لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به وردی له مێژووی سیاسیی ئه‌مریكا شاره‌زان!
ڕاسته ئه‌م ئۆرگانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له (2006) دروست بوو. به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تادا، (جۆرج ده‌بلیو بۆش) دژی به‌شداری ئه‌مریكا بوو له‌م دامه‌زراوه‌یه‌دا. بۆچی؟ چونكه ڕایگه‌یاند: (ئه‌م كۆمیسیۆنه كۆمه‌ڵه ئه‌ندامێكی تێدایه كه له لیستی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادان وه‌ك تێوه‌گلان به تاوانیی دژه مرۆڤایه‌تیی و دژ به مافه‌كانی مرۆڤ). مه‌به‌ستی بۆش له‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی، زیاتر ولاتانی (ڕوسیا و چین و… هتد) بوو.
له پاش هاتنه‌سه‌ركاری ئۆباما (كه من به -لاوازترین سه‌رۆكی ناو مێژووی زلهێزانی- ئه‌زانم)، زۆر زوو ئه‌مریكا وه‌ك ئه‌ندامێكی دیاری ئه‌م كۆمیسیۆنه خۆی نمایش كرد، كه‌چی له ئاست كشتوبڕهكانی ناو (كۆریای باكور، سوریا، خۆپیشاندانه‌كانی ڕوسیا، میانمار، یه‌مه‌ن و… هتد) بێ-كاریگه‌رترین دهمهزاراوه بوو. له‌كاتێكا به ئاشكرا (ئه‌سه‌د و ئێران و ڕوسیا تاوانی ته‌واو ترسناكیان له سوریا ئه‌نجام ده‌دا، كۆریای باكور و میانمار چ شتێك نه‌ما له ناوخۆدا به دژبه‌رانی خۆیانی نه‌كه‌ن؟).
به‌لام، دیسانه‌وه، بههاتنهوهسهر كاری باڵی (كۆماری: كه ترامپ مۆدێلێكی كۆنسیرڤاتیڤیشه) له ئه‌مریكادا، ترامپ به شتێكی بێ-به‌های ده‌زانی كه پاره له خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا بۆ هه‌ندێ كۆمیسیۆنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕوات، كه خودی تاوانكاره‌كان ئه‌ندامن تێیدا و بۆ ئه‌مریكا سودێكی ئه‌وتۆی نییه!
زیاتر له‌وه‌ش، هه‌رچه‌نده ئه‌م كۆمیسیۆنه له 2006 دا، تانه‌ی له ئه‌مریكا ئه‌دا به ئه‌نجامدانی تاوانی دژه مرۆڤایه‌تیی له عێراق و، له ئیسرائیلیشی ده‌دا له به‌رانبه‌ر كوشتاری فه‌له‌ستینیه‌كان دا! به‌ڵام ئه‌م كۆمیسیۆنه به‌رانبه‌ر تاوانكارییه‌كانی ڕوسیا و ئێران تائێستا هه‌ڵوێستێكی كاریگه‌ری ئه‌وتۆی نه‌بووه، له‌كاتێكا تاوانه‌كانی پاسداران و حیزبولا له سوریا، هاوتای تاوانه‌كانی داعشن!
كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌م كۆمیسیۆنه، چه‌ند ڕه‌هه‌ندێكی سیاسیی له پشته: هه‌م بۆ (گوشار)خستنه‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمیسیۆنهیه كه ڕۆڵی كرداریی زیاتر بگێڕن. هه‌م بۆ پاراستنی هه‌ڵپه‌كانی ئیسرائیل و به تیرۆریست ناساندنی كرده‌وه‌كانی فه‌له‌ستینیه‌كانه. هه‌میش بۆ (پرسیار) دروستكردنه له‌سه‌ر ئه‌م كۆمیسیۆنه له به‌رانبه‌ر تاوانه‌كانی (ڕوسیا و ئێران و ئه‌سه‌د له سوریا).
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش هه‌یه، سیاسه‌تی ئێستای كۆمارییه‌كان (كه خۆی له كابینه‌كه‌ی ترامپ دا ده‌بینێته‌وه و، مه‌رج نیه هه‌موو كۆمارییه‌كان وا بیربكه‌نه‌وه، به‌لام –به كرده‌وه- ترامپ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و جێ به‌جێی ده‌كات) بۆی هه‌یه بڕوای به پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ بۆ په‌نابه‌ران نه‌بێت، بۆیه له یه‌ك كاتتدا چه‌ند ئامانجێك له‌م كشانه‌وه‌یه‌ی دا ده‌پێكێت، ئیتر با ڕه‌هه‌نده ئابوریه‌كه‌شی بووه‌ستێت به‌وه‌ی گه‌ر ئه‌مریكا هاوكاری دارایی بۆ ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ڕاگرێت، له‌وه‌ش دا هه‌ر (پاره) بۆ خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه!
2- زۆر به‌ڕێزتان پرسیوتانه: ئایا ئوستاز: توركیای ئه‌ردۆگانی ئه‌ڕوخێت؟ ئه‌ردۆگان له‌م هه‌لبژاردنه‌دا چی لێ دێت!؟
وه‌ڵام: به‌ڕێزان تكام ئه‌وه‌یه پڕوپاگه‌نده‌ی (به‌ناو) قه‌له‌م به‌ده‌سته جاشه‌كان و جاشبێژهكانی ئیتلاعاتی ئێران له من مه‌پرسن!
دڵنیابن له‌وه‌ی: نه توركیای ئه‌ردۆگانی ئه‌ڕوخێت و، نه ئه‌ردۆگانیش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا شكست دێنێت. به‌س گه‌ر ئه‌ردۆگان كه‌مێك ورد كارتر بێت، به دوری نازانم كه: ڕه‌وته‌كه‌ی (نیوه)ی ته‌مه‌نی (عوسمانییه‌كان) حوكم بكات! به‌لام دلنیام له‌م هه‌لبژاردنه‌ش دا شكست ناهێنێت و، هه‌ر هه‌ژموونی (ده‌ره‌كی-سه‌ربازی)یشی زیاتر ده‌بێت.
ئێمه ده‌بێت به (لۆژیك) لێكدانه‌وه‌ی سیاسیی بكه‌ین، نه‌ك به (حه‌زی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان)، یاخود: بكه‌وینه ژێر كاریگه‌ریی پڕوپاگه‌نده‌ی (جاشبێژ و جاشبیرهكان)ی زۆنی سلێمانی ئیتلاعات و، (جاشبێژ و جاشكارهكان)ی زۆنی پارتیی!
ئه‌مه لێكدانه‌وه‌ی (چوار مانگ پێش ئێستامه)، خۆشتان ئه‌زانن سێ ساڵ پێش ئێستا چیم له باره‌ی (سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش)ه‌وه نووسی و، ئاماژه‌م به‌وه‌دا: ئیتلاعات ئه‌مری به‌سه‌ر (یه‌كێتیی و گۆڕان و كۆمه‌لی ئیسلامی) دا كردووه كه په‌كه‌كه بخه‌نه هه‌ڵه‌وه.
كورد وته‌نی: (لوغم به گیانله‌به‌ر دا بته‌قێنیته‌وه)، تهشبیهیش نه‌بێت، ڕێك وایان له (په‌كه‌كه و هه‌ده‌په) كرد و، ڕۆژ نه‌بوو، كادرێكی (هه‌ده‌په) به سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشیشه‌وه نه‌خه‌نه سه‌ر تیڤیهكانیان، كه‌چی كردیانه قوربانی به‌هه‌ڵه‌دابردنی فه‌رمانه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعات!
ئه‌مه لێكدانه‌وه‌كه‌ی چوار مانگ پیش ئێستامه و ئێستاش بابه‌ته‌كه‌م له سایتی (وتاری كورد) دا ماوه، فه‌رموون ئه‌مه چه‌ند دێڕێكیهتی ده‌قاوده‌ق:
(په‌كه‌كه كه خاوه‌ن هێزێكی پارتیزانی تۆكمه و ڕێكخستنێكی نێو ده‌وڵه‌تییه (له كوردستانه‌وه تا ئه‌وروپا). پرسیاره ستراتیژییه‌كه ئه‌وه‌یه: بۆچی په‌كه‌كه و ڕێكخستنه كاریگه‌ره‌كه‌ی، پاشه‌كشه ده‌كه‌ن! هۆكاره‌كه‌ی ڕونه، زۆرم نوسی: ھەڵەی ستراتیژییە کە پەکەکە خۆی به‌ستۆته‌وه بە (ئەجێندای ئێران و ئەسەد)ەوە لە ناوچەکەدا و، به ئایۆدۆلۆژیا سیاسه‌ت ده‌كه‌ن! بەڵام پەکەکە نەک لەسەری بەردەوام بوو، بگرە کاتێك چەند شوێنێکی خۆراوای کوردستانیشی کۆنترۆڵ کرد، زۆرزوو بیانووی دایە دەست ڕژێمی فاشیستی ئەردۆگان کە ھێرش بکاتەسەر خۆراوای کوردستان. (سیاسه‌ت پلانی لۆژیكی و واقیعیی بوونی پێویسته، نه‌ك خه‌یاڵ!). پەکەکە دەبوو زۆر بەڕونی بزانن، ئاشکراکردنی سیاسەتی پەکەکە لە خۆراوای کوردستان و ھاوسنور لەگەڵ باکوری داگیرکراو، سەد لە سەد لەلایەن ڕژێمی فاشیستی تورکیاوە ھێرشی دەکرێتەسەر و خۆراوای کوردستان خاپور ئەبێت. پەکەکە نە گوێیان گرت و نە گوێش له كه‌سی نه‌ته‌وه‌یی دڵسۆز دەگرن، چونکە حیزبێکی ئایدۆلۆژیستن! بەو مانایەی بە ئایدۆلۆژیا سیاسەت دەکەن، نەک لە سیاسەت دا حساب بۆ دیفاکتۆ و مومکینات بکەن! ڕه‌نگه هه‌ندێ خوێنه‌ر ئه‌و پرسیاره بكات: ئه‌ی بۆچی ئه‌ردۆگان به به‌رچاوی هه‌مو دونیاوه، حه‌ق به خۆی ده‌دات هێرش بكاته سه‌ر خۆراوای كوردستان؟ به‌ڕێزان، مه‌سه‌له‌ی هێرش و جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی كورد به فه‌رمانی ئه‌ردۆگان، مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاڵۆز نییه، تا هه‌ندێ له ئێمه‌ی كورد هه‌میشه ئه‌و پرسیاره بكه‌ن، چونكه ڕونه (فارس و تورك و عه‌ره‌ب) داگیركه‌ری كوردستان بوون و هه‌ن، به‌درێژایی مێژوو جینۆسایدیان كردووین، ئه‌مه‌ی ئێستا ئه‌ردۆگان ئه‌یكات هه‌ر درێژكراوه‌ی مێژووی سوڵتانه‌كانی عوسمانی و، ئه‌تاتورك و، عیسمه‌ت ئینینۆیه! ئه‌مه‌ی ئێستاكه ڕژێمی خامنه‌یی و فارس ئه‌یكه‌ن دژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، هه‌ر به‌رده‌وامیدانه به جینۆساید و پلانه‌كانیان له دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد، هه‌ر له شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی، تا شا عه‌باس، تا یه‌ك به یه‌كی شاكانی قاجار، تا ڕه‌زا و حه‌مه ڕه‌زا شای كوڕی، تا ده‌گات به خومه‌ینی و خامنه‌ی و ڕه‌فسه‌نجانی و قاسم سلێمانی! خوێنەران شاھیدن (ساڵانی ڕابردوو سێ وتارم وەڵامدانەوەی سێ بابەتی بەڕێز کاک مەریوانی وریا قانع بووە)، کە پێموابووە و پێشموایه: لە ڕوی ستراتیژییەوە ئەردۆگان و ھەژمونەکەی لە گەشەسەندن دایە. ئێستاش هه‌ر ھەڵسەنگاندنی سیاسیی و ستراتیژیم وایە، کە: من پێچەوانەی ئەو خوێندنەوە سیاسییانەم کە دەڵێن و دەنووسن: (ئێران بووەتە و دەشبێتە باڵادەستی ناو سوریا) و، (ئه‌ردۆگان له كۆتایی دایه!). جارێ ھەر لە بنەڕەت دا بڕوام بەو تێرمە نییه كه ئەوترێت: (ھیلالی شیعەی ئێران) دەرکەوتەیەکی ئێستا (ئەم ساڵانەی دوای)یه!
بگرە پێموایه: لە ھاتنەسەر کاری خومەینییەوە، سوریای (دیکتاتۆر حافیز ئەسەدی باوکی بەشار) ھەر پەیوەندییەکی توندوتۆڵ و بەتینی لەگەڵ ئێران و حیزبوڵا دا ھەبووە و، تەنانەت لە جەنگی عێراق و ئێرانیش دا، ھەر سوریا پشتیوانی لە ڕژێمی خومەینی-خامنەیی کردووە! ته‌نانه‌ت به‌پێی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كان: (هه‌ندێ جار خودی مام جه‌لال و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تری كورد كه له ڕژێمی ئێرانه‌وه نزیك بوون، به‌شداریان پێ كردوون له‌و پیلانانه‌ی كه جه‌نه‌راڵه‌كانی ڕژێمی ئێران و جه‌نه‌راڵه‌كانی ڕژێمی حافیز ئه‌سه‌د و فه‌رمانده‌كانی حیزبولای لوبنان، چه‌ند جارێك له سالانی هه‌شتاكان به‌مه‌به‌ستی سازكردنی كوده‌تا دژی سه‌دام حسێن، له تاران و دیمه‌شق به‌رنامه‌یان بۆ داڕشتووه!!). کەوابو ئەمەی ئێستا ڕوودەدات، ھاتنەئارا و ھەڵتۆقینی بەرەی دژە (ھیلالی شیعەی ئێران)ە، بەو مانایەی: ئەو یەکگرتووییەی كه (دەولەتێکی بەھێزی وەک سوریای جارانی حافیز ئه‌سه‌دی ھاوپەیوەندی ڕژێمی ئێران و حیزبوڵای لوبنان) هه‌یانبو و به‌هێزبوون، ئیدی بۆیان ناچێتەسەر. چونكه نە سوریا وەک سوریا بەھێزەکەی جاران ماوە و دەمێنێ، نە حیزبوڵا وەک حیزبوڵا بەھێزەکەی جاران ماوە و دەمێنێ و، نە ئێرانیش تەمەنی سیاسیی بە بەرییەوە ماوە و، دۆخی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی هانده‌ری ده‌بێ! مەسەلەکە ئەوەیە، کە خوێندنەوەی ستراتیژیم وایە: ئەگەری ھەیە یەکێک لە پلانەکانی ئەمریکا بۆ ناو خاکی سوریا ئەوەبێت کە لە ڕێی ئەردۆگانەوە گوزەرێکی تر دروست بکات لە سوریادا! لێرەدا ئەو پرسیارە دێتەکایەوە: ئایا ئەمریکا پشتیوانی لە پەیەدە ئەکات یاخود ئەردۆگان؟ بێ گومان ئەمریکا لە ڕاگەیاندن باسی ناکات، بەڵام سەد لە سەد پشتیوانی لە ئەردۆگان ئەکات! به‌مپێیه، جیاوازی تێفکرینی من (وەک شەریف ھەژاری) له‌وانی تر، ئەم دێڕەیە کە پێموایە: ئەردۆگان ھەم لە ڕوی ئابوری و، ھەم لە ڕوی ھەژمونی سیاسیش، لە ناوچەکەدا لە گەشەسەندن دایە. ڕژێمی ئێرانیش، بە پێچەوانەوەیه. بەو مانایەی: ڕژێمی ئێران ھەم لە ڕوی ئابوری و، ھەم ھەژمونی سیاسیی دەرەکی-ناوخۆیشی لە ھەڵوەرین و لاوازتربوون دایە. لێره‌شه‌وه‌یه، كه: پەکەکەش لە ڕوی ستراتیژییەوە لە پاشەکشێ دایە!)).
به‌ڕێزان، ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌قاوده‌قی به‌شێكی ئه‌و بابه‌ته‌ی (چوار مانگ پێش ئێستا)م بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی (فاریزهیهكیشی لاببه‌م)، چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیشم هه‌یه، له (تیشك تی ڤی و كه‌ی ئێن ئێن) كه له سالی (2014) هه‌مان خوێندنه‌وه‌ی ستراتیژیم ده‌كرد، به‌ڵام شوێنكه‌وته‌كانی پڕوپاگه‌نده‌كانی (به‌ناو) جاشبێژ و جاشنووسهكانی ئیتلاعاتی ئێران بڕوایان نه‌ده‌كرد!
سهدبارهشی ئه‌كه‌مه‌وه: ئه‌ردۆگان سه‌ركه‌وتنی ئابوری و سه‌ربازی تریش چنگ ده‌خات، ئه‌گه‌ر له بواره سیاسییه‌كه‌ش دا كه‌مێ وردكارتر بێ، بزاڤه‌كه‌ی دورمه‌وداتر باڵاده‌ستر ده‌بن!
3- له‌و بابه‌ته‌دا، سه‌باره‌ت به ئێران ده‌قاوده‌ق ئاوهام نووسی بوو: ((کاتی خۆی لە بابەتێکم دا له‌سه‌ر کوشتنی ڕەفسەنجانی، پێموابو و پێموایە: باڵەکەی تر کوشتیان و، سەرەتای لاسەنگی ھاوسەنگڕاگرتنی باڵ و ڕەوتەکانی ناو ڕژێمی ئێرانە و، ئەو لاسەنگیەش سەرەتای ڕوخانی ئێران دەبێ. ئێستاش هه‌ر پێموایە: نەمانی ڕەفسەنجانی وایکرد لە ناوخۆی ئێران دا ڕژێمی ئێران ھاوسەنگی باڵەكانی ترازاوتر لە دەست بدا و، ئەو لاسەنگیەش، ئەگەرێکی بەھێزی ھەیە بە نەمانی خامنەیی لە کۆنترۆڵکردن دەربچێت. چونکە سەلما: ھەم گوتاری ڕوخانی ئەم ڕژێمەی ئێران لە خۆپیشاندانە ڕاماڵێنەرەکانی ئەم دواییەی ناو ئێران لە ناوخۆدا ڕێژەکەی زۆر کاریگەر و ڕووەو گەشەسەندنە. ھەم بە تەواوی باڵەكانی ڕژێمی ئێران متمانەیان بە خودی یەکتریش لە دەست داوە. ھەم دۆخی ئابوری و بێ کاریی لەوپەڕی خراپیی دایە. ھەمیش ئەجێنداکانی ئێران لە دەوروبەردا ڕوبەڕوی دژایەتیی و بەربەستی كاریگه‌ر بونەتەوە و، زیاتر لەوانەش: لە ئاستی نێودەوڵەتیش دا ڕژێمی ئێران لە دۆخی ئەوپەڕی بێ متمانەیی دایە و، وه‌ك جاران كات به فیڕۆدانی بۆ ناچێته‌سه‌ر!)).
سه‌ره‌ڕای ئه‌و دێڕانه و بڕوابوونی تێفكرینه ستراتیژییه‌كانی پێشووم، كه: سه‌ره‌تا ئه‌جێندا ده‌ره‌كییه‌كانی ئێران ئه‌ڕوخێنن و، پاشتر به شه‌ڕی ناوخۆیی و ده‌ستێوه‌ردانی نیوده‌وڵه‌تیی، لافاوی خوێنی كه‌لاكی شوێنكه‌وته‌كانی ئه‌و ڕژێمه‌ی كه ئیلهامده‌ر و ڕێنیشانده‌ری زۆرینه‌ی ڕه‌وته تیرۆریستییه‌كانی جیهان بووه، ئه‌خرێته ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه، ڕووده‌دات.
ئه‌وا، له ئێستاش دا، زۆر ده‌ركه‌وته‌ی هاتوونه‌ته‌دی.
پڕوكاندنی حوسییه‌كان، بڕینه‌وه‌ی ده‌ستێكی ئه‌و رژێمه تیرۆریستییه‌یه. شه‌ڕی (حوده‌یده كه له‌سه‌ر به‌نده‌ری ده‌ریای سوره و ئێستا شه‌ڕه‌كه گه‌شتۆته فڕۆكه‌خانه‌ی حوده‌یده)، یه‌كێكه له گرنگترین خاڵه ستراتیژییه‌كانی كه‌نداو كه كلیلی ده‌رگای ئاوی جیهانییه. ئێستا هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی (به ژێر پێ خستنی تكای نێوده‌وڵه‌تی) شه‌ڕیان گه‌یاندۆته ئه‌وێ و چه‌ند ڕۆژێكه ئه‌یانه‌ویت ئه‌و شوێنگه ته‌واو ستراتیژییه كۆنترۆڵ بكه‌ن، گه‌ر بیگرن، ده‌سه‌ڵاتی حوسیه‌كانی ئێران، واتای: بای بای ده‌گه‌یه‌نێت! چونكه ڕاسته حوسییه‌كان ناوچه‌یان به‌ده‌سته‌وه ده‌مێنێت، به‌لام گرنگترین خاڵی جیۆپۆله‌تیكی-ستراتیژیی له ده‌ست ده‌ده‌ن!
له سوریا، سه‌ره‌رای خاپوربوونی ئابوری و زیانی گیانی ئێران، هێشتر نه‌ك نه‌توانراوه ڕه‌وشه‌كه ئارام بكرێته‌وه، بگره ڕۆژانه بووه‌ته گۆڕه‌پانی كشتوبڕی پاسداران و پڕوكاندنی حیزبوڵا. ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه: ئابوری (ئێرانی دروستكراوی ئاخونده كڵاوچیهكان-ئه‌سه‌د-حیزبلا-عێراقی سه‌ركاغه‌ز) بهرهگهی ئابوری ستراتیژی (سعودیه-توركیا-ئیمارات-میسر و ولاتانی سوننه‌ی عه‌ره‌بیی) ناگرێت. له ڕوی گیانیشهوه هه‌ر نه‌فه‌سی ئه‌وان درێژتر ده‌بێت، چونكه ئێران له ناوخۆدا ته‌پیوه!
ئیتر با ئه‌وه‌ش بووه‌ستێت: به پایته‌ختكردنی قودس له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، سه‌لماندی كه خامنه‌یی و ڕژێمی ئێران هیچ كرده‌وه‌یه‌كیان دژی ئیسرائیل نییه و، هێنده ترسنۆكی و شه‌رم دایگرتوون، كه ئێستا خامنه‌یی زۆر به كه‌می ده‌ڵێت: ئیسرائیل ده‌سڕینه‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌لماندنی ئه‌وپه‌ڕی بێ غیره‌تیی و زهلیلبوونیان و شكستی گوتار و كاركردێكی تریان ده‌گه‌یه‌نێت!
زیاتر له‌وانه‌ش، خامنه‌یی هه‌ڵه‌یه‌كی تریشی كرد له وتاری چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستای دا! كه لام سه‌یر بوو!
ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، دیكتاتۆره خۆ به زلزانهكان، كه كه‌وتنه گیانه‌ڵا و پاشه‌كشه، گوتارێك نییه بیدۆزنه‌وه كه خۆیانی پێ رزگاربكه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ری زۆره هه‌ڵه‌ی دیكه بكه‌ن!
خامنه‌ی به ئاشكرا ڕه‌خنه‌ی له (جمال عبدالناسری: سه‌رۆكی پێشووی میسر و، ناسراو: به سه‌رۆكی شۆڕشگێڕی ئوممه‌ی! عه‌ره‌ب گرت!)).
ئه‌مه واتای چی ده‌گه‌یه‌نێت!؟
واته له پشتییه‌وه، خامنه‌یی و كاربه‌ده‌ستانی ڕژێمی ئێران ترسیان له‌وه هه‌یه كه گوتاری ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی به‌ته‌واوی وه‌خته ده‌بێته كرده‌وه له دژی ڕژێمه‌كه‌یان. ڕوونه كه بووبه كرده‌وه، ئیدی ئه‌و كه‌مینه خۆسه‌پێنه‌ره چه‌وسێنه‌ره‌ی ڕژێمی ئێران ئه‌سته‌مه بهرهگهی ئابوری عه‌ره‌ب بگرن، به‌مه‌رجێك وه‌ك ئاماژه‌م پێ دا ((گوتاری ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی له دژی ئێران پێ بنێته قۆناغی: كرده‌وه وه!)). ئیدی با ئه‌وه‌ش بووه‌ستێت، به‌شێكی ناو ڕژێمی ئێرانی دروستكراو، نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن و له هه‌موو مافێك بێ-به‌شن، گه‌شه‌سه‌ندنی شهرهفمهندێتیی ناسیۆنالیزمی ئه‌مانه، به مانای دژایه‌تیی كۆڵۆنیالیزمی فارسی فاشیست مه‌زهه‌بیی-نه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌یه‌نێت له ئێرانی دروستكراودا.
سه‌یرتر له‌وه‌ش، بۆیه‌كه‌مجاره خامنه‌یی (دیموكراسی به سیستمێكی گونجاو بزانێت بۆ چاره‌سه‌ری پرسی ئیسرائیل-فه‌له‌ستین و، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه: له ئێستادا پره‌نسیپی دیموكراسی باشترین میتۆدی قبوڵكراوه له‌لایه‌ن هه‌موو جیهانه‌وه!)).
له‌م وتاره‌ی خامنه‌یی ده‌جال دا، زۆر به سانایی، (مرۆڤی سیاسیی) ئه‌و دركه ستراتیژییه‌ی لا دێته‌بوون، كه: ((له ترس دا، سازش له دوای سازش لای خامنه‌یی هاتۆته بوون!)).
وه‌ك تێفكرینی شه‌ریف هه‌ژاری پێموایه: ((هه‌ر دیكتاتۆرێك ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌نی گه‌شته سازش دوای سازش، عاقیبه‌تی ڕژێمه‌كه‌ی: مرداربوونه‌وه‌یه!)).
سیاسییه‌كان ده‌بێت به وردی د‌رك به‌وه بكه‌ن، كه: ئێستا بۆ خامنه‌یی سه‌رده‌می نۆشینی جامه ژه‌هره‌كه‌ی خومه‌ینی نییه، به‌لكو ئێستا هه‌م دونیا و هه‌م ناوخۆی ئێرانیش، لێی بێزاره!
له گوتاره تونده‌كانی (چل ساڵ)ی ڕژێمی ئێرانه‌وه به (سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل و، ناردنی گروپی-تیرۆریستیی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی ده‌وله‌تی ئێرانی دروستكراو)، بۆ وه‌رچه‌رخانی گوتاری –فریوده‌رانه‌ی- (چاره‌سه‌ری دیموكراسییانه بۆ پرسی ئسرائیل-فه‌له‌ستین)، كه ڕژێمی ئێران پێشتر سیستمی دیموكراسیی به پرۆسه‌ی ئیمپریالیزم و زایۆنیزم ده‌زانی، شكستێكی ته‌واو ڕادیكاڵییه له گوتار و كاركردی ئه‌م ڕژێمه تیرۆریستییه‌دا و، پاشكهشهیهكه كه به نۆشینی سه‌دان جامی ژه‌هر، له ڕوخاندن نایپارێزێت!
ئینگلیز وته‌نی: ((تازه كات به‌سه‌رچوو!)).
تێفكرینه ستراتیژییهكانم له ئه‌رزی واقیع دا ئه‌بینن! كه‌مێك نه‌فه‌س درێژ بن و ڕۆژنامه‌نووسانه بیرمه‌كه‌نه‌وه. خۆ ئێستا داڕوخانی به‌های دراوی ئێران ئه‌بینن، ئه‌وه یه‌كێك له خوێندنه‌وه ستراتیژییه‌كان بوو!