عوسمان عومەر: هونەرى گفتو گۆ – فن التفاوض. بەشى یەکەم.
ئایا کورد چ لە گفتوگۆکانى لەگەل رژێمە یەک لەدوایەکەکانى عیراق دوریوەتەوە تا لە ئیستادا بیدورێتەوە…!؟
هونەرى گفتوگۆ ئەو چالاکیەیە کە دوو لایەن یا زیاتر کۆدەکاتەوە بۆ دۆزینەوەى چارەسەر بۆ کیشەی نەتەوەیەک لەگەل نەتەوەیەکى تر یا چارەسەرى کێشەیەکى چەکدارى و سەربازى لەئەنجامى ناعەدالەتى کۆمەلایەتى, تاکرەوى لە دەسەلات و دان نەنان بەمافى نەتەوەیەک و زەبر و زەنگ بەکارهێنان لە نیوان شۆرشگیران لە وولاتێک لەگەل حکومەتى ناوەند دا…. گفتوگۆى نیوان دوو عەشرەت هەرگفتوگۆیە و نیوان دوو بنەمالەش لەسەرکێشەیەک هەر بەگفتوگۆ دادەنرێ بەڵام ئایا جیاوازى نییە لەنیوان هەموو جۆرە گفتوگۆکان بیگومان بەڵێ.
یەکێک لە پرنسیبەکانى کەسانى گفتوگۆکار ئەوەیە پێویستە سەرنجى خێراى هەبێ(سرعة البديهية) لەگەڵ ئەوەش پێویستە پشودرێژ و خۆراگر و چۆن موراوەغە بکات بێ ئەوەى درۆ بکات وابکات بەرامبەرەکانى هەمان شتى لەگەل نەکەن. زانستى گفتوگۆ لەسەر دوو بنچینە دروست دەبێ:
یەکیان/ زەرورەت
دووەم/ حەتمى
گەر لایەنى دووەم وەرگرین کەحەتمیەتە ئەوا بۆمان دەردەکەوێ رێگەچارەیەکە لەنیوان لایەنەکان بۆ چارەسەرى کێشەیەک بەلام هەردوو لایەنى کفتوگۆکار دەسەلات و هێزو توانا یان هەیە کە ناتوانرێ ئیرادەى خۆى بەسەر لایەنەکەى تردا بسەپێنێ.
گەر سەیرى گفتوگۆى ی ن ک بکەین لە سالى 1983- 1984 هەم زەرورەت بوو هەم حەتمى بوو بە ميانگیرى شەهید دکتۆر عبدالرحمن قاسملو…. حەتمى بوو چونکە رژێمى بەعس دەیزانى ی ن ک هیچ پەیوەندیەکى لەگەل کۆمارى ئیسلامى نیەو لەشەردایە بە پشتیوانى کردنى لە حدکا لە شەرەکانى کونە مشکێ و ئەڵوەتان و ئەوەشى دەزانى کە هێزەکانى ی ن ک لەپشتەوە خەنجەرى ژەهراوى لەسوپاى عیراق نادەن هەرکاتێ پیویستى کردبێ بۆ نەکەوتنە نیوان دوو بەرداشەکە لەناوچەکانى ژێر کۆنترۆلى خوى کشاوەتەوە ئەمەش لەلایەن سەرکردەوفەرماندە سەربازیەکانى ئەوکاتى عیراق بە پرنسیبێکى نیشتیمانى لەقەڵەم دەدرا ولەلایەکى تریش گەر بەدرۆش بووبێ بەعس دەیویست تارادەیەک هەولى چارەسەرى کێشەى کورد لەعیراق بدات گەر وولاتانى ئیقلیمى دەستى تێوەرنەدەن چونکە کاریگەرى دەبوو بەسەر کوردانى وولاتانى خۆیان ئەوانیش راست دەبونەوە …. گفتوگۆى سالى 1983 – 1984 بۆ بەعس گرنگ بوو چونکە نەیدەتوانى لە دوولاوە شەر بکات یەکیان لەگەل دەولەتێکى بەهیزى ناوچەکە بوو ئەوی تر بەرەى ناوخۆ گرنگ بوو بۆى کەئارام بێ لەگەل ئەوەش هەولى کڕین یا تیرۆرکردنى هەندێ سەرکردەو فەرماندەکان بدات کە بەداخەوە ئەوەى دووەمى زیاتر پێ کرا توانى چەندین پێشمەرگەى قارەمان و فەرماندەى وەک مامە ریشەو سەیید کەریم بەپلان شەهید بکات …. من پێم وابوو ئەوەش یەکیک بوو لە تاکتیکەکانى بەعس بۆئەوەى وا لە پێشمەرگە بکات کە متمانە بە سەرکردایەتى خۆى لەدەست بدات و بلێن کە ئێمە لەگفتو گۆداین چۆن دەگیرێین و مەشغول کردنى سەرکردایەتى ی ن ک بەهەندێ شتى لاوەکى و کێشە بۆ نانەوەى خۆ راستە هەندێکى خەتاى پێشمەرگەى تێدا هەبوو بەڵام هەموى نا.
بەهەرحاڵ ئەوەشێوەیەک بوو لەگفتۆ گۆ لەکاتى شۆرش دا دوو هۆکار کاریگەرى لەسەر هەبوو کە سەرى نەگرت یەکیان لایەنى هێزە ناوخۆییەکوردیەکان بوو کە بەشدار نەبون هەرچەندە بەپێى زانیاریم نامە و نوینەر نێردایە لاى هەندێ لایەن بۆ بەشداربون بەلام لەژێر کاریگەرى لایەنیک و ئێرانیش کە نەیدەویست ئەو گفتوگۆیە سەر بگرێ و سوود لەتوانا وهێزو ناوچەکانى ژێر دەسەلاتى ی ن ک وەرگرێ بۆ لەناوبردنى دوژمنى هەردوولا و سەرکەوتن بەسەر بەعس لەو جەنگە و کۆتایی پێ هێنانى حوکمرانیەکەى هەرچەندە یاسا نێودەولەتیەکان رێگایان نەدەدا کە ئێران عیراق داگیر بکات بەڵام بە شێوازى پشتیوانى کردنى شیعەکان دەسەلاتى عیراق بخاتە ژێر رکێفى خۆیەوەو چون ئیستا لەبەرچاومانەو دەبینین.
دووەمیان/ وەک لەپیشەوە ئاماژەم پێداوە لایەنى دەرەکى کەتورکیا بوو فشارى دەخستە سەرعیراق و نەهێلانى گەیشتن بەرێککەوتن لەگەل ی ن ک. نمونەیەکى ترى گفتوگۆى کورد سالى 1970 بوو کە بەیاننامەى 11ى ئادارى میژویی لێکەوتەوە ماوەى 4 ساڵ ئارامى دیسان بۆ مەبەستى شاى ئەو سەردەم کە نەیدەویست ئەنجام بدرێ شەر دروست بۆوەو ئەمجارەیان بە پلان وکۆمەکى نێودەلەتى ئاشبەتال بە شۆرشێکى چەند سەد هەزار کەسى کراو کورد گەیشتەوە خالى سفرو سەر لەنوێ شۆرش کردنەوە ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ نەشارەزایی کەم وئەزمونى سیاسەتمەدارانى کورد لەهونەرى گفتوگۆ وخولانەوە لەتەوەرێک و نەتوانینى ئیسپاتکردنى مافى چارە خۆنوسین و دەرنەچون لە ویستە ئیقلیمەیەکان بۆ بەرژەوەندى خۆیان با بگەرێنەوە سەر گفتوگۆى ساڵى 1991 لەوکاتەدا رژێمى بەعسى لەناوچوو زۆر لەتواناکانى لەدەست دا بوو بەهۆى شەرى کەنداو و جەنگى گەردەلولى بیابانەوە سەرکردایەتى کورد بەوپەرى بەهێزیەوە کە زۆربەى شارەکان و جومگەکانى دەسەلاتى بەدەست بوو سەرەراى پشتیوانى نێو دەولەتى کەچى بەعس زۆر لەوان بەهێزتر دەستى دایە گفتوگۆ و توانى لایەنێک داببرێ لە زۆرینە و بیخاتە ژێر کاریگەرى خۆیەوەو ژێر بەژێر پەیوەندى دروست بکەن وهاوکارى یەکتر بن تا کار گەیشتە ئەوەى کە 31ى ئاب دروست بوو دژى زۆرینەى لایەنە سیاسیەکان ئەولایەنە بەسەرکەوتنى خۆى دەزانى بەلام ئەوە گەورەترین خیانەتى نیشتیمانى ونەتەوەیی بوو کە نەدەبوایە سەرکردایەتى سیاسى بەرەى کوردستانى ئەوکات رێگە بدات تاک لایەنیک بەنوینەرایەتى هەموان گفتوگۆ بەردەوام کات. لێرەشەوە دەگەینە ئەوەى کە گفتوگۆ تواناى کاریگەرى کردنە سەر لایەنى بەرامبەرى هەیە و وەک ئەو هاوکێشەیە وایە کە دەیخەمە بەر دیدى خوێنەرانى بەرێز:
بەهێزى گفتوگۆ = هێزى ماددى × قورسايي واقيعى × تواناى گفتوگۆ و ئاستى زمانەوانى و تێگەیشتن و خوێندنەوەى بیروبۆچون و رستەکانى بەرامبەر.
لەکۆتا خستنە ڕووى ئەو چەند دێرەى سەرەوە دەگەینە ئەوەى بەتەنها ڕیگە بەتاک لایەنێک نەدرێ گفتوگۆ بکات بەلکو نوینەرى هەموو هێزو لایەنەکان پێکەوە بچنە ناو گفتوگۆ هەرچى ئەنجامێــــــک بەدەست هێنرا بەچاک و خراپەوە هەموو لایەنەکان لەئەستۆى بگرن و نەکەونە یەکتر تاوانبارکردن کە بۆ بەرژەوەندى حیزبایەتى چاوپۆشى وتەنازول بۆ هەندێ شت بکرێ و بەرژەوەندى گشتى گەل بخرێتە پێش هەموو شتێ.