شه‌ریف هه‌ژاری: نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ دارشتنی ستراتیژێكی تایبه‌ت له پێناو: یه‌كێتیی (كورد و لوڕ) دا!
به‌ڕێزان، ئه‌م بابه‌ته، تێفكرینی (شەریف ھەژاری)یه، به‌و هیوایه‌ی هێنانه‌كایه‌ی (ستراتیژێكی تایبه‌ت)ی بۆ ئاوێتهكردنهوهی: (کورد و لوڕ) ی، لێ بێته‌كایه‌وه!
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م باسه، چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێكی خێرایه به ئامانجی پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژیی خراوه‌ته‌ڕوو كه چه‌ندان توێژه‌ر و نوخبه‌ی سیاسیی بینووسن و، له حیزبێكی سیاسیی دا كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه ئه‌كرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌خێرایی نووسیوومه، هه‌موو گوزه‌رێكی له هێنانه‌كایه‌ی (یه‌كێتیی كورد و لوڕ) نه‌پێكابێت. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه، نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی ڕێچكهشكێن و به‌رهه‌مهێنه‌ره. له فۆرمه گشتییه‌كه‌شی دا، به مه‌به‌ستی داڕشتنی ستراتیژێك بۆ ئاوێته‌بوونه‌وه‌ی: (كورد و لوڕ)، سودبه‌خش بێت و، ببێته سه‌ره‌تای ئه‌و ڕێگایه‌ی كه له (ستراتیژێكی تۆكمه)دا، كاری له‌سه‌ر بكرێت!
سه‌ره‌تا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌م، ئێستا ساتی ئه‌وه نییه كه تاكه‌كانی كورد هه‌ر بڵێن: (وه‌ڵا لوڕه‌كان: كوردن!)، چونكه واقیع ئه‌وه‌یه، كه: داگیركه‌ر توانیویه‌تی درز بخاته نێوان (كورد و لوڕ)ه‌وه و، به وتنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی: (وه‌لا لوڕه‌كان كوردن)، ناتوانین لوڕه‌كان بگێڕینه‌وه سه‌ر كوردستان.
به‌ڵكو به ستراتیژێكی حه‌كیمانه ئه‌كرێ بتوانرێ كورد و لوڕ ئاوێته بكرێنه‌وه. ئه‌ویش به ستراتیژیی: یەکێتیی نەتەوەیی دانیشتووانه ڕەسەنه‌كانی زاگرۆس-نشین! ئیدی ناوه‌كه‌ی هه‌رچۆنێك بێت گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه: ستراتیژێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و یه‌كێتییه دابنرێ و، كاری له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌گینا ده‌یان به‌ڵگه و نه‌خشه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ییم لایه كه ده‌یسه‌لمێنن: لوڕه‌كان كوردی ڕه‌سه‌نن و، هه‌میشه بهختیارییهكانیش له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا به (كورده به‌ختیارییه‌كان) ناوبراون.
به‌لام مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه: ئێستا له ئه‌رزی واقیع دا، هه‌ندێ له برا لوڕه كورده‌كانمان فریو دراون، یاخود: داگیركا‌ر به (سۆزی مه‌زهه‌بی) و پیلانی تره‌وه، هه‌ندێكیانی وا لێ كردووه، ده‌ڵێن: ئێمه و كورد جیاین.
بۆیه ئێمه‌ی كورد ده‌بێت واقیعیی بین و، به ستراتیژێكی عه‌قڵانی كاربكه‌ین كه تێیدا چه‌ندان (بژارده و ئه‌گه‌ر) له خۆ بگرێت، تا ئاوێته‌یان ده‌كه‌ینه‌وه! ده‌بێت له‌و ستراتیژه‌دا له‌سه‌ر (سه‌خترین بژارده!)ش كاربكه‌ین و، سڵی لێ نه‌كه‌ینه‌وه.
له‌م تێفكرینهم دا، ئه‌م سێ تایبه‌تمه‌ندیی و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه، سه‌باره‌ت به (یه‌كێتیی كورد-لوڕ) ده‌خه‌مه‌ڕوو، ئینجا باسه‌كه شی ده‌كه‌مه‌وه:
ئهلف:- ستراتیژی قووڵ، یاخود ئه‌توانم بڵێم: جیۆ-ستراتیژی هه‌میشه‌یی بێ-هاوتای لوڕستان.
خاكی لوڕستان، هه‌رچه‌نده بچووكه، به‌لام خاوه‌ن گرنگترین جیۆپۆلهتیكه. به جۆرێ گه‌ر بزاڤی ڕزگاریخوازیان هه‌بێ، زۆر ئاسان ئه‌توانن بشبنه ده‌وڵه‌ت.
چونكه جیۆپۆله‌تیكیان به‌جۆرێكه، كه حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه: گه‌ر (خۆرهه‌لات و باشوری كوردستانی)ش یه‌كبخرێت، هێنده‌ی لوڕستان جیۆپۆله‌تیكی گرنگ نیه!
گه‌ر خاكی لوڕستان جولانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی به‌هێزی تێدابێت، به ئاسانیی ناتوانرێت له‌لایه‌ن داگیركه‌ری فارسه‌وه گه‌مارۆ بدرێت. چونكه له‌سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌به و، گرنگترین پێگه‌ی ستراتیژییه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی به جیهان.
زیاتر له‌وه‌ش: (خاوه‌نی نه‌وت و گازی سروشتی و، خاوه‌نی ئاوی سروشتی)یه، ئه‌م دوو پێكهاته‌یه له خاكێكی (شه‌ش ملیۆن كه‌سی وه‌ك لوڕستان) كه له‌سه‌ر ڕێڕه‌وێكی ئاوی- جیهانیی وه‌ك كه‌ندوای عه‌ره‌بییه، بێ-ئه‌ندازه جیۆپۆلهتیكهكهی گرنگه. بۆیه له ڕوی هه‌ڵكه‌وته و جیۆ-ستراتیژه‌وه خاكی لوڕستان گرنگترین خاكه‌و، زۆر ستراتیژیتره له‌چاو خاكی كوردستان. ئیدی با باسی به‌رهه‌مه‌كانی كێڵگه و جوتیار و ئاژه‌ڵداری تێیدا، بووه‌ستێت!
با: ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كانی به‌رده‌م ستراتیژیی (یه‌كێتیی كورد و لوڕ).
ڕاسته كورد و لوڕ یه‌ك بنه‌چه‌ن.
ڕاسته كورد و لوڕ ته‌نیا ڕه‌گه‌زی دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی دوندهكانی زاگرۆسن له (ده‌وله‌تی دروستكراوی ئێستای ئێران)دا.
ڕاسته كورد و لوڕ، به‌ئێستاشه‌وه په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیی و داب و نه‌ریت و كلاسیكبوونیان وه‌ك یه‌كه. به‌ڵام له چه‌ند (پیلانێكی بۆ سازكراو)دا، داگیركه‌ری فاشیستیی فارس توانیویه‌تی درز بخاته نێوانیانه‌وه.
1- گرنگترین درزی نێوان كورد و لوڕ، شێوازی قسه‌كردنی ئێستا لوڕه براكانمانه. داگیركه‌ری فاشیستی فارسی كۆچه‌ری ئاریایی، وه‌ك چۆن: مێژووی كوردیان ساخته كردووه و، خاكه‌كه‌شیان تالان كردووه‌و، ئابوریهكهیهكهشیان ههڵلوشیووه، له‌وانه‌ش ترسناكتر، فارسی فاشیست هه‌ستاون زمانی ئاڤێستای كوردیشیان بۆ خۆیان دزیووه.
لوڕه‌كان كه بنه‌چه‌ی ته‌واو ڕهسهنزادهی كوردن، شێوه‌زاری ئاخاوتنیان نزیكه له ئا‌ڤێستا كۆنه‌كه‌ی كوردان. به‌مه‌ش ئێستا شێوه‌زاریان له زمانی فارسه فاشیسته‌كانه‌وه نزیك بووه‌ته‌وه، كه فارسه‌كان ئه‌و زمانه‌یان له كورد دزیووه. (ئه‌مه له ڕوی زانستی مێژووی وێژه‌وه وایه، به‌شێكی وشه‌ی زمانی فارسه‌كانی ئێستا، هی زمانی ئاڤێستای كۆنی كورده).
2- لایه‌نێكی تری درزی نێوان (كورد و لوڕ): مه‌زهه‌به. ئه‌یڵێمه‌وه ڕاسته لوڕه‌كان بنه‌چه‌ی ڕه‌سه‌نی كوردبوونن، به‌ڵام فارسی فاشیست هاتووه چی كردووه؟ له سه‌رده‌می شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی جه‌لاد به‌م لاوه، هه‌ستا به‌شێكی كوردانی به زه‌بری هێز به شیعه كرد. لورهكان بوونه سوتماكی ئه‌و به‌زۆر به شیعهكردنه.
فارسی فاشیستی ڕه‌گه‌ز ئاریایی، له پاش شا ئیسماعیله‌وه تا ئێستا، به به‌رده‌وامیی هه‌وڵی ڕاكێشانی لوڕه كورده‌كان ده‌دات به‌لای خۆیدا به هۆی شیعه‌گه‌راییه‌وه. ئه‌ویش به‌تایبه‌ت له‌و ساتانه‌ی كه له ئێرانی دروستكراودا (ده‌وله‌تێكی شیعهسهپێن) له‌سه‌ر كار بێت.
به‌مه‌ش به ئاسانیی ده‌یانه‌وێت به‌هۆی سۆزی شیعه‌گه‌راییه‌وه، لوڕهكانی برامان له كوردبوونیان داببڕن، یاخود هیچ نه‌بێت، ئه‌وه بخه‌نه سه‌ر زمانیان كه لوڕه براكانمان: نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیان!
جیم: ئه‌و ڕێگایانه‌ی وا ده‌كه‌ن كه لینكی ئاوێته‌بوونه‌وه له‌گه‌ڵیان بدۆزینه‌وه و، (كۆڵنه‌ده‌رانه) كاری له‌سه‌ر بكه‌ین!
1- مێژوو: ئێمه‌ی كورد و برا لوڕهكانمان، یه‌ك مێژووی هاوبه‌شمان هه‌یه، هه‌ردوولامان ته‌نیا دانیشتوانی ڕهسهنزادهی زاگرۆس-نشینین. هه‌روه‌ها، له بوونمانه‌وه تا ئێستا، هه‌موو زه‌مه‌نه‌كان، هاومێژووی برایه‌تیی بووین، گرنگه له ڕووداو و خاسیه‌ته‌كانی ئه‌م مێژووی هاوبه‌شه وردبینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ڕێیه‌وه لینكێكی به‌هێز بدۆزینه‌وه كه بتوانین، ئاوێته ببینه‌وه.
2- ره‌گه‌ز: ئێمه‌ی كورد و برا لوڕهكانمان، یه‌ك ڕه‌گه‌زین، له یه‌ك ناوچه‌ش هاتووینهتهبوون كه دوندهكانی زاگرۆسه. ئه‌م هاوڕهگهزییه یه‌كسانه به هاوخوێنیی. ئه‌و هاوخوێنییهش گه‌ر كاری له‌سه‌ر بكرێت، ده‌بێته هاوڕۆحی و هاوهه‌ستی!
لاوازی بزافی ناسیۆنالیستیی كورد و پشتگوێ خستنی برا لوڕهكانیی و نه‌بوونی ستراتیژێكی تۆكمه‌ی بزافی ناسیۆنالیستی-شوانكاره‌ی كورد له پێناو (یه‌كانگیربوونه‌وه‌ی كورد و لوڕ)دا، وایكردووه: ئه‌م هاوڕه‌گه‌زی و هاوخوێنییه پشتگوێ بخریت.
خۆ گه‌ر كورد بزافێكی ناسیۆنالیستیی تۆكمه‌ی خاوه‌ن ستراتیژی هه‌بێت، ئه‌و هاوڕه‌گه‌زی و هاوخوێنییه له‌گه‌ڵ برا لوڕهكانمان ده‌بێته (هاوڕۆحیی و هاوهه‌ستیی).
3- جوگرافیا: ئێمه‌ی كورد و برا لوڕهكانمان له جوگرافیایه‌كی پێوهكهوه گرێدراوداین. له هه‌ندێ ناوچه و شاری وه‌ك (ئیلام) دا، به ته‌واوی تێكه‌ڵاوین. به جۆرێك به ئێستاشه‌وه هه‌ندێ له برا لوڕهكانمان شانازی به كوردبوونیانه‌وه ده‌كه‌ن. ئه‌م جوگرافیای هاوبه‌شه، زه‌مینه و لینكێكی گرنگه، كه یه‌كبوون و یه‌كێتییه‌كی سیاسیی له نێوانمان دا بێنێته كایه‌وه، گه‌ر حه‌كیمانه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین.
4- یارسانه‌كان: به‌شێكی بچوكی برا لوڕهكانیشمان، له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی یارسانن (كاكه‌ی)، ئه‌مه‌ش ده‌رچه‌یه‌كی گرنگه كه له ڕێی یارسانانی كوردستان زه‌مینه‌وه، ئیش له‌سه‌ر په‌یوه‌ستبوونه‌وه له‌گه‌ڵ برا لوڕه یارسانهكانمان بكرێت.
5- كلتور و خووی كۆمه‌ڵایه‌تیی: كلتور و نه‌ریتیی كۆمه‌لایه‌تیی كلاسیكی كورد-لوڕ له زۆربه‌ی بۆنهكانمان دا نزیكین و یه‌كسانین، ئه‌مه‌ش لینكێكی تری ئاسانه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ئاوێته ببینه‌وه. هه‌رچه‌نده له‌م سالانه‌ی دواییدا، فارسه‌كان ده‌یانه‌وێت له ڕوی كلتوریشه‌وه ئاوێته‌ی لوڕه‌كان ببن، چونكه بزافی نه‌ته‌وه‌ی كورد له خۆرهه‌لات، هیچ پرۆژه‌یه‌كی له‌م بواره‌دا نه‌بووه، بۆیه فارسه‌كان به سانایی ده‌یقۆزنه‌وه.
6- خستنه‌گه‌ڕی هه‌ندێ له ڕه‌گه‌زه‌كانی كورد بۆ یهكانگیركردنهوهی هاوڕه‌گه‌زیی و برایه‌تیی (كورد و لوڕ)، ئه‌ویش له ڕێی: برا له‌كه كورده‌كانمان كه به‌شێكیان په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵیان له‌گه‌ل لوڕه‌كان دا هه‌یه. هه‌روه‌ها عه‌شیره‌ته‌كانی شوانكاره و زه‌نگنه و هه‌مه‌وه‌ند هه‌موویان ڕه‌گه‌ز و تیره‌یان له ناو برا لوڕهكانمان هه‌یه، ده‌توانرێت له ڕوی ئه‌م ڕهگهزانهشهوه كار له‌سه‌ر ئاوێته‌بوونه‌وه‌ی (كورد و لوڕ) بكرێت.
7- هه‌ره گرنگترینیان داڕشتنێكی (ستراتیژێكی تۆكمه‌ی سیاسی)یه كه ئه‌و ئاوێته‌بوونه‌ی نێوان (كورد و لوڕ)، بهێنێته‌وه كایه.
ده‌بێت بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كورد، زۆر به نه‌فه‌س درێژانه و به وردی، كار له‌سه‌ر ستراتیژێك بكات بۆ ئاوێته‌بوونه‌وه‌ی (كورد و لوڕ).
(گەر منداڵ تف بکاته دایک، دایک ھەر دەبێت سۆزی بۆی زیاتر بێ)، دایك ده‌بێت به جۆرێ ڕه‌فتار بكات، كه: ئەو تفە توندە، بكاته خۆشەویستیەکی تۆكمه و هه‌تا هه‌تایی!، ئه‌وه‌ش پەیوەستە بە چۆنیەتیی مامەڵه‌ی دایكه‌كه‌وه، تا: ئه‌و خۆشه‌ویستییه دێنێته كایه‌وه.
گرنگترین فاكت كه له ئاوێته‌بوونه‌وه‌ی (كورد و لوڕ)، یان: (یه‌كێتیی نێوان كورد و لوڕ)، یاخود: یەکێتیی نێوان زاگرۆس-نشینان كه (كورد و لوڕ)ن، لێی دێته كایه‌وه، ئه‌وه‌یه: ڕێژه‌ی جەماوەرمان زیاد دەکات لە بەرانبەر داگیرکەر دا.
بۆچی باشوری کوردستان ئەستەم بوەەو ئەستەمە بە تەواوی داگیر بکرێت، یاخود: بۆچی باشوری كوردستان داگیریش بكرێت هه‌میشه نا ئارام ده‌بێت؟ چونکە ڕێژه‌ی جەماوەریی كورد لە چاو عێراقی سەرکاغەز دا، لە سەدا بیست بووە و، ئێستاش بەھۆی نەزانینی سیاسی یەکێتیی-پارتیی بەتایبەت لە بەرانبەر جهزبكردنهوهی برا کوردە فەیلیەکانمان دا، ئه‌وا ڕێژه‌ی كورد به لە سەدا حەڤدە، له قه‌ڵه‌م دراوه. به‌و له سه‌دا حهڤدهیهشهوه، هێشتا هه‌ر له‌ڕوی جیۆپۆله‌تیكه‌وه، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كورد له‌چاو ڕێژه‌ی گشتیی دانیشتوانی (عێراقی سه‌ركاغه‌ز)دا، قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌یه و، به سانایی کۆنترۆل ناکرێ.
كه‌وابو، گەر لوڕە کوردەکان بھێنرێنە ناو یەکێتیی نەتەوەیی ڕەسەنزادەکانی زاگرۆس-نشین، ڕێژەی کورد و لوڕ لە دەوڵەتی ئێرانی دروستکراودا دەبێتە لە ٪18 بۆ ٪20، بەمەش بە پێی (جیۆپۆلەتیک) و پرەنسیپی (ململانێ) ئەستەم دەبێ لەلایەن داگیرکەرانەوە کۆنترۆڵ بکرێ.
ئەو یەکگرتوویە ژیانییە. چونكه گه‌ر یه‌كێتییه‌كی وا له نێوان (كورد و لوڕ) بێته كایه‌وه، به ئاسانترین شێوه ئه‌توانن ده‌وڵه‌ت ڕاگه‌یه‌نن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، خاكه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئاوه! چ ڕێڕه‌وێكی ئاویش؟ كه‌نداوی عه‌ره‌ب كه ده‌رگایه‌كی ئاویی-جیهانییه!
كه‌وابو، یه‌كێتیی نێوان كورد و لوڕ، واده‌كات: هه‌م له ڕوی ڕێژه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه ئیتر فارسه‌كان پێیان ناوێرێت، به‌تایبه‌ت خاكه‌كه‌یان له ڕوی تۆپۆگرافیاوه سه‌خته و، هه‌م له ڕوی جیۆپۆلهتیكیشهوه گه‌مارۆ نادرێت چونكه له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ئاوی-جیهانییه.
ته‌نانه‌ت گه‌ر سبه‌ینێ (باشور و خۆرهه‌لاتی كوردستان) یه‌كیش بگرن و ده‌وله‌تیش ڕاگه‌یه‌نن، هه‌ر له ڕوی جیۆپۆله‌تیكه‌وه سودێكی زۆر گه‌وره‌ی نییه، بۆچی؟
چونكه خاكێكی داخراوه. هه‌ركاتێك تورك و فارس بیانه‌وێت ئه‌توانن گه‌مارۆی بده‌ن و، گه‌ر یه‌ك به‌رمیل (بۆشكه) نه‌وت له بازاڕی جیهان (سه‌د دۆلار) بێ، ته‌نانه‌ت كورد ناچاره له ساتی گه‌مارۆدا به (ده دۆلار)یش به تورك و فارسی بفرۆشێت.
به‌لام خاكی لوڕستان وا نییه. هیچ كاتێك به پیلانی داگیركه‌ر ناتوانرێت گه‌مارۆ بدرێت، چونكه له‌سه‌ر ده‌رگای ئازادی ئاوی-جیهانییه! بێ گومان گه‌ر بزافێكی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌یی تێدابێت.
گه‌ر كوردستان له‌گه‌ڵ لوڕستان یه‌كبگرێت، ئه‌وا جیۆپۆله‌تیكی فارس خاپور ده‌بێت، بۆچی؟
چونكه پنتهكهی تری ده‌وله‌تی ئێرانی دروستكراو كه كه‌وتۆته سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌ب ئه‌ویش هی عه‌ره‌به‌كانی (ئه‌هوازه)، ئیدی زۆر به سانایی ئێران ههڵهوهشێتهوهو، هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆپۆله‌تیكی ناوچه فارس- نشینه‌كان: ته‌واو لاواز و گه‌مارۆدراو ده‌بن!
دەبێت بزافی ڕزگاریخوازیی کورد له خۆرهه‌لات: لیژنه‌یه‌ك پێك بهێنێت كه تایبه‌ت بێت به (یه‌كێتیی نێوان كورد و لوڕ) و بە ئاشکرا ھەموو مافێک بە لوڕ بدات، هه‌ر له مافی فیدرالی سیاسیی ناوچه‌كانیان و ئابوری، تا ده‌گات به مافی ئازادیی و سەربەخۆیی ئاینی و مەزھەبییان!
ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی، بتوانرێ بە نەفەسی درێژەوە، کار لەسەر ئه‌و ستراتیژی ئاوێته‌بوونه‌وه بکرێ.
ئیدی پاش دەیان ساڵ، برا لوڕهكانمان خۆیان ئاوێتهدهبنهوه لە ناو کورددا! چونکە یەک خوێن و یەک کلتور و یەک ڕەگەزین.
تەنیا کەمێک زمانەکەیان گۆڕاوە، ئەویش سکەی خۆی وەردەگرێتەوە!
هه‌روه‌ها، مادەم سنوری لوڕ له عەرەبەکانەوە نزیکه،ئه‌وا بۆ کورد زۆر به قازانجە.
چونکە عەرەبیش دژی فارسە و، ئەو یه‌كێتیی و یەکگرتوویهی کورد و لوڕی، زۆر پێ خۆشە و، به هه‌مان شێوه‌ش به قازانجی عه‌ره‌به‌كانی ئێرانیشه.
هه‌ر ئه‌مه‌شه وا ده‌كات كه كورد ده‌توانێت لینك له‌گه‌ل بزافی ڕزگاریخوازی عه‌ره‌به‌كانی ئێران دروست بكات، كه عه‌ره‌به‌كانیش هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی هه‌میشه‌یی له نێوان (كورد و لوڕ) بێته‌كایه‌وه.
ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بزافی ڕزگاریخوازی كوردی خۆرهه‌لات كه به‌تایبه‌ت بۆ یه‌كێتیی نێوان (كورد و لوڕ) ده‌بێت دروست بكرێ و خاوه‌ن ستراتیژێكی تۆكمه‌ی ئاوێتهكردنهوهی (كورد و لوڕ) بن، ده‌بێت له هه‌موو دهلاقهیهكهوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ناوداره‌كانی لوڕ دا بهێننه‌كایه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ل ئه‌و لوڕانه‌ی كه داوای مافی لور ئه‌كه‌ن وه‌ك (نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیا).
ئه‌و لیژنه‌یه ده‌توانن ناودارانی لوڕ بهێننه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه له ئێستاوه پێكه‌وه (كورد و لوڕ) ئەتوانن تێ بكۆشن بۆ ئه‌وه‌ی له دوای ڕوخانی ئه‌م ڕژێمه، داوای: فیدرالیەک لە ئێران‌دا بکه‌ن، بەناوی: (فیدرالیه‌تی هه‌رێمی كوردستان). به‌لام هه‌موو مافێكی لوڕی تیدابێت به مافی فیدرالی پارێزگاییشهوه بۆ لوڕه‌كان.
خۆ ئه‌گه‌ر لوڕه‌كان قبوڵیشیان نه‌كرد، لیژنه‌كه ئه‌توانن ناودارانی لوڕ بهێننه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه له دوای ڕوخانی ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێران، ئه‌وا (كورد و لوڕ) پێكه‌وه، داوای مافی: (فیدراڵیه‌تی هه‌رێمی كوردستان-لوڕستان) بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر لوڕه‌كان ئه‌وه‌شیان قبوڵ نه‌كرد، لیژنه‌كه‌ی كورد ده‌بێت هه‌میشه (هیچ بیانوو)یه‌كی لوڕه‌كان نه‌هێڵێته‌وه و له پێناو ئاویتهبوونهوهی (كورد و لوڕ) به‌رده‌وام تێ بكۆشن.
لیژنه‌كه ئه‌توانن لوڕه‌كان بهێننه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، كه له ڕژێمی داهاتووی ئێران دا، كورد و لور پێكه‌وه، ده‌توانن داوای مافی: (فیدراڵی هه‌رێمی یەکێتیی گه‌للی زاگرۆس-نشینان) بكه‌ن، كه هه‌موو ناوچه‌كانی كورد و لوڕ بگرێته‌وه و، تێیدا ده‌سه‌لاتی فیدراڵی پارێزگایی بۆ هه‌مووان هه‌بیت.
بێ گومان له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش دا، بزاڤی كورد هه‌ر ده‌بێت به شێنه‌ی له ته‌واوی ده‌رچه‌كانی تره‌وه بۆ ئاوێتهكردنهوهی لوڕه‌كان به كوردستان كاری نهێنیی بكه‌ن. ئەمە فەن و تەکتیکە، بۆ ڕاکێشانەوەیانە و، دەبێت بە تەواوی کورد نیەت پاکی خۆی بۆ لوڕەکان بسەلمێنێت.
ھەرەەھا خودی ئەم ناوە (فیدراڵی هه‌رێمی یەکێتیی گەللی زاگرۆس-نشین)، گەر لوڕ قبولی بکەن. ده‌بێته ترسانکترین گورز بۆ فارس. چونکە کاتێك وتت: (گەللی زاگرۆس-نشین)، بە مانای پچڕانی یەکلاکەرەوە دێت لە نێوان کورد و لوڕ وەک گه‌للی ڕەسەنی سەرەکی زاگرۆس نشین له‌لایه‌ك و، فارسیش وەک ڕەسەنی ھیندوئەوروپیی-ئاریایی له لایه‌كی تره‌وه!
به‌و مانایه‌ی: تا هه‌تایه لوڕه‌كان له فارسه‌كان داده‌بڕێن.
تەنانەت گەر من (وەک شەریف ھەژاری)، ڕێبەری کورد ببومایە، یاخود: سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی (ئاوێتهكردنهوهی كورد و لوڕ بم)، ئامادەبووم ھەموو خۆرھەلاتی کوردستان ببەستمەوە بە لوڕستانەوە و، گه‌ر هه‌ر لوڕه‌كان قبولیان نه‌كرد، ئه‌وا: لاشم ئاسایی ده‌بوو كه ئه‌و هه‌رێمه فیدرالهی كه پێكه‌وه داوای ده‌كه‌ین، ناوبنرابایە: (هه‌رێمی فیدرالی لوڕستان).
ئه‌مه فێڵه و بۆ مه‌به‌ستی پلانی ستراتیژییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ستراتیژدا لوڕه‌كان زۆر به سانایی ده‌بنه‌وه به‌شێك له كورد. چونكه له ڕه‌گه‌زی كوردن.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی كورد له هه‌رێمێكی له‌و شێوه‌یه‌دا نزیك به دوو ئه‌وه‌نده‌ی لوڕه، بۆیه هه‌نگاو به هه‌نگاو، پاش پێكانی ستراتیژ، ده‌شتوانرێت ده‌وله‌تی كوردستان دروست بكرێت.
چونكه هه‌موو هه‌نگاوێك پشت به ده‌نگدان ده‌به‌ستێت. گه‌ر له هه‌رێمێك زیاتر له ده ملیۆن كوردی تێدا بێ و، ته‌نیا شه‌ش ملیۆنی لوڕ بێ و، به‌شێكی لورهكانیش خۆیان به كورد بزانن و، چه‌ندین ساڵیش له هه‌رێمێكی فیدراڵ دا له‌گه‌ل كورد پێكه‌وه بژین، له دواتر دا زۆر به سانایی ده‌توانرێت ناوی هه‌رێمه‌كه بگۆڕدرێت به (هه‌رێمی كوردستان).
ده‌بێت هه‌نگاو به هه‌نگاو بۆی بكشێیت! با كورد ده سال نه‌فه‌سی درێژ بێ و له ژێر ناوی (هه‌رێمی فیدرالی لوڕستان) بژی، تا ئه‌وكاته‌ی جه‌زبی لوڕه‌كان ده‌كاته‌وه، ئه‌و كات ئیدی له حكومه‌تداریی و ڕووه‌و ده‌وله‌ت بوون دا هه‌ر كورد بالاده‌ست و به نفوزن. چونكه ژماره‌یان دوو ئه‌وه‌نده‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌رێمه فیدراڵه هه‌ر ده‌بێت به ده‌وله‌ت، چونكه هه‌م ڕێژه‌ی ژماره‌یان نزیك به بیست ملیۆنه و ده‌وله‌تی ناوه‌ند لێیان ده‌ترسێ، هه‌م له‌سه‌ر ڕێگای ئاوی-ئازادی جیهانیین و، هه‌م یه‌ك ڕهگهزیشن!
كورد ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی له به‌رده‌م دایه، كه ده‌رفه‌تێكی ژیانییه و پێویسته كاری له‌سه‌ر بكات و پشتگوێی نه‌خات.
ئه‌گینا هه‌تا كورد جوگرافیای داخراو بێت، هه‌میشه هه‌ره‌شه‌ی به‌رده‌وامی له‌سه‌ره و، گه‌ر سبه‌ینێ خۆرهه‌لاتی كوردستان فیدراڵیش وه‌ربگرێت، پاش چه‌ند ساڵێك هه‌ر ده‌وله‌تی ناوه‌ند لاوازی ده‌كات و دهیپوكێنیتهوه، چونكه جیۆپۆله‌تیكی خۆرهه‌لاتی كوردستان (به‌بێ لورستان) داخراوه، كه داخراو بوو، ئیدی خاڵه لاوازه‌كانی هێنده زۆرن (پسپۆڕانی جیۆپۆله‌تیك ئه‌زانن چی ده‌ڵێم) كه زۆر به سانایی كێشه و گه‌مارۆی بۆ دروست بكرێت.
مانگێك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆرێكی بیانی به‌چڕی له‌سه‌ر دۆزی كورد گفتوگۆمان ده‌كرد، هه‌ردووكمان له یه‌ك خاڵ دا هاوبۆچوون بووین، كه ئه‌ویش هه‌میشه ته‌ركیزی له‌سه‌ر ده‌كرده‌وه، خاڵه‌كه‌ش ئه‌مه‌یه:
((كوردی ئێران و كوردی عێراق جوگرافیایان داخراوه. هه‌روه‌ها به‌هۆی سیاسه‌تی فه‌نتازی و خه‌یاڵپڵاوی (برایه‌تیی گه‌لانی خۆرهه‌لاتی ناوڕاستی په‌كه‌كه‌وه) ئه‌وا كوردی توركیا و كوردی سوریاش جوگرافیایان ناڕوونه. بۆیه گه‌ر كوردی ئێران و كوردی عێراق، هه‌م فیدراڵی و هه‌م سه‌ربه‌خۆیشیان هه‌بێ، هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌مارۆیان له‌سه‌ر ده‌بیت. چونكه پێگه‌ی جیۆپۆله‌تیكیان داخراوه، به‌مه‌ش له ئاستی جیهانیش دا ناتوانن لینكی بازرگانی تۆكمه‌یان هه‌بێت! هه‌ربۆیه هه‌میشه هه‌م ئابوری و، هه‌م سیاده و سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌یان له به‌رده‌م مه‌ترسی دا ده‌بێت).
ئیتر دوای ئه‌و مشتومره وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاری) بیرم له ده‌رچه‌یه‌كی عه‌قلانی كرده‌وه كه تا هه‌تایه نه‌ته‌وه‌كه‌م ڕزگار بكات، یه‌كێك له‌و نهخشهڕێگایانهی ڕزگاربوونی هه‌میشه‌یی، ده‌رچه‌ی یه‌كێتیی نێوان: كورد و لوڕه! هه‌رچه‌نده ده‌بوو نوخبه‌ی سیاسیی بالاده‌ستی ناو حیزبه‌كان بیر له كاركردی ئاوها بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وان به (پله و به ناوی قه‌به) پێیان ئه‌وترێت: (مه‌سئول!).
ئه‌گینا گه‌ر سبه‌ینێ ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێرانیش بڕوخێ و، خۆرهه‌لاتی كوردستانیش وه‌ك باشور فیدرالی وه‌رگرێت، هه‌ر دۆخه‌كه‌ی هه‌میشه مه‌ترسیدار ده‌بێت. چونكه له ڕوی جیۆپۆله‌تیكه‌وه خاكه‌كه‌ی داخراوه. ده‌بێت بزاڤی رزگاریخوازی كورد بیر له ده‌رچه‌یه‌كی ڕزگاری هه‌میشه‌یی بكاته‌وه! نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ به ساڵی داهاتوو بسپێرێ و، ئه‌م ڕژێم به ڕژێمی داهاتوو بسپێرێ، به‌ڵكو ده‌بێت: بۆ ڕزگاریی هه‌میشه‌یی تێ بكۆشێت، كه نه‌ته‌وه‌كه بۆ هه‌تا هه‌تایه داگیركه‌ری له كۆڵ ببێته‌وه.
دڵنیابن، ئه‌م تێفكرینهی من، گه‌ر لیژنه‌یه‌كی بۆ پێك بهینرێ و، له حیزبێكی كاریگه‌ری خۆرهه‌لات دا كاری له‌سه‌ر بكرێ، ئامانج ده‌پێكێت. خۆ هیچ نه‌بێت به‌شێكی لورهكان به‌لای كورددا هاوسۆز ده‌كاته‌وه!
چونكه، به تێفكرینی (شه‌ریف هه‌ژاری): هه‌میشه پلاندانان و تێكۆشان باشتره له ده‌سته‌وه‌ستان و بڵێی: ناكرێ و مه‌حاڵه!
تۆ ستراتیژێكی ئاوها داده‌ڕێژیت با لیژنهیهكت تا پینج ساڵ كاری له‌سه‌ر بكات، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتووش نه‌بێت، ئاسمان ناڕوخێت. به‌لام دڵنیام سه‌ركه‌وتوو ئه‌بێت.
چونكه ئه‌گه‌ر له كۆتاجار دا لوڕه‌كان هه‌ر قایل نه‌بوون، ئه‌وا بزافی ڕزگاریخوازی كورد ده‌توانێت قایلیان بكات، كه: كورد رازییه له‌گه‌ل (هه‌رێمی فیدراڵی لوڕستان) دا بێت. تا ئه‌وه‌نده هاوڕۆحی و په‌یوه‌سته‌گی دروست ده‌كاته‌وه و، داگیركه‌ر له هه‌رێمه فیدراڵه‌كه‌ی هه‌ردووكیان سڵ ده‌كاته‌وه‌و، مافیان پێ ده‌دات و، به‌وه‌ش كورد ده‌توانێت لوڕهكانیش بكات به گژ داگیركه‌ردا.
ئه‌گینا گه‌ر كورد بچێته ناو (هه‌رێمی فیدرالی لوڕستان)، هه‌میشه له ده‌نگدان دا كورد زۆرینه‌یه و، تێیدا بالاده‌ستی سیاسیی و حكومه‌تداریی ده‌بێت. پاش چه‌ند ساڵێك كه خۆی گرت و لورهكانی جه‌زب كرده‌وه به كوردبوونیان، ئه‌وكات هه‌م گۆڕینی ناوی هه‌رێمه‌كه ئاسانه و، هه‌م ده‌وله‌ت ڕاگه‌یاندنیش، چونكه له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ئازادی-ئاوی جیهانین و، ژماره‌شیان بیست ملیۆنه.
له هه‌رێمێكی فیدرالی له‌و شێوه‌یه‌دا، ده‌كرێت فیدراڵی پارێزگایی بەسەر ناوچەکانی کورد و لوڕ دا، دابه‌ش بكرێت.
لەمەدا كورد ئامانجی دورتری هه‌یه و، ئامانجی دورتر ده‌بیت به‌نهێنیی دابڕێژێت، تا هێدی-هێدی ئەو یەکگرتوویە نەتەوەییە، ھەستی برایەتی لوڕەكان بۆ برا کوردەکانیان دێته‌وه کایە، ئەوکات پاش چه‌ند ساڵێك، ھەستیی ھاونەتەوەییان بۆ دەگەرێتەوە، چونکە هاوڕهسهنین.
ئەم تێفكرینهی من بۆ داڕشتنی ستراتیژێك له حیزبێك دا كه لیژنه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكرێت، بە کەسانێک جێ بەجێ نابێ کە ناوچهگهراییانه بیربکەنەوە.
بەلکو بەو کوردانە جێ بەجێ ئەبێ کە بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه به كام ڕێگا بتوانن: تا هه‌تایه میله‌ته‌كه‌یان ڕزگار بكه‌ن؟
دلنیاتان ده‌كه‌مه‌وه، تا جیۆپۆلهتیكمان داخراو بێت، هه‌میشه هه‌ره‌شه‌ی به‌رده‌وامان له‌سه‌ر ده‌بێ و، به‌رده‌وام دووچاری جه‌نگ و ماڵوێرانیی و گه‌مارۆ و قه‌یرانمان ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ش ئەزانم، كه: دە دەقەی تر ئەم بابەتەم خراوەتە بەردەست جێگری کنسولی ئێران له سلێمانی و ده‌یان خۆفرۆش كه له ناو كنسولی ئێران دان وەک (د. چاوسەوزی نۆکەر جاش!)، ئیدی ئەوانیش وەک حیللە و فێلی ھەمیشەیی فارس، بۆ ھەموو شتێک پیلان دادەنێن، به‌تایبه‌ت به‌وه‌ی درزی زیاتر بخه‌نه نێوان كورد و لوڕه‌وه.
ئه‌ی دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، دەبێت کورد بەگشیی: (بزافی ناسیۆنالیزمەکەی مۆدێرن) بێت بۆ ئەوەی (یەکگرتوویی نەتەوەیی) بێنێتەبوون و، لە (بزافی ناسیۆنالیزمی خێڵەکیی-شوانکارە) ڕزگارمان ببێ کە داگیرکەران له ڕێی نەریتی (خێڵگەرایی و ناوچەخوازی و حیزبپەرستی و فەردپەرستی)یه‌وه ڕیزەکانمان تێك ده‌ده‌ن. لەگەل ئەوەش دا، من وەک (شەریف ھەژاری) پێموایە: ئەبێت جیۆپۆلەتیکانە بیربکه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاریی هه‌میشه‌یی بخولقێنین.
واتە: دەبێت زۆر گرنگی بە برا لوڕەکانمان بدەین.
ئه‌یڵێمه‌وه: سەرەڕای ئەوەی ھاوڕەگەز و ھاوخوێنین، ئەوا جیۆپۆلەتیکی ناوچەکانیان بۆ ئێمە زۆر ستراتیژیی و ھەمیشەیی و ژیانییە. ئیدی با ئەوەش بووەستێت کە لە ڕوی ئەتنۆگرافی و قەبارەی دانیشتوانەوە، تەکانێک بە بزاڤی نه‌ته‌وەیی (کورد و لوڕ) ده‌بەخشێ کە ئەستەمە ھیچ دەسەلاتێکی تاران بتوانێ کۆنترۆڵی بکات.
چونکە وه‌ك ئاماژه‌م پێ دا و ئهشیلێمهوه: زانستی جیۆپۆلەتیک پێمان دەڵێت: گەر کورد و لوڕ یەکگرن، دەبنە ڕێژەی لە ٪18 بۆ ٪20 ی ناو ئێرانی دروستکراو، ئەوکات ھەر بەپێی زانستی جیۆپۆلەتیک، ئه‌ستمه ڕێژەی لە ٪28 بۆ ٪20 لە ھەر ولاتێک دا بێت، حساب بۆ جووڵانەوە سیاسییەکەیان نەکرێت و كۆنترۆل بكرێت! به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ك هه‌موو ناوچه‌كانی شاخی سه‌ختی هه‌یه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌سه‌ر ڕێگای ئاوی جیهانییه. زیاتر له‌وه‌ش، دراوسێكه‌شی (كه عه‌ره‌به‌كانی ئه‌هوازن) دژی ده‌وله‌ته داگیركهرهكهی ناوه‌ندن.
ئەم نه‌خشه‌ڕێگایه، ئەفساناویی نیە. بەلام بێ گومان ھەمیشە کارکردن بۆ ستراتیژێکی ئاڵۆزی لەم شێوەیە، وەک (تیۆری ھرتزل بۆ جولەکە)، ئەبێت عاقڵانە و بەوپەڕی پەرۆشییەوە لە حیزبێکی گەورەدا، توێژێکی نوخبەی سیاسیی هوشیار، بەوردی و بە نەفەس درێژی و بە کۆڵنەدانەوە، ستراتیژی بۆ دابنێن و، کاری لەسەر بکەن!
ڕاسته ئه‌م ستراتیژه سه‌خته، ئاڵۆزه، بیركردنه‌وه‌ی قووڵی ده‌وێ، كاركردنی ماندوونه‌ناسانه‌ی ده‌وێ، لیژنه‌یه‌كی نوخبه و وریا و چاوكراوه و، ستراتیژزان و مێژووزانی ده‌وێ كه بتوانن سه‌رنجی لوڕه‌كان ڕابكێشن و، قه‌ناعه‌تیان پێ بكه‌ن، كه: (كورد و لوڕ) گه‌ر یه‌ك نه‌ته‌وه‌ش نین، ئه‌وا هاوچاره‌نووس و هاومێژو و، خاوه‌ن جوگرافیای گرێ‌دراو و ئابوری هاوبه‌شن و، ئاینه‌كان و مهزههبهكانیشیان وه‌ك یه‌كه: (شیعه و سونه، یارسان و زه‌رده‌شتی)، كه هه‌م كورد هه‌یه‌تی و هه‌م لوڕ. هه‌روه‌ها پێكه‌وه ده‌توانن ئاینده‌یه‌كی (ئازاد، ڕوناك، پێشكه‌وتو و ده‌وله‌مه‌ند) بۆ نهوهكانیانی لێ بێننه كایه‌وه.
ئه‌م ستراتیژه به‌و (به پله) سه‌ركردانه ناكرێ كه خه‌ریكی ته‌كه‌تول و ناوچهگهرایین و، ناهوشیارانه به پۆستێكه‌وه پاڵیان لێ داوه‌ته‌وه. به‌ڵكو نوخبه‌ی سیاسیی ماندوونه‌ناسی ده‌وێت.
ده‌بێت لە یەکەم قۆناغی ئەم ستراتیژەدا، بیانووی ئەو لوڕانەی کە فریودراون و دەلێن: ئێمەی لوڕ نەتەوەیەکی جیاین، نەیھێڵین. یاخود: ئەو گوتارەیان لاواز بکەین.
ئێمە دەبێت ئەو پەیامهمان هه‌بێت بۆ برایانی لوڕ کە وەک کورد ھیچ نەبێت ھەستەکەین (ئێمەو ئه‌وان): مێژو و کلتور و ڕەگەزمان ھاوبەشە، یاخود: لێکەوە نزیکە.
خۆ ئه‌گه‌ر زمان، یاخود: لەھجەشمان کەمێ لە یەکتر دورکەوتبێتەوە، ئێمە ئەمانەوێ ببینە ھاوسۆزی ئێوە لە یەک نیشتیمانی یەکگرتوودا کە ھەردولامان ڕەگەزی سەرەکی چیاکانی زاگرۆسین و، هه‌ردوولاشمان لێی سودمه‌ند و دڵشاد ده‌بین.
ئەم تێفكرینه كه بۆ داڕشتنی ستراتیژێكه، دەبێت سێ جۆر نه‌خشه‌ڕێگای (جەزب و ڕاکێشان)، له خۆ بگرێت:
1- نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك: بۆ چۆنیه‌تی ڕاكێشانی سه‌رنجی ئەو لوڕانەی کە خۆیان بە نەتەوەیەکی جیا دەزانن.
2- نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك: بۆ جەزبی زیاتر و ئاوێتەکردنی تەواوەتی ئەو لوڕانەی خۆیان بە بەشێک لە نەتەوەی کورد دەزانن و، چۆنیش بتوانرێت له ڕێی ئه‌وانیشه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر لوڕهكانی تر دابنرێت.
3- نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك: بۆ ئەو لوڕانەی کە ھیچ ھەستێکیان نییە، یاخود، بێ لایەنن لە نێوان ئەوەی: ئایا بەشێکن لە کورد، یاخود: نەتەوەیەکی جیان؟
بۆ ئەم سێ نهخشهڕێگایانه، دەبێت: حساب بۆ ھەستی ئایینیی و هه‌ستی ناوچه‌یی و، ئەو ڕەھەندانهی کە لوڕەکانی پێ ڕادەکێشرێت، بكرێت.
خاڵێکی تر لەم ستراتیژەدا، گرنگی دانە بە (لەکە کوردەکان)، ڕاستە زۆرێک لە (لەکە کوردەکان) خۆیان بە ھاوپێوەندی نەتەوەی کورد دەزانن، بەلام لەمەدا شتێکی گرنگتر ھەیە، ئەویش ئەوەیە: لەکە کوردەکانیش لەگەل لوڕە کوردەکان پەیوەندی و ھاتوچۆ و ھاوئاوازی گۆرانیی و کلتورین، کورد دەتوانێت چەند کادیر و سەکردەیەکی لەکی کورد، داخل بە شۆرش و بزافی نەتەوەیی بکاو، ئەوانیش کاریگەری دابنێن لەسەر لورەکان، لەو رەھەندەی هه‌ندێك لەوان زیاتر لورەکان دەناسن.
ئەمە سەراری ئەوەی دەبێت لە روی ھەستی شیعەگەراییەوە کاری وردی لەسەر بکرێت.
لەم ڕووەوە خاڵێکی ئەرێنیش ئەوەیە: ڕاستە لە سەرەتادا ئەم (ڕژێمە دەجاڵە) توانی بەھۆی شیعەگەراییەوە زۆرێک لە لوڕە کوردەکان و، تەنانەت ھەندێك لە كوردانی کرماشان و، کەمێکیش لە كوردانی یارسان فریو بدات. بەلام ئێستا ئاکامەکەی بە جۆرێکە، زۆرێک لەو فریودراوانهش دژی سیاسەتی وەحشەتناکی ئەم ڕژێمە تیرۆریستییه‌ن!
زیاتر لەوەش لە ئەگەری نەمانی ئەم ڕژێمە تیرۆریستییە دا، زۆرینه‌ی بەدیلەکان، حیزب و گروپی نامەزھەب-سەپێنن، ئەمەش وا دەکات: کارکردن لەسەر ستراتیژی ئاوێتەبوونەوەی کورد و لوڕ، ئاسانتربێت.
هه‌رچه‌نده، هه‌میشه له خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست مه‌زهه‌ب ڕۆڵ ده‌بینێت، به‌تایبه‌ت گه‌ر بزافێكی ناسیۆنالیستی كاریگه‌ر و تۆكمه نه‌بێت.
وه‌ك له چاوپێكه‌وتنێكی مانگی چواری ئه‌مسالیش دا ئاماژه‌م پێ دا، بزافی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌گشتیی و، به‌تایبه‌ت له خۆرهه‌لات، پێویسته به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌كی ورد به گوتار و كاركردی خۆی و، به هه‌موو ڕه‌هه‌ند و ده‌رهاویشته و گۆڕانكاریه‌كانی داهاتوو بكات.
به‌جۆرێ پاش ڕوخانی ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێران، ئه‌گه‌ره‌كانی داهاتوو هه‌رچۆنێك بن، هه‌ر كورد بتوانێ پێشوه‌خته ڕاڤه‌یان بكا‌و، له كاتی خۆیدا، به‌شی خۆی بپچڕێ و، پلانی جیاوازیان بۆ ئاماده بكات.
داگیركاری فاشیست ده‌یه‌وێت به‌هۆی سیاسه‌تی ڕهیسیستانهی (مه‌زهه‌بی و ئابوری و، گۆڕانكاری ده‌ستكردی كلتوری و جیۆپۆله‌تیكی)یه‌وه، نه‌ك هه‌ر لوڕ، بگره له‌ك و به‌شێكی یارسانهكانیش له نه‌ته‌وه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی خۆیان داببڕێت! ئه‌م درزانهش له هه‌ر كاتێك بێت، زۆر ئاسانه كه فاشیسته‌كانی دوای ئه‌م ڕژێمه‌ش، بیقۆزنه‌وه.
به‌ڵام، گه‌ر ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت كه كار له‌سه‌ر لوڕه‌كان و به‌ختیارییه‌كان بكات، به‌هیچ جۆرێك كورد زه‌ره‌ر ناكات!
هیوادارم ئه‌م چەند سەرەقەڵەمه خێرایه، سودبەخش بێت بۆ داڕشتنی ستراتیژێک بۆ ئاوێتەبوونەوەی (کورد و لوڕ)، هه‌ر هیچ نه‌بێت له هه‌رێمێكی فیدراڵی یه‌كگرتوو دا.
خۆ ئه‌گه‌ر لوڕه‌كان به‌م پێشنیارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش هه‌ر ڕازی نه‌بوون، ئه‌وا ئایدیای ستراتیژێكی تریشم هه‌یه و ده‌بێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بكرێت كه كاریگه‌ره، به‌لام ناتوانم لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بده‌م.