زەبەنگ بەهادین: ئه‌مجاره‌ش یه‌كێتى و پارتى گه‌مه‌كه ده‌به‌نه‌وه.
ووره وورى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستى پێكرده‌وه و ده‌بێت حیزبه‌كان خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ گهرێكى تر‌ى هه‌ڵبژاردن, هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره هیچى جیاواز نى یه له‌وانه‌ى پێشووترى خۆى, ره‌نگه ئه‌وه‌ى جیاوازى دروست بكات به‌شدارى كردنى زۆر كه‌مى خه‌ڵكه ئه‌مجاره له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا, یه‌كێتى و پارتى ته‌واو دڵنیان له پێشكه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بۆیه ئاماده‌ییان تێدایه هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن, جگه له ته‌زویراتى ئاماده‌كراو به به‌رنامه, به‌شدارى نه‌كردنى خه‌ڵكیش ئه‌مجاره له به‌رژه‌وه‌ندى ئهواندیه, هه‌روه‌ها ئه‌و دۆخه خراپه‌ى حیزبه‌كانى ئۆپۆزسێنى تێدایه پاڵنه‌رێكى باشى دیكه بوو بۆ یه‌كێتى و پارتى تا سوور بن له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه.
دووربینى گۆران و هاوپه‌یمانى و كۆمه‌ڵ و یهككگرتو زۆر زۆر كورت بوو, ئه‌م حیزبانه له‌وپه‌رى بێ ئاگاى سیاسى دان له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و پارتى دا, هه‌روه‌ها ئه‌م حیزبانه تا ئێستاش په‌یوه‌ندى یه‌كى ته‌ندروست و سیاسى یان نى یه له‌گه‌ڵ ووڵاتانى ئیقلیم و زلهێزه‌كان كه ئه‌وان كاریگه‌رى یه‌كى گه‌وره‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن له كوردوستان و ته‌نانه‌ت له عێراقیشدا, سه‌ره‌تا ده‌بوایه به‌ره‌یه‌كى هاوبه‌شیان پێك بهێنایه بۆ به‌شدارى له‌م هه‌ڵبژاردنه وه‌لێ كه نه‌یانتوانى ئه‌وه بكه‌ن ئه‌وه‌ى خراپتره له ئێستاوه دژایه‌تى یهكدیش ده‌كه‌ن, یه‌كێتى پارتى كه‌وتونه‌ته ئیسراحه‌ته‌وه ئه‌م چوار حیزبه خۆیان شه‌رى به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌كه‌ن له برى شه‌رى یه‌كێتى و پارتى وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌مان پاشگرى یه‌كێتى و پارتى بن, بزوتنه‌وه‌ى گۆران و كۆمه‌ڵ هه‌مان قه‌وانه كۆنه‌كانیان لێده‌ده‌نه‌وه, دكتۆر به‌رهه‌میش هه‌ر رۆژه‌ى له‌سه‌ر په‌تێك یارى ده‌كات, یه‌كگرتوش تازه بووه به پۆرى خوراو هه‌رگیز نایه‌ته‌وه ئاستى جارانى, ئه‌و به شوودانهى پارتى به شووى دا یهكگتوى ته‌واو خست, ئه‌ى كه ئه‌م چوار حیزبه به هه‌ر چواریان چوار په‌لى ته‌ندروستیان نى یه بۆ گوزه‌ر كردن به‌رو ئاسۆ بۆ به‌و شێوه نه‌زانى یه بۆ به روى یه‌كدا هه‌ڵده‌شاخێن.
ره‌نگه ئه‌م چانسه‌ى ئێستا كۆتا چانس بێت بۆ گۆران تا بتوانیت ئاراسته‌یه‌كى سیاسى عاقڵهنه هه‌ڵبژێرێت و دور كه‌وێته‌وه له هوتافاتى بێ مانا, بزوتنه‌وه‌ى گۆران خۆى كارێكى به خۆى كردوه یه‌كێتى و پارتى پێویستیان به‌وه نه‌ماوه دژایه‌تى بكه‌ن, خۆیان دان به بهرژهنوهند خوازى و تاكره‌وى دا ده‌نێن, ئه‌وه‌ى به راستى دانى پێدا نانێن شكست و چهقینیانه شاردنه‌وه‌ى راستى یه‌كانه ته‌نانه‌ت له هه‌ڵسوراوان و ههوارانى خۆشیان هه‌وڵ نه‌دانیانه بۆ هاتنه ده‌ره‌وه له‌و گۆمه قوڵه‌ى تێ ى كه‌وتون, حیزبه‌كانى تریش به هه‌مان شێوه تا ئێستاشى پێوه بێت دووفاقن له هه‌موو بریار و هه‌ڵوێستیكیان پێ یه‌كیان له ئۆپزسێون و پێ یه‌كیان له ده‌سه‌ڵاتدا.
ئه‌گه‌ر گۆران و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانى و یه‌كگرتوو به نیاز بن له هه‌مان گۆمدا راو بكه‌ن ئه‌وا به دڵنیایى هه‌ر هه‌مان ماسى كۆنه‌كان ده‌گرنه‌وه, بۆیه پێویسته وه‌ك نه‌یانتوانى به‌ره‌یه‌كه هاوبه‌ش پێك بیهێنن بۆ به‌ژدارى كردنى هه‌ڵبژاردن لانى كه‌م دیدبینى یه‌كى هاوبه‌ش دروست بكه‌ن, دژایه‌تى یه‌كدى نه‌كه‌ن , هه‌وڵبده‌ن ژیرانه‌تر و چاوێكى سیاسى سه‌رده‌م له داهاتوو بروانن, له سیاسه‌تدا هیچ شتێك و هیچ جۆره رێككه‌وتنێك مه‌حاڵ نى یه بۆ گه‌یشتن به ئامانج ده‌توانیت هه‌موو رێگاكان تاقى بكه‌یته‌وه تا سه‌ركه‌وى, به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت ئه‌مجاره‌ش یه‌كێتـى و پارتى هه‌مان گۆڵى پێشوو له حیزبه‌كانى دى ده‌كه‌ن و ره‌نگه به ئه‌نجامێكى زیاتریشى گه‌مه‌كه ببه‌نه‌وه, چونكه ئه‌م چوار حیزبه‌ى دى هه‌ر به هه‌مان عه‌قلیه‌تى كۆنه‌وه ره‌فتار ده‌كه‌ن و هه‌ڵه كۆنه‌كانیان نه‌ك دووباره بگره سێباره ده‌كه‌نه‌وه.