شه‌ریف هه‌ژاری: تێز و كرده‌وه‌كانی قاسملووی حه‌كیم، ده‌وای گرفته سیاسیه‌كانی گشت به‌شه‌كانی كوردستانه!
له‌م بابه‌ته كورته‌دا، هه‌وڵ ناده‌ین باس له لایه‌نه‌كانی (دبلۆماسیه‌تی قاسملو وه‌ك ده‌وله‌تێك. دیدی خۆراوایهكان بۆ قاسملوو وه‌ك: فه‌یله‌سوف و حه‌كیمێك. قاسملو و زانستی كوردناسی. قاسملووی زمان‌زان. قاسملووی نوسه‌ر. قاسملووی ڕۆژنامه‌نووس. قاسملووی ئه‌كادیمیست. قاسملووی موفه‌كیر. قاسملو و داهێنانی حیزبی مۆدێرن له خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست. قاسملووی ڕێبه‌ری ڕێبه‌رانی كورد و ناساندنیان به كۆڕ و كۆمه‌ڵه جیهانییه‌كان. قاسملو و داهێنان و پراكتیزه‌ی ئه‌خلاق له كایه‌ی سیاسیی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست. تێز و كرده‌وه‌كانی قاسملوو وه‌ك: ناوه‌ندی مرۆڤگه‌رایی. تێكۆشانی قاسملوو بۆ مۆدێرنكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ترازاندنی له بیری ته‌نگه‌تیله‌ی خێڵه‌كی-ناوچه‌گه‌رایی و فه‌ردپه‌رستی. قاسملو و مافی یه‌كسانی ژنان و… هتد)، بكه‌ین. چونكه هه‌ر یه‌كێك له‌م ناونیشانانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌كرێت چه‌ندان توێژینه‌وه‌ی زانستیان له‌سه‌ر بكرێت، به‌و پێیه‌ی تێفكرینه‌كانی قاسملوو: مه‌دره‌سه‌یه‌كی شۆڕشگێڕی قووڵه و زۆر مشتومڕی ده‌وێت. بۆیه ته‌نیا له‌م چه‌ند ڕه‌هه‌نده‌ی خواره‌وه لێی ده‌دوێین:
1- تێفكرین و كرده‌وه‌كانی قاسملو و دژایه‌تیی تیرۆریزم.
به پێی تێز و كرده‌وه‌كانی، قاسملوو هه‌موو كارێكی تیرۆریستیی (فڕۆكه ڕفاندن، به بارمته گرتن ، ته‌قاندنه‌وه‌ی ڕێگاوبان، خۆته‌قاندنه‌وه، سڤیل-كردنه ئامانج، قسه وتن و جنێودان و تیرۆری فكری) ڕهدكردۆتهوه و له حیزبه‌كه‌شی دا یاساغی كردووه. ته‌نانه‌ت تێفكرینه‌كانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر حیزبه‌كانی به‌شه‌كانی كوردستانیش داناوه.
كاتێك قاسملوو به (تیۆری و پراكتیك) دژی هه‌موو جۆره كارێكی تیرۆریستی، ده‌وه‌ستایه‌وه، ئه‌وكات نه‌ك هه‌ر تاكه‌كانی كورد ئاشنا نه‌بوون به مه‌ترسیه‌كانی تێوه‌گلان به كاری تیرۆریستیی و تیرۆری فكریی، بگره زۆرێك له حیزبه‌كانی پارچه‌كانی تریش نه‌یانده‌زانی گه‌ر خووبده‌نه (هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی)، چ زیان و گورزێكی نێوده‌وله‌تی به كورد و دۆزه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت.
(شاهیدحالهكان ماون)، حیزبێكی كاریگه‌ری باشور به هه‌ندێ كاری توندوتیژی تێوه‌گلابوو، كاتێك قاسملوو مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و كارانه‌ی له‌سه‌ر دۆزی كورد بۆ سكرتێری حیزبه‌كه ڕوونكردبوویهوه، ئیدی سكرتیرهكه له‌وه گه‌شتبوو كه نابێت گورزی پارتیزانانه و كرده‌وه‌ی تیرۆریستییانه تێكه‌ڵ بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی دۆزی كوردی پێ له‌كه‌دار نه‌كرێ و كورد به‌گشتیی باجی ئه‌وكارانه نه‌ده‌ن!
قاسملوو وه‌ك سیمبوولێكی دژایه‌تیی تیرۆریزم، هه‌وڵی زۆری دا و باجی گه‌وره‌شی دا، كه دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی به هیچ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی و توندوتیژییه‌وه نه‌گلێت.
2- قاسملو و به‌جیهانیكردنی دۆزی هه‌ڵه‌بجه:
قاسملوو جوامێرانه ته‌واوی هه‌وله‌كانی ساڵانی 1988 و 1989 ی خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی دۆزی هه‌ڵه‌بجه بباته ناو كۆڕ و كۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه. ته‌نیا دوو نموونه دێنمه‌وه.
له ڕۆژی شه‌ممه (به‌رواری: 15-7-1989)، له لاپه‌ڕه (16) ی بلاوكراوه‌ی (The Times) دا، ده‌قاوده‌ق ئاوها ته‌حلیل بۆ ئه‌م خه‌باته‌ی قاسملوو كراوه: (قاسملوو له مانگی سێی ساڵی پاره‌وه زۆر له سه‌دام حسێن توڕه‌یه به هۆی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كورده‌كانه‌وه و، له ته‌واوی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌ورووپاشی دا ئه‌و باسه‌ی ده‌هێنایه‌وه گۆڕێ. قاسملوو هه‌ره ڕوناكبیرترین ڕێبه‌ری كورد بوو كه له مێژووه‌وه تا هه‌تایه كورد به‌رهه‌می هێنا بێت!).
پڕۆفیسۆر جمال نه‌به‌زیش ده‌ڵێت: ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ربه‌خۆ و نه‌ترسانه‌ی قاسملووی زانا، وایكرد ڕژێمی به‌عس بیر له‌وه بكاته‌وه كه له ڕێگه‌ی موجاهیدینی خه‌لقه‌وه گورز له حیزبه‌كه‌ی قاسملوو بووه‌شێنێت، ئه‌وه‌بوو له ساڵی 1988 كه‌مینه‌یه‌كی له حیزبه‌كه‌ی جیاكرده‌وه!).
3- قاسملو و ڕێگه‌نه‌دان به پێشێلكردنی دیموكراسیه‌ت:
قاسملوو له به دیسپلینكردنی دیموكراسیه‌ت دا، باجی زۆری داوه. به‌تایبه‌ت له‌گه‌ل ئه‌و كه‌مینانه‌ی كه له حیزبی دیموكرات جیاده‌بنه‌وه و ڕه‌وایه‌تیی كۆنگره‌یان به ده‌ست نه‌ده‌هێنا، كه‌چی ویستوویانه كه‌ڵكی ئۆپۆرتۆنیستانه له ناوی (حیزبی دیموكرات)، وه‌رگرن.
له‌م باره‌یه‌وه د.قاسملوو تێفكرینی خۆی له میتینگی مه‌هاباد دا به‌مشێوه‌یه ده‌خاته‌ڕوو: (تاقه یه‌ك حیزبی دیموكرات له كوردستانی ئێران دا، هه‌یه. ئه‌ویش به پشت به‌ستن به ڕه‌وایه‌تیی كۆنگره (واته: به پشت به‌ستن به ده‌نگی زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی كۆنگره!). هیچ كه‌سێكی دیكه‌ش حه‌قی ئه‌وه‌ی نییه كه‌ڵك له ناوی حیزبی دیموكرات وه‌رگرێت. ئه‌و كه‌مینانه هه‌رچی ئه‌موالی حیزبی دیموكراتیان له‌لایه، ده‌بێت ته‌سلیمی حیزبی دیموكراتی بكه‌نه‌وه. چونكه حیزبی دیموكرات ئه‌و حیزبه نیه هیچ كه‌سێك له كوردستاندا بتوانێ كهڵهگایی به‌سه‌ره‌وه بكات! حیزبی دیموكرات: حیزبی دیموكراته! ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕۆشتوون ده‌بێت بۆ میلله‌تی كوردی ڕونبكه‌نه‌وه كه بۆچی ڕۆشتوون؟ چونكه حیزبی دیموكرات: حیزبێكی سه‌ركه‌وتووه و حیزبی خۆشه‌ویستیی میلله‌ته‌كه‌مانه و هه‌ر كه‌س له‌و حیزبه لابدات میلله‌ت مه‌حكومی ده‌كات! جا ئه‌و كه‌سه چ عه‌بده‌لڕه‌حمانی قاسملوو بێت، چ هه‌ركه‌سێكی تر بێت. (لێره‌دا جه‌ماوه‌ر دروشمی: درود به‌ر قاسملوو ده‌ڵێنه‌وه)، دکتۆر قاسملووش ده‌ڵێت: نابێت ئه‌وه‌تان له‌بیر بچێته‌وه، كه فه‌ردپه‌رستی له حیزبی دیموكرات نییه، نابێت ڕێگا به فه‌ردپه‌رستی بده‌ین، چونكه زه‌ره‌رمان لێ ده‌دات).
قاسملوو پێی وایه: (هه‌رگیز نابێت به بیانووی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی، پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسیه‌ت پێشێل بكرێت!). بۆیه، قاسملوو هه‌رگیز (به كرده‌وه) ڕێگای نه‌داوه، ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگ ناهێننه‌وه و ناوچه‌گه‌رایی وه‌ك میكرۆبێكی كوشنده زیندووده‌كه‌نه‌وه، بتوانن ئۆپۆرتۆنیستانه خۆیان فه‌رز بكه‌ن و ڕیزه‌كانی خه‌بات په‌رت-په‌رت بكه‌ن، به‌ڵكو پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسیه‌ت، پێوه‌ر و سه‌نگی مه‌حه‌ك بووه!
دکتۆر قاسملوو تێفكرینیشی وایه: (بێ ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتیی ڕاسته‌قینه: مافی گه‌للی كورد به‌ته‌واوی دابین ناكرێ و، بێ دابینكردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌للی كوردیش: ده‌وڵه‌تێكی سه‌ركه‌وتووی دیموكراتیی پێك نایه‌ت!).
4- قاسملوو وه‌ك (سیمبوول و ڕابه‌ر و بزوێنه‌ر و پارێزه‌ر)ی مافی ته‌واوی نه‌ته‌وه نا-فارسه‌كانی ئێران.
قاسملوو به كرده‌یی هانده‌ر بووه‌و هه‌نگاوی گرنگیشی به‌ره‌و هاوخه‌باتیی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تری سته‌ملێكراوی ناو ئێران، ناوه.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاری كه له لامه و، بهشێكیانم له كتێبی: موجاهیدنی خه‌لق و هه‌لوێستی به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌لاتی كوردستان- چاپی 2008) به‌كارهێناوه. دکتۆر قاسملوو گیانبازانه تێكۆشاوه فارسه‌كان قانع بكات كه دان بنێن به مافی نه‌ته‌وه‌كانی تری ناو ئێران.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان، دکتۆر قاسملوو زۆر به‌چڕی و شێلگیرانه له (شورای مللی مقاومه‌تی موجاهیدینی خه‌لق دا) ڕووبه‌ڕوو به مه‌سعود ڕه‌جه‌وی وتووه: (تۆ چۆن ئاماده‌ی دان بنێیت به مافی خودموختاری دا بۆ كورد، كه سنوره‌كه‌شی دیاری ناكه‌یت! كه‌چی ئاماده‌نیت دان بنێیت به مافی خودموختاری بۆ گه‌لانی تری زوڵملێكراوی ناو ئێران كه ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی كورد له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان بێ به‌شن!؟).
ڕۆحیه‌تی هاوخه‌باتیی له‌گه‌ل نه‌ته‌وه‌كانی تر بۆ دژایه‌تیی زوڵمی ده‌وله‌تی فارس- سه‌پێنی ناوه‌ندی، له گوتار و تێفكرین و كرده‌وه‌كانی قاسملوو دا ڕه‌نگی دابووه‌وه، هه‌روه‌ك له میتینگی مه‌هاباد دا ده‌ڵێت: سلاو له برایانی ئازربایجانی، سلاو له برایانی به‌لووج، سلاو له برایانی عه‌ره‌ب، سلاو له برایانی توركمان، سلاو له برایانی ئاشوری، سلاو له برایانی ئه‌رمه‌نی، سلاو له برایانی كه‌لیمی، كه هاوخه‌باتانی ئێمه‌ن له شۆڕشی ئێران دا.
5- خاكه‌ڕایی و ساده‌یی قاسملوو وه‌ك شوناسی لوتكه‌ی شۆڕشگێڕیی:
قاسملوو به‌كرده‌وه و تیفكرین خاكهڕاو و ساده و شۆڕشگێڕێكی ته‌واوه‌تیی بوو، له‌م باره‌یه‌وه ته‌نیا دوو نموونه دێنمه‌وه.
قاسملوو له وته‌كانی دا له مه‌ڵبه‌ندی سپی سه‌نگ له سالی 1987 ده‌ڵێت: به مه‌سئولیه‌ته‌وه قسه ده‌كه‌م، ئێمه له خۆمان بایی نابین. چونكه مرۆڤی شۆڕشگێڕ له ته‌نگانه‌دا نابێت خۆی بدۆڕێنێ و، له سه‌ركه‌وتنیش دا نابێت له خۆبایی ببێت. ماده‌م گه‌وره‌ترین هێزی شۆڕشگێڕیین، كه‌وابو مه‌سئولیه‌تێكی گه‌وره‌ش ده‌خاته‌سه‌ر شانمان، بۆیه مهسئولیهتمان له هه‌موو هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران زیاتره.
نموونه‌ی دووه‌م، فایق گوڵپی كه ئێستا کەسایەتیهكی سەر پەکەکهیه، لە بارەی ساده‌یی و خاكه‌ڕایی بوونی قاسملووەوە له‌و سه‌رده‌مانه‌ی كه فایق گوڵپی كادیری یه‌كێتیی بووه، له كتێبه‌كه‌ی دا حەقیقەتێک دەگێڕێتەوەو نووسیویه‌تی: کاتێک وەک کادیرەکانی یەکێتیی ھیوادار بووین ئەو ڕێبەرە گەورەیه ببینین، كه بینیمان تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی زۆر سەرنجی ڕاکێشاین. قاسملوو وەک پێشمەرگەیەکی ئاسایی سەرەی دەگرت بۆ ئەوەی بەشە چێشتی خۆی وەرگرێت، نه خواردنه‌كه‌ی جیاواز بوو، نه نۆرهبڕینیشی ده‌كرد، ئیدی له شاخ جیاوازی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ڕێبه‌ره ناوداره و به‌رپرسانی خۆمانم بۆ دەرکەوت!.
6- قاسملوو وه‌ك سیمبوولێكی پڕ- ئازاربه‌خشی قوربانی ده‌ست تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی!
تیرۆری دکتۆر قاسملوو، سیمای مه‌زڵومیه‌تی گه‌للی كوردی له ئاستی گشت جیهان سه‌لماند. چونكه ئه‌و بیرمه‌نده به ڕه‌گه‌ز (كورد) بوو، بۆیه نه‌مسا خوێنه‌كه‌ی دا به نه‌وتی به‌لاش، ئه‌گینا گه‌ر هاولاتیه‌كی ئاسایی (ئه‌مریكی، به‌ریتانی، ئه‌ڵمانی، ڕوسی، توركی) بایه، نه‌مسا یاساكانی خۆی بۆ كه‌یسی تیرۆركردنه‌كه‌ی دهخستهكار.
پێموایه: (ئازادكردنی به ئه‌نقه‌ستی تیرۆریسته‌كان، هێنده‌ی له ده‌ستدانی بلیمه‌تێكی وه‌ك قاسملووی حه‌كیم، به‌سۆ و پڕ-ژانه!). چونكه یاسا پێشكه‌وتووه‌كانی ئه‌وروپا و هزره مرۆڤدۆستیهكانیان خرانه ژێرپێی تیرۆریسته مرۆڤ-سهربڕهكانهوه!
له‌و ساته‌وه، له دونیادا و، به‌تایبه‌ت له خۆرهه‌لاتی ناوڕاست و، به‌تایبه‌تر له ناو گشت كوردستانه‌وه، ئه‌و ئایدیا هاتۆته‌بوون: كامه‌یه ئه‌و یاسا پێشكه‌وتووانه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌و هزره مرۆڤدۆستانهیهیان كه ته‌نیا له پێناو دوو بۆشكه نه‌وت دا، دڕنده‌ترین تیرۆریسته مرۆڤ-سه‌ربڕه‌كان له دادگایی كردن، بپارێزن و، بۆ مرۆڤ- سه‌ربڕینی تر، ئازادیان بكه‌ن!
تیرۆركردنه‌كه‌ی قاسملوو، بووه سیمبوولی به ئازادیخواز ناساندنی دۆزی گه‌للی كورد، وه‌ك گه‌وره‌ترین و له‌پێشترین قوربانی ده‌ست ده‌وڵه‌ته تیرۆریسته فاشیسته‌كان.
7- قاسملو و شاعیرانی كورد و هۆزانڤانانی بیانی:
قاسملووی حه‌كیم جگه له‌وه‌ی هه‌گبه‌كه‌ی ئینسایكلۆپیدیایه‌كی هۆنراوه‌كانی (گۆران، هێمن، فایه‌ق بێكه‌س، شێركۆ بێكه‌س، حافزی شیرازی و سه‌عدی و ده‌یانی دیكه)بووه، خودی خۆشی له‌و ساتانه‌ی كاتی ده‌بوو، پڕ- مشتومڕكارترین ئه‌دیبی نێو شاعیره ناوداره‌كان بوو.
شێرکۆ بێکەسی مەزن دەڵێت: کاتێک ئێمه‌ی شاعیران و ئه‌دیبان لە مەجلیسی دا دائەنیشتین، زۆرینەی مشتومڕه‌كانی شیعری بوو، لە ھەموو شتێکی دەزانیی! لەگەل ئەوەش دا زۆر زۆر سادە بوو. چەند جارێک ھەم لە شاخ و ھەم لە پاریس بە یەکتر شادبووین و دەعوەت بووم له لای. قاسملوو خۆی چێشتی لێ دەنا و، ھەر خۆشی نان و شتەکەی دەھێنا و، دواتر ھەر خۆشی مێزەکەشی پاک دەکردەوە. گەورەیی كهسایهتیهكهشی بێ ئەندازە بوو. لە مەجلیسیشی دا، قسەخۆش و نوکتەزان و ھەگبەکەی دەریایەکی شیعری بوو. لەگەل ئەدیبان و شاعیران دا باسی سیاسەتی نەدەکرد و، ئەدیبێکی گەورەبوو کە سەرنجی ھەمووانی بە لای خۆی ڕادەکێشا).
ڕۆژنامەی (The Times) یش ئاماژه‌ی به‌وه داوه: قاسملوو وه‌ك هه‌ره گرنگترین فیگه‌ری سیاسیی كورد له‌م نه‌وه‌یه‌دا، له‌و ساتانه‌ی كاتی ده‌بوو، ئه‌و كارامه‌ترین ناوه‌ندی نایابی هه‌ڵێنجانی باوه‌ڕ و تێفكرینهكان و پڕمشتومڕ بوو. له سه‌ردانه ساڵانهییهكانیشیدا بۆ پاریس، زۆرجار له كافتریایه‌كی سهرشهقامێكی ناوه‌ندی شاره‌كه ده‌بینرا و، ساتێكی كورت ده‌مایه‌وه. كه‌چی له‌و ساته كورته‌دا له‌لایه‌ن شاعیره‌كانی ژنان و هۆزانڤانانی پیاوانی فه‌ره‌نسی و ئه‌وروپییه‌وه ده‌وره ده‌درا و چوارده‌وریان ده‌گرت!).
8- قاسملو و ساخته‌كردنی مێژووه‌كه‌ی و، بردنی تێز و گوفتاره‌كانی!
سه‌باره‌ت، به ساخته‌كردنی مێژووه‌كه‌ی، له‌م بابه‌ته چه‌ند دێڕییه كاتی نیه، به‌س ویستم: ئاماژه‌یه‌كی بۆ ئاڕاسته بكه‌م!!
هه‌رچی له باره‌ی بردنی تێز و گوفتارهكانیهتی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حیزبه‌كانی تره‌وه و، كردنیانه به وته و تێفكرینی خۆیان، له ڕاستیدا زوڵمه له سامانی مه‌عنه‌وی و پاشخانی مه‌عریفی قاسملوو.
بۆ یه‌كه‌مجار كریس كۆچێرا (له كتێب دا) ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، كه قاسملوو وتوویه‌تی: (گه‌ر خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ركی سه‌رشانم نه‌بووایه، ئاواتم بوو مامۆستایه‌كی زانكۆ ببومایه).
ئه‌م وته‌یه‌ی قاسملو براوه، له‌كاتێكا هه‌ندێ له‌و سه‌ركردانه (له ڕوی زانستییه‌وه) نه‌یانتوانیووه بگه‌نه ئاستی مامۆستای زانكۆ، ئیدی چۆن لۆژیكیه كه په‌یڤی وایان هه‌بووبێ و، وه‌ك دروشم بۆیان هه‌ڵبواسرێت!؟
له‌م ڕووه‌وه زۆر نمونه هه‌یه، قاسملوو له باره‌ی شه‌هیدانه‌وه چه‌ندان دێڕی هه‌یه، دێڕێكیان ئه‌مه‌یه: (باشترین پاداشت (وه‌فاداری) بۆ شه‌هیدان، درێژه‌پێدانی ڕێگایانه)، به‌هه‌مان شێوه ئه‌مه‌ش و زۆر په‌یڤی تری بۆ سه‌ركرده‌ی تر، براوه. به‌ڵام له ڕوی زانستی مێژووه‌وه، ئه‌مه هه‌م ساخته‌كاریه و، هه‌م زوڵم لێكردنیشه له قاسملوو. هه‌رچه‌نده خودی ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری كاریگه‌ری ئه‌ندێشه و تێز و په‌یڤه‌كانی قاسملووه له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی تری كورد، به‌مه‌رجێك به‌ناوی ئه‌وانه‌وه نه‌كرێت، چونكه ئه‌وه ساخته‌كردنی زانستی مێژووه!
9- قاسملوو له دیدی ئه‌كادیمیست و بیرمه‌نده ناوداره‌كانی كورده‌وه.
ته‌نیا چه‌ند نمونه‌یه‌كی كورت ده‌خه‌مه‌ڕوو:
بیرمه‌ندی كورد (مه‌سعود محمد) له‌باره‌ی قاسملوه‌وه نووسیویه‌تی: قاسملوو ئۆقیانووسێكی بێ- بنی زانیاری بوو، له هیچ شتێك دا نه‌ده‌درایه دوواوه!.
پڕۆفیسۆر كمال مه‌زهه‌ریش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: قاسملوو ئه‌و ڕابه‌ره‌ی له گشت بواره‌كاندا لێهاتوو بوو، ڕابه‌ری هه‌موو بواره‌كان بوو.
محمدی مه‌لا عبدالكریمی موده‌ڕیسیش نووسیوویه‌تی: كاتێك قاسملوو هه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانه‌وه ڕه‌خنه‌ی له ماركسیزمی سته‌مكاری باو ده‌گرت و، تێزی بۆ سۆشیالیزمی دیموكراتیك داده‌هێنا، زۆر به توندی تووشی تیرۆری فكری بوویه‌وه له‌لایه‌ن كۆمۆنیسته توندڕه‌وه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه‌وه، به‌جۆرێك كۆمۆنیسته نه‌خوێنده‌واره‌كانی كوردستانیش زۆر سوكایه‌تیان به‌م زانا گه‌وره‌یه ده‌كرد!.
پڕۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵیش ده‌ڵێت: هه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانه‌وه سه‌ركرده ئۆپۆزسیۆنه‌كانی چیكوسلۆڤاكیا سه‌ردانی قاسملوویان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به تێفكرینه‌كانی ئاشناببن، قاسملوو دوازده زمانی ده‌زانی. خۆم شاهید حالم كه زۆربهباشیی هه‌م زمانی چیكی و هه‌م زمانی سلۆڤاكیشی ده‌زانی.
كه‌ریم زه‌ندیش تۆماری كردووه: (قاسملوو هێمای كوردستانه، له مێژووی شكۆدار دا!).
بیرمه‌ندی بیری نه‌ته‌وایه‌تیی كورد پڕۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌زیش نووسیوویه‌تی: ئه‌م زانا هه‌ڵكه‌وتووه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد بوو، نه شێرێ كووشتی نه شێرهوانێ، ههتیمچهیهك كووشتی له لا كۆڵانێك!.
به‌هه‌رحاڵ، ڕامان له په‌یڤ و تێفكرین و كرده‌وه‌كانی قاسملووی حه‌كیم زۆر هه‌ڵ ده‌گرێ كه كه‌می له‌باره‌وه نووسراوه.
قاسملووی حه‌كیم وه‌ك لوتكه‌یی شۆڕشگێڕێكی ته‌واو: هه‌موو شتێكی خۆی به گه‌له‌كه‌ی به‌خشی و، هیچ شتێكی گه‌له‌كه‌شی بۆ خودی خۆی نه‌برد! ته‌نیا ئه‌وه ئامانجی بوو، كه: گه‌له‌كه‌ی وه‌ك گه‌وره‌ترین سه‌رمایه له پشتیوانیكردنی جووڵانه‌وه‌كه‌ی، به‌رده‌وام بن.
لوتكه‌ی شۆڕشگێڕیی ئه‌وه‌یه: هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانێكی (ماددی و فكری و ئه‌كادیمیستی) به گه‌له‌كه‌ی ده‌به‌خشێ، به بێ هیچ پاداشتێك! تا دواجار گیانیشی له ڕێی ئازادی و یه‌كسانیی گه‌له‌كه‌ی، فیدا ده‌كات.
قاسملوو شۆڕشی خۆرهه‌لاتی كوردستانی گه‌یانده لوتكه، شۆڕش له خۆرهه‌لات، بوو به به‌هێزترین جوولانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی له ئێران دا و، ئێستاش له ڕێی (جوولانه‌وه‌ی ڕاسانه‌وه)، به‌رده‌وامیی هه‌یه!
وردبوونه‌وه له كاریگه‌ری تێفكرین و كرده‌وه‌كانی قاسملوو هێنده بێ- سنوره، كه دانیه‌ل میتران له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه: (به پشت به‌ستن به قاسملو و ڕێنوێنیی وه‌رگرتن به‌بیر و ئه‌ندێشه و فكره‌كانی، مرۆڤ ده‌توانێت لێبڕاوانه به توانای قورس و قایمه‌وه: هه‌نگاوی گه‌وره بنێت).
وه‌سێته‌كه‌ی قاسملوو كه ده‌ڵێت: كتێبخانه‌كه‌شم موڵكی حیزبی دیموكراته، كه پێشتریش حه‌قه میراتی زه‌وی خۆی بۆ كڕینی ئامێره‌كانی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دیموكرات فرۆشت و، خۆی و ژنه‌كه‌ی كاریان ده‌كرد له پێناو به‌هێزكردنه‌وه‌ی حیزبی دیموكرات دا و، قاسملوو له پێناو به‌هێزكردنه‌وه‌ی جوولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ڕه‌دی كرده‌وه كه له ساڵی 1969 ببێته نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له میسر كه له ڕووی داراییه‌وه زۆر سودمه‌ند ده‌بوو. لێره‌دایه ده‌گه‌مه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی: گه‌ر تا مردن (وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاری) پشتیوانی دۆزی ئازادی و یه‌كسانیی نه‌ته‌وه‌كه‌م بم، هێشتا له ناخم دا ئاسووده نیم. به‌و پێیه‌ی گه‌ر ساتێك هه‌دا بده‌م، له ناخه‌وه زۆر له خۆم بێزار ده‌بم. چونكه كاتێك بیرده‌كه‌مه‌وه و به‌وردی ئه‌زانم، كه: قاسملوو به‌وپه‌ڕی لوتكه‌ی فكریی و به سه‌رمایه‌ی گه‌وره‌ی مادییه‌وه، هه‌موو شتێكی به نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌خشی، كه‌چی منیش خه‌ریكم هه‌دا بده‌م! ئیتر هه‌ست به سپڵه‌یی خۆم ده‌كه‌م به‌رانبه‌ر به پاكژییهكانی قاسملوو له ڕێی ئازادی و یه‌كسانیی نه‌ته‌وه‌كه‌م. چونكه به وردبوونه‌وه لێی، به‌و حه‌قیقه‌ته ده‌گه‌یت، كه: تێكۆشان و پاكێتیی قاسملوو بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی، بێ-سنور بووه!