عوسمان عومەر: هونەرى گفتوگۆ – فن التفاوض. بەشى سیەم.
هونەرى پرسیارکردن لەکاتى گفتوگۆدا
زۆربەى لێکۆلەران سەبارەت بە گفتۆگۆ جۆرى پرسیار و ئاراستە کردنى پرسیار گرنگى تایبەتى خۆى هەیە لەرەوتى پیشخستنى گفتوگۆ و سەرخستنى و بەدەستهێنانى ئامانجەکانى بەهۆى ئەم هۆکارانەوە:
• ئەو پرسیارانەى ئاراستە دەکرێ پێویستە بەشێوەیەک دابڕێژرێ و دیراسە بکرێ کە وا بکات کاریگەرى بەسەربیرکردنەوەو هەلویستى لایەنى بەرامبەرەوە هەبێ.
• پرسیار ئاراستەکردن هۆکارێکە بۆ بەردەوامى چەند و چون و دوورخستنەوەى کێشە ناراستەوخۆ.
• ئەو پرسیارانەى ئاراستە دەکرێن وا لەلایەنى بەرامبەر بکات کات و بیروهۆشى جەنجاڵ بکات و نەهێلێ بیرى بۆ شتى تر بچێ تەنها هەولدان بۆ دۆزینەوەى وەڵام بۆئەو پرسیارانە. دواى ئەوەى لە پێشەوە ئاماژەمان بە ستراتیژیەتى گفتو گو و هونەرى پرسیارکردن پێویستە ئەوەش بخەینەپال ئەویش شارەزایی و تواناکانى کەسى گفتوگۆکارە لەوانە:
• گفتوگۆکارى سەرکەوتو ئەو کەسەیە پرسیارى راستەوخۆ ناکات تا رێ بە بەرامبەر نەدرێ کە بەلگە و قسەى زۆر بکات.
ئایا گفتوگۆکانى ئەمجارەى هەرێم لە خالى بەهێزیەوەیە یا لاوازى؟
دواى ئەو نوچدانەى کەبەسەر کوردا هات لە 16ى ئۆکتۆبەر ئەویش بەهۆى عینادى سیاسى و کەلە رەقى هەندێ لە سیاسیەکانمان بە لوتبەرزیان دەیانروانییە هەلویستى دەولەتان بەتایبەت هەلویستى روونى تیلەرسن بەدوا خستنى ریفراندۆم بۆ ماوەیەکى دیارى کراو و بەکارهێنانى چەکى گفتوگۆ لەگەل دەسەلاتدارانى عیراق و ئاراستەى کۆمەلگاى نێودەولەتى لەگەل یەکپارچەیی خاکى عیراق بوو دەبوایە بەوە رازى بین هیچ نەبێ مەسەلەى نەوت رادەستى حکومەتى عیراق بکرێ کە خۆمان بەناشەفانە بەکارمان دەهێنا و بە 17% کە رازى بوینایەو ناوچە دابڕێنراوە رزگارکراوەکان هیچ نەبوایە هەندێکى دەمایەوە و ئەوکات بەحوکمى دەستورو مادەى 140 بەئاگادارى کۆمەلگاى نێودەولەتى و هاوپەیمانى دەتوانرا گفتوگۆى چڕى لەسەر بکرایە نەک وەک ئیستا لەدەستمان بچێ.
بێگومان زۆر دەمێکە هەندێ لە زلهێزەکانى دونیا ئەوەیان پێشان داوین کە کێشەکانى هەرێم پیویستە لەگەل بەغدا چارەسەربکرێ و هەر لەسیاسەتى نەوتى و نەقدى تەنانەت دبلۆماسیش و ئەوەشیان راگەیاندوە کە لەکاتى ئیستادا راگەیاندنى دەولەتى سەربەخۆ کارێکى ئەستەمە و تا رادەیەک لەگەلى نین و رەنگبێ هەندێ جار بۆ پێ هەلخلیسکاندن و بەرژەوەندى ئەوەمان لەژێر لێوەوە پێ بلێن پشتگیرى دەولەتەکەتان دەکەین بەلام پێم وایە ئەوە لەناخیانەوە نییە چونکە دەزان:
• کورد گاڵتە بەدیموکراسیەت دەکات خۆى هەلدەخەلەتێنى کە تینوى دیموکراتیەتە.
• تا ئیستا کورد بە سیستەمى بنەمالەیی و کپ کردنى دەنگو میدیاو رۆژنامەو تەنانەت تیرۆرى کەسانێک کە بەراشکاوى دەنگى نارەزایی دەردەبرن و سەرکوت کردن و نەهێشتنى خۆپێشاندانى مەدنى لەپایتەخت بە بیانوى پڕوپوچ و بێ بنەما.
• زلهێزەکان ئەوەش دەزانن تا ئیستا کە دزى و ناشەفافى و گەندەلیەکى زۆر لەهەرێم هەیە بۆ مەبەستى بنەمالە و حیزبى .
• نەتوانىنى کورد بۆ قۆستنەوەى شەرى داعش بەقازانجى خۆى و لاسارى کردن بە ئەنجامدانى ریفراندۆم .
• گۆرینى دەم و چاوى خەلکانى گفتوگۆکار لەحیزبی و بنەمالەییەوە بۆ نەتەوەیی .
بریار بوو پێش ریفراندۆم ئەم بابەتە بلاو بکەمەوە چونکە قەناعەتم وابوو هەڵەکەى سەدام دووبارە نابێتەوە بە گوێ نەگرتن لە کۆمەڵگاى نێودەلەتى و هاوپەیمانان تا وەک سەدام مەینەتى بۆ گەلەکەمان دروست نەکەین و بەبەهێزیەوە بچینە ناوگفتوگۆ نەک وەک ئەوان بێ دەسەلاتى بچینە ژێر خەیمەکەى سەفوان کە ئیستا بەراى من واى لێهات.
- Latest Posts by عوسمان عومەر
هیپاتیا، ژنێک لەسەردەمی نەخوێندەواری.
-بۆچی فرۆکەخانەی ئەتاتورک ناونرا؛ صبیحە.
-تا بەرانی شاخدار هەبێ، من خوریەکەی ببڕمەوە بیفرۆشم.
- All Posts