بورهان شێخ ڕەئوف: تەنگەى هورمزلە چەقى ململانێکاندا.
تەنگەى هورمز ئەو ڕێڕەوە ئاوییە یە تەنگەیە کە دەکەوێتە نێوان سوڵتاننشینى عومان و ئێرانەوە کە کەنداوى عەرەبى دەبەستێتەوە بە کەنداوى عومان ودەریاى عەرەب و ئۆقیانووسى هندەوە، کەنداوى عەرەبیش گەورەترین و وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت و غاز وەکو ئێران و عەرەبستانى سعودیە و عێراق و کوەیت و ئیماراتى عەرەبی یەکگرتوو و قەتەر لە خۆ دەگرێت کەواتە ئەم تەنگەیە پێگەیەکى گرنگى دەریاییە لە کۆتایى کەنداوى عەرەبیدا.
لە دواى هەڵکشانى ناکۆکیەکانى نێوان ئەمریکاو کۆمارى ئیسلامی ئێران بە دیاریکراوى دواى دەست بەکاربوونى سەرۆک ترەمپ و پاشەکشەى ئەو وڵاتە لە ڕێککەوتننامەى (5+1) ڕۆژ بە ڕۆژ پەیوەندییەکانى نێوان ئەو دوووڵاتە بەرەو ئاڵۆزى زیاتر دەڕۆن لەکاتێکدا وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا دوازدە مەرجى بۆ ئێران داناوە بۆ ئەوەى پابەند بێت پێ یەو کە دیار ترینیان وەستاندنى بەرنامەى ئەتۆمى ڕۆکێتى بالیستى دوور مەودایە و دەست وەرنەدانە لە کاروبارى وڵاتانى ناوچەکە وەکو سوریا و عێراق و لوینان و یەمەن.
وا ڕوداوەکان بۆ پێشەوە دەڕۆن لە کاتى جێبەجێ نەکردنى مەرج و داخوازییەکانى ئەمریکادا کە ئێران تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکى پیشان نەداوە بۆ پەسەندکردنى ئەمریکیەکان باس لەوە دەکەن کە قورسترین و سەخترین سزاى ئابوورى و بازرگانى بە سەردا بسە پێنن کە مێژووى مرۆڤایەتى بە خۆیەوە نەدیبێت بە تایبەتى دواى ئەوەى ئیدارەى ترەمپ بە نیازە لە ڕیگاى وڵاتانى دۆستیەوە کڕینى نەوتى ئێران لە سەرەتاى مانگى تشرینى یەکەوە بووەستێنێت.
تەنگەى هورمز دادەخرێت؟
لەوەڵامى ئەو هەنگاوەى ئەمریکادا سەرۆکى ئێرانى رۆحانى هەڕەشەى داخستنى تەنگەى هورمز دەکات کە نزیکى 30% نەوتى جیهان بەوێدا تێپەڕ دەبێت لە کاتێکدا ئێران خاوەنى درێژترین کەنارە لە کەنداوى عەرەبیدا و ئێران نەوتو غاز کە بەشێکى زۆری داهاتى نەتەوەیى پێکدەهێنن ئەم هەنگاوە ى ئەمریکا لێدانە خاڵە هەستیارو ستراتیجیەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران کە هەر لە سەرەتاکەیدا دراوى ئەو وڵاتە بەشێکى زۆرى بەهاکەى لە دەستدا. بۆیە هەڕەشەکان هەر بە وتەکانى سەرۆک کۆمارەوە نەوەستا بەڵکو زۆرێکى تر لە فەرماندە دیارەکانى سوپاى پاسداران هەڕەشەى توندیان دا وتیان ئەگەر ئێمە نەوت نەفرۆشین ئەوا وڵاتانى دراوسێ و ناوچەکەش ناتوانن بیفرۆشن وتەنگەى هورمز یان دەبێت بۆ هەمووان بێت یان نابێت بۆ کەس بێت.
گرنگى ئابورى تەنگەى هورمز
تەنگەى هورمز سێ یەکى وزەى جیهان لە نەوت و غاز ساڵانە لێرەوە دەڕۆن بە شێوەیەک بە گوێرەى سەرچاوەکانى وزەى ئەمریکى ساڵى 2016 ڕۆژانە 18.5 بەرمیل نەوت لەوێوە ڕۆیشتووە.
کێ زیانمەندە لەم هەنگاوە؟
لەکاتى داخستنى تەنگەى هورمز نرخى نەوت بە شێوەیەکى کتوپڕ بەرز دەبێتەوە کە ئەمەش لە پێش هەموو کەش وڵاتانى فرۆشیارو کڕیار زەرەرمەند دەبن و شۆفێرو بەکاربەرانى نەوت و بەرهەمەکانى لە هەموو کون قوژبنێکى ئەم جیهانە بە تایبەتى بەشێکى زۆرى ئەو نەوتەى لێرەوە دەڕوات بۆ وڵاتانى ئاسیاویە وەکو چین و یابان وهندو کۆریاى باشوورو سنگافورە کە لە ساڵى 3016 لە 80% ئەو نەوتەى لەوێوە ڕۆیشتووە بۆ ئەو وڵاتانە چوون.
ئەڵتەرنەتیف بۆ تەنگەى هورمز
هەرچەندە لە ناوچەکەدا جگە لە عێراق کە بۆڕى نەوتى هەیە بو بەندەرى جیهانى تورکى و هێڵى ترى هەیە بۆ بەندەرە بانیاس لە سوریا کە ساڵانێکى زۆر لە کار کەوتووە عەرەیستانى سعوودیە و ئیماراتى عەرەبیش هێڵ و بۆڕى یان هەیە بۆ فرۆشتنى نەوتو غاز بە شێوەیەکى کەم کە ناتوانێت جێگەى ئەو بڕە زۆر ە بگرێتەوە کە لە تەنگەى ناوبراوەوە هەناردە دەکرێت.
لە کۆتاییدا داخستنى هورمز لەوەیە هێندە کارێکى ئاسان نەبێت لە بەر هەستیارى بارودۆخى ناوچەکەش و لە بەرامبەردا ئەمریکیەکان بەڵێنى ئەوە دەدەن کە هاتوچۆو جموجووڵى دەریایى و کەشتیەوانى لە کەنداوى عەرەبی و تەنگەى هورمز دەپارێزن و لە هیچ کەس و لایەنێکى قیووڵ ناکەن، چونکە لە کاتى شەڕى هەشت ساڵەى عێراق و ئێراندا کاردانەوەو پرژى شەڕەکە گەیشتە ئەوێندەرێ شەڕەکە وەستا. چونکە ئیتر بەرژەوەندى زۆرێک لە وڵاتان و کۆمپانیا زەبەلاحەکانى جیهان کەوتنە مەترسیەوە. ئەوکات هێزە دەریاییەکانى ئێران هەندێک مینی یان دانا لە ئاوەکانى دا، کە کاردانەوەى توندى ئەمریکاى لێکەوتەوە، کە زۆرێک لە بنکەو بەندەرو ناوەندەکانى نەوتى ئێرانى بە ئامانج کران و و بەشێکى زۆرى هێزى دەریاییەکان لە ناوبران.