سالار مەحمود: فازیل ڕه‌سوڵ، ئامۆزا گومناوهكهی فاروقی مه‌لا مسته‌فا.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
یه‌كێك ده‌بێت له بهشدارانو دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان، له دامه‌زراندنی گروپی ” ڕوانگه”شدا ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه، له‌پاش هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه ڕووده‌كاته ههندهرانو وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره له فیكری ئه‌ودا ڕوو ده‌دات، زۆرێك له ڕۆشنبیره عه‌ره‌به‌كان وه‌كو بیرمەند ناوی ئه‌و دەهێنن، له رۆژی 13ی تەموزی 1989 لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا گه‌ڵ دكتۆر عەبدولرەحمانی قاسملۆ سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران تیرۆر ده‌كرێت.
فازیل ڕه‌سووڵ، كوڕی مه‌لا مه‌حموودی كوڕی حاجی مه‌لا ڕه‌سووڵی دێلێژهییهو به فازیل ڕه‌سوڵ ناسراوه، ساڵی 1948 له‌دایكبووه، ئامۆزای دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ و فارووقی مه‌لامسته‌فایه، نووسه‌رو سیاسییه‌كی دیاری كوردبوو، ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به ناوی فازیلی مه‌لا مه‌حمووده‌وه وتاری ئه‌ده‌بی و ڕه‌خنه‌یی بڵاوده‌كرده‌وه‌و ئه‌و یه‌كێكبوو له دامه‌زرێنه‌رانی گرووپی روانگه كه ساڵانی حه‌فتاكان ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو له ئه‌ده‌بی كوردییدا، فازیل، سه‌ره‌تا چه‌پ بووه، وه یه‌كێكبوو له سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی (ماركسی لینینی كوردستان) كه دوایی ناوه‌كه‌ی گۆڕدرا بۆ (كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان).
پاش نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول ده‌چێته ههندهرانو وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی فیكریی له ژیانی فازڵ ڕه‌سووڵ ڕووده‌دات و به‌یه‌كجاریی واز له فیكری چهپو ماركسیی دێنێت و ئاراسته‌ی فیكریی ده‌گۆڕێت بۆ ئیسلامیی.
له ساڵانى هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردودا، ده‌بێته هاوه‌ڵی بیرمه‌نده ئیسلامییه میانهڕهوهكانو ژماره‌یه‌ك له ڕۆشنبیرانی میانه‌ڕه‌و، وه‌ك: (احمد بن بيللا سەرۆکی جەزائیر، محمد سليم العوا، فهمي هويدي، محمد عمارة، رضوان السيد، وجيه كوثراني.. هتد)، له‌وێوه ئاڕاسته‌ی فكریی به‌ته‌واوه‌تى گۆڕاوه‌و بووه‌ته پشتیوانی فیكری ئیسلامیی میانه‌ڕه‌و.
فازیل رەسوڵ و ئەحمەد بن بیلای سەرۆکی جەزائیر
ساڵی 1985 له به‌رلینى پایته‌ختى ئه‌ڵمانیا بڕوانامه‌ی دكتۆرا له سیاسه‌تدا به‌ده‌ست دێنێ له سه‌ر كێشه‌ی كورد له سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تیی، ناوبراو دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ زۆرێك له سیاسییه‌كانی جیهاندا هه‌بووه، وه‌ك ( بن بێلای سه‌رۆكی جهزائیرو به‌نی سه‌دری سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ركرده‌ی ئێستای عێراق، هه‌روه‌ها دۆستێكی نزیكی دكتۆر قاسملۆی سه‌رۆكی حیزبی دیموكراتی ئێران بووه.
پاش نووسینی چه‌ندان كتێب و وتار‌و لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی ئیسلام، ده‌بێته سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری( منبر الحوار) فازڵ ره‌سوڵ له‌لایه‌ن چه‌ند نووسه‌رو بیرمه‌ندێكی عه‌ره‌بی وه‌كو( دكتۆر محه‌مه‌د عهممارهو تارق به‌شیری و ره‌زوان سه‌یدو سه‌لیم عهواوه) وه‌كو بیرمه‌ندێكی گه‌وره ناوی ده‌برێت، له13/7/1989 له‌گه‌ڵ دكتۆر قاسملۆدا تیرۆر ده‌كرێت.
نووسه‌رو رۆشنبیر( عه‌لی سیرینی) كه له ئوستورالیا ده‌ژی، ده‌یان وتار‌و به‌دواداچوونی به‌كوردی و عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به‌فازیل ڕه‌سووڵ نووسیوه‌و بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئاماژه به‌وه ده‌دات كه فازیل ڕه‌سوڵ، له قۆناغی خوێندنی ناوه‌ندیدا ده‌ستی كردووه به چالاكی سیاسیی‌و تا ساڵانی حه‌فتاكان له ڕیزی ڕێكخراوی قوتابیانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان درێژه‌ی به چالاكیی داوه.
فازیل رەسوڵ ـ سەردەمی پێشمەرگایەتی لە شاخ
له‌و ڕه‌وته ئه‌ده‌بییه‌شی به‌ناوی ( بزوتنه‌وه‌ی ڕوانگه) دروست بووه نوسینی له بواری فیكریی و ئه‌ده‌بیی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌و به‌ناوی فازیلی مه‌لا مه‌حمود ناوبانگی ده‌ركردووه، له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له زانكۆی به‌غدا، له به‌شی سیاسه‌ت بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس به‌ده‌ست دێنێت.
فازیل ڕه‌سوڵ له دانیشتن و كۆبوونه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی تایبه‌ت به پێكهێنانی ڕێكخراوی ( ماركسی لینینی كوردستان) كه دواتر ناوه‌كه‌ی گۆڕدرا بۆ ( كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان) به‌شداریكردووه، ئه‌و له‌و سه‌روه‌خته‌دا، چه‌پێكی ماركسیی- ماویی بووه.
به‌وته‌ی عه‌لی سیرینی، له ساڵی 2007 دا، نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌باره‌ت به فازیل رەسوڵ پێی وتووه كه ” فازیل ماویی بووه و ئیعترافی به ئێمه نه‌ده‌كرد كه ئێمه ماركسیی ڕاسته‌قینه بین، بۆیه كاتێك كۆمه‌ڵه دروست بوو، ئه‌و له گه‌ڵمان نه‌هات”.
له دوای هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی ئهیلوول له ساڵی 1975، فازیل ڕوو ده‌كاته لوبنان‌و له‌وێ له بنكه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه كار ده‌كات و ده‌بێته هاوڕێی چەند بیرمه‌ند و نوسه‌رێكی عه‌ره‌ب، له‌وێ كتێبێك ده‌رباره‌ی عه‌لی شه‌ریعه‌تی ده‌نووسێت “هكذا تكلم علي شريعتى” و دوو كتێبیش له فارسییه‌وه ته‌رجه‌مه‌ی عه‌ره‌بی ده‌كات، یه‌كێكیان كتێبه‌كه‌ی ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌دره “ايران غربة السياسة والثورة”، ئه‌ویتریشیان كتێبێكی مه‌هدی بازرگانه “الحد الفاصل بين السياسة والدين”، هەروەک فازیڵ رەسوڵ بە پاراوی زمانی فەرەنسی زانیووە و چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیشی لەگەڵ کەناڵێکی فەرەنسیدا هەیە و تائێستا پارێزراوە.
شاسوار جەلال (شەهید ئارام) و فازیل رەسوڵ ـ بەغداد ـ 1968
له كۆتایی ساڵانی حه‌فتاكاندا فازیل به‌ره‌و نه‌مسا ده‌ڕوات، له‌وێ په‌ره به‌خوێندنی باڵا دهداتو ساڵی 1985 له به‌رلین بڕوانامه‌ی دكتۆرا له سیاسه‌تدا به‌ده‌ست دێنێ له سه‌ر كێشه‌ی كورد له سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تیی “كوردستان والسياسة السوفيتية في الشرق الاوسط”، له ساڵی 1986 گۆڤاری “الحوار”ی دامه‌زراندووه كه له به‌یروت ده‌رده‌چوو، دواتر ناوه‌كه‌ی گۆڕی بۆ “منبر الحوار”. ئه‌م گۆڤاره وه‌رزیی بووه و تایبه‌ت به بواری فكر و لێكۆڵینه‌وه بووه.
فازیل له ئاستی دونیای ئیسلام و عه‌ره‌ب به یه‌كه‌م كه‌س ده‌ژمێردرێ كه بۆ یه‌كه‌مجار توانیوویه‌تی عه‌لمانیی و ناسیۆنالیی و ئیسلامییه‌كان له سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆ بكاته‌وه، له قاهیره، وێڕای وتار و لێكۆڵینه‌وه له (منبر الحوار)، فازیل كتێبێكی به ئه‌ڵمانی له سه‌ر جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران بڵاو كرده‌وه‌و خۆشی ته‌رجه‌مه‌ی عه‌ره‌بی كردووه.
هه‌روه‌ها كتێبێكی نوسیوه به‌ناونیشانی “الاكراد فی الاسلام” بڕیار وابووه كه له ساڵی 1989 له قاهیره چاپ بكرێت، به‌ڵام تیرۆركردنه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌رداهات و ئێستاش ده‌ستنووسی ئه‌م كتێبه كه‌س نازانێت لای كێیه.
عه‌لی سیرینی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌ڕووی سیاسییه‌وه، فازیل له ساڵی 1977 كه‌سێكی بێ لایه‌ن بووه له ئاستی حیزبایهتییهو پێیوابووه ئه‌زموونی حزبایه‌تیی وه‌كو ئه‌زموونی ناسیۆنالیزم په‌رته‌وازكه‌ر و ڕوخێنه‌ره، بۆیه تا تیرۆریش كرا هه‌ر وه‌ك كه‌سێكی نا حیزبی مایه‌وه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی گه‌رمی له گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارانی عه‌ره‌ب و ئێرانی هه‌بوو وه‌كو ( ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در، مه‌هدی بازرگان، دكتۆر قاسملو، ئه‌حمه‌د بن بێلا، ڕاوێژكاری یاسایی میسر تارق ئه‌لبوشری، محمد سلیم ئهلعهوا، وه‌زیری لاوانی میسر علی ا‌لدین هلال، محمد عماره)و…هتد، زۆربه‌ی ئه‌مانه فازڵیان خۆشویستووه‌و له نوسینه‌كانیان ده‌رباره‌ی فازڵ قسه‌یان كردووه.
بەرگی کتێبەکەی فازیل رەسول لەسەر عەلی شەریعەتی
فازیل ڕه‌سوڵ له‌گه‌ڵ قاسملۆدا له‌كاتی گفتوگۆی نێوان قاسملۆو ئێرانییه‌كاندا له لایه‌ن ئێراییهكانهوه تیرۆر ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه فازیل چۆن به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كردووه، عه‌لی سیرینی ده‌ڵێت:”مام جه‌لال ڕێكخه‌ری گفتوگۆكانی نێوان قاسملۆو ئێرانییه‌كان بووه نه‌ك شه‌هید فازیل، تاڵه‌بانی قه‌ناعه‌تی به قاسملۆ هێنا كه گفتوگۆ له گه‌ڵ ئێران بكات. قاسملۆش ڕازیبووه‌و فه‌ڕه‌نسای هه‌ڵبژاردووه بۆ گفتوگۆ كردن، به‌ڵام ئێران ڕازی نه‌بووه‌و ئه‌ڵمانیای هه‌ڵبژاردووه، قاسملووش به‌وێ ڕازی نابێت و دواتر له سه‌ر ڤییه‌ننا ڕێكده‌كه‌ون.
دوای دووگه‌ڕی گفتوگۆ و دواتر به پێی ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێ ئێران داوای كردووه تاڵه‌بانی بكشێته‌وه، تاڵه‌بانی ده‌ڵێت من قاسملۆم ئاگادار كردووه كه نیازی ئێران باش نییه، له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزی ئه‌و ساڵه‌دا، ئێران داوا له فازیل ده‌كات نێوه‌ندگیریی ئه‌م گفتوگۆیه بكات، فازڵ ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌و پێشنیاری ئه‌حمه‌د بن بێللاى سه‌رۆكى ئه‌وكاته‌ى جه‌زائیر ده‌كات، بن بێللاش ڕازیده‌بێت.
فازیل رەسوڵ ده‌ڵێت من مه‌شغوڵم به گفتوگۆی نێوان عه‌لمانییه‌كان و ئیسلامییه‌كان و ناسیۆنالیسته‌كان له قاهیره و سه‌رقاڵی زانكۆ و گۆڤاری (منبر الحوار)م، كاتم به‌ده‌سته‌وه نییه. به‌ڵام ئێران مكوڕ ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فازیل ئه‌م ده‌وره ببینێ، ئه‌حمه‌د بن بێلاش هه‌ر له ڤییه‌ننا ده‌مێنێته‌وه، ناڕاسته‌وخۆ چاودێری گفتوگۆ و ئه‌نجامه‌كانی ده‌كات.
بكوژه‌كان له ماڵی فازیل رەسوڵ سه‌ردانی بن بێللا ده‌كه‌ن، ڕۆژی 13ی تهمموز فازڵ دڵی خۆشه‌و به كه‌سه نزیكه‌كانی ده‌ڵێت به‌م زووانه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ میلله‌تی كورد به ئه‌نجام ده‌گات، به‌ڵام باسی ناكات چییه‌و كه‌سیش نازانێ بۆ كوێ ده‌چێت، دیاره پێش چه‌ند ڕۆژێك به ته‌له‌فۆنیش قسه له گه‌ڵ به‌نی سه‌در ده‌كات به‌لام به هیچ شێوه باسی ئه‌م گفتوگۆیه ناكات. به‌نی سه‌در ده‌ڵێ گه‌ر فازیل پێی گوتبام شتێكی ئاوا له ئارادایه من واملێدهكرد نه‌چێت، چونكه من ده‌مزانی كه ئه‌مه تهڵهیهو ئێران به ڕاستی نایه‌وێ گفتوگۆ بكات. به‌ڵام هه‌ر خۆشی ده‌ڵێ كه ” فازڵ له لایه‌نی ئه‌خلاقیه‌وه مه‌حكوم بووه به‌وه‌ی نهێنی نهدركێنێ بۆیه ئه‌م نهێنیه‌ی پاراست”.
فازڵ رەسوڵ و مام جەلال
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه بۆچی ئێران له‌گه‌ڵ قاسملۆدا فازیل ڕه‌سوڵیشی تیرۆر كرد، عه‌لی سیرینی ده‌ڵێت: ” فازیل په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئێران باش نه‌بوو. كاتێك له هه‌شتاكان كۆنگره ئیسلامیه‌كان له تاران به‌ڕێوه ده‌چوون، فازیل بانگهێشتی هیچ كامێك له‌م كۆنگرانه نه‌ده‌كرا، ته‌نانه‌ت ئێران ڤیزای نه‌داوه به فازیل بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ئێران دایكی خۆی ببینێ، هه‌روه‌ها فازیل هزرڤانێكی گه‌وره‌ى سوننی بوو، كوردبوونهكهشی بخه‌ره سه‌ری، ئه‌مه جێگای دڵخۆشی ئێران نه‌بووه، فازیل دژی ته‌شه‌ییوعی سه‌فه‌وی بووه‌و كتێبه‌كانی به تایبه‌تیی “هكذا تكلم علي شريعتي”، دژی ئه‌و ڕه‌وته شیعه‌گه‌راییه بوو، كه له ئێران له دوای شۆڕش حوكمی گرته ده‌ست،
هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1984 ئێران خاكه‌كانی خۆی له چنگ عێراق رزگار كرد، فازیل رەسوڵ هیوای وابوو ئێران شه‌ڕه‌كه ڕابگڕێت كه‌چی ئه‌مه ڕووی نه‌داو بووه هۆی ئه‌وه‌ی فازل ڕه‌خنه له له ئێران بگرێت.
له ئاستی كوردستانیش، فازیڵ رەسوڵ پێیوابوو شه‌ڕی نێوان ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته ده‌بێته هۆی كاولكردنی ماڵی كورد و وه‌ستاندنی هه‌ر گه‌شه‌یه‌ك، پاشان ئێران به وردی سه‌رنجی ئه‌وه‌ی ده‌دا كه فازڵ له ئاستی ئیسلامییدا، خه‌ریكی لێك نزیككردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یه، كه زۆرینه‌ی سوننه‌یه‌و ستراتیژی ئێرانیش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆ په‌رتكردنی جیهانی سوننه كاریكردووه.
له پیلان‌و پرسى تیرۆركردنى قاسمۆلۆو فازیل ڕه‌سووڵدا، ناوى ئیسرائیلیش دێته گۆڕێ كه ئه‌و وڵاته‌ش به‌شدارى ئه‌و پیلانه بووه، دیاریشه كه فازیل ڕه‌سوڵ زۆر دژایه‌تی پلانی زایۆنیزمی ده‌كرد كه ئیسرائیل وه‌ك بزوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی وایه( بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه ئیسلامیه‌كان دابه‌شبكات بۆ ده‌وڵه‌تۆكه‌ی بچوك بچوك تا ناكۆك بن له‌نێوخۆیاندا.
بەرگی گۆڤاری منبر الحوار
به پێی وته‌ی عێزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ، كه له دیدارێكى تایبه‌ت به فازیل ڕه‌سوڵدا ئاماژه‌ى پێكردووه، به‌هه‌مانجۆر عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملۆش دژایه‌تی –زایۆنیزمی، سههیونیهتی- كردووه نه‌ك -یه‌هودیه‌ت- چونكه ئه‌و پێیوابوو له ریزی نازیه‌ت و فاشیستهكاندان، قاسملۆ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی چڕ‌و پڕی له‌و باره‌یه‌وه نوسیوه‌و داویه‌تی به فازلیل ره‌سوڵ.
دكتۆر عێزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ له‌دیداره‌كه‌یدا وتوویه‌تى:” ئه‌وه‌ی كه ئێمه له باره‌ی نه‌مساوه بیزانین ئه‌وه‌یه كه له‌ژێر نفوز‌و ده‌سه‌ڵاتی یههودیهكاندایه، هه‌ر بۆیه فه‌رمانگه ئیسرائیلییه‌كان زۆر به باشی ئاگایان له چالاكی‌و كاروبار‌و بۆچوونه‌كانی فازیل ره‌سوڵ بوو، كه له پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی ململانێ‌و كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه‌و پێكهاته جیاوازه‌كانی له‌یه‌ك نزیك كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها ئاگایان له‌ناوه‌رۆكی هه‌موو كاره‌كانی قاسملۆش بووه، قاسملۆو فازیل ره‌سوڵیش پێكه‌وه كاریان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له دژی زایۆنیزم ده‌كرد.
یازده ساڵ لهمهوبهرو له ساڵیادى تیرۆركردنهكهیدا، دكتۆر عێزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ كه ئامۆزاى فازیل ڕه‌سووڵه، پێشنیارى ئه‌وه‌ى كرد كه یه‌كێك له حیزبه ئیسلامییه میانه‌ڕه‌وه‌كان ته‌به‌ننى كلتورى فازیل ڕه‌سووڵ بكهنو یادى بكه‌نه‌وه، ئه‌و یهگرتووى ئیسلامیشى بۆ ئه‌و كاره به ئه‌هلو شایسته زانیبوو، كه گرنگى به كلتورى فیكرى ئه‌و بده‌ن.
سەرچاوی نوسین/ دیبلۆماتیک ماگازین
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە