سەروەت هەڵەبجەیی: گۆرانکاریەکانی پارتی و قۆناغی پەرتەوازەبون.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

بەدریژایی مێژوو پارتەسیاسیەکانی باشور بە هۆی وەلانانی دیموکراسی و هێڵی سورو پەنابردن بۆ عەقلیەتی خێڵەکی زۆرن ئەوساتانەی دووچاری دارمان و پەرتەوازەیی بونەتەوە
تیئۆری گۆڕینی سه‌رکرده‌کان و سووڕاندنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن له‌ بازنه‌یه‌کی کورتدا پیشانده‌ری به‌ره‌وپێشنه‌چوونی ئەو حیزبەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجه‌کانی. جیاوازی نییه‌ که‌ تیئۆری هەرلایەنێک بێت کاتێک که‌ به‌رژه‌وه‌ندی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا پێناسه‌ ده‌کرێت هەموو ئه‌زموون و شانازییه‌کانی ڕابردوو دەبێتە تابلۆیەکی دارزاوو بێرەنگ و روو. ئه‌م چه‌شنه‌ سیسته‌مانه‌ بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌توانن درێژه‌ به‌ به‌رنامه‌که‌یان بده‌ن. شکستی بەرپرسیارێتی پڕ ده‌بده‌به‌ و که‌بکه‌به‌ی بەرە دژ بەیەکەکان ڕه‌وتێکی مێژووییه‌ که‌ به‌ ده‌یان جار و له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌کاندا دووپات بووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هه‌رگیز وانه‌ی لێ وه‌رنه‌گیراوه‌. خوێندنه‌وه‌ی مێژوو پیشان ده‌دات ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی ئەم چەشنە ‌ سیاسییه‌کان ڕه‌نگه‌ درێژ بێت به‌ڵام نابێته‌ هۆکارێک بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییه‌ که‌ زێده‌خوازی و قۆرخکاری هه‌میشه‌یی نییه لەگەڵ گرۆانکاریەکانی ئەم دواییانەی پارتی لە سنوری ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی
سەرنجتان رادەکێشم بۆ سەرکوتکردن و دورخستنەوەی کادرو لایەنگرانی باڵی نێچیرەڤان بارزانی:
بەرواری 27/9/2015 رۆژی هەینی لیژنەیەکی تایبەتی مسرور بارزانی دێنە ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرجەم لقەکانی پارتی لەسنوری زۆرنی سەوز وێنەو نامیلکە کانی نێچیرەڤان بارزانی لە سەرجەم داموودەزگاکانی پارتی کۆدەکەنەوەو وەڵامی هیچ پرسیارێکی بەرپرسی لقەکانیش نادەنەوە ؛ لەگەڵ خۆیان دەیبەن و دەرۆن ئەمە لەحاڵێکدا؛ ئەم ئاماژەیە لەكۆنگرەی 14ی پارتیدا بۆ نێچیرەڤان بارزانی دەرئەنجامێكی زۆر خراپی هەبێت.
هەر لێرەوە دەستیپێکرد ؛ هەر لەوەڵامی ئەم کردارەی مسرور بارزانی ؛ نێچیرەڤان بارزانی لە 7/8/2016 بە هاوکاری جەعفرئیمنکی و فازل میرانی پلە بەرزکردنەوە بۆ 19 کادری خۆی لە مەکتەبی سیاسی رادەگەیەنێت و هەر یەکە لەوانە دەنێرێتە بەشەکانی ریخکستنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی وەک ئەندام بەشی رێکخستن و بەرپرسی رێکخستنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی ریکخستنی لقەکانی سنوری ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان؛ ئەم گۆرانکاریە؛ بەتەواوەتی کێشەکانی نێوان مسرور بارزانی و نێچیرەڤان بارزانی ئاڵۆز تر دەکات.
هەر بۆیە بە سەر پەرشتی مسرور بارزانی و هێمن هەورامی لە بەرواری 28/5/2018 کۆبونەوەیەکی لەگەڵ دەزگا تایبەتەکانی ریکخست؛ بەناوی شکستی پارتی لە زۆنی سەوزو پلانی نوێ.
لەم کۆبونەوەیەدا مسرور بارزانی بریاری دا سەرجەم بەرپرسی لقەکان و بەرپرسی ئەنجومەن و بەر پرسی رێکخستنی لق و بەرپرسی رێکخستنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و هەندێک لە ناوچەکانیش؛ بگۆرێت و چەند ناوچەیەکی تر کە لە رابردوو لە سەرو بەندی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە کە بە بریاری مەکتەبی سیاسی دوو لیژنە ناوچە کران بەیەک؛ پارتی لە و کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی دا زیاتر لە 17 ناوچەی داخست.
لە ئێستادا بە بریاری مسرور بارزانی دەبێت سەرلە نوێ ئەو ناوچانە بەستافی نوێ بکرێنەوەو سەرجەم بەر پرسی ناوچەکانیش مەکتەبی مسرور بارزانی دەستنیشانیان دەکات.
لێرە دا پرسیار ئەوەیە؟ ئەم گۆرانکاریانە ی سنوری زۆنی سەوز زیاتر لە سێ مانگە بەرنامەی بۆ دارێژراوەو سەرجەم ئەو کەسانەش دەستنیشانکراون بۆ بەرپرسی لق و رێکخستنەکان
بەڵام دوای گۆرینی بەر پرسی لقی 12 فازل بەشارەتی و دانانی کادری دەزگاکەی مسرور بارزانی بەناوی بەسام علی؛ یەک هەفتە دوای ئەم گۆرانکارییە لقی 12 ی هەڵەبجە؛ بەبریاری مسرور بارزانی گۆرانکارییەکان بۆ یەک مانگ و 14 رۆژ رادەگیرێت.
بێشک ئەمە زۆر پرسیاری بەدوای خۆیدا هێنا؛ کاتێک بەسام علی وەک بەرپرسی نوێی لقی 12 دەستبەکاربوو ؛ کێشە گەلێک روویاندا هەرگیز لە تەوەقعی پارتیدا نەبوون؛ چینێک وەک خاوەن شهید؛ چینێک وەک خاوەن خزمەتی شاخ و شار ؛ چینێک وەک لاو رۆشنبیری بە ئەزموون ؛؛ ئەمانە هەموان هۆشداریان لە چۆنیەتی گۆرانکارییەکان دا بە سەروی خۆیان؛ ئەمە لە کاتێکا بوو بەسام علی لە هەڵبژاردنەکەی خولی پێشوی عێراق کاندیدی پارتی بوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق؛ بەڵام ناوبراو کەمترین دەنگی بەدەستهێناو تەنانەت لقی 12 ئەوکاتە دەنگیان پێنەدا؛ لە بەرامبەر ئەو متمانەی خۆیان بە ئەشواق جاف دا.
مەکتەبی مسرور بارزانی هەرکە بەم کێشە دەزانێت؛ لەو ماوەی راگرتنی گۆرانکارییەکان هێمن هەورامی دەنێرێتە سنوری زۆنی سەوز بە ومەبەستەی ناوبراو سەرۆکی لیستی پارتیە بۆ پارلەمانی کوردستان و بەسەرکردنەوەی ئەندام و لایەنگرانی پارتی و چینی پەراوێزخراوی پارتی.
بەڵام لە راستیدا هێمن هەورامی نێردەی خودی مسرور بارزانی بوو؛ بۆچارەسەر کردنی ئەو کێشانەی دەرئەنجامی گۆرانکارییەکانی باڵی مسرور بارزانی سەریان هەڵدا؛ هێمن هەورامی زۆرێک لە ئەندام ولایەنگرانی پارتی بە چەند قۆناغێک بەسەر کردەوەو ؛ چینێک بە بەڵێنی مادی؛ سکەنە؛ چینێک بە پۆستە حکومیەکانی دوای کابینەی نوێی حکومەت؛ هەندێ کادریش وەک کەمپین سەرقاڵیکردوون تاکار بۆ خودی سەرۆکی لیستی پارتی بکەن؛ بۆ ئەوەی بیریان بەلای ئەم یاخیبونەدا نەچێت.
ئەمە تارادەیەکی کەم لایەنگرانی پارتی لە هەڵچون و یاخیبون هێور کردەوە بەڵام دواجار ئەم هەوڵەش هێدی هێدی شکستی هێنا. لە ئێستادا دۆخی ناو لق و ناوچەکانی پارتی لە سنوری زۆنی سەوز رۆژ بەرۆژ بەرەو خراپی دەچێ و بەساکاری لێی بروانی بەروونی ئەوە دەبینی نەک تەنیا دووباڵ بگرە کە دوو حیزب؛ دوو ئایدۆلۆجی؛ دوو پرنسیپ لە یەک بارەگا کاردەکەن.

سەروەت هەڵەبجەیی ؛ کادری دەستلەکار کێشاوەی پارتی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت