عیماد عەلی: داواكاری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی راپه‌ریوی عیراق چیه؟
لێره‌دا باس له‌وه‌ی پشت خۆپیشاندانه‌كان ناكه‌ین كه چی ده‌گوزه‌رێت و هه‌زار و یه‌ك قسه هه‌ڵده‌گرێت و پاڵنه‌ره نێوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان شیناكهینهوه. به‌ڵام تائێستا چه‌ندین جار له‌كوردستان خۆپیشندانی خۆرسك و مه‌به‌ستدار روویداوه و خه‌ڵك تا راده‌ی راپه‌رین رژاونه‌ته سه‌رجاده‌كان. به‌ڵام داخه‌كه‌م هه ر جاڕیك له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات بێت یان ئۆپۆزسیۆنه‌وه به‌ده‌ردێك براون كه ته‌نها خۆپیشاندانیان له داواكاری كاتی و ته‌سك و بچوك قه‌تیس كردووه و ده‌ستیان نه‌خستۆته سه‌ر برینه راسته‌قینه‌كه و، له‌جیاتی چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی نه‌خۆشیه‌كه كه‌چی بووه به نه‌خۆشیی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام و ویستی خه‌ڵك له داواكردن و فه‌رزكردنی چاره‌سه‌ركردنی سست بووه.
هه‌رچه‌ند خه‌ڵكی عیراق په‌ری نین و ئاستی رۆشنبیریان و هۆشیاریان له خه‌ڵكی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رزتر نیه، به‌ڵام كه ته‌ماشای دروشم و داواكاری ئه‌و خه‌ڵكه خۆپیشانده‌ر و راپهریوهیان ده‌كه‌یت ده‌زانیت كه:
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی سه‌ختی ژیان و نه‌داری و برسێتی و قاتوقری پاڵنه‌ری سه‌ره‌كیه له رژانه سهرجاهدكان، كه‌چی داواكاریه‌كانی خه‌ڵكی نارازی عیراق به شێوه‌یه‌كی گشتی دووره له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ته‌سكی كه‌سی و حزبی و ، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی هۆشیاری و ئاستی خه‌ڵكی راپه‌ریو ده‌رده‌خات و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیان پێشخستووه و به‌فه‌رمی چه‌ندین داواكاریان خستۆته به‌رده‌م خه‌ڵكی راپه‌ریوی خۆیان و ده‌سه‌لات و كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند و جێگه‌ی متمانه. ئه‌مه‌ش بواری كه‌م كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نیك بێت سواری ئه‌و شه‌پۆله ناره‌زایه‌تیانه بێت. داخه‌كه‌م له كوردستان به پێچه‌وانه بوو، لایه‌نه‌كان به ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه توانیان بیكه‌ن به كاری حزبی و بۆ مه‌رامی ته‌سكی خۆیان سواری بن.
داواكاریه‌كانی خه‌ڵك له خۆپیشاندانه‌كانی عیراق، به فه‌رمی ئه‌مانه بوون:
1_ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خانه‌نشینی سه‌رۆك كۆماره‌كان و سه‌رۆك وه‌زیره‌كان و سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كان و په‌رله‌مانتاره‌كان و وه‌زیره‌كان و جێگری وه‌زیره‌كان و به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی پێشوو و ئێستا و داهاتووش.
2- هه‌ڵه‌وه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و نههیێشتنی سه‌رجه‌م خانهنیشینیهكانیان.
3- هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئۆفیسه‌كانی پشكنهرهگشتیهكانی وه‌زاره‌ته‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران و گه‌نده‌ڵیه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان داده‌پۆشن و هاوبه‌شن له گهندهڵهكانیاندا.
4- ههڵههشانهوهی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و هه‌موو لقه‌كانی له سه‌رجه‌م پارێزگاكان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له جیاتی ده‌رخستنی گه‌نده‌ڵیی گه‌نده‌ڵكاران كه‌چی گه‌نده‌ڵیه‌كانیان داده‌پۆشن.
5- ده‌ركرنی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ردنی فرۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف و پێشكه‌ش كردنیان به دادگا بۆ سه‌پاندنی دادپه‌روه‌ری به‌سه‌ریاندا و گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی دزیویانه و، ئه‌ندامانی نوێی به‌رێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژیرێت.
6- پێكهێنانی دادگایه‌ك له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به ناوی دادگای گه‌ل بۆ داداگایی كردنی سه‌رجه‌م گه‌نده‌ڵكاران و تاڵانكه‌رانی دارایی گشتی خه‌ڵك و سزادانیان.
هیوادرام هه‌موو لایه‌ك په‌ند له‌م داواكاریانه وه‌ربگرێت و، رۆژێكیش كوردستان ئه‌م داوایانه فه‌رز بكات، جگه له چه‌ندینی تر كه پێویسته خه‌لكی كوردستان پێش داواكردنی موچه كه ئه‌وه ئاواتی ده‌سه‌ڵاته ته‌نها ئه‌و داواكاریه له‌لا یه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌ربخرێت . به‌ڵام ده‌بێت له‌وه دڵنیا ووێت به جێبه‌جێ كردنی داواكاریه گرنگه گشتیه‌كان موچه لای خۆیه‌وه به ئاسانی فه‌راهه‌م ده‌كرێت.