عیماد عه‌لی: كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه خه‌ڵكی كوردستانیش فشاری خۆیان بكه‌ن؟
رێژه‌ی بێكاری له‌م وڵاتانه ئه‌مریكا 7.9%، فه‌ره‌نسا 9. 3%، به‌ریتانیا 4.2%، روسیا 6%،چین 3.8%، جاپۆن 4%، وڵاتانی ئه‌مریكای باشوور له نێوان 3- 7%، وڵاتانی عه‌ره‌بی له نێوان 60 – 0.2% ( ته‌ماشای جیاوازی گه‌وره لێره‌دا بكه) . ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسورمانه سعودیه 15% و عیراق 18% و جیبوتی 60% بێت كه‌چی وڵاتێكی وه‌كو كه‌مبودیا 0.5% كه له‌سه‌دا ده‌ی داهاتی وڵاتێكی عه‌ره‌بی كه‌نداوی نیه و له‌ڵاتانی جیهانی سێیه‌میشه،ل یرهدا باس له وڵاتانی ئهسكهندنافی ناكه‌ین كه له‌به‌راورد كردن نایه‌ن.
له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و زۆر شتی په‌یوه‌ندیدار، پرسیاری زۆرم له ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌ی كوردستانی باشووره‌وه كرد، زۆرینه ی وه‌ڵامه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رده‌خست كه نه‌ك به شێوه‌یه‌كی زانستی و به كتومتی كه‌س نازانێت و گرنگی به‌وه نه‌دراوه، به‌ڵكو له ترسی فشاری سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌فه‌رمی ده‌رناخه‌ن و ته‌نانه‌ت واده‌رده‌كه‌وێت كه وه‌زاره‌تی پلاندانان به‌خۆی بێكار بێت. به نافه‌رمی و به‌ڵێنی ناونه‌هێنانی و باس نه‌كردنی، یه‌كێك له‌و پسپۆرانهم دواند؛ وتی رێژه‌ی بێكاری به‌كه‌می له سنووری 30 – 38% ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌ترسیداره ساڵ به‌سال به‌ڵكو مانگ به مانگ رێژه‌كه زۆر گه‌وره‌تر و كێرڤه‌كه به‌ره‌و باڵادهچێت ( وه‌كو وڵاتانی تر نیه مانگ و ساڵ كه‌م و زیاد بكات) و هیچ چاره‌سه‌رێك نه كاتیی نه‌ش هه‌میشه‌یی له‌به‌رده‌ستدا نیه و حكومه‌ت له‌م باره‌وه زۆر كه‌مته‌رخه‌مه، ئه‌مه سه‌ره‌رای بوونی هه‌موو جۆره‌كانی بێكاری ده‌مامكدار و رووتیش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بندیوار و خه‌ڵكی حزبی خاوه‌ن مه‌عاشی نافه‌رمیش له‌سه‌ر كاركه‌ر حساب كراوه، زۆرینه‌ی بێكارانیش له نێو گه‌نجاندایه، ئه‌مه‌ش ترسناكترین شته و به رێژه‌یه‌كه زۆر ده‌گمه‌نه له وڵاتانی جیهاندا.
هۆكاره‌كان به كورتی: له نه‌بونی پلانی كورت مه‌ودا و ستراتیجی و، پهروشوبڵاوی له به‌رێوه‌بردنی كاری حكومی و نه‌بونی هه‌ماهه‌نگیی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ له نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی و، نه‌بونی پسپۆری كاری بچوك و پێویست و له ئارادانهبونی هاندانی كاری تایبه‌ت. له‌گه‌ڵ داهاتی ره‌یعی نا جێگیر كه له ژێر ره‌حمه‌تی هه‌مه‌لایه‌نی نێوخۆیی كوردستان و عیراق و دراوسێكان و جیهانیشدایه، واته له ژێر فشار و شمشێری كۆمه‌ڵێك وڵات جگه له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێودوڵه‌تی و ملكه‌چیی ده‌سه‌لاتی لاوازی كوردستان بۆ سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی هه‌موویان و تێكدانی سیستمی ئابووری و دارایی و مانه‌وه‌ی له‌رزین و جوڵاندنی وه‌زعی ئابووری كوردستان بۆ مه‌ودایه‌كی دوور و بێ بوونی ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رێك له ئاسۆیه‌كی ته‌نانه‌ت دووریشدا. له‌هه‌مووی سه‌یرتر بریاری ئابووری میزاجی سه‌ركرده‌كان و ده‌سترۆیشتوانی حكومه‌ت به بێ هیچ حسابێك بۆ ئه‌و پرسه و به تایبه‌تی بۆ حاڵی گه‌نجان، كه بێكاری وای لێكردون هه‌میشه وه‌كو تفه‌نگی حازربهجهست بن بۆ هه‌ر كارێك بیر لهدهرئهنجامهكهی بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له خه‌مۆكی و كپبون به‌تاڵ بكه‌نه‌وه.
ئه‌مه ئه‌گه‌ر باس له زیادبونی ساڵانه‌ی سوپایه‌ك له ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگا و خوێندنی باڵای خاوه‌ن شه‌هاده‌ی ماچستێر و دوكتۆرا له زانكۆ نێوخۆكان و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بكه‌ین، ته‌نانه‌ت له‌و هه‌موو زانكۆیانه‌ی كراونه‌ته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ حسابێك بۆ چاره‌نوسی ده‌رچووانی بكرێت، ئه‌وه‌ش به ته‌واوی دوور بووه له پلان وبێ ئه‌وه‌ی شوێنی كاریان بۆ دابین كرابێت و، ته‌نها رێگه دامه‌زراندنه و هه‌ر دامهزراندنێكی تازه ده‌بێت ئه‌رك و قورسایی به‌سه‌ر خودی حكومه‌ته‌كه و داهاته كهمهكهیهوه بێت، له‌گه‌ڵ زاڵبونی بازرگانی سیاسی كه بناغه‌ی ئابووری هه‌رێمی تێكداوه.
رێژه‌ی بێكاری له عیراق ئه‌گه‌ر یارمه‌تیه حزبیه‌كان ئه‌ژمار بكرێت له‌گه‌ڵ پارمهتیه كۆمه‌ڵایه‌تیه حكومه‌تیه فه‌رمیه‌كان وه‌ك مه‌عاشی سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و به چه‌ندین ناو ناونیشانی حكومه‌تی و حزبی ئه‌وا( رێژه‌ی بێكاری نزیكه‌ی 15 – 20 % به پێی دوا خه‌مڵاندنی توێژینه‌وه‌یه‌ك له دووتوێی تێزێكی خوێندكاریكی خوێندی باڵا كه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع به وردی لێیكۆڵینهوهی له‌سه‌ر كردووه. له‌وێشدا هۆكاره‌كانی بێكاری زۆر به‌جوانی و زانستاینه ده‌رخراوه و هه‌ر هه‌مووی له‌سه‌ر كوردستان ده‌گونجێت، به‌ڵام له‌م نوسینه كورته جێگه‌ی ریزكردنی نابێته.
بۆیه گه‌رما و برینی كاره‌با ته‌نها شقارته‌ی هه‌ڵگیرسانی ئه‌و هه‌موو متبون و رق و كینه و ناره‌زایه‌تیه و پچرانی ئه‌و پشودرێژیه بوو كه خه‌ڵكی عیراق له ماوه‌ی پێشوودا هه‌یانبوو، له‌گه‌ڵ چه‌ندین ساڵ مه‌ینه‌تی و ئازاری گه‌وره‌ی به زۆر سه‌پێنراوی ده‌سه‌لاتی دیكتاتۆریه‌ت پێش رووخان. به هیوای رزگاربوون ئه‌م ماوه‌یه بوارێكی باشیان دا به دسه‌لاتی ئیسلامی سیاسی بۆ به‌خۆداچونه‌وه و چاره‌سه‌ری پرس و كێشه‌كان. تاوه‌كو زه‌مینه خۆش بوو (قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه نیه سه‌ره‌تاكه‌ی چی به هۆكاری ده‌ره‌كی بێت یان ناوه‌كی) خه‌ڵك رژانه سه‌رجاده و رقی پیرۆزی خۆیان رشتهوه، به‌ڵام به به‌كارهینانی هێزی له راده‌به‌ده‌ری هیزه عه‌سكه‌ریه حكومیه‌كان و میلیشیا حزبیه پاشكۆكانی ناوه‌نده دهردهكی و نێوخۆییه هه‌مه‌جۆره‌كان، تا رادهیكیش به به‌ڵێن و په‌یمانیش ئه‌گه‌ر به كاتی و بۆ چهواشهكاریش بێت، ههڵچونهكه تا راده‌یه‌كی زۆر دامركایه‌وه.
خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌تی عیراق فشاری خۆیان كرد و ده‌رئه‌نجامێكی مام ناوه‌ندیان به‌ده‌ستهێنا و تائێستاش به‌شێوه‌یه‌ك و ئه‌ویتر كۆتاییان بهنارهزایهتیهكان نه‌هێناوه و چاوه‌رێی به‌ڵێن و په‌یمانی كاربهدهستانن، به‌ڵام خه‌مۆكی باڵی به‌سه‌ر گه‌نجاندا كێشاوه و له هه‌ر هه‌لێكدا كهفوكوڵیان هه‌ڵده‌قولێت و به ترسناكتر شیوه كاردانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر جاده به‌تاڵ ده‌كاته‌وه.
كوردستان له‌م ماوه‌یه ته‌ماشاكه‌ر بوو، هه‌رچه‌ند ده‌كرا به‌شداری بكات، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی رای زۆر هه‌بوو و، چاوه‌رێی باشووری عیراقیش بوون و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ت به خۆرسك و پر له خۆشه‌ویستی بۆ كوردستان ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه له ده‌سه‌لاتداران به‌رپرسیارترن و شته‌كان تێكه‌ڵ ناكه‌ن. ئێستاش هه‌رچۆنێك بێت كپبوونێكی كاتی له باشووری عیراق هه‌ست پێده‌كرێت، له پاش ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مین جار خۆپیشاندانی ئاوا گه‌وره و به زه‌بر له پارێزگاكانی ناوه‌راست و باشوور رووبدات و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی زۆر ده‌به‌خشێت به گۆڕانی زۆر گه‌وره‌ی ( لێره باس له كه‌می رێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵكی عیراق له دواههڵبژاردنیش ناكه‌ین) بۆچونی خه‌ڵك له‌مه‌ر ده‌سه‌لاتی عیراق و گه‌نده‌ڵی و ئه‌و گێژاوه‌ی گیرۆده‌ی بووه.
به به‌راوردێكی بچوك له ته‌نها لایه‌نێكی زۆر كاریگه‌ر له ژیانی خه‌ڵك ئه‌ویش بێكاریه و، له هه‌مان كاتدا پێوه‌ره بۆ چۆنێتی به‌رێوه‌چونی ژیانی هه ر میله‌تێك، جگه له خزمه‌تگوزاریه بنه‌ره‌تیه‌كان و پێوێستیه زه‌رووریه له دواخستن نه‌هاتووه‌كانی وه‌كو نان و ئاو و كاره‌با و كه‌ره‌سته‌ی رۆژانه‌ی به‌رێوه‌بردنی ته‌نها ژیانی ئاسایی و كوڵه‌مه‌رگی. واقیعه‌كه ئه‌وه‌مان پیشان ده‌دات كه كوردستانیش له‌به‌رده‌م حاڵه‌تی خهتهرناكدایه و به هه‌ر جوڵه‌یه‌كی چاوه‌روانكراو وه‌زعی حكومه‌تی هه‌رێمیی بوغرا له‌وه‌ی عیراق باشتر نابێت ئه‌گه‌ر زۆر خراپتریش نه‌بێت.
جا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، له‌م كاته‌دا له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنداین؛ زۆر به‌ڵین دێته‌ئاراوه، ره‌فتاری پۆپۆلیستی ده‌گاته لوتكه، ملكه‌چبوون بۆ سه‌پاندنی داواكاری ده‌ره‌كی ده‌گاته دوا پله، ئایا پێویسته خه‌ڵك له‌م كاته‌دا رۆلی خۆی بگێڕێت نه‌ك ته‌نها وه‌كو ناوه‌راست و باشووری عیراق بێته ده‌نگ به‌ڵكو وه‌كو كارێكی ئاسایی مافدۆستانه قسه‌ی خۆی بكات؟ ئێستا ئه‌وه‌ی عیراق تا راده‌یه‌ك كپبۆتهوه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، بهچاولێكهری و لاسایی و هه‌لقۆستنه‌وه له‌قه‌ڵه‌م نادرێت، وه‌زعی كوردستان زۆر له‌و شوێنانه‌ی عیراق باشتر نیه، واته هۆكار و فاكته‌ره‌كان هاوشێوه‌ن. هه‌لی باشیش درایه حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌خۆداچونه‌وه و چاكسازی و ئه‌م قۆناغه‌ش فشاری عیراق و تا راده‌یه‌كیش ده‌وره‌به‌ر (جگه له توركیا كه ده‌ستدرێژیه‌كانی زیادی كردووه و ئه‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم به‌خۆی وادیاره رازیه و بێ ده‌نگی لێده‌كات) له‌سه‌ر هه‌رێم كه‌می كردووه ، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار له‌وانه‌ش سه‌رقاڵی خۆیان به كێشه‌ی خۆیانه‌وه ، بۆیه ئه‌گه‌ر جوڵه و فشاری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بێته‌ئاراوه و برژێنه سه‌ر جاده، جگه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌رێنی هیچ كارێكی نه‌رێنی تێدا به‌دیناكرێت. له‌وباوه‌ره‌دام كه خه‌لك چاوه‌رێی چهخماخهكه ده‌كات.
بۆیه، كه‌س باوه‌ر ناكات كه چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی و رزگاربوون لای حكومه‌ت هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌می باڵی به‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی ده‌سترۆیشتوی كوردستاندا كێشاوه و ته‌نها زمانی هێز و نالۆژیكی ده‌زانێت. ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی خه‌مخۆری به‌توانا تا ئێستا مابن، ده‌بێت بیر له دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت نیمچه چاره‌سه‌رێك بكه‌نه‌وه له نێو ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌به‌رده‌ستدا، تاوه‌كو له گرێژنه ده‌رنه‌چووه، ده‌شێت چه‌ند هه‌نگاوێكی خێرا بگیرێته به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه ده‌توانرێت بكرێت:
* پێویسته لیژنه‌یه‌ك له پسپۆرانی ئه‌كادیمی تایبه‌تمه‌ندیی بواره‌كه له زانكۆكان و ناوه‌نده هه‌مه‌جۆره‌كان دیاری بكرێن، بۆ توێژینه‌وه و گفتۆگۆكردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر جۆره ڕیگه‌یه‌ك بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسۆی نیمچه چاره‌سه‌ریشی تێدا بدۆزرێته‌وه به شێوه‌یه‌كی خێرا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پلانێك كه بواری جێبه‌جێ كردنی هه‌بێت به‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر گۆره‌پانه‌كه و واقعی بێت و به پێی كه‌ره‌سته‌ی به‌رده‌ست بخرێته روو، ئه‌مه‌ش بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر رێژه‌یه‌ك له فریاگوزاریی باری ئابووری خه‌ڵك و به تایبه‌تی پرسی بێكاری گه‌نجان و به‌گه‌رخستنیان.
* خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی راسته‌قینه كه له ژێر ره‌حمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی و ململانێی حزبی و كه‌سیدایه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاو روونی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ وه‌زعه‌كه وه‌ك خۆی بدۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشه له خه‌یاڵی كاربهدهستاندا بوونی هه‌بێت كه به‌ده‌ستی ئه‌وان دروسته بووه.
* به دۆزینه‌وه‌ی رێژه‌یه‌ك له چاره‌سه‌ركردنی بێكاریی گه‌نجان و به تایبه‌تی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی زهرهردیدهی ده‌ستی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته حزبیه بێ پلانه و، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت رێگه بگیرێت له ته‌شه‌نه‌كردنی بێكاری و زیادبوونی به‌و سوپا زه‌به‌لاحه‌ی ئه‌و هه‌موو زانكۆیانه‌ی ( بههتایبهتی زانكۆ ئه‌هلی و مه‌به‌ستداره‌كانی ئه‌م و ئه‌و و له‌سه‌ر حسابی ده‌رچوانی خه‌ڵكی هه‌ژاری زیره‌كی گه‌لی كوردستان له زانكۆ حكومیه‌كاندا) به بێ پلان دروستكراون.
به پێ ئه‌م بارودۆخه بێت به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ملده‌نێن، له‌م كاته‌دا وه‌زعێك هاتۆته ئاراوه له ده‌رئه‌نجامی هاوكێشه تازه‌كان و ساردبونه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كانی له‌مه‌ر ده‌رئه‌ناجمی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و قوڵتربوونی قه‌یرانه‌كان، بۆیه ئه‌مجاره هه‌ر جموجوڵ و رووداوێك رووبدات وه‌كو جاره‌كانی پێشوو بچوك نابیت و بێگومان له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت و خۆڵ و خۆڵه‌مێش تیكه‌ڵ ده‌بن و ده‌رئه‌نجامه‌كانی بهكپكردنی به‌ده‌ر له هیز ناكرێت وه‌كو عیراق، به‌ڵكو بواری ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی فراونتر و ترسناكتر و خیراتر ده‌بێت و، دووباره ده‌چینه تونێڵێكهوه ئه‌ودیوی دیار نابێت و ئه‌گه‌ری له‌گرێژنه ده‌رچوونی باردوخی گشتیی هه‌تا هه‌تایی له ئارادا ده‌بێت.