عیماد عه‌لی: راسته ئه‌ردۆگان ئه‌و فه‌ڵته گه‌وره‌یه‌ی كردووه؟!
تۆ ته‌ماشای ئه‌م دووفاقیه ئاشكرا و ئابروو به‌ره بكه، تۆ ته‌ماشای روو زه‌ردی له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی درۆی مه‌زندا بكه، هه ر تۆ ته‌ماشای كابرایه‌ك بكه كه شه‌و و رۆژ سه‌ر و بنی زمانی باسی بیروباوه‌رێك بێت له كورترین ماوه‌دا پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه به روون و ئاشكرا ده‌ربكه‌وێت، راسته په‌تی درۆ كورته؟
كه‌س هه‌یه ده‌یان جار گوێی له ئه‌ردۆگان نه‌بێت خه‌مخۆریی خۆی بۆ فه‌له‌ستینیه‌كان و پرسه‌كه‌یان ده‌ربریبێت و، چیی نه‌وتووه دژ به سیاسه‌تی ئیسرائیل و ته‌نانه‌ت له دافیۆس كۆربهندهكهی له‌دژی پیرێز بهجیهێت، وه‌كو جموجوڵێكی شانۆیانه‌ی زۆر روون بۆ هه‌ر كه‌سێك ئه‌ردۆگان بناسێت ئاشكرا بوو، كه‌چی خه‌ڵكی گه‌وج به‌رگریان لێده‌كرد.
ئه‌وا ئه‌مرۆ ئابروچونێكی تری ئه‌ردۆگان له‌م باره‌وه و زوو ده‌ركه‌وت كه ناتوانێت نكوڵی لێبكات و داموده‌زگاكانی راگه‌یاندنی له زۆر وڵات سه‌رقاڵ كردووه. هه‌ر دوێنی بوو ئه‌ردوگان به خۆی سه‌ركۆنه‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵۆزخانه‌ی ئه‌مریكای كرد بۆ قودس و هه ردوێنی بوو كهئهردۆگان به‌خۆی و پاش سه‌پاندنی یاسا ورێسا تاكرهوهكانی له توركیا هه‌زار و یه‌ك ره‌خنه تا راده‌ی جنێودان به زۆریك له سه‌ركرده و ده‌سه‌لاته‌كانی ئیسرائیل ده‌دا. ئه‌وه ئه‌مرۆ سیاسه‌تی راسته‌قینه و ژێر به‌ژێری ئه‌ردۆگان بۆ جیهان ده‌ركه‌وت.
به‌ڵێ مه‌عقوڵه تۆ خۆت گیف بكه‌یته‌وه و هه‌ره‌شه له ئیسرائیل وته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش بكه‌یت كه‌چی به‌خۆت دژ به قسه‌ی خۆت برۆیت به‌خۆت باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له قودس بنیات بنێیت، كه له‌یه‌كه‌م رۆژی ئه‌و بریاره‌وه ره‌خنه‌ی لێده‌گریت. ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نهێنیه واده‌كات كه جارێكی تر ئۆردوگان له‌رووی بێت قسه له‌سه‌ر به‌ناو ره‌وته ئیسلامیه ئهخوانیهكهی بكات؟ یان به‌رژه‌وه‌ندی جیهانی ئه‌م ئابروچونهشی بۆ تێده‌په‌رێنێت. به‌ڵێ ئه‌مرۆ به به‌ڵگه‌وه ئه‌م ئابروچونهی ده‌ركه‌وت.
هه‌واڵه شۆكه‌كه كه چه‌ندین رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی و جیهانی باسی ده‌كات ئه‌وه‌یه؛ ئه‌ردۆگان ههڵدهشێت به بنیاتنانی باڵیۆزی ئه‌مریكا له قودس! ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كه‌وه كه خاوه‌نه‌كه‌ی پیاوی خاوه‌نكاری توركی نزیكه له‌خودی ئۆردوگان و به حه‌مدی ئاكان ناسراوه و خاوه‌نداری كۆمپانیاكه ده‌كات و ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه جێبهجیدهكات!!. ئه‌و كۆمپانیایه ئه‌و گرێبه‌سته‌ی بردۆته‌وه كه دیزاینی باڵیۆزخانه‌كه ده‌كات و، بنیاتنانی باڵیۆزخانه بری 21 ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت، بۆیه ئه‌مه‌ش به ناپاكی ئه‌ژمار ده‌كرێت له به‌رامبه‌ر ( رۆڵی تێكۆشه‌رانه‌ی !) ئه‌ردۆگان له‌م باره‌وه و چه‌ندین جار ئیدیعای ئه‌وه‌ی ده‌كرد و هه‌ڵوێستی له مهر گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه بۆ (قودس پایته‌ختی فه‌له‌ستینی داگیركراو) سه‌ركۆنه كرد و گوایه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تیده‌كاته‌وه.
ئه‌م ئابروچونه نه‌ك هه‌ر شۆكه بۆ حزبه‌كه‌ی ئاكه‌په، به‌ڵكو بۆ هه‌وادارانی كه به‌م نزیكانه ده‌نگیان پێدا وكردیان به سه‌رۆكی تاكره‌و له پاش كه‌مال ئه‌تاتۆرك. بۆ ئه‌وانه‌ی كه به سوڵتانی موسلمانان ناوزه‌دی ده‌كه‌ن له حیزبه ئیسلامی ونائیسلامیهكانی له كۆنزهرڤهیتفهكان و ته‌نانه‌ت وڵاتانی دژه ئه‌مركیا و هه‌ندێك لهچهپهكانیش له سه‌رجه‌م جیهان و بێگومان له‌وانه‌ی كوردستانی له‌مه‌ر خۆمانیش، كه به پارێزه‌ری یه‌كه‌مین قیبله‌ی پیرۆز له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن، چۆن ده‌بێت پاڵه‌وانی ئیسلامی سیاسی خۆی و بنه‌ما و پره‌نس یپه ئیسلامیه‌كه‌ی و هاوكوفه‌كانی له ژێر پێ بنێت و بۆ چه‌ند ملیۆن دۆلارێك حه‌یای سیاسی خۆی بدۆرێنێت؟