شەریف هەژاری: ئه‌مریكا و سیاسه‌تی گۆڕینی ڕه‌فتاری ڕژێمی ئێران!
ماوه‌یه‌كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به فه‌رمی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه: (سیاسه‌تی ڕوون و ئاشكرامان ئه‌وه‌یه ڕه‌فتاره‌كانی ئێستای ڕژیمی ئێران بگۆڕین!).
به‌تایبه‌ت له ڕووی ڕه‌هه‌نده‌كانی: (ڕاگرتنی پشتیوانی كردنی له گروپه تیرۆریستییه‌كان، ده‌ستێوه‌رنه‌دان له كاروباری دهوڵهتانیی دراوسێ و ئیقلیمیی، ڕاگرتنی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی خودی ده‌وڵه‌تی ئێران، ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی، نه كڕین و نه فرۆشتنی چه‌ك به‌شێوه‌ی نایاسایی).
له ناو ئه‌م ڕه‌هه‌ندانه‌ش دا، هه‌ندێ جار باس له: (پرسی مافی مرۆڤ له ئێران دا)، ده‌كرێت!
پرسیاری لۆژیكی لام ئه‌وه‌یه: بۆچی ناتوانرێ ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێران بگۆڕدرێ، یاخود: بۆچی ڕژێمی ئێران ئه‌سته‌مه بتوانێت ڕه‌فتاره‌كانی بگۆڕێت!؟
چونكه ده‌وله‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران: ڕژێمی ئایدۆلۆژی نه‌گۆڕه، به‌و مانایه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای: (هه‌نارده‌كردنی شۆڕش)، واته: پشتیوانی كردنی له گروپه تیرۆریستییه‌كان، ده‌ژی و، سیاسه‌تی بنچینه‌یی و هه‌میشه‌ییه‌تی.
وه‌ك هه‌میشه نووسیوومه: گۆڕانكاری له ڕه‌فتاری ئه‌م ڕژێمه، به‌و مانایه دهێت: مرۆڤ باوه‌ڕ به‌وه بێنێت، كه: گۆڕانكاری له ڕه‌فتاری داعش‌یش دا دێته‌كایه‌وه!
ئه‌وه ڕاسته سه‌رانی باڵای ئه‌م ڕژێمه، له هه‌ندێ قۆناغ دا، جامی ژه‌هریان نۆشیووه و، كرانه‌وه‌ی دبلۆماسیی هه‌بووه به ڕووی ئه‌وروپادا. به‌ڵام، له‌و قۆناغانه‌ش دا، هه‌ر په‌ره‌یان به: (ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كانیان، پشتیوانیان بۆ گروپی تیرۆریستییه‌كان و، ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی-ده‌وڵه‌تیی خودی ڕژێمی ئێران)، به‌رده‌وامیی هه‌بووه.
له‌وانه‌ش گرنگتر و دیفاكتۆتر و جیاكهرهوهتر: پرسی خرۆشانی گه‌لانی ئێرانه!
له قۆناغه‌كانی پێشوودا، سه‌رانی ڕژێمی ئێران به چه‌ندان بیانوو توانیان له ناوخۆدا درێژه به سه‌ركووت و فریودان بده‌ن.
به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا: (بێ كاریی و قه‌یرانی ئابوری سه‌خت، گه‌شه‌كردنی جوولانه‌وه‌ی ژنان، گه‌شه‌كردنی جوولانه‌وه‌ی گه‌لانی سته‌م لێكراو كه گه‌للی كورد پێشه‌نگێتیی به‌هۆی جووڵانه‌وی ڕاسان و گه‌للی عه‌ره‌بیش قورساییان هه‌یه به هۆی جوولانه‌وه سهرشهقامییه به‌رده‌وامه‌كانیان، نه‌بوونی ئازادیی-گشتیی و خرۆشانه به‌رده‌وامه‌كانی تاران و شاره گه‌وره‌كان، تێكشكانی ئستوره و هه‌یبه‌تی ڕژێم له ناوخۆدا و… هتد)، وایكردووه: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه بۆ دوواوه ببێته مه‌حاڵ.
چونكه له خرۆشانه پچڕ-پچڕهكانهوه یه‌ك هه‌ستم لا دروست ده‌بێت، ئه‌ڵێم ئاخۆ: ئه‌وه من سه‌رچاوه‌ی مێژوویی له باره‌ی سه‌ره‌تاكانی شۆڕشی مه‌شرۆته (شۆرشی ده‌ستوری) و شۆڕشی گه‌لانی ئێرانی 1979 ده‌خوێنه‌مه‌وه!؟
كاتێك هه‌ست ده‌كه‌م، نه‌خێر، ئه‌وه له دیفاكتۆیه‌ك دام كه به چاو ده‌یبینم و، هاوتای ساڵانی سه‌ره‌تاكانی شۆڕشی مه‌شروته و شۆڕشی گه‌لانی ئێران شاهیدین كه به پچڕ- پچڕی خرۆشانی سه‌رشه‌قامیی ڕووده‌دا و، له هه‌مووشی گرنگتر: خه‌ڵك ترسی شكاوه و، به ئاشكرا ئه‌وانه‌ی به سه‌رمایه‌ی ڕه‌مزی ئه‌م ڕژێمه ده‌ناسرێن، خه‌ڵك ژێر پێیان ده‌نێ و، دروشمی (ڕوخان)یان له دژ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه!
ڕژێمێكی وه‌ك داعش، كه خومه‌ینی و خامنه‌ی نه‌ك هه‌ر له ئاستی خه‌لیفه‌كه‌ی داعش به پیرۆزتر و به‌رزتر دانرابوون، بگره به پێی كتێبی (ویلایه‌تی فهقهێ)ی خومه‌ینی: جێگری خوابوون له‌سه‌ر زه‌وی و، ملیۆنان لاو به یه‌ك فتوا ئه‌حمه‌ق-ئاسا خۆیان ده‌دا بهكووشت، كه‌چی ئێستا ئه‌و (جێگرانه‌ی خودا له‌سه‌ر زه‌وی) بگه‌نه قۆناغی ژێر پێ نان له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه، ئیدی كه‌سی سیاسیی و توێژه‌ری ستراتیژیی ئه‌زانن دۆخه‌كه ڕووه‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت!
چونكه گه‌ر مێژوونووس (كه له ڕابردووه‌وه سود بۆ ئێستا وه‌ره‌گرێ و، بۆ داهاتووش خویندنه‌وه‌ی پێ ده‌كات)، له‌م ڕووه مێژووییه ستراتیژییه ڕابمێنێت، به سانایی د‌رك به‌وه ده‌كات، كه: له قۆناغه‌كانی سالانی سه‌ره‌تای شۆڕشی مه‌شروته و شۆڕشی گه‌لانی ئێران، هه‌مان خرۆشان و خۆپیشاندانی په‌یتا-په‌یتا و پچڕ-پچڕ دروستبوون و سه‌ریان هه‌ڵداوه و، هۆكاره‌كانیش هه‌مان هۆكاربوون، (هه‌م گرانیی و بێ كاریی و، هه‌م دیكتاتۆریی)، بگره ئێستا نه‌فه‌سی ئازادی زۆر ته‌نگتره، چونكه ڕژێمه‌كه هه‌ڵگری پراكتیزه‌ی ئایدۆلۆژییه‌كی زۆر په‌ڕگیر و تهنگهتیلهیه!
زیاتر له‌وانه‌ش، ئه‌م ڕژێمه هه‌ندێ له ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ری خۆشی كردۆته دوژمن و نه‌یاری سه‌رسه‌ختی خۆی، وه‌ك: ده‌وله‌تانی كه‌نداو، جیهانی سوونه، هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا و، ته‌نانه‌ت وه‌خته به زۆری جیهانی عه‌ره‌بیش گوتاریان له دژی به‌رزه بێته‌وه (به‌شێكی ولاتانی عه‌ره‌ب و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان ڕقیان له‌م ڕژێمه‌یه، به‌لام هێشتا نه‌بووه‌ته زۆرینه‌ی ولاتانی عه‌ره‌ب و به‌كرده‌وه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوتاره له دژی!).
له‌وانه‌ش گرنگتر، پڕوكانی ئه‌جێنداكانی ئێران و سه‌رنه‌كه‌وتنیان، له: (سوریا، یه‌مه‌ن، لوبنان، ئه‌فغانستان) و، ته‌نانه‌ت له عیراقی سهركاغهزیش كه ڕاسته تێیدا بالاده‌سته، به‌لام هه‌ر به‌ناجێگیری تێیدا ماوه‌ته‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه سه‌رمایه‌ی هه‌م (ئابوری و، گیانیی) و، هه‌م ڕقی ئه‌م نه‌ته‌وانه‌ی له دژی خۆی هانداوه‌و، ئه‌جێندا ده‌ره‌كییه‌كانیشی له پڕوكانی ته‌واوه‌تیی دایه!
به‌م خوێندنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌وه، ئهیسهلمێنێتهوه، تێفكرینه ستراتیژییه ههمیشهییهكهمان لۆژیكی دێته‌وه، كه: له ستراتیژ دا (سه‌د له سه‌د) ئه‌م ڕژێمه خاپور ده‌بێت.
چونكه هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به فه‌رمی ده‌ڵێت: ده‌بێت ڕژێمی ئێران ڕه‌فتاره‌كانی بگۆڕێت و، ڕه‌فتاره‌كانی ڕژێمی ئێرانیش ناتوانرێت بگۆڕدرێت، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه: له ستراتیژ دا ده‌ڕوخێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل ئه‌مریكاش ڕێكه‌وێت!
چونكه له ناوخۆدا كڵپه‌ی خرۆشان ڕۆژ له دوای ڕۆژ، زیاتر و ڕاماڵێنهرتر ده‌بێ و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دوواوه و، ئه‌مریكاش جارێكی تر ئه‌سته‌مه كات-كووشتن له‌م ڕژێمه قبوول بكات!
به‌تایبه‌ت خودی ئه‌و داتا- داتاشۆیانهی كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌یانخاته‌ڕوو سه‌باره‌ت به به‌شێكی بچووكی كرده‌وه تیرۆریستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌م ڕژێمه و، به فه‌رمی ناسینی ئه‌م ڕژێمه وه‌ك سپۆنسه‌ری جیهانیی تیرۆریزم و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك گۆڕانكاری له ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا دا، ئه‌یسه‌لمێنێت، كه: ئه‌مریكاش له ستراتیژدا ڕووخانی ئه‌م ڕژێمه پراكتیزه ده‌كات، ئه‌گینا گه‌ر وا نه‌بێت، ئاوها به داتاشۆ و به چه‌ندانجار لێدوان و كاركردی فه‌رمی ناكهوێتهكار له هه‌مبه‌ر ناساندنی ته‌واوی كرده‌وه‌كانی ئه‌م ڕژێمه‌وه، وه‌ك ڕژێمێكی تیرۆریستیی-نێوده‌وڵه‌تیی ترسناك!
نه‌فه‌س درێژ بن و، ئه‌و شادییه ده‌یبینن كه چۆن لافاوی خوێن له شه‌قامه‌كانی ده‌وله‌تی ئێرانی ده‌ستكرد، هه‌ڵ ده‌ستێت!
جارێ ماویه‌تی، به‌ڵام با: ئاماده‌سازی بۆ هاتنی لێشاوی ئاواره‌كان بۆ باشوری كوردستان، هه‌بێت!
جووڵانه‌وه‌ی كاریگه‌ری ڕاسان، پێویستیی به:
1- به‌رفراوانكردن هه‌یه له ورمێ، هه‌روه‌ها به‌تایبه‌ت له كرماشان و ئیلامی كلیلی ئاوێتهكردنهوهی لورستانی كوردان.
2- ئه‌و میتۆدانه بگیردرێته‌به‌ر كه جوولانه‌وه‌ی ڕاسان كاریگه‌رتر ده‌كه‌ن!
3- به وردی خوێندنه‌وه تیۆری بۆ (جوگرافیا، جیۆپۆله‌تیك و، جیۆ-ستراتیژ)ی خۆرهه‌لاتی كوردستان بكرێ و، له‌و ڕووه‌وه به كرده‌وه ئه‌ركه پێویسته‌كانی قۆناغ بگیردرێته‌به‌ر.
4- ڕاوێژكاری سه‌نگین و زانستیی و، وته‌بێژیی سه‌رنجڕاكێشی جه‌ماوه‌ریی، بۆ كایه‌كانی تریش هه‌ر پێویسته.
ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگه تاكه‌كانی كورد له خۆرهه‌لاتی كوردستان خۆیانی بۆ ئاماده بكه‌ن: په‌ره‌مێز بكڕن و، ئامه‌ده و پڕ له نه‌وتی بكه‌ن، بۆ: ڕیشی جاش و ئاخونده‌كان!
هه‌روه‌ها، ئه‌زانم كه كورد هیوایهتیی فه‌رهودی و هێنانی میكزهمینی تاڵانییه، نه‌مرین ئه‌وه‌ش ده‌بینین، ماڵی ڕژێمه‌كانی داعشی شیعه و داعشی سوننه، به فتوای (شه‌ریف هه‌ژاری)، جیهادی نه‌ته‌وه‌ییه و، پیرۆزترینه!
له هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر، ئه‌وه‌یه: به‌ته‌واوی پراكتیزه‌ی سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆیی و بریاردانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان هه‌نگاوی بۆ بنرێ و، نه‌هێڵرێت خۆرهه‌لات ببێته تاقیگه‌ی پیلانی ململانێی هێزه‌كانی باشور و باكور. ده‌بێت له‌ئێستاوه ڕێگا نه‌درێت هێزه‌كانی باشور و باكور له ڕێگای كه‌سانی (شاعیری ده‌ربار و نوسه‌ری گزیر و كه‌سانی فریودراو)ه‌وه، خۆیان سازمانده بده‌ن بۆ جێ به جێ كردنی گوتار و پیلانه‌كانیان.
ئه‌وه‌ش به: گوتاری لۆژیكی- سیاسیی لای سیاسییه‌كان و، گوتاری تۆفانیی نوسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ و، به‌كرده‌وه‌ی سه‌نگینانه و شۆڕشخولقێنانه، ده‌كرێت!
ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌ین، ڕۆژگاری فارس-سه‌پێنی به‌سه‌رچووه و، نه‌ته‌وه‌كانی ناو ئێرانی ده‌ستكرد هوشیاربوونه‌ته‌وه و، ده‌بێت هه‌نگاوی جددی بۆ هاوپێوه‌ندی و برایه‌تیی له نێوان ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا بنرێ، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كان دا، كه زۆر سوودی هه‌یه و، هه‌وڵه‌ده‌م گه‌ر كات هه‌بوو له وتارێكی تایبه‌ت دا ئاماژه‌ی پێ بكه‌م.
كوردبوون: شه‌ره‌فه، كه‌رامه‌ته، ئه‌خلاقه، مهردێتییه، باوه‌ڕه، ئیمانه، جوامێرییه!
كوردایه‌تیی: لوتكه‌ی شه‌ره‌فمه‌ندییه،
جاشایه‌تی: قیمه‌ی بێ-شه‌ره‌فییه!
گزیر- بیری و ده‌رباربوون: سه‌رشۆڕی هه‌میشه‌ییه!