عیماد عه‌لی: نه‌وشیروان موسته‌فا بۆ چ مه‌به‌ستێك به‌كاردێنن؟
زۆرینه‌ی هه‌نگاو و ئامانجه‌كانی ره‌وانشاد نه‌وشیراون موسته‌فا به پێی بیروبۆچۆن و ره‌فتار و رێره‌وی ژیانی، تا رادیه‌كی باش نه‌ك ته‌نها له لای نزیكه‌كانی به‌ڵكو لای زۆرینه‌ی خه‌ڵك زانرابوو؛ له‌خۆبوردوویی، دووركه‌وتنه‌وه له پیرۆزكردن (تقدیس) به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك، پشت به‌ستن به ململانێی سیاسی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه و، زۆر جار به‌كارهینانی توندوتیژیش له‌ده‌ستی ئه‌ودا كه‌وتۆته‌وه، هه‌روه‌ها قسه حه‌قی و ره‌قی، باوه‌ربون به خه‌باتی چه‌كداریی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سیاسی و دیبلۆماسی، ناراسته‌وخۆ ململانێی كه‌سی و به‌كارهێنانی كه‌سانی تر بۆ مهبهستگهلێك، گرنگیدان به راگه‌یاندن و نوسین و بڵاوكراوه و لایه‌نی رۆژنامه‌وانی، سه‌ره‌رای زۆرجار بریاری تاكره‌وی به‌ڵام گوێگرتن و پشت به‌ستن به رای زۆرینه، حساب كردنی كه‌م بۆ ئایدیۆلۆجیه‌ت و زۆر بۆ واقیع و له‌به‌رچاوگرتنی پراگماتیانه‌ی زه‌مینه‌ی باو له ململانێی سیاسی، خودگۆرین له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاو گرتنی بارودۆخی گشتی و زۆرجار سیاسه‌تكردن به پشت به‌ستن به بنهماگهلێك كه خودی خۆی باوه‌ری پێنه‌بوو. ئه‌وه‌ی دیاره به‌زۆری سیفه‌ته سیاسیه‌كانی زاڵ بوو به‌سه‌ر سیفه‌ته فكری و ئایدیۆلۆجی و فه‌لسه‌فیه‌كانیدا، ئه‌وه‌ی زیاتر ناخ و ته‌نانه‌ت رواڵه‌تی سیاسی و فكری و فه‌لسه‌فی نه‌وشیروان موسته‌فای بۆ هه‌مووان روونكرده‌وه چۆنێتی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و هه‌نگاوه سه‌ره‌تایه‌كانی به‌ناوی چالاكی راگه‌یاندن بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و حزبی و ئامانج و هه‌نگاوه ته‌كتیكی و ستراتیجیه‌كانی بوو له ره‌وتی ئه‌م چه‌ند ساڵه كه‌مه‌ی دواییدا، كه مشتێك بوو وه‌ك نمونه‌یه‌كی زیندوو له رێره‌وی دوورودرێژی ژیانیدا، ئه‌گه‌ر وه‌ك پوخته‌یه‌ك له كورتكردنه‌وه‌ی دریژایی ژیانی بخوێنرێته‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی خودی خۆی بیروبۆچونی وو ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ئه‌و روویداوه، له هه‌موو لایه‌كیه‌وه به پێی كرده‌وه‌كانی له ریره‌وی دوورودرێژی ژیانی ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌دا، ده‌توانرێت هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد و زانستی بۆ ره‌فتار و فكر و فه‌لسفه‌ی بكه‌یت.
ئه‌وه كورته‌یه‌كی زۆر كه‌مه و ده‌یان په‌رتوكی ده‌وێت بۆ ده‌رخستنی سیفه‌ته ئه‌رێنی و نهرێنیهكانی ئه‌م سه‌ركرده باڵایه‌ی گه‌لی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته ره‌فتاری سه‌ركرده و دواكه‌وته و زۆرێك له‌وكه‌سانه‌ی خۆیان به هاورێی ده‌زانن، له پاش مردنی ئه‌م زاته و چۆنێتی مامه‌ڵه كردنیانه به‌و زه‌خیره گه‌وره ههمهچشنهی بۆ ئه‌وان به‌جێماوه، له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانیدا، ئایا راستگۆن یان تا راده‌یه‌كی زۆر بۆ مه‌به‌ست گه‌لێك بهكاریدێنن كه دوور‌و نزیك و زه‌ڕه‌یه‌ك چیه په‌یوه‌ندی به‌و زاته‌وه نیه.
هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی مردنیه‌وه و چۆنێتی بریاردانی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی له گردی زه‌رگه‌ته، به بێ ئه‌وه‌ی وه‌سیه‌تێكی نوسراو و فه‌رمی دیار و روونی خۆی له‌م باره‌وه ده‌ربخه‌ن و وه‌ك پیرۆزكردنی ئه‌م پیاوه‌ی كه به‌خۆی باوه‌ری به‌و شتانه نه‌بوو، یه‌كه‌م هه‌نگاوی پاش كاك نه‌وشیروان به‌هه‌ڵه نرا، چونكو له‌و باوه‌ره‌دام كه به‌خۆی وه‌ك له‌ژیانی هه‌روا بوو، ئه‌گه‌ر ئاگای له مردنی بوایه حه‌زی ده‌كرد له نێو خه‌ڵگه هه‌ژار و داماو و گشتیه‌كه‌ی گه‌لی كوردا بنێژرێت، به‌ڵام دیاریكردنی شوێنه‌كه و به‌م شێوه ناشتنی ته‌نها له پیناو ئامانج و مه‌به‌ستی سیاسی رووت و قازانجی سیاسی و حزبی له پاشماوه‌ی كه‌سێك له رووی رواڵه‌تیه‌وه و به‌دوور له پیاده‌كردنی فكر وبۆچون و فه‌لسه‌فه‌ی راسته‌قینه‌ی خودی خۆی له ره‌فتاری سیاسی و به‌رێوه‌بردنی بزوتنه‌وه‌كه‌یدا بووه. ( ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مه‌زارگه مێژوویه‌كانی كه‌سانی ئایینی بكه‌ین و، چۆنێتی پیرۆزكردنی شه‌خس بزانین كه چۆن هاتۆته ئاراوه و وخودی نه‌وشیروان موسته‌فا باوه‌ری پێی نه‌بوو، زوڵمه گه‌وره‌كه‌ی پاش مردنی ده‌رده‌كه‌وێت)
ئێستاش و له‌م ماوه كورته‌ی پاش كۆچی دوایی ئه‌م سه‌ركرده‌یه، ئه‌گه‌ر وردبین بین ده‌زانین چ پهرتهوازییهك به ره‌فتاری هاوه‌ڵانی و بزوتنهكهیهوه دیاره و، ده‌كریت به خۆیان به‌وردی له‌سه‌ری دانیشن و هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ ئه‌م بابه‌ته و ئه‌رێنی و نه‌رێنی ده‌ربخه‌ن و ئه‌وانه‌ی به جوانی ناسیویانه نه‌ك بۆ مه‌رامی سیاسی رووت به‌ڵكو وه‌ك پێشه‌وایه‌ك شوێن پێی بكه‌ون نه‌ك به‌ناوی خودی ئه‌م زاته‌وه قسه و كردارێك بكه‌ن ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سیاسی نوێ و رۆژانه‌ی كورت مه‌ودا و قازانجی رووت بێت، كه به پێچه‌وانه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌كیان ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌گه‌ر حزبی تر و خه‌ڵكی تر له‌م سیاسه‌ت و ره‌فتارانه بكات، كه‌س گله‌یی لێ ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌وانشاد زیاتر له‌هه‌ر سه‌ركردیه‌كی تر به‌و سیفاته عصامیانه له‌ناو خه‌ڵكدا ناسرابوو و هه‌ر لادانێك له‌و ره‌فتارانه‌ی به گه‌وره‌یی له‌سه‌ر دواكه‌وته‌كانی ده‌كه‌وێت نه‌ك بۆ خه‌لكی تر. جا كه‌سێك باوه‌ری پته‌وی به پێشكه‌وتنی میله‌ت و پشت به‌ستن به زانست و بیری پێشكه‌وتوو بێت، ئێستا پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه به ده‌ست دواكهتهكانی بكه‌وێته‌وه، چ ئازارێكی مێژوویی بۆ كه‌سایه‌تی و خه‌بات و به‌سه‌رهات و یاده‌وه‌ریه‌كانی ئه‌و له لای كه‌سانی نزیك له ئه‌و ده‌دات.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا سه‌یره، به‌كارهێنانی ناو و پێگه‌ی رهوانشاده بۆ مه‌به‌ستی نوێ و سیاسه‌تی ئه‌مرۆی روژانه و قسه و ره‌فتار و كرده‌وه و ئیدعای شتگه‌لێك به‌ناوی ئه‌وه‌وه كه به هیچ كلۆچێك له گیانی ئه‌ودا نه‌بووه؛ زۆر خه‌ڵك قسه و ره‌فتاری وا ده‌كات و ده‌یخاته پاڵ ئه‌وه‌وه، له‌وانه‌یه بۆ چاره‌كه سه‌عاتێكیش ئه‌م زاته‌ی نه‌دیبێت یان له دوا ساڵ و ساته‌كانی ژیانی و بۆ چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی راگه‌یاندن و له گۆشه‌یه‌كی ته‌سكه‌وه ئه‌وی ناسیبێت، زۆر كه‌س ته‌نانه‌ت قسه‌ی ناراست به‌ناوی ئه‌وه‌وه ده‌كات و ده‌یه‌وێت به شتێك و رێگه‌یه‌كه‌وه نان و پیازی پێوه بخوات كه ته‌نانه‌ت ئه‌و قسه‌و بۆچونه‌ی ئه‌مانه ده‌ریده‌خه‌ن پێچه‌وانه‌ی ناخی ئه‌م زاته بووه.
بۆیه ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆران و سه‌ركرده‌كانی نه‌گه‌رێنه‌وه بۆ فه‌لسه‌فه‌ی ژیان و بیركردنه‌وه و ئامانجه راسته‌قینه‌كانی و به‌م په‌رشوبڵاویه ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، زۆر روونه كه پێچه‌وانه‌كه‌ی رووردهدات و به‌زه‌ره‌ر بۆخۆیان ده‌شكێته‌وه، له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ك گه‌نجینه‌یه‌كی فكری و فه‌لسه‌فی و سیاسی و ئه‌خلاقی و كه‌له‌پورێكی ده‌وڵه‌مه‌ند قازانجی لێبكه‌ن.