شه‌ریف هه‌ژاری: دوێنێ شه‌و ترامپ له فلۆریدا، ئه‌مانه‌ی وت!
دوێنێ شه‌و (1-8-2018، كاتژمێر: 3ی به‌یانی به كاتی كوردستان) به وردی گوێم له وته ڕاسته‌وخۆكانی ترامپ بۆ جه‌ماوه‌ری فلۆریدا، گرت! یه‌كێك له‌و دێڕانه‌ی قسه‌كانی كه سه‌رنجی ڕاكێشام، وتی: ( هیچ كارێكی خراپم نه‌كردووه كه‌چی هه‌موو دیموكراته‌كان دژایه‌تییم ده‌كه‌ن (مه‌به‌ستی حیزبی دیموكراته‌كان بوو)، له‌كاتێكدا به داتا ده‌یسه‌لمێنم تاكه سه‌رۆكم له مێژووی ئه‌مریكا ته‌نیا به دوو ساڵ: هێنده ئابوری ئه‌مریكام پێش خستبێ!). پاشان به وردی هاته‌سه‌ر كۆریای باكور و یابان و سیستمی سه‌ربازی ئه‌مریكا و جێگره‌كه‌ی (مایك پێنس) و… هتد! ئینجا هاته سه‌ر ئێران و، وتی: به كشانه‌وه‌كه‌م له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، ئه‌م ڕێژه ملیۆن دۆلاره‌م بۆ خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا گه‌ڕانده‌وه، ئێستاش دانوستان ده‌كه‌ن زۆر باشه، ئه‌كرێ پاشه‌كشه بكه‌ن و دانوستان بكه‌ن، خۆ گه‌ر ناشیكه‌ن هه‌ر زۆر باشه و كه‌یفی خۆیانه، با له‌و دۆخه‌دا بن!. دواتر هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی، وتی: له دیسه‌مبه‌ردا وتم قودس ده‌كه‌مه پا‌یته‌ختی ئیسرائیل، كردم یان نا!؟.
ئینجا باسی هه‌ندێ خه‌رجی كرد كه پێشتر وتوویانه: به یه‌ك ملیۆن دۆلار ده‌كرێت، به‌لام ئه‌و به سه‌د و چل هه‌زار دۆلار كردوویه‌تی بۆ ئه‌مریكا و، به وردی خستییه‌ڕوو كه باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكای له قودس به چ ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌متر له خه‌مڵاندنی تێچوونه‌كه‌ی، توانیوویه‌تی ئه‌نجامی بدا و ملیۆنان دۆلار بۆ خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا بگێڕێته‌وه.
ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام، ده‌یان داتای ده‌خسته‌ڕوو كه به چه‌ندان ملیۆن دۆلار كه‌متر، چه‌ندان پرۆژه‌ی ئه‌نجام داوه، بیركردنه‌وه‌ی زاڵی ترامپ بریتییه له: پاره په‌یداكردن بۆ ئه‌مریكا!
له‌و ساته‌دا ترامپ ئه‌م پرسیاره‌ی كرد: ئایا هیلاری كلنتن ئه‌توانێ هه‌موو ئه‌م شتانه بكات!؟ له به‌رانبه‌ردا، هه‌موو جه‌ماوه‌ر قاقایان لێ ده‌دا! وه‌كو توانجدانێك له هیلاری!
پاشتر ترامپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هه‌موو كارگه‌كانی ناوخۆم خسته‌وه كار، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئیشیان نه‌مابوو و له كاركردن وه‌ستابوون. ئه‌مه‌ی من كردم بزووتنه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌یه، گه‌وره‌ترین شۆڕشه بۆ مێژووی ئه‌مریكا. ئایا چ له پێش من و چ له دوای منیش: كه‌س ئاوها ئه‌مریكای پێش خستووه و پێش ده‌خات!؟ ئه‌زانم مرۆڤگه‌لێكی مه‌زن ده‌بنه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌لام ئایا ئاوها ئه‌توانن به دوو ساڵ ئه‌م هه‌موو شتانه ئه‌نجام بده‌ن!؟.
دواتر وتی: كێ ئه‌یتوانی ئاوها وه‌ك من ڕووبه‌ڕووی ماده هۆشبه‌ره‌كان و داخستنی سنوره‌كان و دیوار دروستكردن ببێته‌وه، ئه‌وه منم ده‌سه‌لاتم بۆ خه‌ڵكه به‌په‌رۆشه‌كه‌ی ئه‌مریكا گه‌ڕانده‌وه!.
كۆتاجار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئابوریم به‌هێزكردۆته‌وه، ئیش و كاری باش هه‌یه، ڕێزی زۆریشم بۆ خه‌لكی فلۆریدا هه‌یه، هه‌رگیزاوهه‌رگیز ئێمه چۆك داناده‌ین و هه‌رگیزاو هه‌رگیز ئێمه ناگه‌ڕێینه‌وه دوواوه. چونكه ئێمه ئه‌مریكاین، ئێمه یه‌ك گه‌لین، ئێمه یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین، خوا ئێمه‌ی به مه‌زنی و شكۆمه‌ندی دروست كردووه، خوا هه‌میشه بمانپارێزێت، خوا هه‌میشه ئاسایشمان به‌رقه‌رار بكات، خوا هه‌میشه به به‌هێزترینمان بكات!.
وه‌ك كه‌سێك كه ئه‌مه بواری زانستیمه و سێ سالیش به زمانی ئینگلیزی وانه‌ی مێژووی سیاسیی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكام وتووه‌ته‌وه، تێفكرینم ئه‌وه‌یه: به‌ڕاستی ترامپ سه‌رۆكێكی به په‌رۆشه بۆ گه‌له‌كه‌ی خۆی. زۆریش له بواری ئابوری دا به توانایه. ڕاسته جۆرج واشنتن یه‌كێكه له مه‌زنترین شۆڕشگێڕه‌كانی ناو مێژوو. ڕاسته مۆنرۆ فه‌یله‌سوفی نیشتیمانیی و سه‌رۆكه شۆڕشخولقێنه‌كه‌ی ئایدیای (ئه‌مریكا بۆ ئه‌مریكییه‌كانه نه‌ك بۆ ئه‌وروپیه‌كان) بوو و به‌و هۆیه‌شه‌وه پێی وابوو: ده‌بیت ئه‌مریكای ئه‌نگلۆسه‌كسۆن هاوكاری ئه‌مریكای لاتین بكات بۆ سه‌ربه‌خۆبوونیان له چنگ ئیستیعماری ئه‌وروپی. ڕاسته ئه‌بره‌هام لنكۆلن بیرمه‌ند و شۆڕشگێڕ و یه‌كسانخواز بوو. به‌لام به‌ڕاستی له مێژووی سیاسیی ئه‌مریكادا به ده‌گمه‌ن سه‌رۆكیان هه‌بووه له ڕووی ئابورییه‌وه هێنده ترامپ زیره‌ك بن)).
من گه‌شتوومه‌ته ئه‌و بڕوا تائه‌ندازه‌یه‌ك جێگیره‌ی، كه ئه‌م شێوازه نوێیه ستایله سیاسییه‌ی كه ترامپ هێناوییه‌تییه بوون، كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بریتییه له‌وه‌ی: ترامپ له سیاسه‌تكردن دا ته‌نیا بیر له پاره په‌یداكردن بۆ ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه و، نایشارێته‌وه و ته‌واوی داتاكانیش ده‌خاته‌ڕوو.
ته‌نانه‌ت وتیشی: ئه‌وه منم كه نیمچه دورگه‌ی كۆریا و یابان ده‌بێت له موشه‌كانی كۆریای باكور بپارێزم و، كۆریای باكور له چه‌ك دابماڵم، ئه‌گینا به گه‌مارۆ سیاسه‌تی ئه‌مریكای پیشان ده‌ده‌م!. واته: شێوازی مۆدێلی سیاسه‌تكردنی ترامپ بریتییه له: تێكۆشان بۆ پاره‌په‌یداكردن بۆ ئه‌مریكا، به‌هێزكردن و به مۆدێرنتركردنی سوپای ئه‌مریكا و، به‌رقه‌راركردنی ئاسایشی جیهان له ڕووی داماڵینی ولاته مه‌ترسیداره‌كانی سه‌ر ئاسایشی جیهان له مووشه‌كی دورمه‌ودا كه كۆریای باكور و ئێرانن، ئه‌گینا به شێوازێك له گه‌مارۆ ئه‌یانپڕوكێنێت. دیشمان به كه‌مترین ماوه، كۆریای باكور چۆكی بۆی دا دا‌و، ئابوری ئێرانیشی پڕوكاند.
پرسیاره‌كه لای من ئه‌مه‌یه: گه‌ر به وردی له سیاسه‌تی ئابوری دا شاره‌زایی نه‌بێت، چۆن هێنده به زوویی ئابوری ئێرانی داڕوخاند؟ چۆن هێنده به‌زوویی كاریگه‌ری له جوولانه‌وه‌ی سه‌رشه‌قامی گشتیی ئێران كرد؟
خۆ له ده‌ورانی ئۆباما، سه‌رانی ئێران ده‌یانوت: هیچ جووله‌یه‌ك له ناوخۆی ئێران نایه‌ته‌بوون! ئه‌و ئۆبامایه‌ی له ده‌مبازی و ڕه‌وانبێژی قسه‌كردن دا، یه‌كێك بوو له هه‌ره سه‌رۆكه ڕه‌وانبێژه‌كانی مێژووی ئه‌مریكا، كه به ده‌مبازیی مرۆڤ ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ت، به‌لام له كرده‌وه‌دا، ترامپ قسه و ڕه‌وانبێژی هێنده نییه، ته‌نیا كرده‌وه‌ی هه‌یه!
پێموایه: سه‌رۆك ده‌بێت ئاوها گوتاری توند و كرده‌وه‌شی گووشینی به‌رانبه‌ره‌كانی بێت. به‌و شێوه‌یه: هه‌م گه‌ل خۆشیان ده‌وێ و هه‌م مێژووش كاره‌كانی ده‌نووسێته‌وه. هه‌رچه‌نده ترامپ به‌ڕوونی هه‌میشه ده‌یڵێت: من زۆرینه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كان به درۆزن ئه‌زانم و حسابیان بۆ ناكه‌م، هه‌رچی ئه‌ڵێن با بیڵێن، به كرده‌وه و داتا كاره‌كان و پرۆژه‌كانم ئه‌سه‌لمێنم!.
تكایه سبه‌ینێ گه‌ر ترامپ سیاسه‌تێكی له خزمه‌ت كورددا نه‌بوو، مه‌ڵێن: ئه‌وه‌تا مامۆستا ئه‌مه ترامپه‌كه بوو! من ئه‌ڵێم: ترامپ بۆ گه‌له‌كه‌ی ده‌شێ، نه‌م وتووه: ترامپ دێت كرماشان و ئاماد بۆ كورد ڕزگار ده‌كات!
لای من، گرنگ ئه‌وه‌یه: سه‌رۆك بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی بشێت، (كه‌مال ئه‌تاتورك ، ڕه‌زا شا، چه‌رچڵ و… هتد): هه‌موو شتێكیان بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان كرد، ئیتر دوژمنی كوردیش بن، ئه‌وه شتێكی تره! له ته‌حلیل دا، ئه‌وه هه‌ڵه‌سه‌نگێنم: تا چه‌ند ئه‌و سه‌رۆكه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی به سوود بووه. چونكه ئه‌وه سه‌ركرده‌كانی تۆیه ده‌بێت بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ت به سوود بن، نه‌ك چاوه‌ڕوانی سه‌ركرده‌ی گه‌لانی تر بیت، بێن سیاسه‌تیان له خزمه‌ت كورددا بێت!
با شێخ عبدالقادری نه‌هری عاقڵ بووایه و كه‌مال ئه‌تاتورك فریوی نه‌دایه. خۆ شێخ عبدالقادری نه‌هری به ئاسانیی ده‌یتوانیی كورد ڕزگار بكا به (غازی عه‌نتاب)یشه‌وه‌و سنوری كورد بكه‌وێته سه‌ر ده‌ریای ناوه‌راست!
كه‌چی به گوێی مه‌مدوح سه‌لیمی نه‌كرد و رۆشت (به‌ناوی برایه‌تیی ئاینی)یه‌وه كوردی كرده خزمه‌تكاری جوولانه‌وه‌كه‌ی كه‌مال ئه‌تاتورك بۆ رزگاركردنی ناوچه توركییه‌كان، دواتریش كه كه‌مال ئه‌تاتورك سه‌ركه‌وت، شێخ عبدالقادر داوای به‌ڵێنه‌كه‌ی له كه‌مال ئه‌تاتورك كرد، كه‌مالیش هه‌ستا شێخی كووشت، كه‌مال تا هه‌تایه پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌ی توركه و، هه‌قیشیه‌تی: چونكه هه‌موو شتێكی بۆ تورك كرد!
له خۆراوا به ناوی (برایه‌تیی گه‌لان)ه‌وه هه‌ر كورد كرایه‌وه به (جاش) و، ئه‌سه‌د له ڕوخاندا بوو، ئه‌وه‌تانێ وه‌خته ده‌یكه‌نه‌وه به (كه‌ڵه‌گا)!، له خۆرهه‌لاتیش خه‌ریكه هه‌مان قه‌وان دێننه‌وه بوون! به‌لام وه‌ك له بابه‌تی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به چه‌ندان فاكت سه‌لماندم: ئه‌سته‌مه خۆرهه‌لات بكرێته جاش!
چه‌ندان ده‌رفه‌ت له 1991 و 2003 و 2017 بۆ كورد له باشور هاته پێش، مێژوو سه‌لماندی كه سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك (كه‌مال ئه‌تاتورك، ڕه‌زا شا، چه‌رچڵ، جۆرج واشنتن و… هتد) له باشور دا نه‌بوو، ئیتر پێویست به موباله‌غه‌ی كه‌سه حیزبییه‌كان ناكات. سه‌ركرده ده‌بێت له خراپترین دۆخ دا خۆی بسه‌لمێنێت! سه‌ركرده ده‌بێت به تواناكانی هه‌موو ڕێگرییه‌ك بسڕێته‌وه و له ناو ببات و هیچ بیانوو نه‌هێڵێته‌وه بۆ وتن.
سه‌ركرده‌ی بزافی ڕزگاریخوازیی ده‌بێت بزانێت له چ دۆخێك‌دا دڕنده بێ و پاكتاو بكات ، له چ دۆخێك‌دا هه‌ر ده‌بێت میهره‌بان بێ و، له كام دۆخانه‌ش دا ده‌بێت هه‌م (شێر)یش بێ و هه‌م (ڕێوی)ش. ئه‌وه‌ی (كمال ئه‌تاتورك) بۆ توركی كرد و، به لاوی كورد هه‌ستا (ئینگلیز، یۆنان و ئه‌رمه‌نی) تێك شكاند، به ئه‌فسانه‌ش ناكرێت. له خراپترین دۆخ دا كه تورك بوونیه‌تیان ده‌سڕایه‌وه، كه‌چی سه‌ركرده‌كانی كورد چوون (به برایه‌تی ئاینیی) توركیان كرده‌وه به كه‌له‌گای هه‌میشه‌یی سه‌ر خۆیان!
سه‌ركرده ده‌بێت زۆر ورد مێژوو بزانێت، بزانێت له كام دۆخانه‌دا ده‌بێت كاردانه‌وه‌ی زۆر توند بێ و، كام زروفانه‌ش ده‌بێت هه‌ر نه‌فه‌سی درێژ بێت! له سه‌دان سه‌رچاوه و هه‌زار به‌لگه‌نامه‌ی نهێنییه‌وه، گه‌شتوومه‌ته ئه‌و تێفكرین و باوه‌ڕه‌ی: لای به‌شێكی كورد ئاساییه كه داگیركه‌ر پاكتاوی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام براكه‌ی خۆی حوكمی نه‌كات!.